❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-18 21:24:19

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsVistaMSIE7

ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»

ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»

1313(1934): له‌دایکبوون 15ی به‌فرانباری 1313
«وه‌ڵڵا قسه‌کردن له‌وباره‌وه‌ به‌ نه‌زه‌ری من کارێکی داهێزه‌ر و بێفایده‌یه‌. باشه‌، ئه‌وه‌ ڕاستییه‌که‌ هه‌ر مرۆڤێک که‌ له‌دایک ده‌بێ، هه‌رچی بێ مێژوویه‌کی له‌دایکبوونی هه‌یه‌، خه‌لکی گوند یان شارێکه‌، له‌ مه‌دره‌سه‌یه‌ک ده‌رسی خوێندووه‌، کۆمه‌ڵێک کاره‌ساتی زۆر ئاسایی و قه‌راردراو له‌ ژیانیدا ڕوویداوه‌ که‌ هه‌رچی بێ بۆ هه‌موان ڕووده‌دا، وه‌ک ده‌ حه‌وزکه‌وتنی ده‌وره‌ی منداڵیی، یا مه‌سه‌له‌ن ته‌غه‌للوب کردنی ده‌وره‌ی مه‌دره‌سه‌، عاشقبوونی سه‌رده‌می گه‌نجێتی، شووکردن، له‌و جۆره‌ شتانه‌ ئیتر.»
«من له‌ ده‌ی مانگی ساڵی 1313 له‌ تاران له‌ دایک بووم... سه‌باره‌ت به‌ دایک و باوک و ڕاده‌ی خوێندنم باشتره‌ قسه‌ نه‌کرێ.»
خۆمم ئاسته‌ کرد
خۆمم به‌ نێوێک، له‌ ناسنامه‌یه‌ک، ڕازانده‌وه‌
وه‌ هه‌بووگم به‌ ژماره‌یه‌ک دیاری کرا
که‌وابێ بژی 678 ده‌رچوو له‌ که‌رتی 5 دانیشتووی تاران.
باوکی محه‌مه‌دی فه‌ڕوخزاد، سه‌رهه‌نگی ئه‌رته‌ش بوو.
«سیمای باوک هه‌میشه‌ له‌ توندوتیژییه‌کی سه‌یری پیاوانه‌ پڕ بوو. ئه‌و تاڵی تاڵ، ساردی سارد و توندی توند بوو. سه‌ربازێکی واقیعی وێڕای سیمایه‌کی قه‌راردراو یان باشتره‌ بڵێم به‌ ماسکێکی دوورکه‌ره‌وه‌؛ وه‌ هه‌میشه‌ ئاوابوو. دێته‌وه‌بیرم هه‌ر که‌ ده‌نگی جیڕه‌ی پۆتینه‌کانی ده‌هات هه‌موومان له‌و حاڵه‌ی که‌ تێیدا بووین ده‌هاتینه‌ده‌ر و خۆمان له‌ به‌ر چاوی وی دوورده‌خسته‌وه‌؛ به‌ڵام هه‌ر ئه‌و باوکه‌ توندوتیژه‌ که‌ ته‌نانه‌ت ئێمه‌ی به‌ ده‌نگی پێی دوورده‌خسته‌وه‌، جارجار که‌ وه‌خۆده‌هاته‌وه‌ و ماسکه‌که‌ی له‌ ڕووی داده‌ماڵی به‌ توندترین هه‌ست و ئیحساس ئێمه‌ی له‌ ئامێز ده‌گرت و زوڵاڵترین فرمێسک له‌ چاوه‌کانی ده‌هاتنه‌خوار. باوک عاشقی شێعر بوو و هه‌رواشه‌. باوکم بێژگه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ هیچ سه‌رگه‌رمییه‌کی نه‌بوو و نییه‌. باوکم ته‌واوی عومر به‌ فکری دۆزینه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌بووه‌. ته‌واوی ماڵه‌که‌ی کردبوه‌ کتێبخانه‌ و ئێستاش ژماره‌یه‌ک له‌و کتێبانه‌ له‌ وه‌تاغی تۆزلێنیشتوو ته‌له‌مبار بووه‌.»
دایکی به‌توولی وه‌زیری ته‌بار بوو.
«دایکم، ژنێکی به‌ته‌واویی مانا ژن بوو؛ ژنێکی ساده‌دڵ، منداڵانه‌ و خۆشباوه‌ڕ، ژنێک که‌ هێزی ناسینی به‌دییه‌کانی نه‌بوو و هه‌موو دنیا و مرۆڤه‌کانی ده‌ قاڵبی باش و چاکدا ده‌بینی؛ ژنێکی هه‌ڵواسراو به‌ ته‌واوی دابونه‌ریت و بڕیاردراوه‌کان».

1320(1921): پێخۆشبوونێکی زۆر به‌ حیکایه‌ته‌ شیرینه‌کانی دایه‌گه‌وره‌(نه‌نکی).
ئه‌ی حه‌وت ساڵه‌یی
ئه‌ی چرکه‌ی سه‌یری ڕۆیشتن
دوای تۆ هه‌رچی ڕۆیی له‌ کۆمایه‌ک ‌ شێتی و جه‌هاله‌تدا ڕۆیی.
«من له‌ بیرمه‌ کاتێک چوومه‌ مه‌دره‌سه‌، ته‌واوی پشوودانه‌کانی هاوین له‌گه‌ل براکانم له‌ ماڵ داده‌نیشین و کتێبه‌ قه‌دیمی و بێکه‌ڵک و ڕۆژنامه‌ ده‌وربه‌سه‌رچووه‌کانمان ده‌کرده‌ پاکه‌ت(زه‌رف) و نۆکه‌ره‌که‌مان پاکه‌ته‌کانی به‌ دوکانان ده‌فرۆشت و هه‌ر پاره‌یه‌کمان له‌و ڕێگه‌دا به‌ده‌ستهێنابا؛ بێژگه‌ له‌ پاره‌ی ڕۆژانه‌ خۆمان که‌ باوکمان پێی ده‌داین، ئیجازه‌مان هه‌بوو هه‌رچی ده‌مانویست پێی بکڕین... من ئه‌گه‌ر له‌ چاوی نزیکه‌کانم له‌ سه‌ر پێی خۆم و سه‌رسه‌ختم ئه‌وه‌ی له‌ جۆری په‌روه‌رده‌ی باوکمه‌وه‌ ده‌زانم».

1326(1947): ساڵی هۆنینه‌وه‌ی غه‌زه‌لگه‌لێ که‌ هیچکات چاپ نه‌کران.
«من کاتێک سێزده‌ یا چارده‌ ساڵانه‌ بووم زۆرم غه‌زه‌ل ده‌گوت و هیچوه‌ختیش چاپم نه‌کردن. کاتێک چاو له‌ غه‌زه‌ل ده‌که‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که‌ له‌ حاڵه‌تی گشتییه‌که‌ی خۆشم دێ به‌ خۆم ده‌ڵێم: باشه‌، خانم، کۆمپلێکسی غه‌زه‌لهۆنینه‌وه‌ ئاخری تۆشی گرت»
«هه‌روا به‌ شێوه‌ی غه‌ریزه‌ ده‌مندا ده‌کوڵی. ڕۆژێ دوو سێ دانه‌م، له‌ متبه‌ق(ئاشپه‌زخانه‌) و له‌ پشت ماشینی دوورمان، هه‌روا ده‌گوت. زۆر به‌گوڕ بووم. هه‌ر ده‌مگوت و ده‌منووسی. چونکه‌ هه‌ر دیوان بوو یه‌ک له‌ دوای یه‌ک ده‌مخوێنده‌وه‌ و پڕ ده‌بووم و، به‌هه‌ر حاڵ سووکه‌ ئیستیعدادێکم هه‌بوو. ناچار ده‌بوو به‌شێویه‌ک بیده‌مه‌وه‌ده‌ر. نازانم ئه‌وانه‌ شێعر بوون یان نا، به‌ڵام ده‌زانم که‌ زۆر (من)ی ئه‌وڕۆژانه‌ بوون، خۆمانه‌ بوون و، ده‌شزانم زۆر ساده‌بوون، من هێشتا سازنه‌کرابووم(چێ نه‌کرابووم)، زه‌مان و شکڵ و دنیای فکریی خۆمم نه‌دۆزیبووه‌وه‌.»

1328(1949): تا پانزه‌ ساڵانه‌یی، ته‌واوکردنی پۆلی سێی ناوه‌ندی.
ده‌چێته‌ ده‌بیرستانی«خوسه‌ره‌و خاوه‌ر» و پاشان له‌ «هونه‌رستانی ژنان» نێوی خۆی ده‌نووسێ و، له‌ ژێر چاودێری «بیهجه‌تی سه‌در و «عه‌لی ئه‌سغه‌ری پوتگه‌ر» ده‌وره‌ی فێربوونی وێنه‌کێشان(نه‌ققاشی) ده‌بینێ. له‌گه‌ل «سوهراب سپێهری» و «مێهری ره‌خشا» تێکه‌ڵاو ده‌بێ و ته‌ڕحگه‌لێک له‌ ڕوخساری خۆی ده‌کێشێته‌وه‌. له‌ رشته‌ی دوورمانیش هێندێک تاقیکاریی ده‌کا.

1329(1950): له‌گه‌ڵ «په‌رویزی شاپوور»، نه‌وه‌ی پووری دایکی که‌ 15 ساڵ له‌وی گه‌وره‌تر ده‌بێ، ده‌زه‌وجێ.

1330(1951): مناڵێکی کوڕ دێنێته‌ دنیا و نێوی ده‌نێ «کامیار».
«زیاتر له‌ هه‌ر شت و باڵاتر له‌ هه‌موو شتێک به‌ هونه‌ره‌که‌م و دواتر به‌ کوڕه‌که‌مم عه‌لاقه‌ هه‌یه‌ و ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوڕه‌که‌م کاتێک گه‌وره‌ بوو، ببێته‌ شاعیر، یان نووسه‌ر.»

1331(1952): بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ شێعری «ئه‌سیر» له‌ 18 ساڵه‌یی، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌به‌رگری 44 پارچه‌ شێعره‌ و، شوجاعه‌دین شه‌فا پێشه‌کی بۆ نووسیوه‌.
1332: سه‌فه‌ر به‌ ئه‌هواز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی.
«ساڵێکه‌ به‌ شێوه‌یه‌کح دایم شێعر ده‌ڵێم، به‌ر له‌وه‌ ده‌مخوێنده‌وه‌ و ده‌توانم بێژم که‌ زیاتر له‌ هه‌موو ڕۆژه‌کانح ته‌مه‌نم کتێبی سوودمه‌ند و به‌که‌ڵکم خوێندووه‌ته‌وه‌ و سێ ساڵه‌ که‌ ئه‌سڵه‌ن بوومه‌ته‌ شاعیر، یانی رووحی شاعیرانه‌م په‌یدا کردووه‌... له‌ نێوان شاعیرانی هاوچه‌رخی ئێرانی فه‌ره‌یدوونی ته‌وه‌للولی به‌ مامۆستای خۆم ده‌زانم و به‌ شێعره‌کانح فه‌ره‌یدوونی مشیری بێئه‌ندازه‌ عه‌لاقه‌مه‌ندم و باوه‌ڕم پێیان هه‌یه‌... وه‌ له‌ نێوان نووسه‌ران و ساعیرانی هه‌نده‌ریی بودلیر، ... کۆنتس دوێنۆئای و.. به‌سته‌کانی بیلیتس... ئاره‌زووی من ئازادبوونی ژنانی ئێران و هاوسانی مافی وان له‌گه‌ڵ پیاوانه‌. ئه‌من به‌و ڕه‌نجانه‌ی که‌ خوشکانی من له‌م وڵاته‌ به‌هۆی بێعه‌داڵه‌تیی ۆیاوان ده‌یچێژن ته‌واو ئاگادارم و نێوه‌ی هونه‌ره‌که‌م بۆ نواندنی ده‌رد و کوێره‌وه‌رییه‌کانیان ده‌کاردێنم... دوای مۆسیقا به‌ سینه‌مام عه‌لاقه‌ هه‌یه‌. به‌داخه‌وه‌ له‌ شاریک که‌ ئێسته‌ تێیدا ژیان راده‌بوێرم له‌ نیعمه‌تی دیتنی فیلمێکی باش هه‌میشه‌ بێبه‌ریم. »

1333(1954): زۆربوونی ناکۆکی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی.

13334(1955): بڵاوبوونه‌وه‌ی چاپی دووهه‌می »ئه‌سیر» وێڕای گۆڕانکارییه‌کی گشتی.
جودابوونه‌وه‌ له‌ مێرده‌که‌ی په‌رویزی شاپور.
«ئه‌و عیشق و شووکردنه‌ پێکه‌نیناوییه‌ له‌ 16 ساڵییدا بناغه‌ی ژیانی داهاتووی منی له‌رزۆک کرد».

1335(1956): بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ شێعری«دیوار».
پانزده‌ی پووشپه‌ڕ سه‌فه‌ر به‌ ئیتالیا و پاسان ئاڵمان که‌ 14مانگ ده‌خایه‌نێ. فروغ له‌و ماوه‌یه‌دا زمانی ئیتالیایی و ئاڵمانی فیر ده‌بێ و، بۆ ماویه‌ک له‌ته‌ک گروپی ئالیکس ئاقابابیان، که‌ فیلمه‌ ئیتالییه‌کانیان وه‌رده‌گێڕایه‌وه‌، هاوکاری ده‌کا. ئه‌و بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی له‌و سه‌فه‌ره‌دا به‌ عینوانی (له‌دیارێکی تردا) یه‌که‌مین جار له‌ گۆڤاری فیرده‌وسی (ڕه‌زبه‌ر تا رێبه‌ندانی 1336) دا بڵاوکرده‌وه‌.
«له‌وان ڕۆژاندا پێموانه‌بوو که‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ به‌مجۆره‌ له‌ رووحییه‌ی مندا کارتێکه‌ری هه‌بێ و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ سڵامه‌تی و هێوریی له‌کیسچووی من بگه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌وکاته‌دا که‌ لێره‌ دانیشتووم و خه‌ریکی نووسینی ئه‌م دێڕانه‌م ددانی پێدادێنم که‌ له‌ ژیانمدا هیچکات ئه‌وه‌نده‌ هه‌ستم به‌ ئارامی و هیوا و وزه‌ نه‌کردووه‌ و هیچوه‌خت تا ئه‌وڕاده‌یه‌ به‌ هیواکانم و ئه‌وه‌یکه‌ له‌ ژیاندا(ژیان)ی من پێکدێنێ عه‌لاقه‌مه‌ند و باوه‌ڕمه‌ند نه‌بوومه‌. له‌وان ڕۆژاندا له‌‌ باڵنده‌یه‌کی دووره‌فڕ ده‌چووم که‌ له‌ ئاسمانه‌ تاریک و به‌رته‌سک و فه‌زا بۆشه‌کانداباڵیگرتووه‌ و بۆسه‌رچووه‌، ده‌مه‌ویست بۆ لای چاوگه‌ی رووناکی و نوور هه‌ڵفڕم، وه‌ له‌ رێگامدا هاوریشمی بارانه‌کان له‌ پێم ئاڵێن و هه‌ناسه‌ی بایه‌کان ڕه‌وتی هه‌ڵفڕینمیان بۆ لای خۆ ڕاکێشابا و دووکه‌ڵی هه‌و‌ره‌کان چووبانه‌وه‌ چاومه‌وه‌ و من باڵم گرتبا و په‌یتاپه‌یتا باڵم لێدابا، وه‌ ڕێگای من ڕێگایه‌کی درێژ بوو».

1336(1957): بڵاوکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌ شێعری«عوسیان».
«دیوار و عوسیان له‌ راستیدا په‌له‌قاژه‌یه‌کی ناهۆمیدانه‌یه‌ له‌ نێوان دوو قۆناخی ژیاندا. ئاخرین هانکه‌هانکه‌کانح دوای جۆرێک قوتاربوونه‌. مرۆڤ ده‌گاته‌ قۆناخی بیرکردنه‌وه‌، له‌ گه‌نجێتیدا هه‌ستگه‌ل رێسه‌ی له‌رزۆکیان هه‌یه‌، ته‌نیا راکێشانیان زیاتره‌، ئه‌گه‌ر دواتر له‌ لایه‌ن فکره‌وه‌ ڕێبه‌ری نه‌کرێن، یان ئامانجی بیرکردنه‌وه‌ نه‌بن ویشک ده‌بن و ته‌واوده‌بن. من به‌ دنیای دوروبه‌رم، به‌ شتگه‌ل و مرۆڤگه‌لی ده‌وروبه‌رم و هێڵه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و دنیایه چاومکرده‌وه‌، ئه‌وم دۆزیه‌وه‌ و، کاتێک ویستم ده‌ریببڕم دیتم وشه‌م پێویسته‌. وشه‌م ‌هێنایه‌ئاراوه‌. به‌من چی، که‌ ئه‌و که‌لیمه‌یه‌ هێشتا نه‌بووه‌ته‌ شاعیرانه‌. گیانی که‌ هه‌یه‌ ده‌یکه‌ینه‌ شاعیرانه!.

1337(1958): دامه‌زران له‌ «سازمانی فیلمی گولستان» وه‌ک تایپچی و به‌رپرسی بایگانی (که‌لوپه‌له‌ ڕاگیراوه‌کان).

1338(1959: سه‌ره‌تای ئاماده‌کردنی فیلمێکی به‌ڵگه‌یی «یه‌ک ئاته‌ش| ئاورێک».
سه‌فه‌ر بۆ ئینگلیستان بۆ خوێندنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ی کاروباری ڕێکخستنی فیلم چێکردن و فێربوونی به‌کرده‌وه‌ی فیلم سازکردن.
گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئێران و سازکردنی سه‌رله‌نوێی فیلمی «یه‌ک ئاته‌ش| ئاورێک».
سه‌فه‌ر بۆ خوزستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم گولستان، سوله‌یمان میناسیان، مه‌حموود هه‌نگوال و گریۆم هایراپتیان بۆ سازکردنی فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌کانی به‌ناو چه‌شم ئه‌نداز| چاوه‌نداز.

1339(1960): هاوکاری له‌گه‌ل ئیبراهیم گولستان وه‌ک به‌رکار و ئاماده‌کاری پێنج به‌ش له‌ فیلمه‌ به‌ڵگه‌ییه‌کانی «چاوه‌نداز».

1340: کایه‌ له‌ فیلمی خواستگاری| خوازبێنی، بۆ بنکه‌ی میللی فیلمی کانادا، له‌ ده‌رهێنانی ئیبراهیم گولستان.
هاوکاری له‌گه‌ڵ ئیبراهیم گولستان بۆ ده‌رهێنانی فیلمی چاوه‌ندازی ئاو و ئاور، وه‌ درێژه‌دان به‌ ده‌رهێنان و رێکوپیککردنی فیلم به‌ شیوه‌ی سه‌ربه‌خۆ.
سه‌فه‌ر به‌ ئینگلستان بۆ فێربوونی چڕ سه‌باره‌ت به‌ کاروباری فه‌ننی سازکردنی فیلم.
تاقیکردنه‌وه‌ی بێژه‌ریی له‌ دۆبڵه‌ی فیلمی مهرهفتم| مۆهری هه‌فتوم(ئینگمار بێرگمه‌ن) به‌ سه‌رپه‌رستی په‌رویزی به‌هرام.
کایه‌ له‌ فیلمی ده‌ریا له‌ سه‌ر ئه‌ساسی کورته‌ داستانی (بۆچی ده‌ریا تۆفانی ببوو) نووسراوه‌ی سادق چوبه‌ک، به‌عینوانی کایه‌وانی نه‌خشی یه‌که‌می ژنی فیلم له‌ پاڵ په‌رویزی به‌هرام، له‌ ژیر جاودێریی ئیبراهیم گولستان به‌ عینوانی ده‌رهێنه‌ر.
سازکردنی فیلمی یه‌ک ده‌قیقه‌یی و ته‌بلیغاتی که‌یهان بۆ بنکه‌ی که‌یهان و، ره‌وغه‌نی پارس بۆ کارخانه‌ی ره‌وغه‌نسازی پارس.

1341: سه‌فه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی بۆ ته‌ورێز له‌گه‌ڵ دکتور راجی، سه‌رۆکی لێژنه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌گ به‌ جوزامییه‌کان(کۆمه‌گ به‌ گولان)، بۆ ئاشنایی به‌ ژینگه‌ و بارودۆخی ماڵی گولانی بابداغی و وه‌زعی نه‌خۆشه‌گوله‌کان.
سه‌رپه‌رستی ئه‌ندامانی گروپی فیلمبه‌رداریی (سوله‌یمان میناسیان، هه‌راند میناسیان، مه‌حموود هه‌نگوال، ئه‌میر که‌ڕاڕی و ره‌حمان ئه‌سه‌دی) له‌ باباداغیی ته‌ورێز، له‌ ماوه‌ی دوازده‌ رۆژ، له‌ نیوه‌ی دووهه‌می مانگی ڕه‌زبه‌ر فیلمبه‌رداریی فیلمی به‌ڵگه‌یی «خانوو ڕه‌شه». سه‌رپه‌رستی منداڵێک به‌ نێوی حوسێن مه‌نسووری له‌ دایکوباوکێکی گول(جوزامی).
سازکردنی فیلمێکی کورتی ڕه‌نگیی بۆ بنکه‌ی که‌یهان.
یه‌که‌مین نیشاندانی گشتیی فیلمی«خانوو ڕه‌شه» له‌ سییه‌می ڕێبه‌ندانی له‌ «کانوونی فیلم».
«فیلمێکم سازکردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی گوله‌کان که‌ سه‌رکه‌وتوویی به‌ده‌ستهێناوه‌...».

1342 (1963): له‌ ناوه‌ڕاسته‌کانی به‌هار دانانی فیلمنامه‌یه‌کی به‌ربڵاو له‌ هه‌زار لاپه‌ره‌ له‌ سه‌ر بارودۆخی ژنی ئێرانی و، به‌ واتایه‌کی تر سه‌رگوزه‌ستی خۆی، به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یێنێ.
چاپی سێهه‌می کۆمه‌ڵه‌ شێعری «ئه‌سیر| دیل».
وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ڵگه‌یی له‌ جێژنۆکه‌ی جیهانیی ئوبرهاوزن بۆ ده‌رهێنانی «خانوو ڕه‌شه» له‌ زستاندا.
کایه‌ له‌ شانۆنامه‌ی «شه‌ش که‌سایه‌تی له‌ وه‌دوکه‌وتنی نووسه‌ر»، نووسراوه‌ی لۆڤیچی پیراندلێلو، له‌ وه‌رگێرانه‌وه‌ و ده‌رهێنانی په‌ری سابیری.

1343(1964): بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌کی گچکه‌ له‌ ژێر عینوانی (جوانترین شێعره‌کانی فروغ فه‌ڕوخزاد).
بڵاوکردنه‌ه‌ی کۆمه‌ڵه‌ شێعری«تولد دیگر| له‌ دایکبوونێکی تر».
«من سه‌باره‌ت به‌ کاره‌کانی خۆم قازییه‌کی زاڵمم... کاتێک چاو له‌ کتێبی (تولد دیگر) ده‌که‌م ناڕه‌عه‌ت ده‌بم. حاسڵی چوار ساڵ ژیان! زۆر که‌مه‌. من ته‌رازووم نه‌گرتووه‌ته‌ده‌ست تا شێعره‌کانم بپێوم؛ به‌ڵام چاوه‌ڕوانی زۆرترم له‌ خۆم هه‌بوو و هه‌یه‌... من 30 ساڵانه‌م و سی ساڵه‌ییش بۆ ژن ته‌مه‌نی که‌ماڵه‌. به‌هه‌رحاڵ جۆرێک کامڵبوون. به‌ڵام نێوه‌رۆکی شێعری من سی ساڵانه‌ نییه‌، گه‌نجتره‌. ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین عه‌یبه‌ له‌ کتێبه‌که‌ی من. ده‌بێ به‌ ئاگایی و شعوور ژیان بکرێ. من ئاڵۆز بووم، په‌وه‌رده‌یه‌کی فیکری له‌ ڕووی ئه‌سڵێکی دروستم نه‌بوو، هه‌رواش په‌ڕاگه‌نده‌ خوێندوومه‌ته‌وه‌ و پاره‌پاره‌ ژیانم ڕابواردووه‌ و ئاکامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ دره‌نگ له‌ خه‌و ڕابووم ــ ئه‌گه‌ر بکرێ نێوی ئه‌و قسانه‌ ڕابوون ابنێین ــ من هه‌میشه‌ به‌ ئاخرین شێعرم زیاتر له‌ هه‌ر شێعرێکی دیکه‌ باوه‌ڕدێنم. ده‌وره‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌ش زۆر که‌مخایه‌نه‌، دوایه‌ لێی ساردده‌بمه‌وه‌ و به‌ نه‌زرم هه‌موو شتێک ساویلکانه‌ دێته‌به‌ر چاو».
هه‌ر ئه‌و ساڵه‌: کایه‌کردن له‌ دوو سه‌عنه‌ له‌ فیلمی خشت و ئاوێنه‌ له‌ ده‌رهێنانی ئیبراهیم گولستان.
سه‌فه‌ری چوار مانگه‌ به‌ ئاڵمان، ئیتالیا و فه‌رانسه‌.

1345(1966): به‌شداری له‌ دووه‌مین سینه‌مای دانه‌ر ــ پزارو، له‌ مانگی به‌هار.
دیدار و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ «بێرناردۆ بێرتۆلوچی»، شاعیر و ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌ڤیزیۆنیی ئیتالیا و، هه‌وڵی نافرجامی بێرتۆلوچی بۆ سازکردنی فیلمێکی به‌ڵگه‌یی له‌ سه‌ر فروغ.
چاپی شێعره‌کانی فروغ له‌ ئاڵمان، سوێد، ئینگستان و فه‌ڕانسه‌.
وه‌ عاقیبه‌ت مه‌رگ له‌ کاره‌ساتی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیل له‌ سه‌عات 4.30ی ڕۆژی دۆشه‌مۆ 24ی ڕێبه‌ندان(1966).
به‌ خاک ئه‌سپاردنی فروغ له‌ سه‌عات 11.45 ده‌قیقه‌ی ڕۆژی 26ی مانگی ڕێبه‌ندان له‌ قه‌برستانی (زه‌هیروده‌وله‌)ی تاران، به‌ حوزووری ئیبراهیم گولستان، سادق چوبه‌ک، مێهدی ئه‌خه‌وان سالیس، ئه‌بولقاسم ئه‌نجوی شیرازی، یه‌زدانبه‌خشی قه‌هره‌مان، ئه‌حمه‌دی شاملوو، غولامحوسێنی ساعیدی، هوشه‌نگی ئیبتیهاج، م. ئازاد، سیاوه‌ش که‌سرایی، باوکی، دایکی و که‌سانی فروغ و کۆمه‌ڵێکی زۆر له‌ لایه‌نگرانی.

وه‌رگێڕانه‌وه‌: س. چ هێرش

سه‌رچاوه‌: شناختنامه‌ فروغ فرخزاد، گرداورنده‌: شهناز مرادی کوچی، نشر قطره‌، چاپ دوم:

Kurdzhin
-----------------------------------------------------------------
نه‌شه‌پۆلێک بۆکه‌ناری دڵنه‌وایی ده‌ستم ده‌گرێ
نه‌گوڵێکیش جورئه‌ت ده‌کا ده‌ست به‌زامم دابهینێ.
rekar67@yahoo.com

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-18 21:52:05

leza
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 47
WindowsXPFirefox

Re: ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»

dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2012-06-18 10:12:37

hogr1
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سویسرا/ زویرخ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-24
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 138
WindowsMSIE7

Re: ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»

dasti barezishtan xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2012-06-21 14:49:43

MoMiTaMaN2
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-24
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 1545
WindowsFirefox

Re: ژیاننامه‌ی «فروغ فه‌ڕوخزاد»

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ گیان

به‌ڕاستی فروغ  یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ شاعیره‌ نه‌باوبانگه‌کانی فارس
من خۆم زۆۆۆۆر شه‌یدای شعره‌کانی ئه‌وم له‌گه‌ڵ مریم 

دووباره‌ ده‌ست و چاوت خۆش بێت من زۆر ئه‌م بابه‌ته‌م به‌ دڵ بوو

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر دوژمنی خۆت به‌ كه‌م بگری
بۆ غافڵی خۆت تا زووه‌ بگری
كه‌می خۆت مه‌ده‌ به‌ زۆری خه‌ڵكی
كه‌ چاو له‌ ده‌ست بی دیاره‌ بێكه‌ڵكی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net