❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پ. له‌ کاتی نوێژکردندا ، وه‌ڵامی سڵاو ده‌درێته‌وه‌ ؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-06 19:10:47

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

پ. له‌ کاتی نوێژکردندا ، وه‌ڵامی سڵاو ده‌درێته‌وه‌ ؟؟

السلام علیکم و رحمه‌ الله‌
مامۆستای به‌رێز سڵاوی خوای گه‌وره‌ت لێبێت ،
چه‌ند پرسیارێکم هه‌بوو به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ بۆ ماندوو بونت ،

پ1 / کاتێک که‌سێک نوێژ ئه‌کات له‌ شوێنێکدا وه‌ که‌سێکی تر دێته‌ ئه‌و شوێنه‌ و (سلام) ئه‌کات ، ئایا له‌و کاته‌دا حکم چیه‌ ؟ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌ ئیشاره‌تی ده‌ست دروسته‌ یان نوێژی پێ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ ؟

پ2/ کاتێک ده‌ست به‌ نوێژ ده‌کرێت نیه‌ت ئه‌هێنین ، ئایا ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و نیه‌ته‌ی لێ تێک بچێت نمونه‌ ( له‌ جیاتی بڵێین 4 رکاتی عه‌سر ده‌ڵێ 4 رکاتی نیوه‌رۆ له‌ کاتێکدا نوێژی عه‌سر ده‌کات ) ئایا به‌و هه‌ڵه‌کردنه‌ له‌ نیه‌ت هێنان نوێژ به‌تاڵ ده‌بێت ؟

پ3/ یه‌کخستنی نوێژ ( جمع) ئایا که‌سێک که‌ ده‌وامی هه‌بێت ئه‌توانێت نوێژه‌کانی به‌ جمع بکات ؟ واته‌ له‌ سه‌فه‌ر نه‌بێت ، یان کرێکاره‌ یان فه‌رمانبه‌ره‌ نوێژی نیوه‌رۆ و عه‌سر یه‌ک بخات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرجار له‌وانه‌یه‌ نوێژی عه‌سری بفه‌وتێت یان نیوه‌رۆ بفه‌وتێت ، بۆیه‌ تقدیم یان تئخیر دروسته‌ ؟ ئه‌گه‌ر دروسته‌ به‌ ئه‌رک نه‌بێت ، جۆری نیه‌ت هێنان وه‌ شێوازی نوێژکردنه‌که‌ چۆن ده‌بێت ؟

داوای لێبوردن له‌ زۆری پرسیاره‌کان مامۆستا گیان

جزاک الله‌ خیرا

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2011-04-06 19:20:56)

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-09 09:20:10

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsXPMSIE

Re: پ. له‌ کاتی نوێژکردندا ، وه‌ڵامی سڵاو ده‌درێته‌وه‌ ؟؟

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایش بۆخودای گه‌وره‌، دروود و سڵاو بۆگیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (د.خ) و گشت یار و یاوه‌ران و شوێنکه‌وتوانی...
فه‌رموو به‌ڕێز (xama) بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌کانت:
وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م: نوێژ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه‌ که‌ نوێژکه‌ر قسه‌یه‌کی وا به‌ده‌میا بێت که‌ به‌شێک نه‌بێ له‌نوێژه‌که‌ی بۆیه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی وسه‌لامیش به‌زمان نوێژ به‌تاڵ ده‌کاته‌وه‌، چونکه‌ وه‌ڵامی سه‌لام قسه‌یه‌که‌ په‌یوه‌ندی به‌ناو نوێژه‌وه‌ نیه‌، پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ئه‌فه‌رمووێ: "إن الصلاة لا یصلح معها شي‌ء من کلام الناس إنما هي التکبیر والتسبیح و قرآءة القرآن". واته‌: نوێژ نابێت هیچ قسه‌یه‌کی غه‌یری نوێژی تێدا درووست نیه‌ چونکه‌ نوێژ بریتیه‌ له‌ ته‌سبیحات (به‌پاک ڕاگرتن) و گه‌وره‌ ڕاگرتن و خوێندنی قورئانه‌. به‌ڵام وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌ئاماژه‌یه‌یکی کورت و که‌م (به‌ په‌نجه‌کانی ده‌ست) هه‌ندێک له‌زانایان ڕێگه‌یان پێداوه‌، بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئیمامی بوخاری له‌ صه‌حیحه‌کیدا ده‌روازه‌یه‌کی ناوناوه‌(لا یرد السلام في الصلاة) واته‌: "وه‌ڵامی سه‌لام کردن له‌ناو نوێژدا نادرێته‌وه‌". خاوه‌نی کتابی فتح الباري ده‌ڵێت مه‌به‌ست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لامه‌ به‌م شێوازه‌ی که‌ باوه‌ له‌ نێو خه‌ڵکدا، له‌ کتابی (الموسوعة الفقهیة) دا هاتووه‌ که‌ زانانیانی شه‌رع یه‌ک ده‌نگن که‌ نوێژ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌ به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌لام به‌گوفتار و زمان، به‌ڵام به‌ئاماژه‌ و هێماکردن ئیمامی شافعی و ئیمامی مالک ده‌فه‌رموون: دروسته‌ وه‌ڵامی سه‌لام به‌ ئاماژه‌ بدرێته‌وه‌. وه‌ هه‌ندێک له‌ زانانایان ده‌فه‌رموون: واباشه‌ تادوای نوێژ نه‌ به‌ زمان نه‌ به‌ئاماژه‌ وه‌ڵامی سه‌لام نه‌درێته‌وه‌ تادوای نوێژ. والله‌ أعلم.
وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌م: نیه‌ت یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ڕکانه‌کانی نوێژ واته‌ یه‌کێکه‌ له‌ کۆله‌که‌ و پایه‌کانی که‌ نوێژی له‌سه‌ر وه‌ستاوه‌ (به‌بێ نیه‌ت نوێژ دانامه‌زرێ)، واتای نیه‌ت ئه‌مه‌یه‌: به‌ قه‌سد و مه‌به‌ستی ناودڵ نیازی به‌جێگه‌یاندنی کاره‌که‌ی هه‌بێت، واته‌ وتنی نیه‌ت به‌زمان فه‌رز نیه‌ به‌ڵکو سوننه‌ته‌ و بۆئه‌وه‌ی که‌ دڵ و زمان بکه‌ونه‌ یه‌ک به‌رله‌ وتنی "الله‌ أکبر". له‌سه‌ر به‌جێ گه‌یاندنی نوێژ، واته‌ به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌ نوێژ بکات و "الله‌ أکبر" بڵێت ئه‌م لێتێکه‌ڵ بوونه‌ کاریگه‌ری نیه‌ که‌ زوو ڕاستی بکاته‌وه‌، به‌ڵام له‌ناو نوێژ که‌ نیه‌ته‌که‌ی گۆڕا ئه‌وه‌ نوێژه‌که‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌، نموونه‌: ئه‌گه‌ر نیه‌تی نوێژی نیوه‌ڕۆی هێنابێت، دواتر له‌ناو نوێژ نیه‌تی گۆڕا گوتی ده‌یکه‌مه‌ نوێژی عه‌سر ئه‌وا نوێژی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌.والله‌ أعلم.
وه‌ڵامی پرسیاری سێ‌یه‌م: خودای گه‌وره‌ نوێژی له‌سه‌ر باوه‌ڕداران فه‌رز و پێویستی کردووه‌ و کاتی دیاری کراویشی بۆ به‌جێگه‌یاندنی دیارکردووه‌، خوای باڵاده‌ست ئه‌فه‌رمووێ: (إن الصلاة کانت علی المؤمنین کتابا موقوتا). کۆکردنه‌وه‌ی نوێژ بۆکه‌سێک که‌له‌سه‌فه‌ر نه‌بێ ئه‌وه‌ ڕێگه‌ی پێنه‌دراوه‌، واته‌ که‌سێک که‌ کرێکار یان فه‌رمانبه‌ر یا هه‌ر کارێکی تر ئه‌نجام بدا، بۆی نیه‌ نوێژ کۆ بکاته‌وه‌، چونکه‌ کاتی نوێژه‌کان جگه‌ له‌ نوێژی مه‌غریب کاتێکی به‌رفراوانی هه‌یه‌ له‌هه‌ر کاتێک نوێژه‌که‌ت ئه‌نجام بده‌یت ئه‌وه‌ درووسته‌ به‌تایبه‌تی له‌شوێنی کارکردن که‌ نوێژ ده‌که‌یت ئه‌وا درووشمێکی به‌رزی ئیسلامت به‌جێ گه‌یاندووه‌، زۆر جاری واهه‌یه‌ هاوپیشه‌کانت چاو له‌تۆ ده‌که‌ن له‌نوێژ کردندا، که‌ پاداشتت ده‌درێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌، به‌ڵام نوێژ کۆکردنه‌وه‌ به‌هۆی باران و قوڕ و به‌فر و ته‌زره‌ و نه‌خۆشی درووسته‌ که‌ ئه‌هلی مزگه‌وت و جه‌ماعه‌ت بێت، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی که‌ ده‌فه‌رمووێ: " عن إبن عباس (رضي الله‌ عنه‌) صلی رسول الله‌ بالمدینة الظهر والعصر جمیعا والمغریب والعشآء جمیعا" رواه الشیخان، زاد مسلم "من غیر خوف والا سفر". واته‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه وسلم له‌ مه‌دینه‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سری پێکه‌وه‌ کۆ کردنه‌وه‌ نوێژی (مه‌غریب) و (عیشا)شی پێکه‌وه‌ کۆکردنه‌وه‌، هیچ ترس و سه‌فه‌ریشی نه‌بوو، ئیمامی مالک و ئیمامی شافعیش ده‌فه‌رموون: "وا تێده‌گه‌م ئه‌م کۆکردنه‌وه‌یه‌ به‌هۆی باران بوو". هه‌رچووار مه‌زهه‌ب و کۆمه‌ڵی زانایانی ئیسلام ڕایان ئه‌مه‌یه‌:"درووست نیه‌ دوونوێژ له‌ یه‌ککاتدا کۆبکرێته‌وه‌ به‌بێ ترس و باران و نه‌خۆشی وسه‌فه‌ر".والله‌ أعلم.
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-09 14:38:02

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: پ. له‌ کاتی نوێژکردندا ، وه‌ڵامی سڵاو ده‌درێته‌وه‌ ؟؟

وعليكم السلام و رحمةاللة

ده‌سته‌کانت خۆش بێت مامۆستا گیان خوای گه‌وره‌ جه‌زای خێرت بداته‌وه‌ انشاالله‌
زۆر سودمه‌ند بووم به‌ وه‌ڵامه‌کانت سه‌رفراز و کامه‌ران بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net