.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی پێشبڕكێی به‌شه جۆراجۆره‌كانی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ژیار"، له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه ده‌ستنیشان كران.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر له شاری سنه، لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی پارێزگای كوردستان به ناونیشانی "ژیار" كه بریتی بوون له هونه‌رمه‌ندانی كورد: "فه‌رهاد مه‌سكووك" كارناسی سینه‌ما له بواری وێنه‌گریی سینه‌ما، "عابدین عه‌لی وه‌یسی" كارناسی سینه‌ما له بواری ده‌رهێنه‌ری و "به‌ختیار له‌حیمی" سیناریۆنووس و وانه‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، دوای بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌می ئه‌و فیلمانه‌ی كه بۆ نووسینه‌گه‌ی فیستیڤاڵ ره‌وانه كرابوون، به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی جۆراوجۆری كێبڕكێی كۆتایی ئه‌م فیستیڤاڵه‌یان دیاری كرد.
ئه‌و فیلمانه‌ی كه چوونه‌ته به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێی حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "ژیار" بریتین له:
ـ به‌شی چیرۆكی:
"كوچه كاهگلی" واته "گه‌ڕه‌كی كاگڵی" له ده‌رهێنانی فه‌رامه‌رز هادی، "اردك من" واته "مراوی من" له ده‌رهێنانی زانیار ته‌هماسبی، "وسال" واته "دیدار" له ده‌رهێنانی حه‌مید ره‌زا گه‌وهه‌ر، "پرچین كال" واته "پرچ كاڵ" له ده‌رهێنانی مێهدی خه‌لیلی، "وزش یك باد پاییزی" واته "شنه‌ی بایه‌كی پاییزی" له ده‌رهێنانی سیاوه‌ش محه‌مه‌دی، "انها هیچ كس را دوست ندارند" واته "ئه‌وانه كه‌سیان خۆش ناوێت" له ده‌رهێنانی جه‌لال ساعید په‌ناه، "سدای سكوت" واته "ده‌نگی بێده‌نگی" له ده‌رهێنانی عه‌دنان زه‌ندی، "راهی دیگر" واته "رێگایه‌كی دیكه" له ده‌رهێنانی ناسر نیكبه‌خت، "چیدن سپیده دم" واته "چنینی سپێده" له ده‌رهێنانی ته‌یموور قادری، "دیدار" له ده‌رهێنانی فه‌ریده نادری، "غرووب حلزون" واته "ئێوارێ حه‌له‌زوون" له ده‌رهێنانی ئازاد محه‌مه‌دی، "تعم نبات" واته "تامی نه‌بات" له ده‌رهێنانی فه‌رشید عه‌بدی، "4441امین روز زندگی" واته "4441مین رۆژی ژیان" له ده‌رهێنانی نه‌زیر میرزایی و "سهم ما" واته "به‌شی ئێمه" له ده‌رهێنانی سه‌ركه‌وت محه‌مه‌دی.
ـ به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن:
"سربالایی" واته "سه‌ره‌وژوویی" له ده‌رهێنانی وریا نی‌ك مه‌نێش، "به رنگ خون" واته "بۆیه‌ی خوێنی" له ده‌رهێنانی په‌یام نووری، "ایرانیان" واته "ئێرانییه‌كان" له ده‌رهێنانی ره‌زا ئه‌حمه‌د یاری، "سقووت" واته "رووخان" له ده‌رهێنانی هاوبه‌شی سه‌ید محه‌مه‌د سه‌جادی و محه‌مه‌د حه‌یده‌ری، "قلم" واته "پێنووس" له ده‌رهێنانی له‌یلا پڕگار و "بارانهای رنگی" واته "بارانه بۆییه‌كان" له ده‌رهێنانی ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی.
ـ به‌شی دیكۆمێنتی:
"جنایت در سكوت" واته "جینایه‌ت له بێده‌نگیدا" له ده‌رهێنانی بێهرووز نوورانی پوور، "مسجد دارالحسان" واته "مزگوتی داروالئیحسان" له ده‌رهێنانی بورهان ئه‌حمه‌دی، "ترمینال هوایی مریوان" واته "گه‌راجی هه‌وایی مه‌ریوان" له ده‌رهێنانی فه‌رید نیكخواه، "سنجرخان" له ده‌رهێنانی سه‌ید سه‌لاحه‌دینی ره‌حیمی، "كلاس تشكیل نمی شود" واته "پۆله‌كه ڕێك نا‌خرێت" له ده‌رهێنانی جه‌لال نه‌سیری، "اژیر سفید" واته "ئاژیری سپی" له ده‌رهێنانی حه‌مید قه‌وامی و "دلدادگان" واته "دڵداره‌كان" له ده‌رهێنانی سه‌ید ره‌زا فاتحی.
ـ به‌شی ئه‌زموونی:
"لحزه سكوت سایه‌ها" واته "كاتی بێده‌نگی سێبه‌ره‌كان" له ده‌رهێنانی عوسمان محه‌مه‌دی، "لبخند شكسته" واته "پێكه‌نینی شكاو" له ده‌رهێنانی هیوا ئه‌مین نیژاد و "مهلت" واته "مۆڵه‌ت" له ده‌رهێنانی شوعه‌یب مه‌كته‌بداری.
ـ به‌شی چاكسازی چۆنییه‌تی مه‌سره‌فه‌كان:
"قاچاق در كردستان" واته "قاچاغ له كوردستان" له ده‌رهێنانی ئومید غه‌ریبی، "پاچاڵ" له ده‌رهێنانی په‌رویز رۆسته‌می و "زمین فوتبال" واته "زه‌وی فوتبۆڵ" له ده‌رهێنانی جه‌لال نه‌سیری.
ـ به‌شی ژینگه پارێزی:
"داخل زهن" واته "له ناو زه‌یندا" له ده‌رهێنانی كاوه زه‌كه‌ریایی و "سكوت بركه‌ها واته "بێده‌نگی گۆلاوه‌كان" له ده‌رهێنانی فاتمه ده‌ستمه‌رد.
ـ به‌شی ئه‌و ده‌رهێنه‌رانه‌ی كه فیلمی یه‌كه‌میان سازكردووه:
"خود بینی" واته "خودیتن" له ده‌رهێنانی سه‌لیمی نه‌رانی، "سیگار" واته "جگه‌ره" له
ده‌رهێنانی شه‌هاب حه‌كیمی، "تۆپ" له ده‌رهێنانی فه‌ردین ئه‌خده‌ر، "باور" واته "بڕوا" له ده‌رهێنانی بێهزاد عه‌بدوڵڵاهی، "نماز و نیایش" واته "نوێژخوێندن و عیباده‌ت" له ده‌رهێنانی په‌یام عینایه‌تی، "بغز" واته "سه‌ره‌تای گریان" له ده‌رهێنانی پاكووزه‌ند سه‌لیمی، "زیر سایه یك خانه" واته "له ژێر سێبه‌ری ماڵێكدا" له ده‌رهێنانی ئه‌نوه‌ر مه‌ده‌كی و "در انتهای جاده" واته "له كۆتایی شه‌قامدا" له ده‌رهێنانی هادی ئه‌حمه‌دی.
حه‌وته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ژیار" له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران ـ نووسینگه‌ی سنه و به پاڵپشتیی ئیداره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای كوردستان و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی شارستانی بیجار و هه‌روه‌ها به هاوكاری رێكخراوه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌م پارێزگایه له سێ به‌شی سه‌ربه‌ست، تایبه‌ت و لاوه‌كی له رۆژانی 19 تا 21ی نیسان/ ئه‌پرێل 2011 له هۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری شاری بیجار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سةرجاوةى
يانةى سؤزى دل


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
