.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







سلام العلیک
سه‌ره‌تا ده‌ست خۆشی له مامۆستای به‌ڕێز ده‌که‌م
من پرسیارێکم هه‌یه
ئایا کاتێک که‌ده‌ست به نان خواردن ده‌که‌ین نه‌ڵێیت بسم الله گوناحه...؟
وه‌ئه‌گه‌ر بڵێیت بسم الله خێره‌که‌ی چیه...؟
به‌هیوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نییه




بسم الله الرحمن الرحیم
سڵاو به‌ڕێزم (bahoz) فه‌رموو بۆ وه‌ڵامی تۆی به‌ڕێز.
"بسم الله" سه‌ره‌تای هه‌موو کارێکی خێر و گرنگه ، بۆیه ئێمه‌ش له‌سه‌ره‌تاوه باسی ده‌که‌ین و به "بسم الله" ده‌ست پێ ده‌که‌ین.
ئه‌م وشه پاراوه پیرۆزه هه‌روه‌ک درووشمی ئیسلامه، له‌هه‌مان کاتدا زیکر و ویردی هه‌موو بوونهوهرانیشه به زمانی حاڵیان.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت تێبگه‌یت که چ هێزێکی گه‌وره و بێ بڕانه‌وه له‌م وشه‌یه‌دا هه‌یه و، بزانیت چ به‌ره‌که‌تێکی مه‌زن و نه‌بڕاوه‌ی له خۆ گرتووه، ئه‌وا گوێ بۆ ئه‌م چیڕۆکه کورته ڕابگره:جاریکیان دووکه‌س به‌ره و گه‌شتێک که‌وتنه ڕێ. یه‌کێکیان مرۆڤێکی له‌خۆبورده بوو، به‌ڵام ئه‌وی دیکه‌یان سه‌رکه‌ش و له‌خۆبایی بوو.
یه‌که‌میان که ده‌گه‌یشته هه‌ر جێیه‌ک و دانیشتوانی ئه‌وناوچه‌یه که ده‌یانزانی سه‌ر به‌و هۆزه‌یه، ڕێزێکی زۆری لێده‌گیرا و بۆخۆی ده‌حه‌سایه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر یه‌کێکی چه‌ته و ڕێگری پی بگه‌یشتایه، ئه‌وا ده‌سته‌ڵات و هێزی ئه‌و خێڵه ده‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ست نه‌خرێته ڕێی، به‌م شێوه‌یه و به‌وپه‌ڕی ئازادی و نه‌ترسانه‌وه گه‌شتی خۆی ته‌واو کرد و کاره‌کانی به‌جێ هێنا.
به‌ڵام کابرای سه‌رکه‌ش و یاخی، ئه‌وه‌نده ناخۆشیی تووش بوو که له‌باس کردن نایه‌ت، به‌درێژایی گه‌شته‌که‌ی له‌ترس و بیم و خه‌فه‌ت و سواڵکردندا بوو، به‌وجۆره، خۆی زه‌لیل و ڕسوا کرد.
چاک با بزانین ئه‌و ڕێبواره هه‌ر یه‌کێکه له ئێمه.. ئهوبیابانه پڕ مه‌ترسیه‌ش که ئه‌وان پێدا ڕۆشتن ئه‌م دنیایه‌یه..
هه‌روه‌ها ئه‌ی مرۆڤ باش بزانه "هه‌ژاری" و "بێ ده‌سته‌ڵاتی" تۆ سنووریان نیه و دوژمنه‌کانیشت تابڵێی زۆرن و پێویستییه‌کانی ژیانیشت له‌بن نایه‌ن.
که‌واته په‌نا به‌ره بۆ خاوه‌نی ڕاسته‌قینه و کاربه‌ده‌ستی هه‌تا هه‌تایی ئه‌م ده‌شت و بیابانه، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له‌سه‌رشۆڕی و پاڕانه‌وه به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ران و ترست له هیچ ڕووداوێکی سامناک نه‌بێت لهڕێگاکهتدا.
به‌ڵێ، "بسم الله" گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وایه که "هه‌ژاری"و"بێ ده‌سته‌ڵاتی"ی مرۆڤ به میهره‌بانیه‌کی گه‌وره و ده‌سته‌ڵاتێکی هێنده نه‌بڕاوه و بێ کۆتایی یه‌وه په‌یوه‌ست ده‌کات که جڵه‌وی بوونه‌وه‌رانی هه‌ر لهگهردیلهکانهوه تا گه‌له ئه‌ستێره‌کان له‌ده‌ستدایه، به شێوه‌یه‌ک که ئه‌و "هه‌ژاری"و"بێ دهستهڵاتیه"یه‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێته پله‌یه‌ک که ده‌بن به تکاکار و، نزا و پاڕانه‌وه‌یان له ده‌رگانه‌ی خواوه‌ندی به‌ده‌سته‌ڵات و میهره‌بان و شکۆمه‌نددا گیرا ده‌کات.
به‌ڵێ هه‌رکه‌سێ هه‌ڵسوکه‌وت و کاروباری شه‌و و ڕۆژی "به‌ناوی خوا"وه ببات به‌ڕێوه، وه‌کو سه‌ربازێک وایه که هه‌موو کاروبار و هه‌ڵسوکه‌وتێکی به‌ناوی یاسا و ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌نجام بدات و به‌وهۆیه‌وه به‌ره‌وڕووی هه‌موو مه‌ترسییه‌ک ڕابووه‌ستێت، چونکه به ناوی یاسا و ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌دوێت و کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تاوه وتمان: هه‌موو بوونه‌وه‌ران به‌زمانی حاڵیان ده‌ڵێن:"بسم الله" ئایا ڕاسته وایه؟
به‌ڵێ، گومانی تێدانیه که ئه‌گه‌ر تۆ که‌سێکت بینی خه‌ڵکی دهدایهبهر و دهیبرن بۆ مه‌یدانێک و هه‌ندێ کاروباریئ جۆراوجۆری پێ جێ به‌جێ ده‌کردن، یه‌کسه‌ر بۆت ڕوون ده‌بێته‌وه که ئه‌و که‌سه به‌ناوی خۆیه‌وه ئه‌م کارانه ناکات و توانای زۆر کردنی له‌و هه‌موو خه‌ڵکه نیه، به‌ڵکو سه‌رباز و فه‌رمانبه‌رێکی ده‌وڵه‌ته و به‌هۆی هێز و ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و به‌ناوی یاساوه ئه‌وکارانه جێ به‌جێ ده‌کات و پشت به پادشا و فه‌رمان ڕه‌وایه‌ک ده‌به‌ستێت.
هه‌روه‌ها هه‌موو شتێک له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا کاره‌کانیان "به‌ناوی خوا" وه جێ به‌جێ ده‌کن، ته‌نانه‌ت بچووکترین شتێک له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا کاره‌کانیان "به‌ناوی خوا" وه جێ به‌جێ ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت بچووکترین تۆوی دره‌خت، "به‌ناوی خوا" وه چه‌نده‌ها دره‌ختی گه‌وره و کۆڵی قورس له‌سه‌ر سه‌ریان هه‌ڵده‌گرن..
به‌ڵێ، کاتێ که دره‌خت لق و په‌له‌کانی له‌ناو هه‌وادا بڵاو ده‌کاته‌وه و به‌روبوومه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرێت.. کاتێ جێی لق و په‌لی ڕه‌گه‌کانی له‌ناو به‌ردی ڕه‌ق و ته‌قدا ده‌کاته‌وه تاکو ئه‌و ڕه‌گانه خۆراکی پڕ سوود له‌ناو چینه‌کانی زه‌ویدا کۆ بکه‌نه‌وه.. کاتێ گه‌ڵای ته‌ڕی دره‌خت ده‌توانێت به‌رامبه‌ر گڕه‌ی گه‌رما خۆی ڕابگرێت و بمێنێته‌وه..
هه‌موو ئه‌مانه و جۆره‌های تری وه‌ک ئه‌مانه‌ش، زلــلـهیهکی توند و تیژن به‌سه‌ر ده‌م و پلی ماددی هیه هۆپهرستهکان و هاوارێکی گه‌وره‌یه له‌دژیان و په‌نجه به‌چاویاندا ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕه‌قیی ئه‌و به‌ردانه و گڕه‌ی به‌هێزی ئه‌و گه‌رمایه به‌سه‌ربه‌خۆیی و ئاره‌زووی خۆیان کار ناکه‌ن، به‌ڵکو هه‌موویان فه‌رمانی خوایه‌کی ته‌نیای دانا و زانا جێ به‌جێ ده‌که‌ن، به شێوه‌یه‌ک ڕه‌گه ورده ئاوریشمیهکان، وه‌ک: "عه‌سای مووسا" علیه السلام، به‌رده ڕه‌قه‌کان له‌ت ده‌که‌ن و فه‌رمانی:{فقلنا اضرب بعصاک الحجر}(البقرة:60) جێ به‌جێ ده‌که‌ن.. هه‌روه‌ها گه‌ڵای ته‌ڕی دره‌خته‌کانیش وه‌کو ئه‌ندامه‌کانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر-علیه السلام_ ئایه‌تی:{یا نار کــوني بردا وسلاما}(الأنبیاء69) ده‌خوێنن!
جاله‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌موو شتێک له‌بوونه‌وه‌ردا به‌زمانی حاڵ ده‌ڵێت: "بسم الله" و، ئه‌مه‌شی بۆ ده‌بیت به‌هۆی ده‌ستکه‌وتنی جۆره‌ها نیعمه‌ت و پێشکه‌ش کردنی به بوونه‌وه‌رانی تر، ئه‌وا ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌موو کارێکمان "به‌ناوی خوا"وه بێت:
به‌خشینمان "به‌ناوی خوا" وه بێت..
وه‌رگرتنمان "به‌ناوی خوا" وه بێت..
هه‌روه‌ها "به‌ناوی خوا" وه ده‌ستی له‌خوا بێ ئاگایان بگێڕینه دواوه و لێیان وه‌رنه‌گرین کاتێ که "به‌ناوی خوا" وه شتان نابه‌خشن!
پرسیار:
هه‌ر که‌سێک که ده‌بێت به هۆکاری ئه‌وه‌ی نیعمه‌تێکمان ده‌ست بکه‌وێت، هه‌رده‌م له پاداشتیدا ڕێزی لێ ده‌گرین، ئه‌ی ئایا خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو نیعمه‌ت و ڕۆزییه زۆرانه چیمان لێ داوا ده‌کات؟
وه‌ڵام:
ئه‌و نیعمه‌ت به‌خشه راسته‌قینه‌یه له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو جۆره نیعمه‌ت و ڕۆزیه زۆرانه‌وه، داوای سێ شتمان لێ ده‌کات:
یه‌که‌م: یاد و ناوی خوا بردن(الذکر).. دووهه‌م: شوکر و ستایش(الشـکر).. سێهه‌م:بیرکردنه‌وه له گه‌وره‌یی ئه‌و خوایه(الفکر)..
که له‌سه‌ره‌تاوه "بسم الله" ده‌که‌ین، ئه‌مه "زیکر"ه..
که له‌کۆتاییدا "الحمد لله"ده‌که‌ین، ئه‌مه"شوکر"ه..
که‌له‌نێوان "بسم الله" و "الحمد لله"شدا بیر له ده‌سته‌ڵات و موعجیزه‌ی خوای میهره‌بان ده‌که‌ینه‌وه که نیعمه‌تانه‌ی که هه‌ریه‌که‌یان موعجیزه‌یه‌کی توانستی خوای تاک و بێ وێنه‌یه و دیاری یه‌که له دیاریه‌کانی میهره‌بانی فراوانی ئه‌و خوایه.. کاتێ بیرلهمانه ده‌که‌ینه‌وه ئه‌مه "فیکر"ه.
به‌ڵام ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دیارییه‌کی پادشای به سهربازێکیدا بۆ هاتووه چه‌نده به بێ عه‌قڵ و نه‌فام داده‌نرێت گه‌ر لهبڕیی سوپاسی پادشا، پێڵاوی ئه‌وسه‌ربازه ماچ بکات؟
ئایا ئه‌وکه‌سه‌ی که هه‌میشه له شان و باڵی "هۆکاره‌کان" ده‌خوێنێت و ته‌نها ئه‌و هۆکارانه‌ی خۆش ده‌وێت، نه‌ک نیعمهتدهر و ڕۆزی به‌خشی ڕاسته‌قینه، هه‌زار هێنده‌ی ئه‌و کابرایه گه‌وج و گهلحۆتر نیه؟!
جا بۆیه‌گه‌ر ناته‌وێ وه‌ک ئه‌و مرۆڤه گێل و گه‌لحۆیه بیت..
ئه‌وا:
" به‌ناوی خوا"وه ببه‌خشه..
" به‌ناوی خوا"وه وه‌ربگره..
" به‌ناوی خوا"وه ده‌ست به هه‌موو کارێک بکه..
' به‌ناوی خوا"وه کاره‌کانت به‌جێ بهێنه.
له کتێبی: وته‌کان: له په‌یامه‌کانی نوور، بهدهستکاریهو له لایه‌ن موسلیم.
وه له فه‌رمووده‌دا هاتووه که‌پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كرد به‌عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس وپێی فه‌رموو ( یا غلام سم الله ....) واتهئهی كوڕىكه نج ولا‌و - سه‌ره‌تا - ناوی خودا بهێنهوبڵێ بسم الله، یان ئه‌و فهرموودهصهحیحهی كههاتوهودهفهرموێت : ( يا غلام! إذا أردت أن تأكل فقل: باسم الله ) واته: ئه‌ی كوڕی لاو هه‌ركاتێك وویستت كهبخۆیت بڵێ : بسم الله، به‌ناوی خوای گه‌وره ،بسم الله سونه ته واته به وتنى باداشت وه رده كريت و به ره كه ت ده كه ويته خواردن ، كه له سه ره تاشدا له بيرت جوو ئه وه كه به بيرت ها ته وه بسم الله بكه ، به نه وتنى تا وان بار نابيت به لام يه كيك له ئادابه به رزه كانى ئيسلامت بشت كوى خستوه، بويه بيويسته له كشت كات و‌سا تدا خودات به بير بيت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت
وه‌ڵامه‌که‌ت زۆر سود به‌خش بوو
خوا پاداشتت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
