❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پیاوێك ژنەكەی و هەردوو كوڕەكەی دەكوژێت !!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-15 00:03:27

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

پیاوێك ژنەكەی و هەردوو كوڕەكەی دەكوژێت !!

“چەندین جار كوڕەكەم و ژنەكەمم دەبینی، دەستبازییان دەكرد و باوەشیان بەیەكدا دەكرد، گومانم دەكرد و دەمگوت: بڵێی كاری خراپ بكەن، بەڵام هەر زوو دەمگوت ئەستەخفیرەڵڵا خەریكە شەیتان هەڵەی گەورەم پێدەكات. كەچی دواتر ئەوەم بەچاوی خۆم بینی، ئیتر شتێك بۆ گومانكردن نەمایەوە”. مەحموود كاتێك ئەوە بۆ (رووداو) دەگێڕێتەوە، دەڵێی لەسەر پشكۆیەكی سوور دانیشتووەو زەوی بەخۆیەوە ناگرێت.

لە كۆمەڵگەی كوردیدا، چیرۆكی مەحموود چیرۆكێكی كەم وێنەیە، ئەو ماوەی سێ ساڵە لە زیندانە و ناتوانێ لە مۆتەكەی ئەو دیمەنە رزگاربێ كە بەچاوی خۆی بینیویەتی “كوڕەكەم بینی لەگەڵ خێزانەكەم كاری سەرجێیی دەكرد، كە ئەوەم بینی هەر تێكچووم، هەرگیز بڕوام نەدەكرد ئەوەی دەیبینم راستە”. بەڵام داخی سەختی مەحموود، كوشتنی زریانی تەمەن 18 ساڵی كوڕی دووەمیەتی بەناهەق “نازانم ئەو چۆن پێوەبوو، ئەو بێ تاوان بوو”.

(مەحموود.ج) هاووڵاتییەكی كوردی تەمەن 55ساڵی دانیشووی شاری كەركووكە، ماڵی لە یەكێك لە گەڕەكە كوردنشینەكانی شاری كەركووكە. ئەو كرێكار بوو.

هەرچەندە كوڕێكی تەمەن 27 ساڵ و 18 ساڵی هەبووە، بەڵام وەك خۆی دەڵی دڵێ نەهاتووە كاریان پێ بكات و ویستوویەتی بخوێنن “دەمویست  ببنە خاوەنی بڕوانامە و هەتاو لەدەرەوە وەك من نەیانسووتێنێ “. رۆژانە بەیانی زوو مەحموود بۆ كرێكاری لە ماڵ دەرچووە.

مەحموود دەڵێ جارجار لەسەر سفرەی نان خواردن و دانیشتن لە ماڵەوە ژنەكەی و كوڕە گەورەكەی بینیوە كە دەستبازی و سوعبەتیان كردووە بەیەكەوە “ منیش پێدەكەنیم ، بەڵام هەندێجار گومانی خراپ دەهات بەمێشكمدا، بەڵام هەر زوو پەشیمان دەبوومەوە و بە فكری خراپی شەیتانیم دەزانی و تۆبەم دەكرد”.

وەك خۆی دەگێڕێتەوە، ئەوەی گومانی لێدەكرد لە رۆژێكی گەرمی هاوینی ساڵی 2008دا بەچاوی خۆی بینی “لە كرێكاری بووم و زۆرم تینوو بوو، بە پەلە خۆمكرد بە ماڵدا بۆ ئاو خواردنەوە، وامدانابوو ئێستا ژنەكەم بەپیریمەوە بێ و جامێك ئاوی ساردم بۆ بێنێ، بەڵام خوایە چیم بینی”.

كە ئەو چووەتە حەوشەكەی ماڵەكەیان، گوێی لە دەنگی نائاسایی و لووشكەی موبەریدەكە بووە “زانیم ئاوی تێدا نەماوە و بەبێ ئاو كاردەكات، گوتم بابچم پڕی بكەم لە ئاو و منداڵەكان خەبەریان نەبێتەوە، چونكە نیوەڕۆبوو و نووستبوون، بەڵام كە چوومە ژوورەوە ژنەكەم و كوڕە گەورەكەمم بەڕووتی پێكەوە بینین باوەشیان بەیەكدا كردبوو”.

دەستە لەرزۆكەكانی بە ریشیدا دێنێ “ئاخر دەچێتە عەقڵی كێوە ژنێك لەگەڵ كوڕەكەی خۆی زینا بكات، بەتەواوی بەرچاوم رەش بوو و هۆشم لەدەستدا”. مەحموود یەكسەر دەستی داوەتە تفەنگەكەی “تفەنگەكەم هێنا و ئەوانم دایە بەر گوللە”.

لەوكاتەدا كوڕە تەمەن 18 ساڵەكەی دێتە ژوورەوەو بە هاوارەوە دەڵێ “ئەوە چیت كرد باوكە”، ئەویش لەوكاتەدا گوللەی باوكی بەردەكەوێت و دەمرێ. بەڵام مەحموود ئێستاش نازانێ  زریانی كوڕی چۆن كوشتووە”من هەمیشە خەمی ئەو دەخۆم، ئەو ریشە سپییەم هەمیشە بەخەمی ئەو هێشتووەتەوە، ئەو كوڕەم بێتاوان بوو”.

وەك خۆی دەیگێڕێتەوە، هەر لەوێدا بە حەپەسان و بارێكی شڵەژاوی دەروونییەوە بەدیار تەرمەكانەوە دانیشتووە و دراوسێیەكانی پۆلیس لە رووداوەكە ئاگادار دەكەنەوەو بەدەست كەلەپچەكراوی دەیبەنە زیندان.

جگە لە یاسا، بەپێی رای هەندێ لە شارەزایانی شەریعەت هیچ كەسێك بۆی نییە كەسێك لەسەر زیناكردن بكوژێ راستەوخۆ، تەنیا قازی شەرعی بۆی هەیە بڕیار لەسەر ئەوە بدات، ئەویش كاتێك كە چوار شاهێد كردارەكەیان بەهەموو وردەكارییەوە بینیبێ و شایەتی هەر چواریان تەواو وەك یەكبێ لای قازی. هاوڕێ زیندانییەكانی مەحموود دەڵێن “ئەو بەدرێژایی ئەو سێ ساڵەی لە زیندان بووە، بێ قسە بووە، مەگەر لەكاتی خواردن و خواردنەوەدا هەندێك جار شتێك بڵێ، بەردەوام دەڵێ بۆ مەرگی كوڕە بێتاوانەكەم خەم دەخۆم، ئەو كوڕەم بەبێ تاوان بووە قوربانی”.

مەحموود دەڵێ “ئێستا من تەنها كچێكم لە ژیاندا ماوە، ئەویش دەمێكە شوویكردووە، جارجار سەردانم دەكات و خواردنم بۆ دێنێ. كچەكەم هیچ رقی لەمن نابێتەوە، چونكە دەزانێ من تاوانم نییە و دایكی خیانەتی لێكردووم”. بەڵام بەپێی بڕیاری دادگا، مەحموود پێناچێ چیتر رۆشنایی دەرەوە ببینێ، چونكە ئەو بە زیندانی هەتا هەتایی حوكمدراوەو خراوەتە ئەودیو شیشەكانەوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە پۆلیسی كەركووك كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەو كەسە خێزانەكەی و دوو كوڕیخۆی كوشتووە و بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دادگاییكراوەو حوكمی هەتاهەتایی بۆ بڕاوەتەوە". گوتیشی "ئێستا ئەو پیاوە گواستراوەتەوە بۆ زیندانی سووسێ".


                                                                            سه رجاوه:رووداو

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-16 09:30:34

zhiyan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-11
دواترین سه‌ردان: 2012-12-12
په‌یامه‌كان: 152
WindowsXPMSIE7

Re: پیاوێك ژنەكەی و هەردوو كوڕەكەی دەكوژێت !!

dast xosh barasti zor naxosha  brwa ka dastm krd ba gryan  axxxxxx  axer chon daekm la gall kurakai  sht akat  har shet bom  awam bist  xowaya gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net