❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاخر بۆ کۆچ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-15 17:42:18

massari
خونچەی نوێ
شوێن: slemane
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-02-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 126
WindowsSafari

ئاخر بۆ کۆچ

ئاخر بۆ کۆچ ؟؟


دوعا ئه‌که‌م
که‌ پایز جه‌سته‌ی خۆی مراند
که‌‌ زستان به‌فری نه‌وه‌راند
من پایزێ بم گه‌ڵاکانت کۆکه‌مه‌وه‌
من زستانێ بم
به‌فرت له‌ ئاسمان بۆ به‌ربه‌مه‌وه‌
دوعام ئه‌کرد که‌ هه‌موو شه‌وێ
ده‌ستم په‌رژینی ژێر سه‌رت بێ
و
له‌ ئارامی هه‌ستمدا خه‌وت لێ که‌وێ
دوعام ئه‌کرد له‌ گه‌رمای هاویندا
هه‌ناسه‌ی شنه‌یه‌ک بێ
له‌ ژێرشنه‌ی شنه‌دا
جوانیه‌کانت ده‌رکه‌وێ،
من ئێستا له‌و قه‌ره‌جستانه‌
ته‌نیا هه‌نگاوئه‌نێم
من ئێستا له‌و غه‌مستانه‌
ته‌نها منم له‌گه‌ڵ غه‌م ئه‌دوێم
هۆ هاوڕێکه‌ی شه‌قامی زانکۆم
هۆ ئه‌ستێره‌که‌ی شه‌وانی به‌ ئاسۆم
بۆ کۆچت کرد
بۆ جێت هێشتم
بۆ کردت ماڵاوایی
بۆ فرمێسکت پێ ڕشتم
تا کۆتایی
ئاخر ئه‌زانی
له‌و گه‌ردوونه‌
یه‌کێ بدوێ بۆڕازه‌کانی
یه‌کێ بسوتێ بۆ ڕاستیه‌کانی
ئه‌وه‌ منم
بۆ کۆچت کرد؟؟
نه‌تئه‌زانی که‌ کۆچت خۆشی له‌ دڵما ئه‌سڕێته‌وه‌
بۆ کۆچت کرد ؟؟
نه‌تئه‌زانی که‌ کۆچت به‌ ئه‌سرین هه‌مووی ژیانم ئه‌نوسێته‌وه

به‌داوای لێبوردنه‌وه‌ ناوی شاعیر نازانم



Kurdzhin
ژیان به‌ تۆوه‌ جوانه‌........... ...

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-7d2cc9899f.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net