❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئاواتێكی‌ ونبوو..گولله‌، منداڵێكی‌ پێنج مانگی‌ بێ‌ ئومێد هێشته‌وه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-20 18:42:55

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPFirefox

ئاواتێكی‌ ونبوو..گولله‌، منداڵێكی‌ پێنج مانگی‌ بێ‌ ئومێد هێشته‌وه


عومه‌ر فه‌تاح


جیاواز له‌قوربانییه‌كانی‌ تری‌ خۆپیشاندان‌و رووداوه‌كانی‌ سلێمانی‌‌و ناوچه‌كانی‌ تر، ئومێد جه‌لال (29) ساڵ، دوای‌ خۆی‌ منداڵێكی‌ پێنج مانگی‌ بێ‌ ئومێد هێشته‌وه‌.
ئومێد جه‌لال ده‌روێش (29 ساڵ) شۆفێری‌ گه‌ڵابه‌یه‌و ساڵێك‌و هه‌شت مانگه‌ خێزانی‌ پێكهێناوه‌، له‌پاش خۆی‌ منداڵێكی‌ پێنج مانگه‌ی‌ به‌ ناوی‌ (ئه‌نه‌س) لێ‌ به‌جێماوه‌، ئومێد تا قۆناغی‌ پێنجه‌می‌ ئاماده‌یی خوێندووه‌و به‌وته‌ی‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ به‌نیازبووه‌ ئه‌مساڵ تاقیكرنه‌وه‌ی‌ شه‌شه‌می‌ ئاماده‌یی بكات، به‌ڵام مه‌رگ رێگه‌ی‌ نه‌دا.
ئومێد ئێواره‌ی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردوو 26ی‌ شوبات، له‌نزیك مزگه‌وتی‌ گه‌وره‌ی‌ سلێمانی‌ كوژرا‌و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ داوای‌ یاساییان له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم تۆماركردووه‌و داواده‌كه‌ن بكوژی‌ كوإه‌كه‌یان بدرێته‌ دادگا.
سه‌باح جه‌لال برای‌ ئومێد، پێیوایه‌ شه‌هیدبوونی‌ براكه‌ی‌ كۆستێك نه‌بووه‌ ته‌نیا له‌خانه‌واده‌ی‌ ئه‌وان كه‌وتبێت، به‌ڵكو «ئێستا هه‌موو كوردستان به‌داخن بۆ ئه‌وانه‌ی‌ به‌شێوه‌ی‌ ئومێد كوژراون له‌خۆپیشانه‌كاندا«.
سه‌باح وتی «ئومێد خه‌می‌ مردنی‌ منی‌ بوو، چونكه‌ من نه‌خۆشبووم‌و گورچیله‌م ته‌واونییه‌ هه‌موو ئێواره‌یه‌ك سه‌ردانی‌ ده‌كردم، نه‌مزانی‌ ده‌بێت من مه‌رگی‌ ئه‌و ببینم«. سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵسوكه‌وتی‌ رۆژانه‌ی‌ ئومێد، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئومێد كه‌سێكی‌ هێمن‌و له‌سه‌رخۆبووه‌ تائێستا دڵی‌ هیچ كه‌سێكی‌ نه‌إه‌نجاندووه‌و ده‌نگه‌ ده‌نگی‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌بووه‌.
ناوبراو داوای‌ ئه‌وه‌ده‌كات حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات بكوژی‌ براكه‌ی‌ بهێننه‌ سه‌ر شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كان‌و دادگایی بكرێت.
سه‌باح چۆنیه‌تی‌ كوژرانی‌ ئومێدی‌ برای‌ ده‌گێإێته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ رۆژی‌ كوشتنه‌كه‌ی‌ 26ی‌ شوبات، ئومێد بۆ هه‌ندێك پێداویستی‌ سه‌ردانی‌ دوكانی‌ ئامۆزاكه‌ی‌ كردووه‌ له‌بازاإی‌ كاسۆمۆڵ‌و له‌كاتی‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌وبازاإه‌، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌وناوه‌ ده‌بن، فیشه‌كێكی‌ به‌ركه‌وتووه‌‌و هه‌ر له‌وێ‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
سه‌یران محه‌مه‌د هاوسه‌ری‌ ئومێد، به‌قوإگێكی‌ نو‌وساوو به‌ده‌م ئاخ هه‌ڵكێشانه‌وه‌ داخی‌ بۆ له‌ده‌ستچوونی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ هه‌ڵده‌كێشا.
سه‌یران باسی‌ له‌وه‌ده‌كرد كه‌ ئومێد شۆفێری‌ گه‌ڵابه‌ بووه‌و زیاتر له‌وه‌رزی‌ زستاناندا له‌ماڵه‌وه‌بوو به‌هۆی‌ كه‌مبو‌ونه‌وه‌ی‌ ئیشه‌وه‌، «ئه‌و رۆژه‌ تا كاتژمێر 12 له‌ماڵه‌وه‌ بوو سه‌یری‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ ده‌كردو داخی‌ بۆ كوژراوه‌كان ده‌خوارد، به‌تایبه‌ت بۆ باوكی‌ سوركێو كه‌ چۆن جه‌رگی‌ سو‌وتاوه‌، ئومێد ده‌یوت یاخوا كوإی‌ هیچ كه‌سێك به‌وشێوه‌یه‌ نه‌كوژرێت‌و جه‌نازه‌ی‌ وای‌ بۆ نه‌چێته‌وه‌، نه‌مزانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ من ئومێد گیان ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌كوژراوه‌كان«.
هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئومێد، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه‌دوای‌ كاتژمێر دوانزه‌، ئومێد نوێژی‌ نیوه‌إۆی‌ كردووه‌‌و بۆ ماوه‌ی‌ پێنج ده‌قه‌یه‌ك كوإه‌كه‌ی‌ له‌باوه‌ش گرتووه‌، تێر ماچی‌ كردووه‌، «نه‌مزانی‌ ئه‌وه‌ دوا دیدارمان ده‌بێت‌و به‌یه‌كجاریی ماڵه‌كه‌ی‌ چۆڵكرد«.
سه‌یران محه‌مه‌د، وتی‌ «ئومێد له‌رۆژی‌ رووداوه‌كه‌دا هیچ كه‌سێكی‌ له‌گه‌ڵدا نه‌بووه‌، حیساباتێكی‌ هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ شه‌ریكه‌كه‌یدا چو‌وه‌ته‌ به‌كره‌جۆو گه‌إاوه‌ته‌وه‌، له‌كاسۆمۆڵ شیری‌ بۆ منداڵه‌كه‌مان كإیوه‌و سێ‌ ده‌قه‌ پێش رووداوه‌كه‌ قسه‌م له‌گه‌ڵدا كرد، وتی‌ به‌رێگاوه‌م بێمه‌وه‌ بۆ ماڵ، به‌ڵام نه‌گه‌یشت‌و جه‌نازه‌كه‌یان هێنایه‌وه‌«.
هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئومێد، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مێرده‌كه‌ی‌ به‌شداری‌ هیچ خۆپیشاندانێكی‌ نه‌كردووه‌و سه‌ر به‌هیچ حیزب‌و لایه‌نێكیش نه‌بووه‌و ته‌نیا كاسبی‌ خۆیكردووه‌.
هه‌روه‌ها وتی‌ «به‌ڵام ده‌ستێكی‌ ره‌ش ئومێدی‌ شه‌هیدكرد، داواكارم حكومه‌ت هه‌قمان بسه‌نێت، چونكه‌ حكومه‌ت باوكی‌ هه‌موانه‌و به‌رپرسه‌ له‌دابینكردنی‌ ژیان‌و ئاسایش بۆ هه‌موو تاكێك«.
سه‌یران (به‌ده‌م گریانه‌وه‌) باس له‌وه‌ده‌كات كه‌ ئاواتی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌ بووه‌ ناوی‌ كوإه‌كه‌ی‌ بگۆإێت‌و «هه‌موو جارێك ده‌یوت ناوی‌ ئه‌نه‌س ده‌كه‌م به‌(گوڵ ئه‌نه‌س) ده‌بێت ئه‌و ئاواته‌ی‌ به‌دی‌ بهێنم«.
جه‌لیل جه‌لال ده‌روێش براگه‌وره‌ی‌ ئومێد، ئه‌وه‌ی‌ خسته‌إوو كه‌ باوكی‌‌و مامێكیشی‌ به‌هۆی‌ لوغمه‌وه‌ ماوه‌ی‌ 18 ساڵه‌ شه‌هیدبوون‌و دایكیشیان كۆچی‌ دواییكرد‌ووه‌و به‌هه‌تیوی‌ گه‌وره‌ كراوه‌.
جه‌لیل وتی‌ «ئومێدی‌ برام له‌بازاإدا بووه‌و به‌شداری‌ خۆپیشاندانی‌ نه‌كردووه‌و كه‌وتووه‌ته‌ ناویانه‌وه‌ كوژراوه‌، ئێستا ده‌عوامان له‌سه‌ر حكومه‌ت تۆماركردووه‌و داواكارین بكوژه‌كه‌مان بۆ بدۆزێته‌وه‌و ته‌سلیمی‌ دادگای‌ بكه‌ن«.
سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ ئومێدی‌ كوشتووه‌، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ده‌ستگیركرابێت، جه‌لیل وتی‌ «تائێستا روون نییه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ گیراوه‌ بكوژی‌ ئومێده‌ یان نا، ئێمه‌ش داوا له‌حكومه‌ت ده‌كه‌ین بكوژه‌كه‌مان بۆ دیاری‌ بكات«.

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net