.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












له ئاكامی هێرشێكی چه‌كداریدا له شاری ئه‌سته‌نبوڵ ئیبراهیم تاتلیسس هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا، شه‌وی رابردوو ئیبراهیم تاتلیسس گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد له گه‌ڕه‌كی شیشلی شاری ئه‌سته‌نبوڵ له لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و به سه‌ختی بریندار بووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه پزیشكیه‌كانی ئه‌و شاره‌ش فیشه‌كێك به‌ر سه‌ری تاتلیسس كه‌وتووه و به سه‌ختی برینداری كردووه و تا ئێستاش نه‌هاتۆته‌وه سه‌ر هۆشی خۆی و له شه‌وی رابردووه‌وه سێ جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی خه‌به‌رتورك ، ئیبراهیم تاتلیسس دوای پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی "ئیبۆ شۆو" له بینای كه‌ناڵی "به‌یاز تیڤی" ده‌ركه‌وتووه و كاتێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی تر چووه له لایه‌ن سێ ئۆتۆمبێله‌وه رێگه‌ی لێگیراوه و چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان لێكردووه و له ئاكامیشدا (ئیبراهیم تاتلیسس) و یه‌كێك له هاوڕێیانی بریندار بوون.
لای خۆشیه‌وه (محه‌ممه‌د ئاقبای) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی كه‌ناڵی "قراڵ تیڤی" و هاوڕێی نزیكی (تاتلیسس) له لێدوانێكدا ئیدیعای كردووه؛ ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له تاتلیسس كردوه پیاوێكی عێراقییه‌و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ زانیارییه‌كی ده‌رباره‌ی باری ته‌ندروستی (ئیبراهیم تاتلیسس) بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه ساڵی 1990یش له‌میانی پێشكه‌شكردنی ئاهه‌نگێكی گۆرانیدا ته‌قه له (تاتلیسس) كرابوو و فیشه‌كێك به‌ر لاقی كه‌وتبوو، هه‌روه‌ها له ساڵی 1998یشدا له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا كه‌وتبوه به‌ر هێرشێكی چه‌كداری به‌ڵام هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یشتبوو.
س. نه‌وا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه