.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سلاو مامۆستای به‌ڕێز:ئایا ڕای،حوکمی ئایینی پیرۆزی ئیسلام چیه سه‌باره‌ت به کورو کچێک که زۆر یه‌کتریان خۆش ئه‌وێت ،هه‌مو سیفاتێکی ژن‌و مێردایه‌تیان تیایا، وه پێکه‌وه ئه‌ژین به‌ڵام ره‌فیقی یه‌کن وه هیچ زه‌واجیکیان نه‌کردوه ، کوره‌که ئیسلام وه کچه‌که مه‌سیحی؟، زۆر سوپاس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Hemn_Canada (2011-04-28 11:34:27)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ زاتی پاکی خودا وه ناردنی دروود بۆ گیانی پاکی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی محمد(د.خ) وه یارو شوێنکه‌وتوانی تاڕۆژی دوایی...
فه‌رموو به‌ڕێزم بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت:
به‌ڕێزم ئاینی پیرۆزی ئیسلام یاسا و ڕێسایه‌کی تایبه‌تی بۆ ژن و ژن خوازی داناوه و چه‌نده‌ها ئه‌رک و مافی تایبه‌تی بۆ داناون، بۆ حه‌ڵاڵ بوونی ئافره‌ت له پیاو پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م یاسایانه بکرێت که له‌شه‌رعدا باسکراون که یه‌کێکیان بریتیه له به‌جێگه‌یاندنی گرێبه‌ستی شه‌رعی و یاسایی.
ده‌رچوونیش له‌م یاسا شه‌رعی‌یه به‌هه‌رناوێک بێت ئه‌وا لادانه له شه‌رع و خاوه‌نه‌که‌ی دوچاری سزا و لێپێچینه‌وه ده‌بێت له‌دونیا و دواڕۆژدا. ئه‌بێت به‌زوترین کات گرێبه‌ستی شه‌رعی ئه‌نجام بدات یاخود ده‌ستبه‌رداری بێت زۆر زوو، چونکه ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه ناشه‌رعی و ناڕه‌وانه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر پێکنایه‌ت.
ئه‌م په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعیه‌ش زینایه، جا با ئافره‌ته‌که‌ش مه‌سیحی بێت.
که‌واته هه‌رده‌بێ گرێبه‌ستی شه‌رعی(زه‌واج) یان یاسایی بۆیان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت به‌زووترین کات ئه‌م په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعیه کۆتایی پێبهێنرێت.
واللە أعلم
والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە..
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باوكى دروود (2011-05-09 14:05:40)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر سوپاس مامۆستای به‌ڕیز ،سه‌باره‌ت به وه‌ڵامه‌که‌ت ئایا ئه که‌سه‌که‌دوای ئه‌وه‌ی که ماره‌ی کرد له مزگه‌وت ،ئاساییه ماره‌ی بکات له که‌نیسه، ؟ ته‌نها ماره کردن له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیسلامی له مزگه‌وت وه هیچ شتێکی تریان له به‌ین نه‌بێت له مه‌حکه‌مه واته هیج عه‌قدیکی زه‌واجیان نیه له مه‌حکه‌مه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی ئیسلامی له مزگه‌وت ماره کراون وه له که‌نیسه‌ش سوپاس
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Hemn_Canada (2011-05-11 04:14:05)
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




بەڕێزم سەرەتای هاوسەر گیری پێوییستە بە دەستوری شەریعەتی ئیسلام مارە ببڕدرێت، واتە پێویست بە کەنیسە ناکات.
مەرجی حەڵال بوون مارەییە بە شەریعەتی ئیسلام چوونیش بۆ دادگا و مارەکردن لەوێ کارێکی یاسایی یە، بەنەچوونی تاوانبار نابیت لەڕووی شەرعەوە، بەڵام واباشە گرێبەستی هاوسەرگیری بکرێت بەمەبەستی فەرمی بوونی گرێبەستەکە لەم وڵاتەدا.
والسلام علیکم ورحمةاللە وبرکاتە...
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه