.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














كە كریستاڵ لەبواری گۆرانیدا دەركەوت، زۆر كەس نەیدەزانی ئەوە كانیی كچە ئەكتەرە، كە لەدرامای گەردەلول و ئارەزوودا دەركەوت، ئەو جگە لەگۆڕانی ناوەكەی، رووخساریشی گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتبوو، بۆیە خەڵك پێیوابوو، نەشتەرگەری جوانكاری كردووە، بەڵام كریستاڵ لەم دیمانەیەدا رەتی دەكاتەوە كە هیچ جوانكارییەكی ئەنجام دابێت.
كریستاڵ بەر لەوەی گۆرانیبێژ بێت، ئەكتەرە، ئەو كاتەی ئەكتەر بوو، ناوی كانی بوو، كە لە دراماكانی رابوون و گەردەلول و ئارەزوو و چەندین كورتە فیلمدا بەشداری كرد، بەتایبەتی لە درامای ئارەزوو پاڵەوانی سەرەكی دراماكە بوو، كە رۆڵی ئارەزووی دەبینی. كریستاڵ لەدایكبووی ساڵی 1988ی شاری سلێمانییە، ساڵی 2009 بەشی نواندنی لەپەیمانگای هونەرەجوانەكانی سلێمانی تەواو كردووە، ئێستا لە بواری گۆرانیدا لە كاری هونەری بەردەوامە. كریستاڵ لەو بارەوە بۆ (سڤیل) دەڵێت “لەبەرئەوەی هەر لەمنداڵیەوە هەردوو بەهرەكەم تێدابووە، هەم بواری ئەكتەری، هەم گۆرانیگوتن، دوای دەرچوونم لەپەیمانگای هونەرەجوانەكان توانیم دەست بكەم بەكاری گۆرانیگوتن”. كە دەگوترێ كریستاڵ نەیتوانی لە بواری نواندندا سەركەوتن بەدەست بێنێ بۆیە رووی لە گۆرانیگوتن كرد، كریستاڵ بە توندی ئەو بۆچوونە رەت دەكاتەوە و دەڵێ “من لەگەڵ ئەو قسەیە نیم، ئەگەر من لەبواری نواندندا سەركەوتوو نەبوومایە، لەم هەموو كارە چ لەدراما و چ لەكورتە فیلم و شانۆدا بەشداریم نەدەكرد دیارە ئەكتەرێكی باشم، بۆیە لەم هەموو كارەدا بەشداربوومە”.
كریستاڵ یەكەم بەرهەمی گۆرانی بەناوی وەیش بوو، كە ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر بۆی ئامادە كردووە، وەیشی كردووەتە كلیپیش، كریستاڵ لەو بارەوە دەڵێ “ئەم كلیپەم بۆ منداڵ كردووە، بیرۆكەی وشەی وەیش هی مامۆستا هەڵكەوت زاهیربوو، توانیم بە سەركەوتوویی كاری بۆبكەم و دەستخۆشی زۆرم لێ كراوە، ئێستاش لەسەر ئەو كلیپە دەستخۆشیم لێ دەكرێت”. گوتیشی “بە نیازم لە ئەلبومی شارێكی چۆڵ كلیپ بكەم، بەڵام جارێ سپۆنسەر نەهاتۆتە پێش”.
رووخساری كریستاڵی گۆرانیبێژ لەگەڵ كانیی ئەكتەر جیاوازیەكی زۆری هەیە، ئایا وەك دەگوترێ نەشتەرگەری جوانكاری كردووە؟ كریستاڵ لەو بارەوە دەڵێ “ئەمانە هەمووی قسە و قسەلۆكی خەڵكە، جوانكاریم نەكردووە و هەر ئەو كریستاڵەم كە لەدراماكان و فیلم و كاری نواندنەكان دەركەوتووم و بڕواشم بە جوانكاری نییە و زۆر بە كەمیش مكیاژ دەكەم”.
كریستاڵ دێتە سەر باسی خۆشەویستی و رەتی دەكاتەوە كەس لە ژیانیدا هەبێت، ئەگەر چی دەڵێت رقم لە وشەی رەفزە، بەڵام دەشڵێ داوای زۆر كەسم قبوڵ نەكردووە، “ئێستا كەس لە ژیانی من دا نییە، خۆشەویستم نییە و رقیشم لەوشەی رەفزە، زۆر كەس داوای پەیوەندی خۆشەویستی كردووە و زۆریش داوای ئەوەیان كردووە، كە شوویان پێ بكەم، زۆر رێزم هەیە بۆیان، من نەمتوانی داواكانیان قبووڵ بكەم، ئەوەندە زۆرن بە حیساب نایەت ئەوانەی كە قبوڵم نەكردوون”. گوتیشی “بڕواش ناكەم خۆشەویستی بكەم، ئەگەر شووشم كرد، دەبێـت لەهەموو رووێك بەدڵی من بێت، ئینجا شوو دەكەم”.
كریستاڵ لەنواندا تا ئێستا پێشنیارێكی وەهای نەهاتۆتە پێش، كە لە رۆڵێكدا بەشدار ببێت كە ماچكردنی تێدا بێت، بەڵام ئەگەر پێشنیاری بۆ كرا وەڵامی چی دەبێت، كریستاڵ دەڵێت “دەستگرتن لەكارێكی نواندن زۆر ئاساییە، بەڵام بۆ ماچكردن، تا ئێستا ئەم جۆرە ڕۆڵە نەهاتۆتە پێش من، ئەگەر لەداهاتووشدا هەبێـت، ئەوە بیرێكی لێ دەكەمەوە
sarast

لهسهر هێڵ نییه