❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خة ياريش وةك بة راز هةرةشة دةكات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-19 19:53:16

lawan dlshad
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-07-16
دواترین سه‌ردان: 2012-07-22
په‌یامه‌كان: 39
WindowsMSIE7

خة ياريش وةك بة راز هةرةشة دةكات

خەیاریش وەك بەراز هەڕەشە دەكات   



سڤیل: هێمن محەمەد

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ئی كۆلای، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو پەتایە كردووە، بەڵام تا ئێستا رێگە لەهاتنی سەوزە و میوە نەگیراوە.
بڵاوبوونەوەی نەخۆشی جۆراوجۆر ساڵ دوای ساڵ بەردەوامە، پاش ئەوەی نەخۆشی شێتی مانگا و ئەنفلۆنزای بەراز و بزن پەیدابوون، لەئێستادا مەترسی بڵاوبوونەوەی جۆرە نەخۆشیەكی تری ترسناك دەكرێت و بەهۆشیەوە رێژەیەك هاوڵاتی لەئەڵمانیا گیانیان لەدەست داوە، لەهەرێمی كوردستانیش ئامادەكاری و ژورێك پێكهێنراوە بۆ چاودێریكردن و بڵاوكردنەوەی رێنمایی و چۆنیەتی خۆپاراستن بەبەشداری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی.
پاش بڵاوبوونەوەی و تۆماركردنی زیاتر لە 2000 حاڵەت لەبەكتریای (ئی كۆلای)، كە تائێستا نزیكەی 20 كەس گیان لەدەست داوە بەهۆی ئەو پەتایەوە، لەهەرێمی كوردستانیش رێوشوێن گیراوەتە بەر بۆ بڵاونەبوونەوەی ئەو نەخۆشیە. ئی كۆلای جۆرێكە لەبەكتریا كە چەندین جۆری جیاواز لەخۆدەگرێت، بەشێكیان بێ زیانن، بەڵام ئەوەی ئێستا بڵاوبۆتەوە زیانی هەیە و بۆمرۆڤ دەگوازرێتەوە، جۆرەكەی جیاوازە لەوانی پێشوو. دكتۆر خالس قادر بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی بە(سڤیل)ی راگەیاند "ئەو نەخۆشیە جۆرێكە لەبەكتریا، دەگوازرێتەوە بۆمرۆڤ، لەرێگەی سەوزەو میوە و گۆشت و بەرهەمە شیرەمەنیەكان كە پیس بن".
بەپێ راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستیش داوا لەهاولاتیان كراوە كە رێنماییەكانی خۆپاراستن بەهەند وەربگرن، لەرێنماییەكانیشدا هاتوە، كە پێویستە گرینگی بە پاك و خاوێنی كەسی و گشتی بدرێت و هەروەها دەستەكان بەئاو و سابوون بشۆردرێن، شۆردنەوەی سەوزە و میوە بەباشی و هەروەها لێكجیاكردنەوەی خواردنی ئامادەكراو و ئامادەنەكراو، هەروەها لەئێستادا واباشە زیاتر ئەو میوەیە بخورێت كە پەلكەكەی لێدەكرێـتەوە. هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە كە رێوشوێنی تەواو گیراوەتە بەر لە خاڵە سنورییەكان بەتایبەت ئەو خاڵانەی كە میوەی تێدا هاوردە دەكرێت.
دكتۆر خاڵس قادر باسی لەوەشكرد كە ئەو لیژنەیەی كە پێكهاتوە بۆ بڵاوكردنەوەی رێنمایی دەستی بەكارەكانی كردووە، هەروەها گوتی "ئێمە زیاتر گرینگی بەبڵاوكردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری دەدەین و هەروەها لەفڕۆكەخانەكان رێنمایی دەدەینە هەموو ئەو كەسانەی دێنە هەرێمەوە، هەروەها ئەو خەیار و سەوزەیەی كە لەهەرێمدا هەیە لەژێر چاودێریدایە، ئەگەرچیش هێشتا بەتەواوی سەرچاوەی نەخۆشیەكە دیار نییە، چونكە تائێستا یەكلانەبۆتەوە، لەئێستادا لیژنەكانی چاودێری تەندروستی وێڕای بڵاوكردنەوەی رێنمایی چاودێری چێشتخانە و گازینۆكان دەكەن بۆ زیاتر پاك و خاوێن راگرتنیان، هەروەها كێشەیەكیش هەیە كە تائێستا بە تەواوی نەزانراوە سەرچاوەكەی لەچییەوەیە خەیار و تەماتە و خاس.، ئێمەش بەوردی چاودێری وڵاتانی درواسێ دەكەین بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزین و لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بین".
نیشانەكانی نەخۆشی ئیی كۆلای برتیە لە سكچونی توند و ژانەسك و رشانەوە و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و هەروەها نەخۆشیە لەماوەی 3تا هەشت رۆژ نیشانەكانی بەتەواوی دەردەكەون، ئەگەر نەخۆشەكە پێداویستی تەواوی بۆ دابینبكرێت و بخرێتە ژێر چاودێری پزیشكیەوە لەماوەی 10 رۆژدا توشبوو چاك دەبێتەوە. سەبارەت بە هەنگاوە خێراكانی رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشیەكە و مەترسی راستەوخۆی لەسەر كوردستان بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی "تائێستا حكومەتی هەرێم بریاری قەدەغەكردنی هیچ جۆرە خۆراك و میوەیەكی نەداوە، بەهۆی ئەوەی میوە و سەوزەی هاوردە بۆكوردستان لەوڵاتانی دراوسێ دێت نەك ئەوروپا. بەڵام هەركاتێك دەركەوت بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكەو سەرچاوەكەی لەبەرهەمەكانی سپیاییە ئەوكات پێویست دەكات رێنمایی بۆ ئەو خۆراكانە دەربكرێت كە لەولاتانی ئەوروپا هاوردەی كوردستان دەكرێت".


سة رجاوة كةى لة سايتى(سفيل ) وةركيراوة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-07-19 20:09:19

roshna
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-29
په‌یامه‌كان: 2572
WindowsXPSafari

Re: خة ياريش وةك بة راز هةرةشة دةكات

هه‌ر خه‌یار مابوو هه‌ره‌شه‌مان لێبکات

Kurdzhin
خۆشه‌ویستم بۆ توره‌ بووی کاتێک پێم وتی دوڕوی
تۆ نه‌تهێلا راستیه‌که‌ له‌ده‌مم ده‌رچێت
بروا بکه‌ ویستم بڵێم  تۆ رویه‌کت له‌ هه‌تاوه‌و
رویه‌کیشت له‌ مانگ ئه‌چێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net