.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














چاوه‌كانت
چاوه‌كانت دوو كتێبن، باسی ڕه‌نگی گوڵ ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو غه‌ریبن، ڕوو له ماڵی دڵ ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو نیشانن، قه‌ت به چاو لێ نادرێن
چاوه‌كانت جوتێ خوشكن، قه‌ت له یه‌كتر ناكرێن
چاوه‌كانت دوو دروشمن، هه‌ڵكراون بۆ ئه‌وین
...چاوه‌كانت دوو مه‌به‌ستن، بۆ هه‌مان دنیا و زه‌مین
چاوه‌كانت جوتێ كۆترن، وابه‌سه‌ر گوێی بانه‌وه
چاوه‌كانت دوو شه‌هیدن، وان به‌ڕێی سه‌یوانه‌وه
چاوه‌كانت دوو په‌رین و باخی شیعرم ئاوه‌ده‌ن
چاوه‌كانت دوو سوارن، ئه‌سپی سه‌ركه‌ش تاوهدهن
چاوه‌كانت دوو به‌هارن باخی دڵ پڕ بۆن ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو مناڵن قایلم هه‌رچۆن ئه‌كه‌ن
چاوه‌كانت دوو كوڕی كورد، هه‌ژده ساڵه‌ن چه‌ك به ده‌ست
چاوه‌كانت دوو سه‌رۆكن بۆ په‌یامی یه‌ك مه‌به‌ست
چاوه‌كانت دوو به‌یانن وا له‌یه‌ك ئاسۆوه دێن
چاوه‌كانت دوو عه‌زیزن، چاوه‌ڕێم هه‌ر كاتێ بێن
حه‌سیب قه‌ره‌داغی

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌س خۆش به‌راستی هۆنراوه‌یه‌كی خۆشه

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر جوانه ده‌ستت خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نییه