❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ تاكو بزانیت كه‌ له ‌كاتی (بانگ) چی ده‌ڵێى ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-06-20 07:36:17

Sweet Girl
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Turkya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1172
WindowsFirefox

ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێنه‌وه‌ تاكو بزانیت كه‌ له ‌كاتی (بانگ) چی ده‌ڵێى ‌

له‌ ئیسلامدا كه‌ بانگبێژ بانگ ده‌دات بۆ نوێژ زۆر شت هه‌یه‌ كه‌ زۆر گرنگن له‌م كاته‌دا بۆیه‌ پێمان باشه‌ كه‌ لێره‌دا له‌ چه‌ند خاڵێك بیانخه‌ینه‌ڕوو، تاكو له‌ خێر و بێریان بێبه‌ش نه‌بین، فه‌رموون ئێوه‌ و خاڵه‌كان:
1- موسڵمان ئه‌وه‌ ده‌ڵێته‌وه‌ كه‌ بانگبێژ له‌ بانگدا ده‌یڵێ ته‌نها له‌ (حیَّ علی الصلاه‌ – حیَّ علی الفلاح)دا نه‌بێت كه‌ موسڵمان ده‌ڵێت: (لاحول ولا قوة‌‌ الا بالله).
(إذا سمعتم المۆذن فقولوا مثل ما یقول..). رواه مسلم و أبوداود. (واته‌: بانگبێژ له‌ بانگدا چی ده‌ڵێ ئێوه‌ش ئه‌وه‌ بڵێنه‌وه‌)
2- كاتێك كه‌ بانگبێژ ده‌ڵێ(اشهد ان لا اله الا الله). موسڵمانان پێویسته‌ بڵێن (رضیت بالله رباً وباڵاسلام دینا ًو بمحمد نبیا) چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری نازدار(سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رمووێ: (من قال إذا سمع المۆذن: أشهد أن لا اله الا الله، رضیت بالله رباً وباڵاسلام دینا وبمحمد نبیا. غفر له ذنبه..). رواه مسلم و أبوداود. (واته‌: كاتێك بانگبێژ ده‌ڵێ أشهد أن لا اله الا الله، ئه‌وه‌ی بڵێت (رضیت بالله رباً وباڵاسلام دینا وبمحمد نبیا) واته‌ رازیبووم كه‌ خودا په‌روه‌ردگارم بێ و ئیسلام ئاینم بێ و موحه‌مه‌د (سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێ) پێغه‌مبه‌رم بێ، ئه‌وه‌ خودا له‌ گوناهی خۆش ده‌بێت.
3-صڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێ) له‌پاش بانگه‌كه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری نازدار(سه‌ڵات و سه‌لامی خودای له‌سه‌ر بێ) ده‌فه‌رمووێ:
(إذا سمعتم المۆذن فقولوا مثل ما یقول ثم صلوا علیّ، فإنه من صلّی علیّ مرة‌ صلیّ الله علیه بها عشره‌‌). رواه مسلم أبوداود. واته‌: بانگبێژ له‌ بانگدا چی ده‌ڵێ ئێوه‌ش ئه‌وه‌ بڵێنه‌وه‌، دوای بانگیش سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر لێ بده‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی سه‌ڵاواتێكم له‌سه‌ر لێ بدات خودا ده‌ سه‌ڵاواتی له‌سه‌ر لێ ده‌دات.
4-داواكردنی (الوسیلة) به‌خوێندنی ئه‌م دوعایه‌ له‌پاش كۆتایی بانگه‌كه‌وه‌:
(اللهم رب هذه الدعوة‌‌ التامة‌ والصلاة القائمة‌‌، ا‌ت محمداً الوسیله‌ والفضیله‌، وابعثه مقاماً محموداً الذی وعدته..). رواه البخاری و مسلم.


سةرجاوة: مالبةرى باخجة

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9f3875d592.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net