.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مردن بۆ هەموانە
قەد بایەخ مەدەن بەئەم دونیایە>>>>> هەتا سەر لەگەڵ هیچ كەسێ نایە
ئەگەر مسكێنە ئەگەر ئاغایە>>>>> یاخود بونانی تەواو گەدایە
حەزرەت قابیزی لەپارێز دایە>>>>> ئەبێ هەربمرێ فەرمانی خوایە
ئەبا بەكر هاوریی رەسوڵ الله بێ>>>>> وەك حەزرەت عومەر حەقی لەلابێ
وەك ئیمام عوسمان گەر بەحیابێ>>>>> وەك ئیمام عەلی شێری خودا بێ
لەگەڵ ئەجەلی هاتە نێو كایە>>>>> ئەبێ هەر بمرێ فەرمانی خوایە
لەئازایەتی وەك شێر نەڕەی بێ>>>>> بەیەك نەعرەتەی كشت دونیا كەڕبێ
خوِی حوكم رانی بەحر هەم بەربێ>>>>> یان وەكو هتلەر سەركردەی شەر بێ
بەساتێ بگرێ گشت ئەم دونیایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
باوەك روستەم زال ناو بانگ دەبینێ>>>>> لە ناو خەڵكی دا هەرخوی بنوێنێ
دەسەڵات دار بێ لە هەموو شوینێ>>>>> سەرگرمە وەك لانكە راژێنێ
هێزو دەسەڵات بە كاری نایێ>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
ئەگەر دریژبێ وەك نوح تەمەنی>>>>> وەك زوراب وابێ گورز و كەمەنی
دەبا پۆلاش بێ هەموو بەدەنی>>>>> گشت دونیا بكڕیێ بە دەوڵەمەنی
بەرەو مەرگ ئەروا پایە بەپایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
ئەگەر زاڵم بێ هەروەكو زوحاك>>>>> هەرگیز گوێ نەدا بەخراپو چاك
رۆژی هەزاران بنیتە ژیر خاك>>>>> قەستەم بە زاتی خودای تەنیاو تاك
عالەم پێی بڵی كوری َ ئازایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
گەرشاعیرێك بێ هەروەكوو هێمن>>>>> قانع بێ لەبۆ شعر ڕیَِك خستن
هەمیشە ترسی نەبێ لەدوژمن>>>>> وریای كاتەوە هەزاری وە ك من
پەرتوكی هەبێ بە قەد باڵایی>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
وەك صلاحەدین ئەیوبی وابێ>>>>> قودس بە دەس ئەو رزگار كرابێ
خاوەن سەد كوڕ و هەزار برابێ>>>>> هەرگیز لەدەست مەرگ ڕزگاری نابێ
دوایی مەنزڵی لەنێو گۆر دایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
ئازابی وەكو سوڵتان مزەفەر>>>>> تاجی ئازای گەر بناتە سەر
گشت دونیا بگرێ وەكو ئەسكەندەر>>>>> ئەوەی لەبیر بێ بۆی ناچێ تە سەر
چونكە ئەم دونیا كاروان سەرایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
یان ئەگەر وەكو كەی كاوس شابێ>>>>> تاجی شاهانە بە ئەو درابێ
تۆڵە بسێنێ وەك گیفارا بێ>>>>> ناو بانگ دە ربكا ژیرو ئازابێ
رۆژی لەناكاو بۆی دێ قەزایێ>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
وەك حەزرەت یوسف ئەمەندە جوانبێ>>>>> وەكوو سولێمان زمان رە وان بێ
تە داوی بكا وەكوو لوقمان بێ>>>>> یان باپاشای هەموو جیهان بێ
دڵ خوی خوش نەكا بەپلەوو پایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
ئیمە كەروحمان بە بەركراوە>>>>> ئەلەو رۆژەوەی دیێنە دونیاوە
ئەمری مردنمان لای خوا دراوە>>>>> كاتوو ساتو مانیش بۆدانراوە
بەڵام كاروانمان بەرەو دوایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
هیچ كەس نامینێ ئالەم دونیایە>>>>> هەروەكو كەسێ تیا نەبوو بێ وایە
ئەوەی بمینێ تەنها خودایە>>>>> تەخت ئەبێ هەرچی شاخ و چیایە
مردن لە ریگەی هەموومان دایە>>>>> ئەبێ هەر بمری َ فەرمانی خوایە
هۆنراوەی مطیع جباری(كەركوك)
لە ئینتەرنێتەوە
بیلال علی
هەڵەبجەی شەهید
30-1-2011
1شەممە

لهسهر هێڵ نییه