.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






کاتێک ده‌چنه ژووره‌وه و داده‌نیشن، دۆسته‌که‌م به‌رده‌وام مۆبایلی به‌ده‌سته‌وه بووه و خه‌ریکی نامه ناردن و خوێندنه‌وه‌ی نامه بووه، دایکم پاش ئه‌وه‌ی دڵنیابوون که ته‌نها خۆی له‌ماڵه‌وه‌یه، پاش که‌مێک دانیشتن ڕووی قسه‌ی لێکردووه و گوتویه‌تی: دایکه‌که‌م ئێمه بۆ کێشه‌یه‌کی گه‌وره هاتووین بۆ لای تۆ، تکایه گوێمان لێبگره. دۆسته‌که‌م به‌سه‌رسوڕمانێکه‌وه گوتوویه‌تی: کێشه؟ من؟.
دایکم: به‌ڵێ تۆ ناوت (…..) نی‌یه؟
- به‌ڵێ ناوم (…..).
- من دایکی ئازادم، ئه‌مه‌یان هاوسه‌ری ئازاد و ئه‌وه‌شیان خوشکیه‌تی. کچم ئه‌وه‌ی تۆ چه‌ند ساڵه ده‌یکه‌یت یاری کردنه به‌ئاگر، تۆ ده‌زانی خه‌ریکی چ ئیشێکیت؟
- ئینجا ئه‌و وازم لێناهێنێت، چی لێبکه‌م.
- کچم ئافره‌ت خۆی به‌حه‌یا و حورمه‌ت بێت هیچ پیاوێک ناتوانێت زه‌فه‌ری پێبێنێت. ئێمه هه‌موومان ژنین باش له‌م مه‌سه‌لانه تێده‌گه‌ین، کچی خۆم ئێستا ئێمه هاتووین پێت بڵێین واز له ئازاد بێنه، به‌خوا وازی لێنه‌هێنیت، هه‌موو دنیات لێتێده‌گه‌یه‌نم…
ئاشتی خۆی پێڕانه‌گیراوه و که‌وتۆته قسه کردن: ئاخر دووانی وه‌کو تۆیه سومعه‌ی کچ و ژنی ئه‌م شاره‌ی شکاندووه، تۆ عه‌یب ناکه‌یت.. شه‌رم ناکه‌یت.. ماڵی خه‌ڵک کاول ده‌که‌یت؟
ئاوازیش به‌تووڕه‌ییه‌وه: باشه که مێرده‌که‌ی خۆتت به دڵ نی‌یه بۆ جیانابیته‌وه، بۆچی ناپاکی ده‌که‌یت به‌سه‌رییه‌وه؟ خوا ده‌زانێت له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تریشدایت؟
(…..): ئه‌وه چیتانه؟ هه‌ستن بچنه ده‌ره‌وه ده‌ی، من هیچ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئازاد‌دا نه‌ماوه، (ڕوو ده‌کاته ئاشتی) ئه‌و نموونه جوانه هه‌ر پێشکه‌ش به تۆ بێت.
ئاشتی: جارێکی تر ناوی ئازاد به‌چاک و به‌خراپ ببه‌یت حه‌یات ده‌به‌م له‌م گه‌ڕه‌که‌دا، بۆ واده‌زانی ئاگام لێت نه‌بووه چه‌ند ساڵه خه‌ریکی چی بوویت؟ تۆ بڕۆ بۆ لای پزیشکێکی ده‌روونی.. تۆ نه‌خۆشی ده‌روونیت هه‌یه.
دایکم: وا ئێمه ده‌ڕۆین، تۆ ئاگرت به‌رداوه‌ته چه‌ند ماڵێک، ماڵی کوڕه‌که‌م، ماڵه‌که‌ی خۆت، ماڵی من، ماڵی باوکی ئه‌م ژنه (مه‌به‌ستی ماڵی باوکی ئاشتی بووه)، ماڵی باوکی خۆت، ئه‌م ئاگره بکوژێنه‌ره‌وه، ته‌واو، دواجار ئه‌م ئاگره خۆت ده‌سوتێنێ. جاران ده‌مانگوت پیاو زوڵم له ژن ده‌کات، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ژن زوڵم له ژن ده‌کات، ئه‌وه‌نده پیاو نایکات. (هه‌ر سێکیان هه‌ستاون هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه)
ئه‌و ڕۆژه سیم کارتێکی تازه‌م کڕی و ئێواره که‌گه‌ڕامه‌وه ماڵی باوکم، خوشکه‌که‌م له‌ڕێوه گوتی:
- ئه‌رێ کاکه ئه‌مڕۆ سه‌د جار ته‌له‌فۆنم بۆ کردیت هه‌ر داخراوه، خێره داتخستووه؟
- وه‌ڵا ئاواز هه‌ردوو سیم کارته کۆنه‌که‌م شکاند و ئه‌مڕۆ سیم کارتێکی تازه‌م کڕی، خێره سه‌د جار ته‌له‌فۆنتان بۆ کردووم؟
- (به‌پێکه‌نینه‌وه) تۆ وه‌ره ژووره‌وه و نانه‌که‌ت بخۆ.
دواتر دایکم و خوشکه‌که‌م هه‌موو شتێکیان وه‌ک خۆی بۆ باس کردم، تووشی جۆرێک له تاسان بووم، ده‌تگوت به‌نج کراوم، ده‌تگوت زمانم شکاوه، قسه‌م بۆ نه‌ده‌کرا، هه‌رچۆنێک بێت گوتم: ئه‌مه‌تان بۆ کرد؟.
دایکم وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌نگێکی گه‌وره‌ی بردبێته‌وه: چۆن نایکه‌م، ئاخر ئه‌مه ژیانه ئێمه هه‌مانه به‌ده‌ست ئه‌م به‌ڕه‌ڵایه‌وه، چه‌ند ساڵه ئێمه ژیانمان نه‌ماوه به‌ده‌ستییه‌وه، ئیتر ببه به‌پیاو ته‌واو، خه‌ریکی ژن و منداڵی خۆتبه.
- ئه‌ی ئاشتی چی ده‌گوت؟
ئاواز: به‌کورتی و به‌کوردی، ئاشتی هه‌تا دڵنیا نه‌بێت له‌سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ژنه له‌ژیانی تۆدا ناگه‌ڕێته‌وه بۆ لات.
- ئه‌ی دوای ئه‌م چوونه‌ی ئێوه؟
ئاواز: نه‌ک هه‌ر ئه‌و، به‌ڵکو هه‌موومان دڵنیابووین، ته‌واو.
دایکم: دوایی قسه له‌گه‌ڵ باوکت ده‌که‌م، بزانم ڕازی ناکه‌م سبه‌ینێ بچین بۆ ماڵی خه‌زورت، هه‌موومان ده‌چین و ئاشتی و هه‌رژه گیانیش ده‌هێنینه‌وه. به‌ڵام هه‌ر له‌ئێستاوه ئازاد گیان، هه‌ر ده‌ستبه‌جێ دوای ئه‌وه‌ی هاتینه‌وه ئێره ڕۆژی دواتر بڕۆ ئه‌و خانووه‌ت چۆڵ بکه و که‌لوپه‌له‌کانتان بهێنه‌ره‌وه ئێره، وه‌رنه‌وه قاتی سه‌ره‌وه، هه‌تا خوا ده‌روویه‌ک ده‌کاته‌وه و دوو هۆده خانووی خۆتان ده‌بێت.
دایکم و ئاواز بۆ ڕۆژی دواتر چووبوون بۆ ماڵی خه‌زورم، قسه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا کردبوو، ئاشتی و باوک و دایکی ڕه‌زامه‌دنییان دابوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی و منداڵه‌که بۆ لای ئازاد و ئاگاداریان کردبوون له‌چوونی ئێمه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
بۆ ئێواره گه‌ڕامه‌وه، شه‌وه‌که‌ی هه‌موومان چووین بۆ ماڵی خه‌زورم، من و باوکم و خه‌زورم له‌ژووری میوانه‌که‌یان دانیشتین و ژنه‌کانیش له‌ودیو دانیشتبوون، پاش به‌خێرهێنان و چا خواردنه‌وه، باوکم و خه‌زورم ده‌ستیانکرد به‌قسه کردن و کۆتایی هێنان به‌م کێشه‌یه، منیش هه‌ستام ده‌ستی هه‌ردووکیانم ماچکرد و داوای لێبوردنم له‌هه‌ردووکیان کرد، ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ئاواز هات به‌دوامدا و بانگی کردم، کاتێک چوومه ئه‌دویو، هه‌موویان دانیشتبوون، باوه‌شم به ئاشتی و هه‌رژیندا کرد و ده‌ستمکرد به‌گریان، هه‌موویان گریان، هێنده‌ی نه‌برد، باوکم و خه‌زوریشم هاتن دانیشتن، هه‌رژینم له‌باوه‌شمدا دانابوو، زوو زوو ماچم ده‌کرد، خه‌زورم وه‌ک بڵێی هه‌موومان هێور ده‌کاته‌وه، ده‌ستی کرد به‌قسه کردن، چه‌ند قسه‌یه‌کی کرد، زۆر زۆر سه‌رسام بووم پێی، هه‌تا ماوم له‌بیرم ناچێته‌وه، گوتی:
(ئێوه ده‌زانن هه‌موومان قوربانین، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆمان بزانین، ئازاد قوربانییه، ئاشتی قوربانییه، ئه‌و ژنه‌ی ئه‌م کێشه‌یه‌ی بۆ ئێمه دروستکرد ئه‌ویش هه‌ر قوربانییه، هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌ویش هه‌ر قوربانییه، باوکی منیش قوربانی بوو، ژنیان بۆ هێنابوو هه‌تا ئه‌و شه‌وه‌ی بۆیان گواستبووه‌وه دایکمی نه‌بینیبوو، هه‌ریه‌که‌مان به‌جۆرێک قوربانین، ئازاد لێره‌دا بابه‌س بێت، ژیانێکی نوێ ده‌ستپێبکه‌ن، له‌گه‌ڵ باوکتدا ڕێکه‌وتین به‌هه‌ردوو لامان خانووه‌یه‌کتان بۆ ده‌کڕین وه‌ک دیارییه‌کی ئێمه بۆ ئه‌و خێزانه‌ی وێڕای بوونی ئه‌و هه‌موو کێشه و گرفته به‌ڵام له‌کۆتاییدا ئیراده‌ی خێر سه‌رکه‌وت).
به‌خۆشی و به‌خته‌وه‌رییه‌وه من و ئاشی و هه‌رژین و دایکم و باوکم و ئاواز گه‌ڕاینه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌وه، بۆ سبه‌ینێ چووم خانووه‌که‌ی ئه‌ولام چۆڵ کرد و ماڵه‌که‌م هێنایه‌وه قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی باوکم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه په‌ند له ناپاکی هاوسه‌ریی ببینم و له‌بیری نه‌که‌م، ئه‌و مه‌مکه مژه‌یه‌ی هه‌رژین که ئه‌و شه‌وه دۆزیمه‌وه و تێر تێر گریاندمی، له‌ماڵه‌وه هه‌ڵمواسی. تاکو هه‌موو ڕۆژێک بیبینم و ببێته هانده‌رێکی زیاتر بۆ خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌رژین و ئاشتی.
که‌وتمه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆم، ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژ هاوسه‌ری ئه‌و ژنه که دراوسێ دوکانم بوو، نه‌ده‌هات بۆ دوکان، پاش چه‌ند ڕۆژێک له‌ناو درواسێکاندا ده‌نگوباس بڵاوبووه‌وه، که ژنه‌که‌ی ته‌ڵاقداوه له‌ژێر فشاری که‌سوکاری پیاوه‌که‌دا، ئیدی بڕیارمدا واز له‌و گوزه‌ره‌ش بهێنم و چووم دوکانێکم به‌کرێ گرت له شوێنێکی دیکه و ئه‌و ناوه‌م بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌جێهێشت.
به لى به ريزان هيوادارم ئه م جيروكانه سوديكى بو ئيمه ش هه بى له كه ل ريزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




ده ست خوش راسته هه م‌و كه س هه له ده كات به لام ده بيت بيش هه له كردن به باشى بير بكاته وه له دوايى جى رو ده دات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








هه ربزى هاورى كيان هيوادارم هه موو كه س زوو دان به هه لى خوى دابنى
دووباره ده سه كانت خوشبى به رده وام بيت له م بابه ته جوان وبه سوودانه

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





هاورييانم
shvan.kurdi
ليوزة
سوباس بوبه يامه كانتان سه ركه وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
