.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














موزیكژه‌ن هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) رایگه‌یاند، زۆر به‌جدی بیری له‌وه‌كردۆته‌وه ژن بێنی و حه‌ز له منداڵ ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵی تائێستا كه‌سێكم دیاری نه‌كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌منزیكانه به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر تیۆری موزیك له كوردستان تیڤی پێشكه‌ش ده‌كا موزیكژه‌ن هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) رایگه‌یاند، زۆر به‌جدی بیری له‌وه‌كردۆته‌وه ژن بێنی و حه‌ز له منداڵ ده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵی تائێستا كه‌سێكم دیاری نه‌كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌منزیكانه به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر تیۆری موزیك له كوردستان تیڤی پێشكه‌ش ده‌كات.
زانا دڵشاد دزه‌یی: بۆچی به‌رنامه‌ی "كام تراك" نه‌ما، كه له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌ك پێشكه‌شت ده‌كرد؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: ده‌توانم بڵێم به‌رنامه‌ی كام تراك یه‌كێك بوو له‌و پڕۆگرامه هونه‌ریانه‌ی كه به‌ستایلێكی نوی له‌لایه‌ن 20 موزیكژه‌نی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش ده‌كرا، من وه‌ك سه‌رپرشتیاری گروپ كارم تێدا ده‌كرد، ئامانجمان ئه‌وه بوو گرنگی موزیك له‌ژیانی مرۆڤ بگه‌یه‌نین به‌بینه‌ر، له‌هه‌مانكاتدا هه‌موو ئه‌و گۆرانی و ملیۆدییه جوانانه‌ی كه له‌رابردوو گوتراون كۆیان بكه‌ینه‌وه و به‌شێوازێكی تر پێشكه‌شی بینه‌ری بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام گڕێبه‌ستی به‌رنامه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوڕه‌ك ته‌نیا شه‌ش مانگ بوو، ئه‌و گرێبه‌سته كۆتایی هات.
زانا دڵشاد دزه‌یی: به‌نیاز نین به‌رنامه‌یه‌كی دی له‌كۆڕه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: بیرۆكه هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌ك بێت، من خۆم به‌رنامه‌یه‌كی فێربوونی تیۆری موزیكم هه‌یه، من وه‌ك ئاماده و پێشكه‌شكار كاری تێدا ده‌كه‌م له كوردستان تیڤی، ئه‌و به‌رنامه‌یه له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك پێشكه‌ش ده‌كری، بینه‌ر ده‌توانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی ببێته قوتابی یاخود فێرخوازێكی ئه‌و پرۆگرامه، ده‌توانی سه‌رجه‌م قوناغه‌كانی تیۆری موزیك فێر ببێ.
زانا دڵشاد دزه‌یی: ساڵانی رابردوو پارچه موزیكی خۆت ئاماده ده‌كرد و كلیپیشت ده‌كرد، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی به‌رهه‌می موزیكت نه‌كردووه، بۆچی؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: جگه له‌كاری ئاوازدانان و وه‌ك ژه‌نیار به‌شدارم له‌زۆربه‌ی كۆنسێرت و پرۆگرامی هونه‌ری، یه‌كێك له‌و كاره هونه‌ریانه‌ی كه دڵم پێی خۆشده‌بی كاری موزیكه، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌وه ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نم به‌سوپاسه‌وه كۆڕه‌ك تلیكۆم سپۆنسه‌ری به‌رهه‌مێكی موزیكی منیان كردووه، كه له‌چه‌ند تراكێك موزیك پێكهاتووه، كه هه‌موویان به‌رهه‌می خۆمن، له‌هه‌مانكاتدا كلیپێك كه به‌نیازم له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رهه‌می بێنم، ئێستا له‌سه‌ره‌تای كاركردنم له‌و به‌رهه‌مه، ئه‌وه ده‌بێته یه‌كێك له‌خه‌ونه هونه‌رییه‌كانی من، دووباره سوپاسی كۆڕه‌ك تلیكۆم و شێخ سیروان ده‌كه‌م.
زانا دڵشاد دزه‌یی: ساڵی 2009 گروپێكت به‌ناوی "گروپی موزیكی كورد" دامه‌زراند، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رهه‌می گروپه‌كه‌تان كه‌مه، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: ئه‌و دوو ساڵه‌ی رابردوو ئه‌گه‌ر چاوێك به كه‌ناڵه‌كاندا بخشێنیه‌وه له‌ڕاستیدا به‌رهه‌ممان زۆر زۆره و چه‌ندین پرۆگرامان كردووه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌لبووم و كۆنسێرت ره‌نگه خۆشمان هه‌ست به‌وه بكه‌ین، كه سست بووین، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه به سه‌رقاڵبوونمان پڕۆگرامهكانمان له‌كه‌ناڵه‌كان. هیوادارم بتوانین له‌داهاتوو ئه‌لبووم و كۆنسێرتیش بكه‌ین.
زانا دڵشاد دزه‌یی: دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك مامۆستا له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان دوورخرایه‌وه، هه‌ڵتنه‌دا بگه‌ڕێیته‌وه؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: خۆی لێك تێنه‌گه‌یشتنێك هه‌بوو له‌هۆكاری دوورخستنه‌وه‌م، دوای لهسهفهرهكهم گه‌ڕامه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت هۆكاری زۆر مانه‌وه‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێویست و هونه‌ری بووه، به‌خۆشحاڵیه‌وه به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕامه‌وه په‌یماگای هونه‌ره جوانه‌كان وه‌ك مامۆستا، به‌ڵام دیسان به‌هۆی سه‌رقاڵبوونم به پڕۆگرامهكانم كه هه‌فتانه دوو پڕۆگرامان پێشكه‌ش ده‌كرد له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌ك "كام تراك و ئه‌ژده‌ر شۆ" ستافه‌كه شایه‌دی ئه‌وه ده‌ده‌ن رۆژانه له‌گه‌ڵ موزیكژه‌نه‌كان به‌رده‌وام له پڕۆڤه‌كردن دابووینه، خۆم گواسته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، گرنگ خزمه‌تكردنه به‌ره‌وتی گۆرانی و موزیكی كوردی، ئێستا من فه‌رمانبه‌رم له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك.
زانا دڵشاد دزه‌یی: بهنیازنی بۆ بڕوانامه‌ی ماجستێر بخوێنی؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: دوای ته‌واوكردنی خوێندنی موزیك له‌كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان، كه ئێمه قۆناغی یه‌كه‌م بووین، به‌ڵی له‌ئێستادا به‌نیازم بۆ ماجستێریش بخوێنم، به‌ڵام كاتێكی گونجاوم ده‌وێت، بۆئه‌وه‌ی خۆمی بۆ ته‌رخان بكه‌م، چه‌ندجارێك له‌ده‌ره‌وه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م بۆ دروست بخوێنم، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م له‌كوردستان بخوێنم.
زانا دڵشاد دزه‌یی: به‌وپێیه‌ی زۆر سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتت كردووه، هیچكات فكره‌ی وات نه‌بووه كوردستان جێبێڵی؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردۆته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كوردستان زۆر خۆشه، ره‌نگه له‌هه‌ندی لایه‌نه‌وه كه‌موكوڕی هه‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌ئاسووده‌یی له‌كوردستان ده‌ژین، به‌ڵام سه‌فه‌ركردن زۆر پێویسته بۆ هه‌ر هه‌موومان، به‌تایبه‌ت بۆ كاری هونه‌ری و گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زیاتر له‌بواره‌كه‌ی خۆت.
زانا دڵشاد دزه‌یی: زۆرجار گۆرانیبێژه‌كان گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه موزیكژه‌نه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ژه‌نین، پاره‌یه‌كی زۆریان لی وه‌رده‌گرن، تۆ له‌هه‌ر گۆرانییه‌ك چه‌ند وه‌رده‌گری؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: من نامه‌وی لێره‌وه ناو بێنم، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی زۆری گۆرانیبێژان به‌بی به‌رامبه‌ر كارم كردووه، هه‌ندی كار نه‌بێت كه حكومه‌ت پاره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێك بۆ گۆرانیبێژێك سه‌رفكردووه بڕێكی زۆر كه‌مم لێی وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر لێره بڵێم ئه‌وه‌نده‌م وه‌رگرتووه ره‌نگه كه‌س باوه‌ڕ نه‌كات، به‌ڵام زیاتر ستۆدیۆ پاره‌ی ده‌وێت نه‌ك موزیكژه‌ن، چونكه هه‌ر موزیكژه‌نێك له گۆرانییه‌ك ته‌نیا په‌نجا دۆلار وه‌رده‌گری، په‌نجا دۆلاریش پاره‌یه‌كی زۆر نییه.
زانا دڵشاد دزه‌یی: بڕیاتنهداوه ژن بێنی؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: ئه‌وه پرسیارێكه هه‌موو كه‌سێك بمناسی ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كات، به‌داخه‌وه زۆرجاریش پرۆپاگه‌نده بۆ منیش دروست ده‌كری وا ده‌گوتری "ژنم هێناوه". من نه ژنم هێناوه و نه ده‌ستگیرانم هه‌یه، ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌م كردووه عاشقێكی بی خۆشه‌ویستیم، هه‌میشه عاشقم، به‌ڵام كه‌سێكی دیاری كرا‌و نییه، پێشتر له‌به‌ر خوێندن نه‌متوانی ژن بێنم، به‌ڵام ئێستا زۆر به‌جدی بیرم له‌وه كردۆته‌وه كاتی ئه‌وه هاتووه ژن بێنم، به‌تایبه‌ت من زۆر حه‌زم له منداڵه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر من شه‌ست ساڵ بژیم، كه خۆم دامناوه شه‌ست ساڵ بژیم، له‌وانه‌یه زیاتر یان كه‌متر بژیم، به‌ڵام نیوه‌ی ته‌مه‌نم به‌ته‌نیایی تێپه‌ڕ كرد، له‌به‌رئه‌وه راسته كاتی ئه‌وه هاتووه، دواجار دیسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قسمه‌ت و نه‌سیب.
زانا دڵشاد دزه‌یی: ئه‌و ته‌نیا بڕیاری خۆته، یان دایك و باوكیشت پێتده‌ڵێن ژن بێنه، چونكه به‌و پێه‌ی تۆ كوڕی گه‌وره‌ی ماڵی؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: بێگومان زۆربه‌ی كات دایك و باوكم پێم ده‌ڵێن ژن بێنه، ته‌نانه‌ت دوو برای له‌خۆم بچووكتر هه‌ن خێزانیان پێَكهێناوه و منداڵیشیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه دایك و باوكم ئه‌وه‌نده پێم ده‌ڵێن ژن بێنه تاقه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه دووباره‌ی بكه‌نه‌وه.
زانا دڵشاد دزه‌یی: ئه‌ی تۆ وه‌ك برا گه‌وره‌یه‌ك به هه‌ردی برات نه‌گوتووه ئه‌ویش ژن بێنی؟
هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: بهپێكهونینهوه، زۆرجار. . به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت تۆ براگه‌وره‌ی سڕه‌ی تۆیه.
پڕۆفایلی هونه‌رمه‌ند:
+ ساڵی 1980 له رانییه له‌دایكبووه.
+ ساڵی 2009 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌بواری موزیك به‌ده‌ستهێناوه.
+ ئێستا سه‌رپشتیاری گروپی موزیكی كورده.
+ زیاتر له 15 ئاوازی بۆ گه‌نجه گۆرانیبێژه‌كان داناوه.
+ خاوه‌ن دوو كلیپی موزیكه.
سه‌رچاوه:NRT TV
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئاكۆ 1994 (2011-07-01 12:18:03)

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سلاو هاورێیان.ببورن من سه‌ردێرم به‌هه‌ڵه نوسیی
بۆیه ئه‌مه سهردێرهكهیه
موزیكژه‌ن هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح: تائێستا بۆ زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كان به‌بی به‌رامبه‌ر كارم كردووه
هیوادارم یانه‌كه بۆم بگۆرێت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئاكۆ 1994 (2011-06-19 18:06:38)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةست خؤش بيت هاورى كيان

له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش ىیت کاک ئاکۆ بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته سه‌ر که‌وتو بیتڤ به‌رێزم
یه‌ک تێبینی به‌رێزم // ئایا خۆت ئه‌م بابه‌ته‌ت ئاماده کردوه ، ئه‌گه‌ر خۆت ئاماده‌ت کردبێت
ده‌بێت خۆت لێدوانت کردبێت له‌گه‌ل کاک هه‌لبه‌ست سه‌لاح ، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت له شوێنێکی‌تر وه‌رت گرتبێت و به ناوی خۆته‌وه بڵاوت کردبێته‌وه ئه‌گه‌ر له گووگله‌وه گه‌رانێک بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌رێزت بکه‌یت ئه‌بینی له زۆر شوێن بڵاو کراوه‌ته‌وه ، تکایه ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی بابه‌ته‌که‌ت بده‌و چیتر بابه‌تی خه‌لکی به ناوی خۆته‌وه بڵاو مه‌که‌ره‌وه .... له‌گه‌ڵ رێزمدا

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه وایه ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه ماته ، پیاده په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا
له‌سه‌ر هێڵ نییه