❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆنفۆشیوس

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-07 15:09:35

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsSafari

کۆنفۆشیوس

کۆنفۆشیوس

گەورەترین بیرمەندی چینە چەند كتێبێكی هەیە، تیۆرێكی هەبوو بە ناوی (ڕو) ئەم تیۆرە نەك تەنها لەچین بەڵكو لە كۆریاو یابان و ووڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیاش بەناوبانگە لەساڵی (551)پ.ز لەدایك بووە لە (479)پ.ز مردووە زانایەكی زۆر گەورە بووە لەسەردەمی ئەودا تەنها خەڵكی دەوڵەمەند دەیانخوێند بەڵام كۆنفشیوس ئەو ڕێچكەیەی لادا ئامادەبوو دەرس بە هەژاران و نەداران بڵێتەوە وە لەناو قوتابیەكانی كۆنفشیوس دا سێ (3) هەزار قوتابی هەبوو تا ئێستاش كاریگەری هەیە بەسەر خەڵكی چین، خۆی ناوی (كنۆك چیۆ) بوو بۆ ڕێز لێگرتن ئەو ناوەی لێنرا لە خێزانێكی هەژار لە دایك بووە لە تەمەنی سێ(3) ساڵی دا باوكی دەمرێ لە شانزە(16) ساڵیش دایكی دەمرێ بەڵام هەموو ناخۆشیەكانی ژیان نابنە ڕێگر لەبەردەم زانایی ئەو تا ئەمڕۆش بە دەیان كتێبی لەسەر دەخوێندرێ لە (78) ووڵاتی دونیا پەیمانگای كۆنفشیوس هەیە بۆ فێربوونی زمانی چینی.
شیوعیەكان كە حوكمی چین دەكەن هەموو دژی كۆنفشیوس بوون چونكە كۆنفشیوس داكۆكی لە مافی هەژاران دەكرد كۆنفشیوس بۆخۆی لەو میرنشینەی لێی لە دایك بوو ناوی (لۆ) بوو یەكەم جار دەبێتە وەزیری داد دوایی دەبێتە سەرۆك وەزیران بەڵام دەسەڵاتداران دژی وەستان و واز لە پلەو پایەی خۆی دێنێ و ئەم شوێنە بەجێ دێڵێ و دوایی دەكەوێتە زیندان.
چەند كتێبێكی هەیە بەناوی (شۆچینگ، شیچینگ لیچی، ئی چینگ، چۆن چیۆ).
ڕێنماییەكانی زیاتر بنەمای ئەخلاقین وە هەندێكیش باسی سیاسەت و ئاین دەكات.
زۆر باسی چاكەكاری و كردەوەی باش دەكات زۆر باسی (لی) دەكات كە بەمانای پاكی و چاكەو ڕێزگرتن و پەرستن دێت وە پێی وابوو پەیڕەوی كردنی (لی) مرۆڤ دەگاتە كۆمەڵگایەكی نمونەیی، ئەو دەیویست میراتی زاناكانی پێش خۆی زیندوو بكاتەوە وە زۆر تأكیدی لە ئاینەكانی پێش خۆی دەكرد بەڵام ئەو وەكو ڕیفۆرمیستێك سەیر دەكرا بەڵام دەیگوت دەبێ بنەما ئەخلاقیەكان بگۆڕدرێ.
لای كۆنفشیوس ئەخلاق گرنگترین شتە ئەو باسی پێنج(5) پەیوەندی دەكات بە ڕای ئەو ئەگەر ئەو پێنج(5) پەیوەندیە هەبێت ئەوا هەموو شتێك دروست دەبێ پەیوەندییەكانیش ئەمانەن:


1. لەپەیوەندی باوك و كوڕ میهرەبانی.
2. چاكەی برای گەورە بەسەر برای بچووك وە برای بچووك ملكەچ(متواچع) بێت بەرامبەری.
3. دادپەروەری پیاو بەرامبەر هاوسەرەكەی وە گوێڕایەلی خێزان بەرامبەر مێردەكەی.
4. میهرەبانی فەرمانڕەواكان بۆ خەڵكانی ژێر دەست وە وەفاداری ژێر دەستەكان بۆ فەرمانڕەواكان.
5. پەیوەندی دەسەڵاتدارەكان بە خەڵكی بێ دەسەڵات وە گوێڕایەلی ژێر دەستەكان بە خەڵكانی بەهێزەوە.

زۆر كەم باسی خوا دەكات تەنها یەك جار ناوی خوای هێناوە بۆیە ئاینی چینیەكان ئاینی خوایی نیە واتە ئەوانەی خوا دەپەرستن لە (3%) تێناپەڕێت بەڵام نیزامە ئەخڵاقیەكەی نیزامێكی خوایی یە پێی وایە خوا ئەخلاقی خستۆتە دڵی مرۆڤەكان.
گەورەكانی چین زۆر ڕێزیان لە كۆنفشیوس گرتووەو هەموو ساڵێك یادیان كردۆتەوە تا ساڵی (1949) شیوعیەكان هاتنە سەر حوكم و دژایەتی كۆنفشیوسیان كرد.


ئامادەکردنی رەنج و سورێن
تایبەت بەکوردژین

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن سورێن (2011-04-07 15:10:02)

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-14 17:57:00

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsXPOpera

Re: کۆنفۆشیوس

دەستەکانت خۆش کاک سورێن گیان ، بابەتێکی زۆر جوانە و زانیاریەکان بە سوودن ، هەر بژیت ئەزیزم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net