.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













شیرین ئه‌مین
له هه‌موو شاره‌كانی گه‌رمیاندا شوێنێك نییه بۆ داڵدانی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ده‌ستدرێژی ده‌بنه‌وه
سۆزان عه‌لی، ته‌مه‌ن 15 ساڵ، دانیشتووی كه‌لار له پارێزگای سلێمانی، كاتێك باوكی ویستی به پاره‌یه‌كی زۆر بیدات به پیاوێكی دهوڵهمدندی ناوچه‌كه، كه 55 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تر بوو، خۆی له‌به‌رده‌م دۆزه‌خێكدا بینییه‌وه كه ده‌رچوون لێی مه‌حاڵ بوو.
هه‌ڵهاتن له‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه بۆ ئه‌م كچه كهمتهمهنهی ناوچه‌كه كه له خێزانكێی ته‌قلیدی گه‌وره‌بووه، هێنده‌ی ئه‌سته‌م بوو، به بیریشی نه‌ده‌هات كه بتوانێت له ده‌ست پێشنیاره‌كه‌ی باوكی رزگاری بێت، كه ژیانی ئه‌وی پإكردبوو له گریان.
ئه‌وه‌ی كه سۆزانی رزگار كرد له‌و پیاوه ته‌مه‌ن 70 ساڵه‌یه، كچه رۆژنامه‌نووسێكی ناوچه‌كه بوو، كه توانیبووی بهإێوهبهرایهتی توندوتیژی دژ به ئافره‌تانی گه‌رمیان له كێشه‌كه‌ی ئاگاداربكاتهوهو پاشان له‌و رێگه‌یه‌وه باوكی ناچاركراوه ده‌ست هه‌ڵبگرێت.
سۆزان وتی «ئه‌و پیره مێرده‌ی كه باوكم ویستی زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكه‌م زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، ته‌نها له پێناو پاره‌كه‌دا ویستی ئه‌وكاره بكات«.
وتیشی‌ی «داواكارم حكومه‌ت شه‌ڵته‌رێكی تایبه‌ت به‌داڵده‌دانی ئافره‌تان بكاته‌وه له گه‌رمیان«.
نه‌بوونی شه‌ڵته‌رێكی تایبه‌ت به‌داڵده‌دانی ره‌گه‌زێ مێینه له گه‌رمیان، كاتێك رووبهإووی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه‌وه، كێشه‌ی بۆ رێكخراوه‌كانی ژنان‌و بهإێوهبهرایهتی توندوتیژیی دژ به ئافره‌تان دروستكردووه. شه‌ڵته‌ره‌كانی ژنان له پارێزگاكاندا ههنو بۆ ماوه‌یه‌ك ئه‌و كچانه ده‌گرنه خۆ كه كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه تاكو كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بهإێوهبهرایهتی به‌داواچوونی توندتیژی دژ به ئافره‌تان له‌گه‌رمیان كراوه‌ته‌وه‌و، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی شهڵتهرێكهوه، ناتوانن داڵده‌ی ئه‌و كچانه بده‌ن كه كێشه ژیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌گه‌رچی چه‌ندینجار داوای كردنه‌وه‌ی كراوه، به‌ڵام تا ئێستا داواكه جێبه‌جێ نه‌كراوه. به‌م هۆیه‌وه زۆرجار ئه‌و كچانه‌ی كه رووبهإووی كێشه ده‌بنه‌وه ره‌وانه‌ی سلێمانی ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ په‌نا بدرێن.
سنور محه‌مه‌د كچه قوتابییه‌كی ناوچه‌كه‌یه، وتی «ساڵانه له گه‌رمیان ئافره‌تان زۆرترین قوربانی ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ رێگا چاره‌یه‌ك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه بۆیان«.
وتیشی «هه‌ر له‌كردنه‌وه‌ی شه‌ڵته‌ری تایبه‌ت تا ده‌گاته بواره خزمه‌تگوزارییه‌كان گه‌رمیان په‌راوێز خراوه، ئێمه هیچمان له سلێمانی و شاره‌كانی تر هه‌رێم كه‌متر نییه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م حكومه‌ته«.
رێكخراوه‌كانی ژنان له گه‌رمیان ده‌ڵێن، له‌ناوچه‌كه ئافره‌تان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراو جۆریان هه‌یه، جاری وا هه‌یه به‌ناوی شه‌ره‌فه‌وه ده‌كوژرێن، به‌ڵام سه‌نته‌رێك نییه داڵده‌یان بدات یان له‌كاتی ده‌ستدرێژیكردن بۆ سه‌ریان، شوێنێك نییه پارێزگاریان لێبكات.
رووناك محه‌مه‌د نه‌جم، به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی ئافره‌تانی كوردستان وتی «به‌رفراوانبوونی ناوچه‌ی گه‌رمیان، وادهخوازێك سه‌نته‌رێك بكرێته‌وه، ئه‌و ئافره‌تانه داڵدهبدات كه توندوتیژیان ده‌كرێته سه‌ر«.
رائید عه‌دنان محه‌مه‌د بهإێوهبهری به‌داواچوونی توندتیژی دژ به ئافره‌تان له‌گه‌رمیان كه به‌دوادوچوون بۆ كێشه‌ی ئه‌و كچانه ده‌كات كه رووبهإووی كێشه ده‌بنه‌وه، وتی كه كۆسپ‌و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م كاره‌كانیاندا زۆره، چونكه نووسینگه‌یان له هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیاندا نییه.
بهإێوهبهرایهتییهكه ده‌كه‌وێته قه‌زای كه‌لاره‌وه كه مه‌ڵبه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه (140كم باشووری سلێمانی). بهإێوهبهرایهتییهكه به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی چه‌مچه‌ماڵی له حكومه‌ت وه‌رگرتووه‌و بإیاره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها رائید عه‌دنان ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا بۆ شاره‌كانی كفری و خانه‌قینیش پێویستیان به نووسینگه‌یه.
رائید عه‌دنان وتی «ئه‌م بهإێوهبهریهتییه كه كراوه‌ته‌وه له‌گه‌رمیان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی حكومه‌ته، به‌ڵام ئێستا ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه چه‌ند نووسینگه‌یه‌كی تربكرێتهوه له‌شاره‌كانی سنوره‌كه، وه‌كو كفری و خانه‌قین«.
رائید عه‌دنان محه‌مه‌د وتی كه نه‌بوونی شه‌ڵته‌ری تایبه‌ت به‌داڵده‌دانی ئافره‌تان یه‌كێكه له گرفته سهرهكییهكانیانو زۆرجار كه ئافره‌تێك په‌نایان بۆ ده‌بات، ئه‌وانیش له‌به‌ر نه‌بوونی ئه‌و شه‌ڵته‌ره ناچارن ره‌وانه‌ی سلێمانی بكه‌ین.
هه‌روه‌ها داوای كرد كه ئه‌و شه‌ڵته‌ره بكرێته‌وه «بۆ ئه‌وه‌ی كارئاسانیش بێت بۆ ئێمه«

له‌سه‌ر هێڵ نییه