❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بەڕاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت لەتۆبەو گەڕانەوە كردۆتەوە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-05 13:55:46

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

بەڕاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت لەتۆبەو گەڕانەوە كردۆتەوە؟

بەڕاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت لەتۆبەو گەڕانەوە كردۆتەوە؟

براى بەڕێز... خوشكى ئازیزم...
السلام علیكم ورحمە الله وبركاته:ـ
دەمەوێ خۆشحاڵ بم بەخۆشحاڵیت! ئاى كەچەند خۆشحاڵم بەگەڕانەوەت بۆ لاى پەروەردگار هەرگیز هەست بەم خۆشىیەم ناكرێ بەگەڕانەوەى تۆو پشت كردنت لەتاوان و سەرپێچى.
بەڵێ تەنها من بەم شێوەیە نیم كەوا دڵخۆش بم بەگەڕانەوەت بۆ لاى خواى گەورە بەڵكو ئەو خوا گەورەیەى كەبێ پێویستە بەگەڕانەوەو پەشیمان بوونەوەى بەندەكانى و هیچ سوود بەخواى گەورە ناگەیەنن و هیچیش لەموڵكى ئەو خوا گەورەیە زیاد ناكەن!! كەچى پەروەردگارى گەورەو سەروەر خۆشحاڵ دەبێ بەپەشیمان بوونەوەو گەڕانەوەى بەندەكانى بۆلاى، خواى بەبەزەیى بمانگێڕێ لەوانەى كەبەڕاستى دەگەڕێنەوە بۆ لاى خواى گەورە. تۆ پەروەردگارت پێم بڵێ: كێ وەكو تۆیە خواى گەورە خۆشحاڵ بێ پێت؟
لەفەرموودەدا هاتووە كەپێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێ: {إن الله يفرح بتوبة أحدكم}، واتە: بەڕاستى خواى گەورە خۆشحاڵ دەبێت بەتۆ بەگەڕانەوەى هەریەك لەئێوە بۆلاى... الله أكبر دەتەوێ ئالەم شەوەدا خواى گەورە بەتۆ خۆشحاڵ بێت. والله هەریەك لەئێمە دەمانەوێ و پێمان خۆشە دایك و باوكمان پێمان دڵخۆش بن یان هاوڕێ و دۆستەكانمان لێمان ڕازى بن، ئەى پێت چۆنە گەر پەروەردگار لێت ڕازى بێت. بەڵێ بەڕاستى گەر كەسێك بەو شێوەیە بێت خواى گەورە دەفەرموێ: بەڕاستى خوا تۆبەكاران و پاكانى خۆش دەوێت. بێ گومان گەر خواى گەورە خۆشى ویستى ئەوا هیچ ترست لەسەر نىیە گەرچى هەرچى لەسەر زەوىیە ڕقى لێت بێت. كێ هاووێنەى تۆیە كەخواى گەورە پێى خۆشحاڵ بێ و خۆشى بوێت. ئەو خوایەى كەبەڕێوەبەرى ئاسمان و زەوى یەو هەڵسوڕێنەرى كاروبارەو بەخشەرە، ئەو خوایەى كەگەر ویستى شتێك ببێت بفەرموێ ببە دەبێت. وەكەسێكیش خواى گەورە ئاگادارى بێت و لەگەڵى بێت كێ دەتوانێ زیانى پێ بگەیەنێت؟! گەر تۆش خواى گەورەت لەگەڵ بێت گوێ مەدە بەوەى كەگەرچى هەموو شت و كەسێكیشت لەدەست بچێت بزانە كەخواى گەورە دەفەرموێت: بەڕاستى خواى گەورە پشتیوان و سەرخەرتانە كەچاكترین سەرخەرو یارمەتیدەرە. یەكێكت لەگەڵدایە كەهەرگیز سەربازەكانى ناشكێت، تۆ ئەو خوایەت لەگەڵدایە كەهەركەس گوێڕایەڵى بكات سەربەرزو بەعیزەتى ئەكات. هەركەسیش لاسار بێ و سەرپێچى لەفەرمانى بكات زەلیل و سەرشۆڕى ئەكات، ئەو خوایەى كەهێزو دەسەڵات و تواناى لەناوناچێت. ئەو خوایەى كەخاوەنى قەهرو تەێەروحى بێ سنوورو موڵك و گەورەیىو مەزنىیە، بەڵێ خوایەكى بەڕێزو دەوڵەمەندو بەدەسەڵات و خاوەنى منەت و فەزڵ و نیعمەتەكانەو شایستەى منەت كردن و بەدەسەڵات و گەردن كەچ كردنە بەتواناى خۆى بەرزى و پاكى و بێ گەردى بۆ خواى گەورە.
چەندە ماندوون ئەو كەسانەى كەبەدواى بەدەست هێنانى ئارەزوو و شەهوەت بازى و قەدەغەكراوەكان كەوتوون بەگومانى خۆیان كەبەختەوەرى و خۆشحاڵى بەدەست نایەت بەدووركەوتنەوە لەخواى گەورەو فەرمانەكانى نەبێت، وەگەر نا خواى گەورەیان بەڕاستى بناسیایە ئەوا بەهیچ شێوەیەك ڕێگاى خەم و پەژارەو خەفەت و بێزارىو دڵتەنگى یەكیان نەدەزانى، وەدڵنیاش دەبوون كەوا بەختەوەرى بەسەرپێچى و ئەنجامدانى قەدەغەكراوەكان بەدەست نایەت.
ئێمە لەكوێین لەچاو ووتەى پەروەردگار كەدەفەرموێ:  ئەگەر خەڵكى شارەكان بەڕاستى باوەڕیان بهێنایەو خۆیان بپاراستایە ئەوا فەڕو بەرەكەتى ئاسمان و زەویمان بەسەردا دەڕشتن بەلاَم ئەوانەى كەپەیام و پێغەمبەرانى ئێمەیان بەدرۆزانى ئێمەش بەهۆى ئەو كارەیانەوە گرتمانن و لەناومان بردن. وەدیسان خواى گەورە لەئایەتێكى تردا دەفەرموێ: بەڕاستى ئەگەر باوەڕیان بهێنایەو پارێزگار بوونایە ئەوا پاداشتیان لەلاى خواى گەورە چاكتر دەبوو ئەگەر بیانزانیایە.
ئایا ئێستاش دوودڵى لەگەڕانەوەو پەشیمان بوونەوەت؟! ژیربە ماڵ و دارایى و ڕابواردنى دنیایەكى ڕۆیشتووو و بەسەرچوو مەگۆڕەوە بەخۆشى و نیعمەت و بەخششى بەردەوام و هەتا هەتایى دواڕۆژ كەلەكاتێكدا هیچ چاوێك نەیبینیوەو هیچ گوێیەك نەیبیستووەو بەسەر دڵى هیچ كەسێكیشدا نەهاتووەو هەتا هەتایى دەمێنێت و كۆتایى نایەت و تیاناچێت، لەناو باخچەكانى بەهەشتدا لەگەڵ خێزانەكانیان ڕِادەبوێرن لەسەر فەرشێك كەناوەكەى لەئاوریشمە شانیان داداوە وەلەگەڵ حۆرى یەكان لەزەت دەبەن لەهەموو جۆرە بەروبوومێك كەخۆیان هەڵى دەبژێرن. لاوانى جوان و ئێسك سووك و نەمر بەدەوریاندا دێن و خزمەتیان دەكەن و هەمیشە گەنجن و پیرنابن، بەكوپ و سوراحى دەگەڕێن و لەپەرداخى تایبەتدا جۆرەها شەربەت و شەراب و خواردنەوەى بەتام وخۆشیان پێشكەش دەكەن كەلەسەرچاوەیەكى ڕەوانەوە پڕدەكرێن. نەسەریان پێى دێتە ئێش و نەسەرخۆش دەبن، میوەشیان بۆ دەگێڕن بەئارەزووى خۆیان لێى هەڵدەبژێرن، گۆشتى هەر باڵندەیەكیش كەحەزى لێبكەن بۆیان ئامادەیە، لەگەڵ حۆرى چاوگەشى وەك مراوى شاراوەو دەست لێنەكەوتوون، لەپاداشتى كاروكردەوەى چاكیاندا كەئەیانكرد.
لەسەر سینى و كوپى ئاڵتون جۆرەها خواردن و خواردنەوەى جوان و ڕازاوەو بەتام و بۆنى خۆشیان بەسەردا دەگێڕن و لەم بەهەشتەدا هەرچى نەفس حەزى لێ بكات و چاو حەز بەبینینى بكات ئامادەیەو بەهەمیشەیىو نەبڕاوەیى تیایدا دەمێننەوەو ژیان بەسەردەبەن لەناو خانووە بەرزەكاندا، لەناو بەهەشت لەبۆ خواى گەورە دەنواڕن وەدەگەن بەچاكترین پێغەمبەرمان كەمحمدە (صلى الله عليه وسلم) خۆشى و بەخششێكە وەسف ناكرێ، هیچ غەم و پەژارەو بێزارى تێدانى یەو عارەق ناكەن و هیچ پیسى و حەیزو نیفاس و ماندووبوونێكى تێدانى یە، وەهەرگیز ئەو خۆشى و بەخشش و ڕابواردنانە نابڕێن بەخەو وەهەروەها پەرستنى تێدانىیە مەگەر بۆ كەسێك نەبێت كەخۆى بیەوێ لەزەتى لێ ببات، ئەوە جێگاى پاداشت دانەوەیە نەك كاروكردەوە، وەتۆ لەوێدا دەمێنیتەوە مەگەر لەدونیادا سووربى لەسەر تاوان و سەرپێچى، چاوەڕێى چیت؟ ئێستا تۆبەو پەشیمانى خۆت بەرەو لاى خواى گەورە ڕابگەیەنەو كۆت و زنجیرى تاوان و سەرپێچى بشكێنەو زاڵبە بەسەر شەیتان و ئارەزوو و نەفستدا، خۆت بدە بەدەست خواى گەورەو پەناى پێبگرە، بەڕاستى ئەوانە گەڕاونەتەوە بۆ لاى خواى گەورە دەیانبینى ڕێگاى ڕزگارى و سەرفرازیان گرتووە ئایا ئەمە بەزین و دوودڵى یە، ئایا نازانى كەئەوەى لاى (الله)یە چاكترەو هەر ئەوەش دەمێنێتەوە؟ ئایا بەهەشت دەفرۆشیتەوە بەدۆزەخ؟! تا ئێستا بەتەواوى لەحەقیقەتى دونیا تێنەگەشتووى كەدونیا كۆتایى دێت و جێگاى مانەوە نى یە وەهەروەها دونیا مەیدانى كاروكردەوە بەدەست هێنانە.
ئایا وادەزانى كەتەنها تۆ تاكە كەسى بەتواناى بەسەر ئەنجامدانى تاوانەوە وادەزانى كەئەوانەى پەیوەستن بەگوێڕایەڵى خواى گەورەو پەرستنەوەو بەئارامن جڵەوى نەفسى خۆیان گرتووەو پشتیان هەڵكردووە لەئارەزوو و شەهوەت و ڕابواردنى دونیا تواناى چێژوەرگرتنیان نى یە لەحەرام؟ بەڵێ! ئەوانە دەتوانن ئەو سەرپێچىیانە ئەنجام بدەن و شوێن هەواو ئارەزوو و ڕابواردنى دونیا بكەون و هیچ شتێكیش ڕێگریان نى یە جگە لەوەى لەخواى گەورە دەترسن و هیوایان بەپاداشتى خواى گەورەیەو هەندێ ئارام دەگرن بۆ ئەوەى زۆر بحەوێنەوەو ئاسوودەبن. دەبینى پێش دواڕۆژ لەدونیادا بەختەوەرن بەهۆى خۆگرتنەوەیان لەسەرپێچى فەرمانى خواى گەورەو چاوەڕوانى پاداشتن. بەنەفست بڵێ: وازم لێ بێنە لەوەى كەلەسەرى بووم و سووربە لەسەر كۆچ كردن لەتاوان و ڕێگاى پەشیمانى و گەڕانەوە بۆ لاى ئەو خوایە بگرەبەر كەهەمیشە لێبووردەیەو لێخۆش بووە. گەر ئەمڕۆ نەگەڕێیتەوە كەى دەگەڕێیتەوە؟! گەر ئەمڕۆ پەشیمان نەبیتەوە ئیدى كەى پەشیمان دەبیتەوە؟! ئایا چاوەڕێیت لەكاتى سەرەمەرگدا تۆبە بكەیت و بگەڕێیتەوە؟! جا لەوكاتەشدا تۆبە وەرناگیرێت و پەشیمانى دادت نادات، یان چاوەڕێى لەوكاتەدا پەشیمان بیتەوە كەپەشیمانى هیچ سوودێكى نى یە؟! لەوكاتەدا بڵێى خۆزگە واو وام بكردایە! گوێ ڕابگرە خواى گەورە دەفەرموێ:: ڕۆژێك دێت ڕوخساریان ئەمدیوو ئەودیو دەكرێت لەناو ئاگردا بەدەم ناڵەوە دەڵێن ئاى خۆزگە بەگوێى خواو پێغەمبەرمان بكردایە، پەروەردگار ئێمە ملكەچ و گوێڕایەڵى گەورەو ئاغاكانمان بووین ئەوان ڕێبازى ڕاستى یان لەئێمە شێواندو سەرگەردانیان كردین، پەروەردگار دوو بەرامبەر سزاى ئەوانە بدەو نەفرەتێكى گەورەیان لێ بكە، چاوەڕێى ئەوكاتە دەكەى كەبخرێیتە ئاگرەوە جا ئەوكات تەوەسول بكەى بۆ لاى خواى گەورە كەلەو ڕۆژەدا تەوەسول هیچ سوودت پێ ناگەیەنێ لەو ڕۆژەى كەئەوانەى لەئاگردان داوادەكەن كەخواى گەورە دەریان بێنێ لەئاگرو بیانگێڕێتەوە بۆ دونیا بۆ ئەوەى كردەوەى چاكە بكەن بەڵام مەخابن، خواى گەورە دەفەرموێ:: پەروەردگار لەناو ئاگرى دۆزەخ دەرمان بێنە ئەگەر جارێكى تر گەڕاینەوە بۆ گومڕایى ئەوا ئێمە ستەمكارین، خواى گەورە بەم شێوەیە وەڵاميان ئەداتەوە:  دەمتان داخەن و قسە مەكەن لەناو ئاگرەكەدا. بگەڕێوە بۆ حەق و ڕاستى وەڵام بدەرەوە مادام لەژیانىو تواناى كردەوەو كارت هەیە پێش ئەوەى ببیتە یەكێك لەوانەى كەئاوات بەمردن بخوازن لەناو سزاى خواى دادوەردا كەچى وەڵامیش نەدرێنەوە خواى گەورە پەنامان بدات دەزانى بۆچى؟ لەبەرئەوەى حەق و ڕاستى یان پێگەشت و بۆیان ڕوون كرایەوە كەچى وەڵاميان نەدایەوە،

         ئامادةكردن/ئةستيرة        سةرجاوة/بةهةشت بة دةستكاريى زورى خومةوة

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-07 21:08:39

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE7

Re: بەڕاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت لەتۆبەو گەڕانەوە كردۆتەوە؟

دةستت خوش بيت ئةستيره خان بؤ بابةتة جوانةكةت انشاألله له توبةكارانين

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         بـــيكه نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-07 21:19:32

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: بەڕاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت لەتۆبەو گەڕانەوە كردۆتەوە؟

یاخوا ده‌سته‌کانت خۆش بێت ئه‌ستێره‌ خان بۆ ئاماده‌کردن و ده‌سکاری کردنی ئه‌م بابه‌ته‌
بابه‌تێکی زۆر جوانه‌ و پیویسته‌ خوای گه‌وره‌ پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه‌
هیوادارم هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت و له‌گه‌لماندا له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت بێبه‌شمان نه‌که‌یت
ئه‌خوازم سه‌ر به‌رز و کامه‌ران بیت

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-08 07:31:59

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: بەڕاشكاوى بڵێ...ئایا بیرت لەتۆبەو گەڕانەوە كردۆتەوە؟

زور سوباس بو تو هاوريى و براى زور بةريز كاكة ئاسو دوكان سةركةوتو و سةرفراز بيت تةمةن دريز بيت دةستت خوشبيت هيوام واية بةسود بوبيت دوبارة سوباس


زور سوباس بو تو كاكة brwabatasi  برا بةريزةكةم خواى كةورة باداشتى توش بداتةوة دةستت خوشبيت سوباس بو وتة جوانةكانت هيوادارم سودى هةبيت وة بة بشتيوانى  خواى كةورة انشاألله بةردةوام ئةبين  دوبارة سوباس سةركةوتو تةمةن دريزبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net