په‌ندی پێشینان ، لقێكی گرنگه له ئه‌ده‌به و ، به‌شێكی گه‌وره و به‌نرخه له فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وایه‌تی و ، گه‌نجینه‌یه‌كی له‌بنه‌هاتووی ڕۆشنبیرییه و ، فه‌رهه‌نگێكی فره ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان و وشه و، پڕ له زانست و زانیای و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو بواره‌كانی ژیانی گه‌له .. ئاوێنه‌یه‌كه راده‌ی شارستانی و رۆشنبیری و ژیری و لێهاتوویی هه‌ر گه‌لێك ده‌خاته روو .. په‌ندێكی ئینگلیزی ده‌ڵێت : « په‌نده‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌رتووكێكی گه‌وره‌یه ، كه به ئاسانی ره‌وشتیانی تێدا ده‌خوێنینه‌وه .. »
په‌ندی پێشینان ، فه‌لسه‌فه‌ی ژیانه و ، به‌ری ره‌نج و تاقیكردنه‌وه و ژیری و بلیمه‌تی و ره‌وانبێژی ره‌وانبێژانه. ئه‌م په‌ندانه له چه‌ندین قۆناخی جیا جیادا ، به درێژایی ساڵه‌های ساڵ وتراون و له باو و باپیرانمانه‌وه ، ده‌ماوده‌م بۆمان ماونه‌ته‌وه ، به‌شێكی زۆریان تا ئه‌مڕۆش بایه‌خ و تام و چێژیان ماونه‌ته‌وه و، له ژیانی رۆژانه‌ماندا له كات و شوێنی خۆیاندا به كاریان ده‌هێنین و ، سوودیان لێ وه‌رده‌گرین .. بڕواشم وایه ، نه‌وه له دوای نه‌وه‌ی ئێمه‌ش به كاریان ده‌هێنن.. ره‌نگه به‌شێكیش له وته و تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ش،ببنه په‌ند و قسه‌ی نه‌سته‌ق و چیرۆك و سه‌رگوزشته بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوومان.
په‌ندی پێشینان ، له ناوه‌ڕۆكدا په‌خشانه و ، بریتییه له رسته و وته‌یه‌كی كورت و چڕ و پڕ ، كه روویه‌كی لۆژیكی هه‌یه ( مه‌به‌ستداره) ، مانا و مه‌به‌ستێكی فراوان و قووڵی هه‌یه .. به‌شێكیان ساده‌ن و، به زۆریش لۆژیكی و توێكڵدارن و مه‌به‌ستێكی تر ده‌پێكن .. ده‌شڵێن په‌ندی پێشینان ده‌رد و ده‌رمانیشی دیاری كردووه.. هه‌ندێ په‌ندی كوردیمان له شێوه‌ی دێڕه هۆنراوه‌دا هاتوون و نیوه دێڕهكانیان ، سه‌روایان هه‌یه بۆ نموونه :
« كه‌مه‌ره و لووله هاڕه‌ی دێ ـــ سك له برسا قۆره‌ی دێ » یان :
« حه‌وتی بمرێ له باوان ـــ كلی نابڕێ له چاوان »
له هه‌ندێ په‌ندی تری كوردیماندا جۆره ترپه‌یه‌ك هه‌یه ، كه ئاواز و ئاسانییان به رسته‌كان داوه بۆ نموونه : « بخۆ خۆڵه كه‌وێ ، شوو مه‌كه سه‌ر به هه‌وێ » یان:
«قسه هه‌زاره ، دووانی به‌كاره » یان : «پیاوی دوو ژنه ، جه‌رگی كون كونه »
په‌ندی پێشینان ، هه‌مه‌موو بواره‌كانی ژیان و ، هه‌موو چین و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تتیه‌كان ده‌گرێته‌وه..هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناخێكیش ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ریان له په‌نده‌كاندا هه‌یه.
په‌ندی پێشینان ، به چاك و خراپیه‌وه ، ره‌وشت و خووی سروشتی و ژیری و داب و نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری گه‌ل ده‌خاته روو.. هه‌ر گه‌لیش به خاوه‌نی په‌ندی پێشینان ده‌زانرێت .
په‌ندی پێشینان ، بابه‌تێك نییه بۆ سوعبه‌ت و خۆشی ، یا بیكه‌ین به شه‌وچه‌ره‌ی شه‌واره‌ی شه‌وانی درێژ و تاریكی زستان و كاتی پێ به‌سه‌ر به‌رین. به‌ڵكو بایه‌خێكی ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری گرنگی هه‌یه، كه بیرتیژی و فه‌لسه‌فه‌ی مرۆڤ درده‌خات ، تا ئه‌و راده‌یه‌ی كه گه‌لان به پیرۆزی و رێزه‌وه ده‌ڕواننه په‌ندی پێشینان.. گه‌لێ له لقه‌كانی تری ئه‌ده‌ب سوودیان له په‌ندی پێشینان وه‌رگرتووه..ته‌نانه‌ت له گه‌لێ له كتێبه ئایینیه‌كانیشدا ، په‌ندی پێشینان یان هاوشێوه‌یان به‌كارهێناوه.
بێگوومان هه‌ر گه‌لێك په‌ندی خۆی هه‌یه ، كه گوزارشت له تایبه‌تمه‌ندی و داب و نه‌ریت و ژیان و گوزه‌ران و ژینگه و سروشت و زیدی ئه‌و گه‌له ده‌كات.. بۆ نموونه ئه‌م په‌ندانه تایبه‌تین به گه‌لی كوردمانه‌وه و، شه‌قڵ و تایبه‌تمه‌ندی كوردیان پێوه دیاره :
« كه‌و زمانی خۆی دوژمنێتی ».. « زاوا نییه‌تی دانۆك ـــ بووك ده‌یه‌وێ گۆبه‌رۆك »..
« خوا كڵاوی بۆ به‌روو كردووه » ..« كه‌شك برای دۆیه ».. « له هه‌ولێر كۆنتره »
« تاكێ كه‌وش و تاكێ كڵاش ـــ ماندوو نه‌بی مام ته‌ڕه‌ماش » « خه‌نجه‌ر له‌كا ده‌دا »
« ده‌ڵێی دركی مهم و زینه »..« تا شه‌رواڵه‌كه‌ی نه‌كه‌وێته بن پێی ههڵیناكێشێ »
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێكی زۆری په‌ندی پێشینان هه‌ن ، هه‌ر گه‌لێك خۆێ كردووه به خاوه‌نیان و به په‌ندی خۆیانی ده‌زانن.. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی پێكه‌وه ژیان و تێكه‌ڵ بوون و هاوشارستانی و هاوسێتی و كۆچكردن و فێربوونی زمانی یه‌كتر و تاقیكردنه‌وه و تێپه‌ڕبوونیان به قۆناخه هاوشێوه‌كانی مێژوو و لێكچوونی ژیانیان . وای كردووبێت كه به‌شێكی زۆری په‌ندی گه‌ڵان هاوده‌ق و هاومانا و هاومه‌به‌ست و هاوناوهڕۆك بن.. ده‌شێ به جیاوازییه‌كی كه‌م و، به شێواێكی تر داڕێژرابن . ده‌توانین ئه‌م په‌ندانه به په‌ندی جیهانی « گڵوباڵیزم په‌ند » ناو به‌رین .. نموونه‌ی ئه‌م په‌ندانه‌شم لا زۆرن .
په‌ندی پێشینانی كوردی ، به‌ری تاقیكردنه‌وه و ره‌نج و دنیادیده‌یی و فه‌لسه‌فه و ره‌وانبێژیی ره‌وانبێژانی گه‌لی كوردمانه.. كه هه‌موو بواره‌كانی ژیانی كوردهواریمانی به باش و خراپیه‌وه ، به شیرین و تاڵیه‌وه ، به شێنه‌یی و ته‌نگانه‌یه‌وه... هتد. له‌خۆ گرتووه.. به‌شی هه‌ره زۆری پهندهكانمان ، سیما و ره‌سه‌نایه‌تی گه‌لی كوردمانیان پێوه دیارن.. گه‌لی كورد یه‌كێكه له گه‌له هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان له په‌ندی پێشینان و فۆلكلۆردا.رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان گه‌واهی ئه‌م راستیه‌ن و له نووسینه‌كانیاندا باسیان كردووه.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا نزیكه‌ی بیست هه‌زار په‌ندی پێشینانی كوردیمان نووسراونه‌ته‌وه و بڵاوكراونه‌ته‌وه.. به‌ڵام به هه‌زاران په‌ندی تریشمان هه‌یه ، له هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستاندا ، به چه‌ند شێوه‌زارێكی زمانی كوردیمان به تایبه‌تیش له سه‌ر زاری به ته‌مه‌نه‌كانمان ، كه تا ئه‌مرۆش نه‌نوسراونه‌ته‌وه..هیوادام خه‌مخۆران و په‌ندناسانی كوردمان ، سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان بكه‌ن و ، په‌ند و به‌یت و گۆرانییه فۆلكلۆرییهكانمان له تیاچوون رزگار بكه‌ن .. به‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وه‌ره به فولكلۆر و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نن و ، له لای تامه‌زرۆیانی په‌ندی پێشینانیش خۆیان شیرین ده‌كه‌ن.. چونكه تا راده‌یه‌ك فۆلكلۆر ناسنامه‌ی گه‌له ، ئه‌گه‌ر داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌ندێ رووه‌وه ، زه‌فه‌ریان پێ بردووین ، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یان توانیوه ، فۆلكلۆر و كه‌له‌پووری ره‌سه‌نی گه‌له‌مان كاڵ بكه‌نه‌وه.. ئه‌گه‌رچی دزیان لێ كردووین .
په‌ندی پێشینان ده‌ریایه‌كه ، مه‌له‌وانزانی شاره‌زا و لێهاتوو نه‌بێت ، ناتوانێ مه‌له له‌م ده‌ریایه قووڵه‌دا بكات.. بۆیه ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی زانیاری و، درێژه‌دان به‌م باس و خواسه بۆ پسپۆران و شاره‌زایان و په‌ندناسانی دڵسۆزی گه‌له‌كه‌مان به‌جێ ده‌هێڵین.
تا ئیستاش كۆمه‌ڵێك له نووسه‌ر و ئه‌دیبانی كوردمان كۆمه‌ڵێكی باشی په‌ندی پێشینانیان كوردیمانیان به شێوه‌زاری كرمانجی باكوور و باشووری كوردستان كۆكردۆته‌وه ، به كتێب بڵاویان كردوونه‌ته‌وه .. ئه‌مه‌ش ناوی ئه‌و كتێب و كۆكهرهوانانهن كه ناوه‌كانیانم زانیووه .. داوای لێبووردنیش له‌و نووسه‌رانه ده‌كه‌م كه كتێبیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته و به‌رچاوی من نه‌كه‌وتوون ، تا لێره‌دا ناویان به‌رم .. ئه‌مه ناوی كتێبه‌كانن:
١ ـ قسه‌ی پێشینان ـ ئیسماعیل حه‌قی شاوه‌یس ـ به‌غدا ـ ١٩٣٣
٢ ـ هه‌زا بێژ و په‌ند ـ كۆكردنه‌وه‌ی ـ مه‌عروف جیاووك ـ به‌غدا ـ ١٩٥٧
٣ ـ گوتنا پێشینا ـ جگه‌ر خوێن ـ شام ـ ١٩٥٧
٤ ـ په‌ندی پێشینان ـ شێخ محه‌مه‌دی خاڵ ـ به‌غدا ـ ١٩٥٧
٥ ـ امپال كردیه ـ جه‌میل كهنه ـ حه‌له‌ب ـ ١٩٥٧
٦ ـ مشتا خاچیا ژ گوتنین پێشا ـ مه‌لا مه‌حموودی دێرشه‌وی ـ ١٩٨٠
٧ـ په‌ندی كوردی ـ عومه‌ر شێخوڵڵا ـ ١٩٧٢
٨ـ په‌ندی پێشینانی كورد ـ عه‌لی مه‌عروف شاره‌زووری ـ به‌غدا ـ ١٩٨١
٩ ـ په‌ندی به‌راوردكاری ـ لێكۆڵینه‌وه‌ی ـ كه‌ریم شاره‌زا ـ ١٩٨٢
١٠ ـ ئه‌ده‌بی فۆلكۆری كوردی ـ د. عه‌زه‌دین مسته‌فا ره‌سۆل ـ به‌غدا ـ ١٩٧٠
١١ ـ له په‌نده‌كانی پیره‌مێرد ـ پێنج به‌رگ ـ سلێمانی ـ
١٢ ـ گوتنێن پێشیان ـ عه‌بدولقادر بنگۆل ـ ئه‌سته‌مبۆڵ ـ ٢٠٠٥
١٣ ـ ( ١٠٠١) په‌ندی پێشینان ـ سوره‌یا میكائیلی ـ ستۆكهۆڵم ـ ٢٠٠٧
١٤ ـ گۆڵبژێرێك له په‌ندی كوردی ــ هۆشیار نوری ـ سلێمانی ـ ٢٠١١
١٥ ـ گۆڵبژێرێك له په‌ندی پێشینانی كورد و گه‌لانی جیهان ـ خالید كه‌ریمی ـ ٢٠٠٦
١٦ـ وته‌كانی ژیان ـ محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان زه‌نگه‌نه ـ هه‌ولێر ـ ٢٠٠٧
١٧ ـ من الفلكلور الكوردی ـ قصص غنائیه، حكم وامپال ـ اعداد وترجمه ـ د. محمد عبدالنجاری ـ بیروت ـ١٩٨٢
١٨ ـ په‌نده باوه‌كان ـ ئاماده‌كردنی ـ كاروان عوسمان ـ سلێمانی ـ ٢٠١٠
١٩ ـ هه‌ریه‌كه‌ش له‌م دكتۆر و پرۆفیسۆره فۆلكلۆرناسه كوردانه‌مان له رووسیا و له هه‌ندێ وڵاتانی تردا، كۆمه‌ڵێكی باشی په‌ندی پێشینانی كوردیان گۆڕیوه‌ته سه‌ر زمانی رووسی و چاپیان كردوون، له‌وانه : جاسمی جه‌لیلی ، حاجی جوندی ، قه‌ناتی كوردۆ.
٢٠ ـ مامۆستا عه‌لائه‌دین سوجادیش ، له ژماره‌كانی گۆڤاری گه‌لاوێژ و ، له كتێبی مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا، كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی كوردی ی بڵاوكردۆته‌وه .
دكتۆره شوكریه ره‌سوڵێش لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی په‌ندی پێشینان هه‌یه و جێپه‌نجه‌ی خزمه‌تكردنی له‌م بواره‌دا دیاره .
ئه‌و كورته باسه‌ی سه‌ره‌وه‌م به پێویست زانی ، بۆ ئه‌وه‌ی كه بێمه سه‌ر ناونیشانی باسه‌كه‌مان« كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردی و گه‌لاندا ». بۆ ئه‌وه‌ی زۆر كات له خوێنه‌رانی ئازیزمان داگیر نه‌كه‌م ، به ـ دوو به‌ش ـ پهندهكان بڵاوده‌كه‌مه‌وه ( به‌شی یه‌كه‌م ـ كچان و ژنان ـ له په‌ندی پێشینانی كوردیدا ) و ( به‌شی دووه‌م ـ كچان و ژنان ـ له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ).
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم ، كۆمه‌ڵێك په‌ندی زه‌ق و ره‌ق و ناشیرین ، به ناڕه‌وا ده‌رباره‌ی ژنان وتراون.. من به ناڕه‌وایان ده‌زانم.. ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زه‌قی پیاوسالاری و كۆمه‌ڵ سالاریین ، كه ئافره‌تیان ده‌چه‌وسانه‌وه و ، به چاوێكی كه‌متر له ئافره‌تیان ده‌ڕوانی و تا راده‌یه‌ك، په‌راوێزیان كردبوون.. به‌ڵام كه په‌ندی پێشینانی گه‌لانی ترم خوێنده‌وه، په‌ندی زۆر زه‌قتر و ره‌قتر و ناشیرینترم ده‌رباره‌ی ئافره‌تانیان خوێنده‌وه .. كه كورد له چاوی ئه‌وانه‌وه به حه‌وت ئاو شۆراوه‌ته‌وه .. به‌ڵام به گه‌واهی رۆژهه‌ڵاتناسان و كوردناسانی بیانی، كورد رێز له ئافره‌ت ده‌گرێ و رۆڵی به‌رز ده‌نرخێنێ .ئافره‌تانی كورد له ئافره‌تانی وڵاته دراوسێكانمان واته له ( ژنانی تورك و فارس و عه‌ره‌ب) سه‌رفرازتر و كراوه‌ترن.
من له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده زه‌ق و ناڕه‌وایانه‌دا نیم ، كه ده‌رهه‌ق به ژنانی كوردمان وتراون.
به‌شی یه‌كه‌م ـ ( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا ) :
(*) چاوه‌ڕێی به‌شی دووه‌م بن ( كچان و ژنان ـ له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا) .
نه‌رویج : ٧/ ١/ ٢٠١٢