.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سڵاو بۆ ئێوه
هاوڕێیان داڕشتنێكم ئه‌وێ له‌سه‌ر درۆكردن ،،
به‌س ئه‌رك نه‌بێت بۆ ئه‌م شه‌و ...
له‌گه‌ڵ ڕێز .

❤:✿سُـــبْــحَـــانَ اللهِ وَبِــحْــــمــــدِهْ❤:✿
❤:✿سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ❤:✿
له‌سه‌ر هێڵ نییه






درۆ
........گه‌ر وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک باسی درۆ کردن بکه‌ین ده‌بینین درۆ بریتیه له دورخستنه‌وه‌ی دوو که‌س له یه‌کتر ، له‌وانه‌یه بپرسن بۆ ؟ کاتێک که‌سێک درۆیه‌ک ده‌کات
ئه‌وا به‌م درۆیه خۆی له خودای گه‌وره دور ده‌کاته‌وه و ئه‌و که‌سه‌ی درۆیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ کردوه لێی زویر ده‌بێت و له‌وانه‌یه زۆر به زه‌حمه‌ت له‌گه‌ڵی چاک ببێنه‌وه وه
ئه‌گه‌ر چاکیش ببێته‌وه ئه‌وا دڵی به‌رامبه‌ر تۆ شکاوه و چاک نابێته‌وه .
درۆ دوو جۆری هه‌یه :
1- درۆی مه‌صله‌حه‌ت : ئه‌م درۆیه ته‌نها بۆ سودی تایبه‌تیه و زیان به که‌سی به‌رامبه‌ر ناگه‌یه‌نێت ئه‌م جۆره درۆیه به گشتی له دوکان و بازاڕ و سوپه‌ر مارکێته‌کان باوه
2- درۆی ئاسایی : ئه‌م جۆره درۆیر ئه‌و درۆیه‌یه که ڕۆژانه خه‌ڵک ده‌یکات ، ئه‌م درۆیه زۆر مه‌ترسی داره چونکه له‌وانه‌یه ببێته هۆی گیان له‌ده‌ست دانی که‌سی
به‌رامبه‌ر ، واته گه‌ر تۆ کارێکی ناشیاوت کردبێت و بڵێی من نه‌بووم و فلان یان فیسار بوو ئه‌وا له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی تۆ باست کردوه بکوژرێ .
بۆیه له هه‌موو حالهێکدا درۆ شتێکی زۆر هه‌ڵه‌یه ، له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌م درۆیه‌وه دوو فلست ده‌ست که‌وێ به‌ڵام سبه‌ینێ ئه‌م دو فلسه‌ی به درۆ په‌یدات
کردوه ده‌بێته هۆی زیانێکی گه‌وره بۆ تۆ.
هه‌ر وه‌ک له کۆندا هاتوه
گه‌ر درۆت کرد ، بیر له داهاتوه‌که‌ی بکه‌وه
ئه‌گه‌ر بێین له لایه‌نی ده‌رونی باسی درۆ کردن بکه‌ین ئه‌وا ده‌بینین ئه‌و که‌سانه‌ی که‌وا درۆ ده‌که‌ن ڕۆژانه له‌سه‌ری به‌رده‌وامن به دایمی له حاڵه‌تێکی ده‌رونی
خراپدان و هه‌میشه توشی خهمۆکیو دڵته‌نگی...هتد ده‌بن.
ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی شه‌رع و دینه‌وه باسی بکه‌ین ئه‌وا درۆ به‌هه‌مو شیوه و به هه‌موو جۆره‌کانی حه‌رامه و دوره له ئاینی ئیسلامی پیرۆز واته به درۆ کردن تۆ
خۆت له خودای خۆشه‌ویست ده‌ر ده‌که‌یته‌وه.
له کۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌بێ ئه‌وه بزانین که له‌لایه‌نی شه‌رع و له‌لایه‌نی ده‌رونی درۆ کردن هه‌میشه حاڵه‌تی سلبی به‌سه‌ر مرۆڤدا دێنێت
بۆیه پێویسته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئێمه‌ی گه‌لی کورد خۆمان له درۆ کردن بپارێزین و ئه‌وکه‌سانه‌ی که درۆش ده‌که‌ن یارمه‌تیان بده‌ین که وازی لێ بێنن
ئاماده کردن و نوسینی : باهۆز، واته خۆم

له‌سه‌ر هێڵ نییه








فيان خان سه ردێر له گه ل ناوه رۆك ناگونجێ ئه‌گه ر ئه ندامێك با ره‌شت ده‌ركرده‌وه ده‌ت گوت
سه‌ردێر له گه ل ناوه‌رۆك ناگونجێ له گه ل رێزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه






درۆكردن گه‌وره‌ترین پانتایی له ژیانماندا داگیركردووه .!
توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی : حه‌مه‌ی ئه‌حمه‌د ره‌سوڵ
سه‌رچاوه: ده‌روناسی
درۆ ، دژ‌و پێچه‌وانه‌ی راستییه ، دیوه ناشرین‌و قێزهوهنو ناله‌باره‌كه‌ی دیكه‌ی راستگۆییه .. درۆ ئه‌و وشه‌یه‌یه كه له راستی‌و واقیعه‌وه دووره ، درۆ ئه‌و رسته‌یه‌یه كه له‌به‌ر خاتری مه‌یسه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك به كارده‌هێنرێت ! درۆ بۆیه ده‌كرێت تا بتوانێت راستی بشیۆێنیو تێكوپێكی بدات‌و خۆی بچێته شوێنیو بهزۆردارهكی به رووداوه‌وه دهلكێنرێتو كه‌سی به‌رامبه‌ری پێ له‌خشته ده‌برێت ..!
درۆ ئاسانه‌و وه‌كو ده‌ڵێن بۆیه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه بكرێت .. ره‌نگه هه‌موومان له هه‌ندێك كاتدا درۆ بكه‌ین‌و به‌گۆڕینی شێوه‌و شێوازی راستییه‌كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین درۆكانمان ئاراسته بكه‌ین‌و بیانووی زل زلیشی بۆ ده‌هێنینه‌وه كه‌جێی گومان‌و دڕدونگی نه‌بێت ..!
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ، درۆ خوویه‌كی زۆر خراپه‌و یه‌كه‌مین هه‌نگاوه بۆ لادان‌و لاڕێی مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێرو تێكچوونی ستراكتۆری كه‌سێتی‌و ئه‌خلاقی مرۆڤ .. درۆ دوچاری كه‌سانێك ده‌بێته‌وه كه لاوازه‌و بێباوه‌ڕه ، كه‌سێك كه ترسنۆك‌و بودهڵو بێئیراده‌و بێمتمانه‌ن به خۆیان‌و به خێزان‌و به كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان .. درۆزن كه‌سێكه ناتوانێت به ئازایی‌و جهربهزهییو بوێرییه‌وه رووبه‌ڕووی ئاكامه‌كانی راستگۆیی ببێته‌وه …!
لێره‌دا ه‌كرێت بپرسین ، كه ئایا بۆچی جار نا جارێك ئێمه‌ی مرۆڤ هانا بۆ درۆكردن ده‌به‌ین .؟! له مباره‌یه‌وه زۆرێك له زانایانی دهروونناسیو كۆمه‌ڵناسی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه درۆ وه‌كو چاره‌سه‌رێكی خێرا‌و ئاسان‌و گونجاو به كاردێت كه ره‌نگه له وتنی راستگۆییدا سه‌ریه‌شه‌و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات ..! یان پێده‌چێت بۆ ئه‌وه بێت كه‌سێك به‌درۆكردن خۆی له مه‌ترسییه‌ك بپارێزێ ، یان بۆ ئه‌وه بێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی گرنگی خۆی بكات .. یاخود زۆركه‌س پێیان شه‌رمه له زۆر كات‌و زه‌ماندا ، له زۆر جێگه‌و شوێندا خۆیان ته‌ریق بكه‌نه‌وه‌و خۆیان بشكێنن ، له نوشوستی یان دۆڕان یان ئاشكرا بوونی نهێنییه‌ك كه متمانه به دهرهنجامو ئاكامه خراپه‌كانی ناكرێت .!
دوو جۆره درۆ له نێو خه‌ڵكیدا بڵاوو باوه ، یه‌كه‌میان درۆیه‌كی ساده‌و بێ زیانه كه پێی ده‌ڵێن : درۆی سپی‌و دووه‌میان درۆیه‌كی مه‌به‌ستدارو زیانبهخشو وێرانكه‌ره كه پێی ده‌ڵێن درۆی ره‌ش .!
رێژه‌ی درۆكردن‌و به‌كارهێنانی جۆره‌كانی درۆ له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی یكه ، یان له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت‌و جیاوازییان هه‌یه .. به‌ڵام گرنگترین فاكتهرو هۆكاری درۆكردن مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی‌و له‌ته‌ك ئه‌وانیدیكه‌دا ، دوو هۆكاری سه‌ره‌كین : یه‌كه‌میان : ژینگه‌و ده‌وروبه‌ر ، كه وه‌كو هاوكێشه‌یه‌كی پێكه‌وه‌یی وایه‌و خێزان كه یه‌كه‌مین خانه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌و په‌روه‌رده‌كردنی باوان بۆ منداڵه‌كانیان سه‌نگی محهكه له راستگوتن یان درۆكردنی تاكه كه‌ساندا ، دیاره جیاوازی ستراكتۆری خێزان ئافهریدهكاری ئه‌م دیارده‌یه‌یه بۆ وێنه , ماڵی پڕ له ئاژاوه‌و توندوتیژیو لێدان‌و جنێو‌و بێسهروبهرهییو بێبه‌رنامه‌یی له په‌روه‌رده‌ی خێزانی‌دا ، زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ دروست كردنی كه‌سێكی شێواو‌و لاده‌رو درۆزن ..!
به‌ڵام له‌و خێزانه‌دا كه دینداریی‌و خودا په‌رستی بۆته میتۆد بۆ په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سێكی راستگۆ‌و سه‌ركه‌وتووتر به‌رهه‌م دێنێت له خێزانێك كه مه‌ی خواردنه‌وه‌و قوماركردن خه‌سڵه‌تی زاڵ‌و ركێف بێت تیایدا ..!
هه‌روه‌ها له‌و خێزانانه‌دا كه رۆشنبیرنو ئاسووده‌ن ، متمانه‌و باوه‌ڕ به‌خۆبوون به منداڵه‌كانیان دهبهخشنو فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن .. ئه‌تمۆسفیرو كه شوههوایهك به‌ركه‌ماڵ ده‌بێت تیایدا كه سوزو میهرهبانیو په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست‌و نه‌رمونیان په‌خش ده‌كاته‌وه به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانیدا ، دواجار تاكه‌كانیش هاناو په‌نا بۆ درۆكردن نابهنو بهجهربهزهییهوه راستی هه‌ڵده‌بژێرن ..! شایانی وتنه ، چه‌نده باوان گفت‌و په‌یمانی درۆ به منداڵه‌كانیان بده‌ن ، ده‌ئه‌وه‌نده‌ش رۆڵه‌كانیان فێری درۆكردن دهبنو بهگووتنێكی ئاسایی دهزاننو له راستگۆییه‌وه دوور ده‌بن ..!
دووه‌م هۆكار بۆ درۆكردنی مرۆڤ : باری ده‌روونی -ژیریی- بایۆلۆژیی كه‌سێتی مرۆڤه ، ئه‌و كه‌سه‌ی كه درۆكردن وه‌كو چه‌كێك به كاردێنێ دیاره كه‌سێكی لاواز‌و ترسنۆك‌و نهخۆشو شكسته ، خۆپهرستو هه‌لپه‌رسته ، ناوێرێت ئازایانه به راستگۆیی ههڵوێستو پهیوهندیو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن .!
به‌ڵام ئایا چاره‌سه‌ر چییه ؟ چۆن رێژه‌ی درۆكردن له مێشك‌و گووته‌و گفت‌و بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤدا كه‌متر ده‌كرێته‌وه ؟ له راستیدا چاره‌سه‌ركردنی منداڵێكی درۆزن ئاسانتره وه‌ك له كه‌سێكی گه‌وره‌و ته‌واو ، هه‌روه‌ها چاككردن‌و باشكردنی فاكتهرو پاڵنه‌ره‌كانی دیارده‌ی درۆكردن لهخێزانو له كۆڵان‌و له‌كۆمه‌ڵگادا یه‌كه‌مین هه‌نگاوی سیستماتیكین بۆ پاككردنه‌وه‌و كه‌متركردنه‌وه‌ی رێژه‌ی درۆ له‌نێوانمادا ، به‌و واتایه‌ی كه له‌نێوان خێزاندا هێمنیو نه‌رمونیانی له په‌روه‌رده‌كردندا به كاربێت ، نه‌ك توندوتیژی ، كه ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ بهرههمدێنێو تاكه‌كان ترسنۆك ده‌بن له گووتنی راستیدا ..! هه‌روه‌ها سه‌قامگیریی ناو خێزان به رێز‌و خۆشه‌ویستی دابینبكرێت‌و تاكه‌كان گوێ له یه‌كتر بگرن‌و دیالۆكو گفتوگۆ له نێوانیاندا ههبێتو راسته‌وخۆ روبه‌ڕوی یه‌كتر ، ههستو نه‌سته‌كان پێكه‌وه به نه‌رمونیانی دوور له لێدان‌و توندوتیژی باس بكه‌ن .. هه‌روه‌ها گرنگه رێگه به كه‌سی درۆزن نه‌درێت‌و بواری نه‌درێت به‌رده‌وام بێت ، گوێی لێنهگیرێتو پێی بووترێت كه خهیاڵو درۆ له راستی‌و له حه‌قیقه‌ت جیابكاته‌وه .. پێویسته خێزان متمانه‌و بڕوا به‌خۆ بوون به تاكه‌كانی خۆی ببه‌خشێ .. رێز‌و حورمه‌ت به‌ئه‌ندامه‌كانی ببهخشێو مافی به‌مرۆڤبوونی پێببه‌خشێ ، نه‌ك سووك‌و ریسوا‌و په‌راوێزیان بكات .. پێویسته په‌روه‌رده‌كردنی خێزانی میتۆدی زانستی‌و مۆدێرن به‌كاربێنێ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ئازا‌و بوێر په‌روه‌رده بكات‌و په‌نا بۆ درۆكردن نهباتو له یه‌كه‌م دركاندنی درۆدا سزای بدات‌و نه‌یه‌ڵێ دووباری بكاته‌وه .. دایك‌و باوكان پێویست ناكات په‌یمانی درۆ به‌منداڵه‌كانیان بده‌ن .. درۆی سپی به‌كار نهیهننو به‌ئاسایی نه‌كه‌ن ، چونكه منداڵیش به درۆی سپی ده‌ست پێده‌كات‌و فێردهبێتو ناتوانێت وازی لێ بێنێ زه‌مینه خۆش بكات رۆڵه‌كانی متمانه به‌خۆیان بكهنو ئازا‌و ئازادبن‌و روبه‌ڕوی ئاكامه‌كانی ههقبێژیو راستگۆیی بینه‌وه ، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی له كۆمه‌ڵگای كوردی هاوچه‌رخدا ، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یه‌تی ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ تاوانباره به‌رامبه‌ر دروست كردنی قهیرانو گهندهڵیو پێشكه‌ش نه‌كردنی خزمهتگوزاریو پشتگوێ خستنی كۆمهڵگاو دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه قێزه‌ونه‌كان .. به‌رامبه‌ر به دزو درۆزن‌و گهندهڵو تاونبار زۆر خه‌مسارده .. به پێچه‌وانه‌وه خۆی رۆژانه پهیمانو گفتی درۆمان پێدهداتو راستییه‌كانمان لێ ده‌شارێته‌وه ..چی دهگوزهرێو راسته‌قینه‌یه شاردراوه‌ته‌وه‌و به‌درۆی سپی‌و ره‌ش پینه‌ی دهكهنو به ئارایشتێكی زه‌قه‌وه ، ئه‌و خۆڵه‌مان ده‌كه‌نه چاو كه گوایه راستیان گوتووه ، بۆیه ئێمه‌ش له‌وانه‌وه فێری درۆی زه‌ق زه‌ق بووین‌و به‌خۆمان نه‌زانیووه ژیانمان بارگاوی كردووه به درۆی سپی‌و به درۆی ره‌ش .. ئه‌ی ئه‌وه نییه ژیانمان ناوجه‌رگی ره‌ش بۆته‌وه …!؟
هیوادارم سودی لێ ببینیت....
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستان خۆش ،، مه‌منون بۆ ئێوه ،،
به‌هیوایی سه‌لامه‌تیتان یارب ماندوم كردن مه‌منونم .
له‌سه‌ر هێڵ نییه






پێویست به سوپاس ناکات
ئه‌رکی خۆمانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه