.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






لەدوای دوجار شوكردن و هەبوونی سێ منداڵ، ژنێكی تەمەن 28 ساڵ بەناوی (ش- ت) لەسەنتەری پارێزگای دهۆك، رەدو كوڕە عەرەبێك دەكەوێت و لەسەر سنور دەسگیر دەكرێت، پاشتر ژنەكە رەوانەی بنكەی چاكسازی ئافرەتان و پیاوەكەش رەوانەی چاكسازی پیاوان دەكرێت.
لەكۆتاییەكانی مانگی 4ی ئەو ساڵەدا، ژنێك بەناوی (ش. ت) لەدوای "پەیوەندییەكی خۆشەویستی یەك ساڵی" رەدو كوڕە عەرەبێك دەكەوێت و پاشتر بەر لەوەی لەگەڵ دەسگیرانەكەی لەسنور بچێتەدەر، دەسگیر دەكرێت و رەوانەی بنكەی چاكسازی (ئافرەتان و منداڵان)ی دهۆك دەكرێتەوە. وەكو كەسێكی نزیك لەو ئافرەتە بۆ (سڤیل) گێڕایەوە (ش) حەوت ساڵ لەمەوبەر و لەتەمەنی 21 ساڵی، شو بەكوڕێكی تەمەن 23 ساڵی دەكات، بەڵام بەهۆی نەگونجانیان دوای ماوەیەك لەیەكتری جیا دەبنەوە.
نازدار نیعمەت، كەوا كەسی نزیكی (ش)ە، وەك بۆ (سڤیل) باسیكرد "بەو شێوەیە نەبوو كە دەڵێن (ش) لەسەر بێڕەوشتی تەڵاقدراوە، مەسەلەكە تەنها ئەوەبوو كە لەگەڵ پیاوەكەی بەیەكەوە نەدەگونجان و جیابوونەوە". لەدوای جیابوونەوەی لەگەڵ مێردەكەی (ش) بۆ ماوەی ساڵێك دەچێتەوە لای دایكی و پاشتر شو بەپیاوێكی تەمەن 32 ساڵی دەكات كە ئەویش دووساڵ بەر لەوەی (ش) ببینێت، هاوسەرەكەی كۆچی دوایی كردبوو. ئەو كەسە نزیكەی (ش) دەڵێت "ش، لەگەڵ پیاوەكەی دووەمی نزیك بەچوار ساڵە بەیەكەوەن و سێ منداڵیان هەبوو، تا لەكۆتایی مانگی رابردوو، شەوێكیان (ش) پارە و زێڕێكی زۆر دەبات و رەدو كوڕە عەرەبێك دەكەوێت".
ئەو شەوەی كە (ش) رەدو كوڕە عەرەبێكی پارێزگای موسڵ دەكەوێت، زێڕێكی زۆر و 15 هەزار دۆلاریش لەگەڵ خۆی دەبات، بەڵام دواتر بەر لەوەی سنوری توركیا ببڕن، دەسگیر دەكرێن و رەوانەی دهۆك دەكرێنەوە. سەرچاوەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لەپارێزگای دهۆك، بە (سڤیل)ی راگەیاند كە راستەوخۆ و لەدوای دەسگیر كردنیان (ش) رەوانەی چاكسازی (ژنان و منداڵان) و كوڕە عەرەبەكەش رەوانەی چاكسازی (پیاوان) لەدهۆك كراون. سەرچاوەكەی نەهێشتنی تاوان، گوتیشی "زێڕ و پارەكەی كە (ش) بردبووی، دراوەتەوە بەمێردەكەی و ئێستاش هەردوولا لەچاوەڕوانی دادگای كردنیانن".
guvari civil
لهسهر هێڵ نییه





ax ladast awnaw3a kasana
لهسهر هێڵ نییه






dast xosh ,baraste aw jora kasana aste roshnberyan zor nzma boya ba shewayake awa la mu balat dajulenawa ,


لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
