.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











قه‌ره‌جه‌كان هه‌روه‌كو چۆن له زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی جیهان هه‌ن و ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له كوردستانی عێراقیش به‌هه‌مان شێوه بوونیان هه‌یه، به پێی ئامارێك ژماره‌ی قه‌ره‌جه‌كان (4222) هه‌زار خێزانن به (هه‌ولێر ، سلێمانی ، كه‌ركووك، دهۆك ، موسڵا ، به‌غدا) كه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌بن: "هه‌ولێر (1432) سلێمانی (695) كه‌ركووك (632) دهۆك (876) موسڵا (202) به‌غدا (385)".
ئه‌و قه‌ره‌جانه سه‌رجه‌میان كوردن و به‌شێوازێكی تایبه‌ت ده‌دوێن كه له‌ناو خۆی قه‌ره‌جه‌كاندا پێی ده‌وترێ زمانی (دۆمانی). بۆ زیاتر ئاشنابوون به ژیان و گوزه‌رانی قه‌ره‌جه‌كان به پێویستمان زانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵا چه‌ند خێزانێكدا بكه‌ین.
هه‌ردی ئازاد گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (38) ساڵه‌له شاری هه‌ولێر گوتی "من شانازی به قه‌ره‌ج بوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م، زۆریش خۆشحاڵم كه به‌م جۆره ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ین.
ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین ژیانمان بگۆڕین نه‌ك كلتورهكهمان، به‌ڵكو حه‌ز ده‌كه‌ین منداڵه‌كانمان بچنه قوتابخانه‌و بخوێنن، چونكه له زۆر شت دابڕاوین و بێ به‌شین".
هه‌روه‌ها فاتیمه عه‌زیزیش وه‌كو كچێكی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌ن (29) ساڵا، ده‌ڵێت "خۆزگه ئێمه‌ش له‌م ژیانه پڕمه‌ینه‌ت و زه‌حمه‌ته ڕزگارمان ده‌بوو، هیوادارم ئێمه‌ش هه‌روه‌كو كه‌سانی دیكه خانوومان بۆ بكرێت و بایه‌خمان پێ بده‌ن، نه‌ك وه‌كو ئێستا پشت گوێمان بخه‌ن و ئاوڕمان لێ نه‌درێته‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت "زۆرجار كه ده‌ڵێین قهرهجین خه‌ڵكی به‌چاوێكی سووك سه‌یرمان ده‌كه‌ن و لێمان دوور ده‌كه‌ونه‌وه، ئه‌وان وا ده‌زانن ئێمه هه‌موومان به‌دڕه‌وشت و كاری نابه‌جێ ده‌كه‌ین". له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه وتی "من زیاتر له (100) جار كوڕ‌و پیاو داوای كاری سێكسیان لێمكردووه، هه‌ندێكیان پاره‌شیان پیشان داوم كه هه‌مووی دۆلاربووه، پاره‌كه‌ش له سه‌رووی (300) دۆلار بووه، به‌ڵام من قبووڵم نه‌كردووه‌و ڕه‌تم كردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه به‌دڕه‌وشت و له‌شفرۆش نین و ئێمه‌ش ماڵا و حاڵا و خێزانه‌كانی خۆمانمان خۆش ده‌وێت".
هه‌ر سه‌باره‌ت به ژیان و گوزه‌رانی قه‌ره‌جه‌كان، به پێویستمان زانی (عه‌بدولره‌حمان مو‌سا) بدوێنین كه ئه‌ویش گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (39) ساڵه‌و له شاری دهۆك ده‌ژیت و ئه‌ندامی كارگێڕی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری قهرهجهكانه، ئه‌و له‌باره‌ی خۆیان و سه‌نته‌ره‌كه‌وه به‌م شێوه‌یه قسه‌ی بۆكردین "من له‌گه‌ڵا چه‌ند هاوڕێیه‌كی قه‌ره‌جی دیكه‌دا ئه‌و سه‌نته‌ره ڕۆشنبیرییهمان دامه‌زراندووه‌و ده‌مانه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی قه‌ره‌ج له‌گه‌ڵا ده‌وروبه‌ری پته‌و بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵا به كۆمه‌ڵگا بین و قه‌ره‌ج له‌و سنووره داخراوه بهێنینه ده‌ره‌وه‌و گۆڕانێك له‌نێو ژیان و گوزه‌رانیاندا بكه‌ین".
ناوبراو درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و له‌باره‌ی خۆیانه‌وه وتی "دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون بۆ قه‌ره‌جه‌كان له‌ناوچه‌یه‌كی باشووری شاری دهۆك كرایه‌وه كه ئه‌ویش (260) خێزانی تێدا نیشته‌جێ بووه‌و ئێستا هه‌موویان سه‌رقاڵی كاری جیاجیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ژیان و گوزه‌رانی تایبه‌تی خۆیان، له‌و كارانه‌ش كه ئێستا سه‌رقاڵن پێوه‌ی وه‌كو (شۆفێری ، دارتاشی ، كرێكاری و...) هه‌ندێكیشیان وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تدا دامه‌زراون و كارده‌كه‌ن".
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت " هه‌موومان وه‌ك هاوڵاتی عێراقی ئێستا خاوه‌نی ناسنامه‌و ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقین، به‌ڵام هێشتا دانیشتوانی ناوچه‌كه به چاوێكی نزم سه‌یرمان ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان، ڕه‌فتار له‌گه‌ڵا قه‌ره‌جه‌كان ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه په‌لاماری كچ و ژنه‌كانیان داوه‌و ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كه‌نه‌سه‌ر". جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "له (85%) ی قهرهجهكانیش حه‌زیان له گۆڕانه‌و داوای گۆڕانكاری ده‌كه‌ن له ژیان و گوزه‌رانیان".
ئامانج هه‌ردیش ده‌ڵێت " ئێمه‌ی قه‌ره‌ج له‌بواری هونه‌رو ئه‌ده‌ب و كه‌له‌پووری كوردیدا ڕۆڵێكی گه‌وره‌مان بینیوه‌و چه‌ندین گۆرانی و چیرۆك و داستانی فۆلكلۆریمان له فه‌وتان پاراستووه، ئه‌مه جگه له دروستكردنی چه‌ندین ئامێری مۆزیكی كوردی وه‌ك (دههۆڵا، زوڕنا، ساز، كهمانجهو....هتد) به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێمه ژیانی خۆمان هه‌ر له‌ژێر ده‌وارو ڕهشماڵهكاندا به‌سه‌رده‌به‌ین و باری ژیانمان زۆر خراپه".
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی سه‌نته‌ری رۆشنبیری قه‌ره‌جه‌كان به‌ناوی هێرش رایگه‌یاند "به پێی ئه‌و ئاماره‌ی لامانه (734) قوتابی له‌ناو ئه‌و خێزانه قهرهجانهدا هه‌ن كهدهخوێنن، هه‌روه‌ها ئێستا (95%)ی منداڵانی قه‌ره‌ج له خوێندنگه‌كانی دهۆك ده‌خوێنن".
هێرش له‌باره‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌یانه‌وه وتی "له سه‌نته‌ره‌كه‌مان به‌رده‌وام خولی نه‌هێشتنی نه خوێنده‌واری ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئافره‌ت و كچانی قه‌ره‌ج له‌گه‌ڵا خوله‌كانی ته‌ندروستی و یاسایی و ناساندنی مافه‌كانی ئافره‌ت و منداڵانیش، تاڕادهكی زۆر باشیش توانراوه به‌هۆی ئه‌و خولانه‌وه گۆڕنكارییه‌كی زۆر به‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی قه‌ره‌جه‌كاندا بێت".
له كۆتایشدا ئامینه خان كه یه‌كێك بوو له ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كان، كه ته‌مه‌نی له‌سه‌رووی (80) ساڵه‌وه بوو، له‌باره‌ی قه‌ره‌جه‌كانه‌وه به‌م شێوه‌یه قسه‌ی بۆ كردین "قه‌ره‌جه‌كان له‌چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك پێكدێن و ناوی تایبه‌تیان هه‌یه كه زۆربه‌یان گوزارشت له‌و پیشه‌یه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بنه‌ماڵه‌كانیش بریتین له‌مانه:
* وه‌ستای بێژنگ دروستگه‌ر.
* وه‌ستای بێشكه دروستكه‌ر.
* گۆرانیبێژی كه‌مدوو.
* سه‌یدی ده‌ف لێده‌ر.
* وه‌ستای ئاسنگه‌ر.
* دۆمی فاڵگره‌وه.
* دۆمی سه‌به‌ته دروستكه‌ر.
* گۆرانیبێژی دانساز.
* دۆمی ده‌شته‌كی.
* خێزانی سۆفیهلهڕ.
* گۆرانیبێژی مالادهلی.
* گۆرانی بێژانی شامی.
* گۆرانی بێژانی كه‌وگیر.
* گۆرانی بێژانی ماڵی نوره‌دین.
* دۆمی توركمان
lawanikurdistan
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Karokh (2011-04-29 08:05:34)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





jajavascript:insert_text('
',%20'');vascjavascript:insert_text('
',%20'');rijavascript:insert_text('
',%20'');pt:insert_text('
',%20'');javascript:insert_text('
',%20'');jjavascript:insert_text('
',%20'');javascript:insert_text('
',%20'');avascript:insert_text('
',%20'javascript:insert_text('
',%20'');');
له‌سه‌ر هێڵ نییه