❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سودی نوێژی به‌یانی له‌ ڕووی زانستی یه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-05-30 19:41:07

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

سودی نوێژی به‌یانی له‌ ڕووی زانستی یه‌وه‌

زانایان ده‌ڵێن: شنه‌ بایه‌ك له‌ سه‌عاتی یه‌كه‌می به‌یانی دا هه‌ڵده‌كات كه‌ له‌ هیچ سه‌عاتێكی تری شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره‌ نی یه‌ ، كه‌ش و هه‌وا نه‌رم و فێنك ئه‌كات ، مرۆڤ به‌ ئاسایه‌ هه‌ستی پیًَ ئه‌كات .
ئه‌و كاته‌ش هه‌مان كاتی نوێژی به‌یانی یه‌ ، كه‌ وه‌ڵامی بانگی خوایی ده‌ده‌ینه‌وه‌ ، له‌ نوێژی... به‌یانی دا ئه‌و هه‌وا پاكه‌ هه‌ڵده‌مژیت كه‌ گازی ئۆزۆنی تێدایه‌ ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌و سوده‌ ته‌ندروستیانه‌ی كه‌ نوێژ خوێنی به‌یانیان سودمه‌ن ئه‌بێت لێی:
1- كه‌ش و هه‌وا زۆرترین ڕێژه‌ له‌ گازی ئۆزۆنی تێدایه‌ ، ئه‌م گازه‌ وورده‌ وورده‌ به‌ هه‌ڵاتنی خۆر كه‌م ده‌كات و نامێنێت ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ستیاری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌ ته‌واوی كاری فیكری و ماسولكه‌یی گه‌شه‌ ئه‌كات.
2-تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌ ، ئه‌م ڕه‌نگه‌ چالاكی زیاد ده‌كات ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆرترین به‌شی له‌و كاته‌یایه‌ بۆ ئێمه‌ ، كه‌ ئه‌م تیشكه‌ هانده‌ره‌ بۆ پێست هه‌تا ڤتامین (d) دروست بكات.
3-كاتێ‌ خانه‌كان تێر ئه‌بن به‌ گازی ئۆزۆن ئه‌چێته‌ سوڕی خوێنه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها گازی (یوم)یش كه‌ سیه‌كان پاك ئه‌كاته‌وه‌.
4-زۆرترین ڕێژه‌ی (كورتزون)له‌ به‌یانیاندایه‌و له‌ ئێواراندا كه‌م ده‌كات ، دیاره‌ (كورتزون) ئه‌و مادده‌یه‌یه‌ كه‌ چالاكیه‌كانی جه‌سته‌ زیاد ده‌كات و ڕێژه‌ی شه‌كریش له‌ خوێندا زیاد ده‌كات كه‌ ئه‌ویش چالاكی و ووزه‌ ده‌داته‌ له‌شی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها پزیشكه‌ پسپۆره‌كان له‌ (كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی دڵ له‌ ئوردن) ڕایانگه‌یاند كه‌ جێبه‌جێ‌ كردنی نوێژی به‌یانی له‌ كاتی خۆیدا باشترین هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌رو خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌ق بوونی ده‌ماره‌كانی خوێن ، كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری جه‌ڵده‌ی دڵ و سه‌كته‌ی ده‌ماغ. هه‌روه‌ها هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ خه‌وی درێژخایه‌نه‌ له‌ شه‌و یاخود له‌ ڕۆژدا به‌بێ‌ هه‌ستان.
هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت كه‌كاتێ‌ مرۆڤ له‌ خه‌وی درێژخایه‌ندایه‌ دڵی له‌ ده‌قیقه‌یه‌كدا (50) جار لێده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی نیشتنی چه‌وری و خوێ‌ و ماده‌كانی تر له‌ بۆریه‌كانی خوێن و شاخوێنبه‌ره‌كاندا ، به‌ تایبه‌تی شا خوێنبه‌ری تاجی به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ ئه‌گیرێت كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ری خست كه‌ باش نیه‌ له‌ چوار سه‌عات زیاتر به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ خه‌وتن و نه‌خۆشی له‌ دوایه‌ ، وه‌ له‌دوای چوار سه‌عات خه‌و پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی پانزه‌ خوله‌ك جوڵه‌و هه‌ڵس و كه‌وتێكت هه‌بێت ، كه‌ ئه‌م جوڵه‌یه‌ش نوێژی به‌یانی دابینی ئه‌كات به‌ تایبه‌تی به‌ شێوه‌ی جه‌ماعه‌ت و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت.
تايبةت بة ئيمان بريس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-05-30 20:01:32

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsFirefox

Re: سودی نوێژی به‌یانی له‌ ڕووی زانستی یه‌وه‌

دەستەکانت خۆش بێت یاخوا
وەڵا نویژی بەیانیان زۆر خۆشە بیکەیت .بەڵام جاری وا هەیە ئەو خوە ئەونە
شیرینە حەز ناکەی هەستیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-05-30 20:09:39

bahir
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-19
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 147
WindowsMSIE7

Re: سودی نوێژی به‌یانی له‌ ڕووی زانستی یه‌وه‌

zor supas hawre

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net