.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







سارا و سانا، ئەو دوو کچەی بەرزترین نمرەی خوێندنیان لەسەر ئاستی هەرێم بەدەست هێنا
کوردمیلۆدی ـ ١٢ تەمووز / سارا سلێمان حاجی ڕه‌سوڵ كه له 1994/1/1 به شێوه‌ی دووانه له شاری سلێمانی له دایكبووه و هه‌ر له منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ خوشكێكی ده‌برێته ماڵی نه‌نكی و هه‌ر له‌وێش گه‌وره‌ده‌بێت، قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی حه‌مدی و له ناوه‌ندیش ده‌چێته قوتابخانه‌ی ڕێژین و له ئاماده‌ییشدا به‌سه‌ركه‌وتوویی ئاماده‌یی ڕه‌نگینی نموونه‌یی ته‌واوده‌كات له شاری سلێمانی.
سارا كه ئه‌مساڵ له پۆلی 12ی زانستی بوو، توانیتی تێكرای نمره‌ی ساڵانه‌ی 99,6% و به‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، سارا وتی: “هه‌ر له منداڵییه‌وه له ماڵی نه‌نكم كه‌شێكی وام بۆ ڕه‌خسا كه بتوانم جێگه‌ی ماڵه‌وه‌م بۆ بگرنه‌وه، یه‌كه‌م ساڵ دوای باخچه‌ی ساوایان زۆرم ڕق له مه‌كته‌ب بوو، زۆر ده‌گریام بۆئه‌وه‌ی نه‌چمه قوتابخانه، دواتر له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌م چووینه مه‌كته‌ب و له پۆلی یه‌كه‌وه تاوه‌كو ئه‌م قۆناغه پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستده‌هێنا، له پۆلی چواره‌می (10) ئاماده‌ییش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان له قوتابخانه‌ی ڕه‌نگینی نموونه‌یی پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ستهێنا، سارا كه دایكیشی مامۆستای بووه له خوێندنی ناوه‌ندیدا ده‌ڵێت دایكم هه‌ر وه‌ك دایك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم له قوتابخانه له پۆلی سێیه‌می ناوه‌ندیش كه توانیم پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنم، زانرا هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌توانای خۆم بووه.
سارا خوێندن ده‌خاته چوارچێوه‌ی حه‌زه‌وه و ده‌ڵێت: كاتێك له پۆلی پێنجه‌م ده‌رچووم له مانگی ئه‌یلولی ساڵی پاره‌وه مامۆستای سێ وانه‌م به شێوه‌ی تایبه‌ت گرت به‌و پێیه‌ی وانه‌كان پرۆگرامه‌كانیان زۆر بوو له‌و كاته‌وه ده‌ستم به سه‌عیكردن كرد.
سارا به‌و نمره‌یه‌ی كه له پۆلی 12ی زانستیدا به‌ده‌ستیهێناوه، توانی بچێته پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و ئێستا زۆر خۆشحاڵه به نمره‌كه‌ی و هه‌ستده‌كات كه هه‌وڵ و ماندووبوونی به فیڕۆ نه‌چووه.
به هه‌مانشێوه‌ی سارا، سانا سه‌روه‌ت پله‌ی دووه‌می هه‌یه ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی توانیتی 99,5% له‌سه‌ر ئاستی خوێندكارانی به‌شی زانستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت ، ئه‌و 5 ڕۆژ له پێش سارا له دایكبووه، هه‌ر له پۆلی دووه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه هاوڕێ و هاوپۆل و دراوسێی ئه‌و بووه هاوشێوه‌ی سارا ڕقی له‌باخچه‌ی ساوایان بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی له یاد نه‌چووه كه مامۆستایه‌ك زله‌یه‌كی توندی لێداوه، سانا هه‌ر له پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌می ناوه‌ندییه‌وه به‌خشراوی گشتی بووه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌گه‌ر له پۆلی چواره‌م و پێنجه‌می زانستیش ئه‌و بڕیاره بمایه هه‌ر به‌خشراو ده‌بوو.
سانا وه‌ك خۆی وتی: “له سه‌ره‌تاییه‌وه پێیان ده‌وتم له داهاتوودا ده‌بیته دكتۆره و خۆشم كه پرسیاریان لێده‌كردم هه‌ر حه‌زم ده‌كرد ببمه دكتۆر، هاوپشتی ئه‌وه‌ش ماڵه‌وه‌مان له‌سه‌ره‌تاوه هاوكارم بوون، پورێكیشم هاوكارێكی زۆر زۆرم بوو. له پۆلی شه‌شه‌میشدا ته‌نها له مانگی یانزه‌دا مامۆستایه‌كم گرت”.
سارا كه پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “مامۆستا هاوكارت ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی ته‌واوت به خۆت بێت، هاوكاریت ده‌كات، به‌ڵام تۆ ده‌بێت هه‌میشه به‌رده‌وام بیت”.
سارا پلانی خوێندنی خۆی به‌م شێوه‌یه باسكرد؛ “له خوێندنگه له سه‌عات 6.30 خوله‌كی به‌یانی هه‌ڵده‌ستام له‌خه‌و، له پاڵ ژه‌می نانخواردنی به‌یانیان كه په‌نیر و چا و ماست بوو، له نێوان هه‌ر دوو كاتژمێرێكی سهعیكردنیشدا، چاره‌كێك پشووم وه‌رده‌گرت، هاوكات له كاتی نانخواردنی نیوه‌ڕوانیشدا بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك ده‌نووستم و دواتر به هه‌مان پلانی به‌یانیان سه‌عیم ده‌كرد”، وتیشی: “هیچ كات له‌سه‌ر بابه‌تێك دانه‌بڕاوم و پشووبده‌م، به تێكڕاش ڕۆژانه له ماوه‌ی دوو مانگی پشوودانی خوێندندا 15 سه‌عات سه‌عیم ده‌كرد”.
ساناش به هه‌مان شێوه‌ی سارا، سه‌عی كردووه به‌ڵام هاوڕا نه‌بوو له‌گه‌ڵ سارا به‌یانیان زۆر زوو هه‌ڵبستێت، ئه‌م وه‌ك خۆی باسیكرد كاتی عه‌سران و شه‌وانی زۆر پێباشه تاوه‌كو بتوانێت پلانه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات. ڕۆژانه‌ش ئه‌و وانانه‌ی خوێندوویانه ڕاسته‌وخۆ پێیداچۆته‌وه.
ئاواز حه‌مه ڕه‌شید، دایكی سارا سه‌باره‌ت به‌و ئاسته‌ی كچه‌كه‌ی له خوێندندا و به‌و پله‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه، وتی: “هه‌ر له‌منداڵییه‌وه هیچ جیاوازیم نه‌كردوه كه له ماڵی نه‌نكی بووه، ئاگاداری هه‌موو جوڵه‌یه‌كی بووم هیچ جیاوازییه‌كم له‌گه‌ڵ ساڤای خوشكی نه‌كردووه”.
به‌ڵام كاتێك هه‌واڵی ئه‌وه‌م بیست كه سارا و ساڤا نمره‌یان وه‌رگرتووه، دڵم دووله‌ت بوو له‌ئاست هه‌ردووكیان كاتێك باوه‌شم بۆ سارا كرده‌وه كه ئه‌و نمره‌ی هێنابوو فرمێسكی خۆشیم بۆ ده‌هات، به‌ڵام بۆ ساڤا دڵم گه‌رمم ببوو كه ئه‌و نمره‌ی كه‌متر بوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زانیمان سارا یه‌كه‌م بووه، ساڤا فرمێسكه‌كانی خۆی سڕی و باوه‌شی به سارا كرد، هیوادارم دوا ڕۆژێكی ڕووناكیان هه‌بێت و نموونه‌یان زۆربێت.
مامۆستا به‌یان ئه‌حمه‌د، دایكی سانا كه كچه‌كه‌ی پله‌ی دووه‌می هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم، وتی: “نازانم چۆن خۆشیم ده‌ربڕم له‌و ڕۆژه‌وه من شڵه‌ژاوم و هه‌ر ده‌گریم هه‌ر پرسیار ده‌كه‌م ده‌ڵێم تۆ بڵێی ڕاستی بێت. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌ر ته‌له‌فۆنێك بۆ پیرۆزبایی خۆشییه‌كی تره بۆ ئێمه، بۆیه ئێمه ئه‌وه ده‌كه‌ینه دیارییه‌ك بۆ شاری سلێمانی، خۆشحاڵین سه‌ری شاره‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه.
به‌یان ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: ماوه‌ی 15 ساڵه خۆم دانه‌مه‌زراندووه به‌س له پێناوی پێگه‌یاندنی ئه‌و كچانه‌م و له‌و جۆره دایكانه‌ش نه‌بووم هه‌ر بڵێم سهعیبكهن، چونكه خۆیان هه‌ستده‌كه‌ن و خۆشیان هه‌ر له منداڵییه‌وه حه‌زیان له سه‌عیكردن بووه.
سارا وتی به‌ده‌ر له خوێندنه‌كه‌م زۆر كات سه‌یری زۆرێك له زنجیره دراماكان و كه‌ناڵه‌كانی ئێم بی سی 2 و 4 كردووه، ئینته‌رنێتیشم به‌كارهێناوه.
ساناش ده‌ڵێت: هه‌موو چوونهدهرهوهیهك و خۆشییه‌كی خۆم فه‌رامۆش نه‌كردووه، سه‌یری ته‌له‌فزیۆنم كردووه و به‌رده‌وامیش كۆمپیوته‌رم به‌كارهێناوه.
سارا به كاری حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌زانێت كه به‌رده‌وام بێت له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی نموونه‌یی و گۆڕینی ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی ئێستا هه‌یه.
ساناش پێیواییه ئه‌و پرۆگرامی خوێندنانه‌ی دانراوه به شێوه‌یه‌كی ناكامڵی وه‌رگێڕدراوه، بۆیه پێویستییه‌كی زۆری به چاوپێداخشانه‌وه هه‌یه.
سارا و سانا كه پله‌ی یه‌كه‌می و دووه‌میان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، ڕێنمایی خوێندكاران ده‌كه‌ن كه هه‌وڵبده‌ن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی مه‌كته‌به‌وه بۆ پله‌یه‌كی به‌رز هه‌وڵبده‌ن و له ئێستاوه سهعیبكهن، چونكه سه‌عیكردن له هاویندا باشه و ئه‌وه‌ی ڕۆژانه مامۆستاكه‌یان پێیانده‌دات فه‌رامۆشی نه‌كه‌ن.
(کوردمیلۆدی)
خەندان.

له‌سه‌ر هێڵ نییه








Afarin
Dast Xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست خوش
نوخشةش بى لةئيمة

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ئه‌ک ماشه‌ڵایان لێبێت ئه‌وه مێشکه یان کۆمپیوته‌ره
ده‌ستت خۆش بێت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ماشه‌لله یان لێبێ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبن ...خوابیکا به‌نسیبی ئێمه‌ش اشهلله
له‌سه‌ر هێڵ نییه








يارةبى بيرؤزيان بيت

نوخشةش بيت لة هةموو كةسيك
وة لةمنيش كة ئيشةلا ئةمسال دةرةجةى بةرز بهينم
دةبلين ئامين

ههههه

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ست خۆش کاک محمد
بابه‌تێکی زۆر جوان و سه‌رنج ڕاکێش بوو به‌لامه‌وه،،که دوو هاوڕێ به‌م شێوه‌یه نمره‌کانیان له‌یه‌که‌وه نزیک بێت و هاورێی منداڵی یه‌کتری بن..
ته‌له‌به‌ی زیره‌ک هیچ گله‌ییه‌ک له‌وه ناکات بڵێت ئه‌وه ده‌ره‌جه‌ی من نیه،،
به‌هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو خوێندکاران..
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
