.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هـه‌شتـــی مــارس ڕۆژێ پیــــرۆزه
ڕۆژی ناسینـــــــی ژنانـــــه
تیشکــی هـــه‌تاوی وڵات و
کۆمه‌ڵگایه‌کی یه‌ک سانه !
* * *
ڕۆژی شۆڕشێ مه‌زن و
خورۆشانی خوێن و گیانه
ڕۆژی ژنانی پێشمه‌رگه و
خوشک و دایکی شه‌هیدانه.
* * *
هه‌شتی مارس تریفه‌ی مانگێکه
له‌تاریکی شه‌وی ژیان
چرکه،چرکه و خوله‌ک،خوله‌ک
تیرۆژ ده‌به‌خشێته جیهان !
* * *
هه‌شتی مارس مۆمێ پڕ نووره
بۆ په‌روانه‌ی به‌ختی ژنان
شمشێرێ تێژ و پڕ ژه‌هره
له بۆ کوشتنی دوژمنان.
* * *
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی شۆڕش گێڕن
ئه‌م ڕۆژه‌تان لێ پیرۆزه
بیپارێزن به دڵ و گیان
پڕ له هیواو حه‌ز و سۆزه.
* * *
سه‌نگه‌ری شۆڕش چۆڵ مه‌که‌ن
مافه‌کانتان مسۆگره
(ماف نادرێ ده‌سێندرێ)
وته‌ی قاسملووی نه‌مره.
* * *
وه‌رن با ده‌ستی یه‌ک بگرین
له‌م هه‌ورازه دا سه‌رکه‌وین
هه‌موو که‌س به مافی خۆی گه‌شت
به‌سه ئیدی با نه‌خه‌هوین.
* * *
من سکاڵام ده‌خه‌مه پاڵ
ده‌نگی زوڵاڵی ئێوه‌ی لاو
بۆ سه‌ر به خۆی وڵات و
یه‌ک سانی نێوان ژن و پیاو !
* * *
ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ویژدان بێ
هه‌شتی مارس لای موقه‌ده‌سه
به خوێنی ئاڵ ئیمزای ده‌کات
جێژنی ژنانی بنده‌سه.
* * *
بۆ ده‌بی ژن کاره که‌ر بێ
له مافی خۆی بێ خه‌به‌ر بێ
مه‌گه‌ر ئافره‌ت مرۆڤ نی‌یه
تا که‌ی ده‌بێ ده‌ست به‌سه‌ر بێ.
* * *
زیندان ئاسن بێ یان ئاڵتون
فه‌رق ناکات هه‌ر زیندانه
زاڵم برا بێ، یان دوژمن
هه‌ر خوێن مژه و بێ ویژدانه
* * *
هۆ کلارا بۆ هه‌میشه
له مێژوودا تۆی سه‌رمایه
تۆ نا‌مری هه‌تاو ئاسا
ڕوونی ئه‌که‌ی ئه‌م دونیایه
* * *
تۆ په‌یام به‌ری ژنان بووی
باخچه‌ی ژینت بێ به‌ر نه‌بوو
بۆ گه‌یشتن به ئامانجێ
باشترین سه‌مه‌ری پێ بوو.
* * *
با هه‌موو پێکه‌وه بڵێن
جێژنتان پیرۆز ژنینه
سه‌ر که‌وێ خه‌باته‌که‌مان
سه‌ر فه‌راز بێ ژن له‌م ژینه...!
*** *** ***
عارف‌عه‌زیزی،سوید
سايتى شعروجيرؤك
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ناسكه (2011-03-08 11:35:04)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆشبێت ناسكه خان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زؤرسوباس هاورئ كيان
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دەستخۆش نازیلە خان هەر بژیت گوڵەکەم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sivan muhamad (2011-03-08 12:12:37)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زؤر سوباس به صاقه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هۆنراوەیەکی ڕازاوە بوو
دەست خۆش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









زؤر سوباس هاورئ خؤشه ويسته كه م
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه