❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە.... تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە.... تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى


#1 2011-05-29 22:30:49

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە.... تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى

گۆڕانى چالاكانە لە ژیانتدا دەگەڕێیت....لێم دەپرسى ئایا چۆن ئەوە دەزانم؟؟ پێت دەڵێم.......ئەوە ئاسانە، مرۆڤى هۆشیار بەڕاستى بەدواى شێوازەكانى گۆڕانى نەفس و ژیانى بەرەو باشتر دەگەڕێ. هەر ئەوەش واى لێكردى كە ئەم دێڕانە بخوێنیتەوە....(ئەنتۆنى ڕۆبینز) لە كتێبەكەیدا (أيقظ العملاق داخلك) دەڵێت: "سەرژمێریەكان دەڵێن كەمتر لە %10 ى ئەوانەى كتێب دەكڕن ئەوانەن لە خوێندن...

كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە....
تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى گۆڕانى چالاكانە لە ژیانتدا دەگەڕێیت....لێم دەپرسى ئایا چۆن ئەوە دەزانم؟؟
پێت دەڵێم.......ئەوە ئاسانە، مرۆڤى هۆشیار بەڕاستى بەدواى شێوازەكانى گۆڕانى نەفس و ژیانى بەرەو باشتر دەگەڕێ. هەر ئەوەش واى لێكردى كە ئەم دێڕانە بخوێنیتەوە....(ئەنتۆنى ڕۆبینز) لە كتێبەكەیدا (أيقظ العملاق داخلك) دەڵێت: "سەرژمێریەكان دەڵێن كەمتر لە %10 ى ئەوانەى كتێب دەكڕن ئەوانەن لە خوێندنەوەیاندا تا بەشى یەكەمى كتێبەكە تێپەڕ دەكەن" لە ڕاستیدا ئەوانە نازانن چۆن سوود ببینن لەو كتێبانەى كە دەیكڕن، پارەیەكى زۆر بە فیڕۆ دەدەن كە بە هۆیەوە دەتوانن ژیانى خۆیانى پێ بگۆڕن........گومانى تێدانى یە تۆ لەوانە نیت كە مەیلى خەڵەتاندنى نەفسى خۆیان دەكەن كاتێ دەخوێننەوە،من متمانەم هەیە تۆ هەوڵ ئەدەیت سوود ببینیت لەوەى لەم پەڕەیەدا دەینوسم بەگشتى ئەم دێڕانە بە تایبەتى كە باس لە بابەتى سەركەوتن لە ژیان دا دەكات كە هەندێ باسى لە چەند سەرچاوەیەكەوە وەردەگرین یەكێ لەو سەرچاوانە كتێبەكەى (ئەنتۆنى ڕۆبینز)ە.
لێم دەپرسى چۆن سوود مەند دەبم لەوەى دەینووسیت؟
پێت دەڵێم ئەم بابەتە زیاتر لە جارێك بخوێنەرەوە پاشان لات دەبێتە یادخەرەوەیەكى تایبەت بەهەر ڕستەیەكدا گوزەر دەكەیت هەست دەكەیت كاریگەر دەبێت لەسەرت و هەر فكرەیەكیش كە تێیدا بێت دەزانیت كە دەتوانى جێ بەجێی بكەیت،هەر ئێستە هەوڵ بدە جێ بەجێى بكەى.
هەموو ڕۆژێ فكرەیەك یان زیاتر جێ بەجێ بكە بە ئەنجامە باشەكان دڵخۆش و ئاسوودە دەبیت كە پێى دەگەیت بە ویستى خواى گەورە لە دواى شەش مانگ لە ئێستاوە.
پێم خۆشە ئەوەت بە بیر بهێنمەوە ئەوەى جێ بەجێ نەكات ناگاتە ئەنجام. خواى گەورە دەفەرموێت:{ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ }.كەواتە ئەنجامى كارەكەت لە دەستى خۆت دایە هەركاتێ دەست پێشخەریت كرد بۆ گەڕان لە بوارى دەروونى مرۆییدا دەبینین نزیك دەبیتەوە لە ئامۆژگارى و حیكمەتەكانى قورئانى پیرۆز بە تایبەتى و كتێبە ئاسمانیەكان بەگشتى ئەوەش سەرسوڕ هێنەر نى یە چونكە ئەوەى مرۆڤى دروست كردووە و ئەوەى كتێبە ئاسمانیەكانى دابەزاندووە خوایەكى تاك و تەنهایە، كاتێك مرۆڤ گەشەى بە كارەكەى دا ئەوا زیاتر حكمەتەكانى ژیان و گەورەیى و دەسەڵاتـى پەروەردگارى بۆ دەردەكەوێت.بۆ ئەوەى ئەو گۆڕانەى لەژیانتدا ڕوودەدات گۆڕانێك بێت نرخى ڕاستى هەبێت،پێویستە گۆڕانێكى هەمیشەیى و بەردەوام بێت،هەموومان ساتێك لە ساتەكانى ژیانمان هەستمان بە گۆڕان كردووە لەوانەیە هەندێ جار هەستمان بە نائومێدى و بێ هیوایى كردبێ،زۆربەى خەڵكى گۆڕان لە ژیانیان ڕوودەدات بەڵام هەست بە ترس دەكەن بۆچى؟ لەبەر ئەوەى بە عەقڵى ناوەوەیان وا بیردەكەنەوە و واى بۆدەچن كە ئەمە گۆڕانێكى كاتى یە نمونەیەكت بۆ دێنمەوە: دەبینى كەسێك لەوانەى دەیانناسیت بەدەست كێشى زیادەوە دەناڵێنێت،كاتێك دەیەوێت كە ڕژێمێكى دیارى كراوى خۆراك جێبەجێ بكات بۆ دابەزاندنى كێشى زیادەى،دەبینیت كاتى جێبەجێ كردنى ئەو ڕژێمە دوادەخات یان دەست پێ دەكات و دوایى وازى لێ دەهێنێت و بەردەوام نابێت لەسەرى.نهێنى ئەمە لەوەدایە ئەو كەسە بە عەقڵى نائاگا واى لێك دەداتەوە ئەگەر هەرچەندە بەردەوام بێت لەسەر ئەو ڕژێمە پاش ماوەیەكى تر دەگەڕێتەوە سەر هەمان كێشە زیادەكەى كە هەیبوو.
ئەنتۆنى ڕۆبینز دەربارەى چۆنێتى گۆڕان لە ژیانیدا باس دەكات و دەڵێت:"لە زۆربەى ساڵەكانى ژیانم موتابەعەى ئەو بنەما ڕێكخراوانەى بۆ گۆڕانى هەمیشەیین دەكرد".
من و تۆ هەوڵ دەدەین پشتیوان بە خواى گەورە ئەو بنەمایانەى كە مومكنە كە ژیانمان بۆ ژیانێكى باش و بەشێوەیەكى هەمیشەیى بێت بزانین.بەڵام لەم ساتەدا هەوڵ دەدەین بە دیاریكراوى ئەو بنەما سەرەكی و گرنگەى كە دەتوانین ئێستە بەكارى بهێنین تا ژیانمانى پێ بگۆڕین.
ئەم بنەمایانە هەرچەندە ئاسانن بەڵام بەهێز و چالاكن لە كاتێكدا بە لێزانین و چاودێرى كردنەوە جێبەجێى دەكەین.
ئەو بنەمایە سوودى هەیە لەسەر ئاستى تاك و كۆمەڵ و هەروەها جیهانیش.
ئەگەر ڕۆژێك لە ڕۆژان ویستت گۆڕانێكى ڕاستى لە ژیانتدا درووست بكەى یەكەم شت كە پێویستە لەسەرت ئەوەیە ئاستەكانت بەرز بكەیتەوە یان پێوانەكانت زیاد بكەیت، بە چەند نموونەیەك ڕوونى دەكەینەوە.
لەسەر ئاستى تەندروستى: وازمەهێنە بەوەى ڕازى بیت نەخۆشیەكت هەبێت،بەڵكو ئەو ئاستە تەندروستیەى خەونى پێوە دەبینیت چارەسەرى ئەو نەخۆشى یە بكات و لیاقەى جەستەیى بەدەست بێنەو ووزەت زیاتر بكە.
لەسەر ئاستى ڕۆحى: ئەنجام دانى عیبادەتە فەرزەكان بە زۆر و بەس مەزانە و هەوڵ بدە بگەڕێى بە دواى سوونەتەكان و بچۆرە قوڵایى دینەوە و ڕۆژ دواى ڕۆژ لە خواى گەورە نزیك ببەرەوە و مەڵێ(من باشم و ئەوەندەم بەسە)،لەجێى خۆت مەوەستە ئەگەر پێش نەكەویت دڵنیابە دوا دەكەویت.
لەسەر ئاستى خێزانى: بەخۆت مەڵێ حاڵى من باشە و مەعقولە،بەڵكو هەوڵ بدە بگەڕێى بە دواى بەختەوەرى زیاتردا و خەون بە گەورەترین سەنتەرەوە ببینە بۆ منداڵەكانت و هەر لە ئێستەوە پلانى بۆ دابنێ.
بەهێزترین بوار لەژیاندا بوارى ڕۆحى یە بەپێى تازەترین سەرچاوە و پشكنینە دەروونیەكان، جا ئەگەر لەگەڵ ئەو گۆڕانە ڕۆحى یەدا گۆڕنكاریت لە بوارەكانى ترى ژیانت(كۆمەڵایەتى،تەندروستى، دەروونى،كاروبار،عەقڵى) كرد ئەوە لەو پەڕى باشى دایە.ئەوەش نهێنى گۆڕانى عەرەب دەردەخات دواى موسڵمان بوونیان.
یەكەم شت كە پێویستە لەسەرت بیگۆڕیت لە خۆتدا ئەو داواكاریانەیە كە نەفست لێت داوا دەكات،هەموو ئەو شتانە بنووسە كە لە ژیانتدا پێت قبووڵ ناكرێ ئەوانەى چ لە خۆتدا بن یان كەسانى تر پاشان بپرسە لە خۆت (ئایا ئەوەى من پێوەى دەناڵینم هۆكەى لەخۆم دایە یان كەسانى ترە؟)،ئەگەر تۆ لەوانەى كە دەڵێن (من هیچ كەم و كوڕیم نى یە) تكایە لەگەڵمان خوێندنەوەى ئەم بابەتە تەواو مەكە چونكە هى تۆ نیە، بەڵام ئەگەر لەوانەى كە پێت وایە كە تۆ مرۆڤى و چۆن باشیت هەیە بەو شێوەیەش ناتەواوى و كەم وكوڕیت هەیە و ئامادەباشى ئەوەت هەیە ئەو كەم و كوڕى و ناتەواویانە بسڕیتەوە و نەیانهێڵیت، وە ئاكارە جوان و باشەكان زیاتر و بەهێز بكەى ئەوا بە ویست و پشتیوانى خواى گەورە ئەوەى دەینووسین زۆر بەباشى سوودى لێوەردەگریت تا بە لوتكەى سەركەوتن دەگەیت،تەنها ڕاستگۆیانە و بە ڕوونى خۆت بناسە، بۆ گۆڕینى هەر شتێك كە تەحەمولى ناكەى بەڕێگەیەكى ڕاست و لەسەرخۆ هەوڵى چارەسەر بدە،لەگەڵ خۆتدا ئەمین بە چەند ساتێك بەئەمانەت و ڕاستگۆیى لەگەڵ خۆت یەكسان نابێت بە هەموو زەوى كە پڕ بێت لە ئاڵتوون،پاشان لە خۆت بپرسە ئەو شتانە كامانەن كە ناتوانى تەحەمولیان بكەیت؟ لەسەر پەڕەیەك وەڵامى ئەم پرسیارە بدەرەوە.
پاشان هەموو ئەو شتانەى لە قوڵایى دڵت دا ئاواتە خوازى بیهێنیتە دى پاشان بیر لەو كەسە سەركەوتوانە و ئەنجامەكانیان كە پێیان گەشتوون لە ژیانیاندا پاش بەجێ هێنانى ئەو پەیمانەى كە داویانە ئەویش (ڕازى نەبون بە ئاستێكى كەمتر لەوەى كە خەونى پێوە دەبینن).
بیر لە ژیانى ئەوانە بكەرەوە و لێى ڕابمێنە....لەسەروو هەموویانەوە پێغەمبەرانى خوا(دروودى خوایان لێبێت).
دراسەى ژیان و بەسەر هاتى هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بكە لە ژن و پیاو، بیر لە ژیانى چەندین زانا و سەرۆك و هەموو ئەوانەى تۆ لە لوتكەى سەركەوتن دا دەیانبینیت بكەرەوە كە بڕیارى گۆڕانیان بە هەموو هێزێكیانەوە هەنگاو ناوە بە هەنگاوى ئیجابى و باش لە ژیانیان دا ئەویش بەرز كردنەوەى پێوانەكانیانە، ئەو هێزەى كە لاى ئەوان هەبووە بێ گومان تۆش هەتە و لەبەر دەستدایە تەنها ئەگەر ئازا بیت دەتوانى پێى بگەى.
گۆڕانى هەموو كۆمپانیا و شەریكەكانى جیهان هەموو بە هەنگاوێك دەستى پێكردووە كە زۆر ئاسانە ئەویش ئەوەیە كە(خۆت بگۆڕیت).
   سه‌رچاوه‌ سایتی      ئیلام و ژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-30 06:07:41

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە.... تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى

ده‌ستت خۆشبێت گیانه‌

Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-06-02 09:18:53

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

Re: كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە.... تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى

supas bo payamkat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » جیـهانی هه‌مه‌ڕه‌نگ
  •  » كەواتە هەنگاوێك بۆ سەركەوتن ببڕە.... تۆ كەسێكى هۆشیار و ژیریت بەدواى سەركەوتن و ڕوودانى


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net