❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌رشلۆنه‌ 2-0 ئیسپانیۆل: بلوگرانا پێویستی به‌ یه‌ک خاڵی تره‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-09 06:16:21

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

به‌رشلۆنه‌ 2-0 ئیسپانیۆل: بلوگرانا پێویستی به‌ یه‌ک خاڵی تره‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا

ئه‌م ئێواره‌یه‌ له‌ درێژه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 35ی خولی ئیسپانیدا یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی پێشه‌نگی خوله‌که‌  دوای دۆڕانی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ یاری دێربی کاتالۆنیا  گه‌ڕایه‌وه‌ ڕێچکه‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان و  پێویستی به‌ ته‌نیا خاڵێکی تره‌  بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌که‌ .. به‌رشه‌ له‌م یارییه‌دا وه‌کو زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری یارییه‌کانی تری ئه‌م وه‌رزه‌ی به‌ ئاستێکی به‌رزه‌وه‌ ده‌رکه‌وت و هه‌رزوو کۆنترۆلی یاریگای گرته‌ ده‌ست . ئه‌ندریه‌ ئینیێستا له‌ خوله‌کی 29 گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمارکرد و نیوه‌ی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌کۆتاهات . له‌ نیوه‌ی دووه‌مدا  یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا هه‌رزوو گورزی خۆی وه‌شاند و دووه‌م گۆڵی له‌ ڕێگای جیرارد پیکێ به‌ لێدانی سه‌ر تۆمارکرد . دوای ئه‌م گۆڵه‌ش  یارییه‌که‌ به‌هه‌مان ڕیتم به‌رده‌وام بوو . هه‌رچه‌نده‌ ئیسپانیۆل  میوانێکی ئاسان نه‌بوو به‌ڵام زلهێزی به‌رشه‌ ڕێگربوو له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌کانی  ئه‌و یانه‌یه‌ و یارییه‌که‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ و به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌کۆتاهات . لیۆنێل مێسی یش نه‌یتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکات بۆ نزیکبوونه‌وه‌ له‌ کریستیانۆ رۆنالدۆی گۆڵکاری خوله‌که‌ دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و به‌ سوپه‌رهاتریک  گۆڵکاری له‌ مێسی ڕفاند.
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13049216831.jpg
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13049216832.jpg


http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13049216843.jpg






yarega.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net