❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نوێژی استخاره‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-13 18:48:55

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

نوێژی استخاره‌

سلام العلیک

مامۆستا گیان

ئایا نوێژی ئیستخاره‌ بۆ چی باشه‌ و به‌ چ مه‌به‌ستێک ده‌کرێت ؟

هه‌روه‌ها چۆن نوێژه‌که‌ ده‌کرێت ؟

هه‌روه‌ها که‌ی نوێژه‌که‌ ده‌کرێت؟

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-18 11:50:07

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsXPMSIE

Re: نوێژی استخاره‌

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ په‌روه‌ردگارمان وناردنی دروود بۆ گیانی پاکی پێشه‌وامان محمد (د.خ) وه‌ یار و شوێنکه‌وتنوانی تاڕۆژی دوایی...
فه‌رموو به‌ڕێز باهۆز بۆ وه‌ڵامی پرسیارکانت:

     (صلاة الاستخارة) واته‌ نوێژی نیاز و داوای چاکه‌کردن له‌خوای گه‌وره‌ و دڵنیابوونه‌وه‌.

     (الاستخارة) واته‌ داواکردنی شتێک که‌ بۆخۆت باشه‌ و چاکه‌ی خۆتی تێدایه‌، ئه‌م نوێژه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ته‌نها  بۆ کڕینی پارچه‌ قوماشێکیش کردوویه‌تی، له‌ ڕێی ئه‌م نوێژه‌وه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ به‌خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی بچووکترین ئیش تا بزانی ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجامی ئه‌ده‌یت دڵنابیته‌وه‌ له‌ باشی و خراپی، بۆئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر له‌ کاروباره‌کانی ژیانتدا نه‌یه‌ته‌ ڕێت و به‌سه‌رکه‌وتوانه‌ کاره‌کانت ئه‌نجام بده‌یت.

     گرنگی نوێژه‌که‌: ئه‌م نوێژه‌یه‌ باوه‌ڕدار له‌ گشت کاتێکدا له‌خوای گه‌وره‌ی نزیک ده‌خاته‌وه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنی هه‌رکارێک که‌ ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ ئه‌م موسڵمانه‌ له‌کاتی سه‌رقاڵی به‌کاره‌کانیه‌وه‌ خودای په‌روه‌ردگاری هه‌رده‌م له‌بیره‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ش کاروباره‌کانی پڕ خێرده‌کات. "جابر (رضي الله‌ عنه‌) پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فێری نوێژی (الاستخارة)ی ده‌کردین له‌گشت کاروبارێکدا هه‌روه‌کو چۆن فێری قورئان خوێندنی ده‌کردین".

     حوکمی نوێژی (الستخارة): زانایان یه‌کده‌نگن که‌ ئه‌م نوێژه‌یه‌ سونه‌ته‌ و به‌کردنی خێرێکی گه‌وره‌ و ئاسووده‌ییه‌کی به‌رده‌وام وه‌ده‌ست ده‌هێنی.

     حیکمه‌ت چیه‌ له‌کردنی نوێژی (الاستخارة)؟: حیکمه‌ت له‌ کردنی نوێژی (الاستخارة) خۆ دانه‌ده‌ست فه‌رمانی خودایه‌ و پشت و په‌نا به‌هێز کردنه‌ له‌وکاره‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌دا به‌ خوا، ملکه‌چ و په‌نابردنه‌ بۆلای زاتی خوا له‌کاره‌کانیدا، وه‌ ستایش کردن و به‌گه‌وره‌دانانی په‌روه‌ردگاره‌.

     بۆچ کارێک نوێژی (الاستخارة) ئه‌نجام ده‌درێت؟:
     زانایان یه‌کده‌نگن که‌ نوێژی (الاستخارة) ده‌کرێت بۆ ئه‌و کاروبارانه‌ی که‌ مرۆڤ لایه‌نی ڕاستیه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی لێدیار نیه‌، به‌ڵام ئه‌وکارا‌نه‌ی که‌ خێر و چاکه‌که‌ی دیاره‌ وه‌ک: به‌جێگه‌یاندنی گشت په‌رستشه‌کان و به‌جێگه‌یاندنی گشت کاره‌ چاکه‌کان. یا ئه‌وکارانی خراپه‌ و تاوانیان دیاره‌ وه‌ک: ئه‌و شتانه‌ی که‌ حه‌رام کراون و نه‌هیان لێ کراوه‌. ئه‌مانه‌ پێوسیتیان به‌ کردنی نوێژی (الاستخارة) ناکات، واته‌ هه‌رشتێک واجب بێ یا حه‌رام بێ یان مه‌کروهـ ئه‌وا نوێژی (الاستخارة)یان بۆ ناکرێ.

     (الاستشارة) پێش (الاستخارة) واته‌ ڕاوێژکردن به‌ر له‌ کردنی نوێژی (الاستخارة) :ئیمامی (النووي) ده‌فه‌رمووێت:"سوننه‌ته‌ ڕاوێژکردن به‌ر له‌ کردنی نوێژی (الاستخارة) به‌که‌سێک بکرێت که‌ خاوه‌نی لێهاتوویی (الخبرة) و شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی هه‌بێت و متانه‌ پێکراوبێ له‌زانیاریه‌کانی و خاوه‌ن دین بێ. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: (و شاورهم في الأمر). واته‌: ڕاوێژیان پێ بکه‌ن له‌ کاردا. کاتێک له‌دوای ڕاوێژکردن ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م کاره‌ باشه‌، ئه‌وا داوای خێری ئه‌م کاره‌ له‌ خودا بکات، ئه‌مه‌ش واتا نوێژی (الاستخارة) بکات.

    چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نوێژی (الاستخارة) :
1-    پێویسته‌ لاشه‌ و جل و به‌رگه‌که‌ت پاک بێ.
2-    شۆردنی ده‌ستنوێژێکی ته‌واو.
3-    نیه‌ت و نیازێکی پاک به‌ر له‌ده‌ست پێکردنی نوێژ له‌دڵدا هه‌بێت.
4-    کردنی دوو ڕکات (رکعة) نوێژ.
5-    له‌ دوای سه‌لام دانه‌وه‌ سوپاس و ستایشی خودا ده‌که‌یت و (صلواة) بۆ گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌نێریت.
6-    خوێندنی دوعای تایبه‌تی ئه‌م نوێژه‌یه‌، به‌کوردی بێت یا به‌ عربی.
7-    کۆتایی دوعاکه‌ش هه‌ر به‌ سوپاس و ستایش و (صلواة) دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ته‌واو بکه‌.

چه‌ند تێبینیه‌ک:
1-    له‌ رکاتی یه‌که‌م سوننه‌ته‌ دوا خوێندنی سوره‌تی (الفاتحة) سوره‌ی (الکافرون) بخوێنیت.   وه‌ له‌رکاتی دووه‌م سوره‌ی (الخلاص) بخوێنیت.
2-    له‌دوای سوپاس و ستایش و (صلواة) ئه‌م دوعایه‌ ده‌خوێنیت. جابری کوڕی عبالله‌ (رضي الله‌ عنه‌) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ری خودا ( درودی خوای لێبێت ) داوای چاکه‌ کردن ( الاستخارة ) ی فێر ده‌کردين که‌ له‌ هه‌موو کارێکدا ئه‌نجامی بده‌ين، هه‌ر وه‌کوو چۆن سوره‌تێکی قورئانی فێر ده‌کردین و ده‌يفه‌رموو : ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌ ئێوه‌ ويستی کارێک بکات، با دوو ڕکات نوێژ بکات، پاشان با بپاڕێته‌وه‌ و بڵێ:

(اللهم إني أستخيرك بعلمك، وأستقدرك بقدرتك، و أسألك من فضلك العظيم فإنك تقدِرُ ولا أقدِرُ، وتعلم ولا أعلم، وأنت علام الغيوب، اللهم إن كنت تعلم أن هذا الأمر ـ ناوی پێويستی‌يه‌که‌ت ده‌هێنێ ـ خير لي في ديني ومعاشي وعاقبة أمري ـ يان فه‌رمووی: عاجلة وآجله - فاقدره لي ويسره لي، ثم بارك لي فيه، وإن كنت تعلم أن هذا الأمر شر في ديني ومعاشي وعاقبة أمري - يان فه‌رمووی: عاجله وآجله - فاصرفه عني واصرفني عنه، واقدر لي الخير حيث كان، ثم ارضني به.)
واته‌: خودایه‌ من داوای خێر و چاکه‌ت لێ ده‌که‌م و داوای توانات لێ ده‌که‌م به‌توای خۆت، وه‌له‌فه‌زلی گه‌وره‌ت داوات لێ ده‌که‌م به‌ڕاستی تۆ ده‌توانی و من ناتوانم و زانایی و من نازانم و تۆزانای نهێنی و غه‌یبه‌کانی، خوایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ چاکه‌ و خێری تیایه‌ بۆ دین و ژیان و بژێوی کۆتایی ته‌مه‌نم یان ئێستا و کۆتایی ئه‌وا خوایه‌ به‌نسیبم بکه‌یت و ئاسانی بکه‌یت  له‌سه‌رم و به‌ره‌که‌تی تێبخه‌ بۆم، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ خراپه‌ بۆ دین و ژین و کۆتایی ته‌مه‌نم ئه‌وا خوایه‌ لێم دوربخه‌ره‌وه‌ و منیش له‌و دوور بخه‌ره‌وه‌، خێر و چاکه‌م به‌نسیب بکه‌ له‌هه‌رشوێنێکه‌ و پاشان
3-    پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شته‌كه‌ی بۆ یه‌كلا نه‌بۆوه‌ به‌ یه‌ك جار كردنی، پێویسته‌ له‌ سه‌ری تاكو ( ٧ )جار نوێژه‌كه‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌ ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (ص) به‌ (ئه‌نه‌سی) فه‌رموو، ئه‌ی (ئه‌نه‌س) ئه‌گه‌ر ویستت كارێك بكه‌یت ، نوێژی (الاستیخاره‌)ی بۆ بكه‌ تا( ٧ ) جار دوای چاوه‌ڕێ‌ی ئه‌و بۆ چوونه‌به‌ كه‌ به‌دڵت دادێت، چونكه‌ باشی له‌وشته‌ دایه‌ كه‌ دوای ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه‌ به‌دڵت دابێت ، جا بزانه‌ مه‌رج نییه‌  بۆ كردنی هه‌ر نوێژێكی له‌م جۆره‌ دوای ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ خه‌ودا ببینیت،به‌ڵكو زۆرجار ئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌نها به‌دڵت دادێت .
4-    ئه‌گه‌ر دوعاکه‌شت له‌به‌ر نه‌بوو (به‌کوردی یا به‌ عربي) ئه‌وا ئه‌توانی له‌پارچه‌کاغه‌زێک بینووسیته‌وه‌.
5-    درووستنیه‌ (الاستخارة) به‌ ته‌سبیح و مۆری و هه‌رشتێکی تر جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕوون کراوه‌ته‌وه‌.

والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌...   

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باوكى دروود (2011-04-18 11:58:45)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net