❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / موعجزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-17 18:34:21

Rebwar95
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولـــــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

موعجزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم

بسم الله الرحمن الرحیم
خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت(يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانفُذُوا لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ ،فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ،يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌ مِّن نَّارٍ وَنُحَاسٌ فَلَا تَنتَصِرَان) واتا (ئه‌ی کۆمه‌ڵی جنۆکه‌ و ئاده‌می ئه‌گه‌ر توانیتان ده‌رچن له‌ به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی ئه‌وه‌ بڕۆن ده‌رچن ناشتوانن مه‌گه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتێك. ,جا به‌کام نیعمه‌تانی په‌روه‌ردگارتان بێ باوه‌ڕن. ,بۆتان ده‌نێرێ بڵێسه‌ی ئاگرو مسی تواوه‌ (یا دووکه‌ڵی ئاگر) که‌واته‌ یارمه‌تی یه‌کترتان پێ نادرێ). له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزانه‌‌دا دو ڕاستی زۆر گه‌وره‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌ویش یه‌كه‌م:خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر توانیتان ده‌رچن و بچنه‌ ئاسمان ئه‌وا بڕۆن. ئه‌م ئایه‌ته‌‌ له‌كاتێكدا دابه‌زیوه‌ كه‌ چونه‌ ئاسمان وه‌كو خه‌ون وابو له‌ جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی و هه‌موو دونیای ئه‌وسه‌ر ده‌مه‌ كه‌ 1431ساڵ پێش ئێستا ئه‌م ئایه‌ت دابه‌زیوه
‌ دووه‌م:خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:ئه‌گه‌ر زۆر به‌رز ببنه‌وه‌ ئه‌وا ئاگرو مسی تواوه‌تان بۆ ئه‌نێرین و شكست ده‌خۆن و سه‌ركه‌وتو نابن. موعجزه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌ركه‌توه‌ ئه‌ویش (دكتۆر زه‌غول النجار) كه‌ زانایه‌كی جیهانیه‌ له‌بواری جیۆلۆجیدا ده‌ڵێت:براده‌رێكی دكتۆرم چو بۆ سه‌ردانی وه‌كاله‌تی (ناسا) ی ئه‌مریكی وه‌چاوی به‌و كه‌شتیه‌ ئاسمانیانه‌كه‌وت كه‌ پاش ته‌واو بونی گه‌شته‌كانیان هێنراونه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی بۆئه‌وه‌ی دیراسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و هه‌ركه‌سێك بیه‌وی بیبینێت.براده‌ره‌كه‌م ته‌ماشای كرد كه‌ گه‌ردی مس هه‌ن به‌به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كانه‌وه‌ پرساری كرد له‌ زانایه‌ك له‌ وكاله‌تی ناسا ئاخۆ ئێوه‌ مس به‌كاردێنن بۆ به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كانتان؟له‌وه‌ڵا مدا وتی: نه‌خێر، مس گه‌یه‌نه‌ره‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ندێ سیفه‌تی تر بۆ كاره‌كه‌ی ئێمه‌ناگونجێ . وتی ئه‌ی ئه‌وگه‌رده‌ مسانه‌چیه‌ به‌سه‌ر به‌رگی كه‌شتیه‌كانه‌وه؟ له‌وه‌ڵامدا وتی : له‌كاتی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كاندا ئه‌و گه‌ردانه‌ ده‌نیشێته‌ سه‌ر به‌رگی كه‌شتیه‌كان. سبحان الله!! دكتۆره‌كه‌ی براده‌رم وتی جاخۆ ئه‌وه‌ ڕاستی قورئان ده‌سه‌لمێنێ كه‌ده‌فه‌رموێ(یرسل علیكم شواظ من النار و نحاس فلا تنتصران)خۆ ئه‌گه‌ر له‌سنوور ده‌رچوون، بڵێسه‌ی ئاگرتان هاوڕێ له‌گه‌ڵ مسی تواوه‌دا بۆ ڕه‌وانه‌ده‌کرێت، ئیتر شکست ده‌خۆن و سه‌رکه‌وتوو نابن. سبحان الله !!به‌ڕاستی موعجزه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم پێش چوارده‌ سه‌ده‌ له‌مه‌وبه‌ر چوزانێ خه‌ڵكی ده‌توانێ بچێه‌ ئاسمان وه‌ چوزانێ له‌ ئاسمان مس هه‌یه؟بۆ ناڵێ ئاسن،ئه‌ڵه‌منیوم،یان ماده‌یه‌كی تر...دیاره‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ فێری كردوه‌ كه‌خۆی ئاسمان و زه‌وی و هه‌موو گه‌ردونی دروست كردوه‌
_________________
س،سروشت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-18 08:42:30

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: موعجزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان
خوا پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌
له‌م سه‌ده‌ی زانستی پێشکه‌وتنه‌دا خه‌ریکه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ ئیعجازه‌ زانستیه‌کان ده‌ر ئه‌که‌ون
که‌ هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی سه‌رسام کردووه‌ و وه‌ڵامی هه‌موو بێباوه‌ڕێکیش ئه‌داته‌وه‌
که‌ ملکه‌چ ناکه‌ن بۆ ئاینی خوای باڵاده‌ست و به‌رنامه‌که‌ی که‌ ئیسلامه‌
بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌بابه‌تی جوان و گرنگ هاوڕێ گیان
هیوام وایه‌ سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌ و به‌خته‌وه‌ر بیت.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Muslim (2011-03-18 08:43:59)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-18 09:10:00

Rebwar95
خونچەی نوێ
شوێن: هه ولـــــێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 86
WindowsSafari

Re: موعجزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم

سوپاس كاكه مسليم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Rebwar95 (2011-03-18 16:29:13)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-18 22:02:47

leza
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 47
WindowsXPFirefox

Re: موعجزه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم

ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاوڕێ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net