.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








ناوبژیوانانی حهوتهمین فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی ژیاری كوردستان دیاری كران
Peyamner PNA- مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ سینه‌ماكارانی كورد ئیبراهیم سه‌عیدی، خوسره‌و سینا و ته‌ها كه‌ریمی ناوبژیوانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه‌كانی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ژیار" له كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، ئیبراهیم سه‌عیدی سینه‌ماكاری كورد و ده‌رچووی كارناسی سینه‌ما له به‌شی مۆنتاژ له كۆلێژی سینه‌ما ـ شانۆی زانكۆی هونه‌ری تاران، خوسره‌و سینا وانه‌بێژی هونه‌ر له زانكۆی ئازادی ئیسلامی لقی سنه و ته‌ها كه‌ریمی سینه‌ماكاری بانه‌یی و ده‌رچووی به‌شی ده‌رهێنه‌ری سینه‌ما له كۆلێژی سینه‌ما ـ شانۆی زانكۆی هونه‌ری تاران، ناوبژیوانی و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌شی فیلمه‌كانی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ژیار" له پارێزگای كوردستان له شاری بیجار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌كه‌دا ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوان به رێژه‌ی 43 كورته فیلمی وه‌رگیراو له حه‌وت به‌شه جۆراوجۆرهكهی كێبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
ئیبراهیم سه‌عیدی ده‌رهێنه‌ری فیلمی دۆكیۆمێنتی بڵندی "دایكانی من" و فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" كاری مۆنتاژی گه‌لێك له فیلمه سینه‌مایی و دۆكیۆمێنتی و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نجام داوه،
خوسره‌و سینا سیناریۆنووسی فیلمی سینه‌مایی "ژانی گه‌ل" كه سیناریۆنووسه و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و به‌رنامه‌داڕێژی چه‌ندین فیلمی سینه‌مایی و زنجیره‌ی ته‌له‌فیزیۆنی و ده‌رهێنه‌ری چه‌ندین كورته فیلم و ناوبژیوانی فیستیڤاڵ گه‌لی جۆراوجۆر بووه.
ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "كوێستانی قه‌ندیل" و كورته فیلمه‌كانی "زریان" ، "سنووری ژیان" و "كوێستانی سپی" له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی كێبڕكێی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ژیار" له پارێزگای كوردستان؛ به رێژه‌ی 14 فیلم له به‌شی درامی، به رێژه‌ی شه‌ش فیلم له به‌شی ئه‌نیمه‌یشێن، به رێژه‌ی حه‌وت فیلم له به‌شی دۆكیۆمێنتی، به رێژه‌ی سێ فیلم له به‌شی ئه‌زموونی، به رێژه‌ی سێ فیلم له به‌شی چاكسازی سه‌مبولی به‌كارهێنان، به رێژه‌ی دوو فیلم له به‌شی ژینگه و به رێژه‌ی هه‌شت فیلم له به‌شی فیلمه یه‌كه‌مه‌كان ناوبژیوانیی ده‌كه‌ن.
له كۆتاییدا له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه دیپلۆمای شانازیی و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی بڕی پاره بۆ سه‌رجه‌م براوه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی 16 پۆلی به‌شی فیلم پێشكه‌ش ده‌كرێت.
فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی "ژیار" به پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی سنه له سێ به‌شی سه‌ربه‌ست، تایبه‌ت و لاوه‌كی له رۆژانی 19 تا 21ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2011 له شاری بیجار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پشتر ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی حهوتهمین خولی فیستیڤاڵی فیلم و وێنه‌ی فۆتۆگرافی پارێزگای كوردستان "ژیار" كه بریتی بوون له هونه‌رمه‌ندان: فه‌رهاد مهسكووك كارناسی سینه‌ما له بواری وێنه‌گریی سینه‌ما، عابدین عه‌لی وه‌یسی كارناسی سینه‌ما له بواری ده‌رهێنه‌ری و به‌ختیار له‌حیمی سیناریۆنووس و وانه‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران، سه‌رجه‌می ئه‌و فیلمانه‌ی گه‌یشتنه به‌شی كێبڕكێی ئه‌م فیستیڤاڵه هه‌ڵیانبژارد.

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
