❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆنفرانسێک له‌ ڕوسیا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-29 17:58:55

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

کۆنفرانسێک له‌ ڕوسیا

کۆنفراسێک له‌ ڕوسیا
    مامۆستا زه‌غلول نه‌جار ده‌ڵێت: جارێکیان بانگهێشت کرام بۆ ئاماده‌ بوون له‌ کۆنفرانسێکی ئیعجاز له‌ مۆسکۆ، له‌سه‌ره‌تاوه‌ حه‌زم نه‌کرد ئاماده‌بم له‌و کۆنفرانسه‌ چونکه‌ له‌ پایته‌ختی بێ باوه‌ڕی ده‌به‌سترێ و له‌ دڵی خۆم وتم: ئه‌وانه‌ چی ده‌زانن ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌ تا بانگه‌وازیان بکه‌ین بۆ قوڕئانی پیرۆز؟!!
     به‌منیان وت: هه‌رده‌بێ بچین چونکه‌ بانگهێشته‌که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌کادیمیه‌ی پزیشکی ڕووسی ئاڕاسته‌مان کراوه‌.
     چووینه‌ مۆسکۆ، له‌وکاته‌ی هه‌ندێ ئایه‌تمان ده‌خسته‌ ڕوو، وه‌ له‌کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تی: ( يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ )  السجدة [5] ( ئه‌و خوايه‌ له‌ ژوور ئاسمانه‌وه‌ كاروبارى زه‌وى ريَك ده‌خات‏ و سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، له‌وه‌ودوا رووداوه‌كان‏ و به‌سه‌رهاته‌كان ‏و كارو كرده‌وه‌ى به‌نده‌كان ده‌گه‌رِيَته‌وه‌ بؤ لاى، له‌ رؤژيَكدا كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌زار سالَه‌ به‌و حسابه‌ى ئيَوه‌ كه‌ ده‌يكه‌ن.).

وێنه‌ی مامۆستا زه‌غلول نه‌جار
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13014186143.jpg
    یه‌کێک له‌ زانا موسڵمانه‌کان هه‌ڵسا و وتی: ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵ بکاته‌ دوو بڕی جیاواز و ناهاوسه‌نگ له‌ کات، ئه‌وا نیشانه‌ی گۆڕانی خێرایی ده‌دات. ئینخا ده‌ستی کرد به‌ حساب کردنی ئه‌و خێراییه‌ و وتی: هه‌زار ساڵ... ده‌بێ ئه‌و هه‌زار ساڵه‌ قه‌مه‌ری بێت، چونکه‌ عه‌ره‌به‌کان ساڵی شه‌مسیان نه‌ده‌زانی، ساڵی قه‌مه‌ری دوانزه‌ مانگی قه‌مه‌ریه‌ و ماوه‌ی مانگی قه‌مه‌ری به‌ خولانه‌وه‌ی مانگه‌ له‌ ده‌وری زه‌وی، ئه‌م خولگه‌ش به‌ وردی حساب کراوه‌ ئه‌ویش(2،4) بلیۆن کیلۆمه‌تره‌، ئینجا وتی: (2،4) بلیۆن جاران 12 ئینجا دابه‌ش 1000 ساڵ بکرێت، ئینجا دابه‌ش 24 بکرێت که‌ ژماره‌ی کاتژمێره‌کانی شو و رۆژه‌ ئینجا دابه‌ش 60 خوله‌ک ئینجا دابه‌ش 60 چرکه‌ بکرێت... ئه‌و زانایه‌ گه‌یشته‌ خێراییه‌ک به‌رزتر بێت له‌ خێرایی ڕووناکی.
     له‌و کاته‌ مامۆستایه‌کی فیزیا – که‌ ئه‌ندام بوو له‌ ئه‌کادیمیه‌ی ڕوسی هه‌ڵساوه‌ و وتی: پێش ئه‌و کۆنفرانسه‌ وامده‌زانی یه‌کێکم له‌ ناودارانی زانستی فیزیا و له‌ زانستی ڕووناکی به‌تایبه‌تی، به‌ڵام خۆم بینی به‌رامبه‌ر زانستێک زۆر له‌ زانستی من گه‌وره‌تره‌، ناتوانم داوای لێبوردن بکه‌م له‌ که‌مته‌ر خه‌میم له‌و زانسته‌ ته‌نیا له‌پێش ئێوه‌ شایه‌تی دێنم: أشهد أن لا إله إلا الله‌ و أن محمدا رسول الله‌.
     ئینجا چوار له‌ وه‌رگێره‌کان وه‌کو ئه‌ویان کرد و موسڵمان بوون بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ته‌نیا ئه‌وان قسه‌ عه‌ره‌بیه‌کانیان بۆ ڕووسی وه‌رده‌گێڕا و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.
     نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌، به‌ڵام دوای ئه‌مه‌ زانیمان که‌ ته‌له‌فزیۆنی ڕووسی ئه‌مه‌ی تۆمار کرد و به‌ته‌واوی بڵاوی کرده‌وه‌ و زیاتر له‌ 37 له‌ به‌ناوبانگترین زانا ڕووسیه‌کان موسڵمان بوون ته‌نیا به‌ بینینی ئه‌و ئه‌لقانه‌.

    نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ..... به‌ڵکو ( کیس مۆر)مان له‌گه‌ڵ بوو که‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین زانایانی کۆرپه‌له‌زانی و هه‌موو پزیشکانی جیهان ده‌یناسن، ئه‌و کتێبێکی داناوه‌ له‌ زۆربه‌ی کۆلیژه‌کانی پزیشکی جیهان دوێنرێته‌وه‌ و بۆ زیاتر له‌ 25 زمان وه‌رگێردراوه‌، کتێبه‌که‌ش (The Developing Human)، ئه‌و پیاوه‌ له‌ناو ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ هه‌ڵساو وتی: (بێگومان ده‌ربڕینه‌ قورئانیه‌کان ده‌رباره‌ی قۆناغه‌کانی پێکهاتنی کۆرپه‌له‌ له‌ مرۆڤدا ئه‌وه‌نده‌ ورده‌ هێشتان زانستی نوێ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئه‌و پله‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئاماژه‌ به‌ شتێک بکات ئه‌وا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و قورئانه‌ نابێت قسه‌ی یه‌کێک بێت ته‌نیا خوای گه‌وره‌ نه‌بێت و موحه‌ممه‌دیش نێردراوی خودایه‌).
   پێیان وت: تۆ موسڵمانی؟!!
   وتی: نه‌خێر، به‌ڵام شایه‌تی ده‌ده‌م که‌ قورئان فه‌رمووده‌ی خودایه‌ و موحه‌ممه‌دیش خوای گه‌وره‌ ناردوویه‌تی.
   پێیان وت: واته‌ تۆ موسڵمانی؟
   وتی: من له‌ژێر فشاری کۆمه‌ڵایه‌تیم که‌ ناهێڵێ موسڵمان بوونی خۆم ڕابگه‌یه‌نم ئێستا، به‌ڵام پێتان سه‌یر نه‌بێت که‌ ڕۆژێک گوێتان لێ بوو ( کیس مۆر) موسڵمان بووه‌.
   له‌ ساڵی ڕابردوو پێمان گه‌یشت که‌ ئه‌و زانایه‌ موسڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند.... سوپاس بۆخوا.

وێنه‌ی به‌رگی کتێبه‌که‌ی
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13014186142.jpg
کورته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی پڕۆفیسۆر کیس مۆر:
پڕۆفیسۆر کیس مۆر یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌تین زانایانی توێکاری و کۆرپه‌له‌ زانی له‌ جیهان، له‌ساڵی 1984 خه‌ڵاتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی وه‌رگرت له‌ بواری زانستی توێکاری که‌نه‌دا: جی. سی. بی. خه‌ڵاتی گرانت له‌ کۆمه‌ڵه‌ی که‌نه‌دی بۆ پسپۆڕانی توێکار.

وێنه‌ی پڕۆفیسۆر کیس مۆر
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13014186141.jpg

وێنه‌کان له‌ گوگڵه‌وه‌..
له‌ کتێبی (گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ لای خوا)
ئاماده‌کردنی: موسلیم چۆمانی
تایبه‌ت به‌: کــــــوردژیـــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-29 18:23:50

kurdi kurdan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-29
دواترین سه‌ردان: 2012-03-18
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPMSIE

Re: کۆنفرانسێک له‌ ڕوسیا

دةستةكانت خؤش بيت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013848261.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-30 12:00:26

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: کۆنفرانسێک له‌ ڕوسیا

سوپاست ئه‌که‌م هاوڕێی به‌ڕێز و ئه‌زیز
ده‌ستی تۆش خۆش بێت بۆ په‌یامه‌که‌ت
ئینشآءالله‌ سه‌رکه‌وتوو و ئاسووده‌ بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net