.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ھاورێیان ویستم ئەم جارە ئەم راپرسیەتان بۆ ئامادە بکەم کە راپرسیەکەش لە سەر دەست خۆشییە ھاورێیان زۆربەی بابەتەکان ھەن کە ماندووبوونی پێوە دیارە کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش منیش ویسیم چەند پرسیارک دەرباری دەست خۆشی لە ئێوە بکەم ھیوادارم ھەموو ھاورێیان بەشداربن
١-بۆچی لە ناو بابەتدا تەنیا دەنووسرێت دەست خۆش ؟
٢-بۆچی ئەندامان لە دوای دەست خۆشی شتێکی تر نانووسن؟
٣-بۆچی ئەندامێک کە بابەتێک ماندوو بوونێکی زۆری پێوە بردووە کە بابەتە ھی خۆیەتی کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش ؟
٤-ئایا ئەگەر سیستمێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت جوانتر نییە ؟
٥-ئایا دەست خوشی زیرەکی ئەو ئەندامە پێشان دەدات یان نە ؟
لە کۆتاییدا دەلێم بە بنووسرێت دەست خۆش بەڵام با لە دوای دەست خۆشیەکە شتێکی تر بنووسرێت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








١-بۆچی لە ناو بابەتدا تەنیا دەنووسرێت دەست خۆش ؟
دەستخۆشی بریتیە لە هەست، ئیدی هەرکەسە و بەجۆرێک دەستخۆشی ئەنوێنیت، ئەمەش واتە هەستی خۆی ئاوا ئەنوێنێت.
٢-بۆچی ئەندامان لە دوای دەست خۆشی شتێکی تر نانووسن؟
مەرج نیە هەموو ئەندامان وابن، تەنها هەندێکیان نەبیت، ئیدی ئەکرێ چەند هۆیەکی هەبێت، هەمانە ناخوێنێتەوە تەنها بۆ پەیامیەتی، تا پەیامی زیاد بکات، لەهەمان کاتدا هەمانە ئەخوێنێتەوە، دواتر ئەنووسێت "دەست خۆش"، ئەوەی یەکەم خراپە، ئەوەی دووەم زۆر باشە، سەبارەت بەوەی هیچ نانووسن، ئەگەڕێتەوە سەرخۆیان..
٣-بۆچی ئەندامێک کە بابەتێک ماندوو بوونێکی زۆری پێوە بردووە کە بابەتە ھی خۆیەتی کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش ؟
ئەمە هەستی ئەندامە، گرنگترین شت ئەوەیە بابەتەکەی بەدل بووبیت و ئەو دەستخۆشیە لەناخەوە بێت نەک بۆ زۆربوونی پەیام.
٤-ئایا ئەگەر سیستمێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت جوانتر نییە ؟
باشترین سیستەم ئەندام خۆیەتی، ئەگینا ناکریت و جوان نیە سیستەمی دەرەکی دابنریت بۆی، هەر ئەندامێک لەناخی خۆیەەوە دەست خۆشی بنووسیت و تەواو، بەڕاستی بابەتەکەی بەدل بێت، وە جوانترە کە گەر قسەیەکی لەسەر هەبوو زیادی بکات لە دەستخۆشیەکەیدا، ئەمەش تەنها ئەندام بۆخۆی پەیڕەوی ئەکات و بۆخۆی ئەیکات بەسیستەم، بەس وەک وتم گرنگ دەستخۆشیەکەی لەناخەوە بێت.
٥-ئایا دەست خوشی زیرەکی ئەو ئەندامە پێشان دەدات یان نە ؟
دەستخۆشی هەستی ئەندام نیشان ئەدات، جاری وش هەیە سەر ئەکێشێ بۆ زیرەکیش بەڵام نەک ڕێژەی زۆر.
کاکە نیگار گیان دەستت خۆش بێت بۆ ئەو ڕاپرسیە..
بەهیوام بەردەوام بیت براکەم
إن شآءالله سەرکەوتوو و ئاسوودە و بەختەوەر بیت لە ژیان.
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سلاو
ئه وه ئه ليم ده ستت خوش بيت.ئه مه برسيكي زور جوانه , ئه شي هوكاري وتني ئه م وشه يه له كه سه كانه وه بكوريت.وه ك ئه و ئه زيزه ي بيش من وتي هه ندي كات بو زيد كردني به يام يا خود جار هه يه بابه ته كه ش مه جاليكي تيا نه ماوه ته وه بو را كورينه وه و كفتو كو ئيدي ناجا بليى( ده ست خوش),انشا الله دواي ئه م رابرسي يه ريجكه ى ئه م نه ريته بكوريت...توش سه ركه وتوبيت واله خه مي سودكه ياندن و رازاندنه وه ى يانه كه دايت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکە موسلم کیان بۆ بەشداربوونت
زۆر سوپاس يارا كورد کیان بۆ بەشداربوونت
له‌سه‌ر هێڵ نییه





من بە شێوەیەکی گشتی وەڵامی پرسیارەکان دەدەمەوە، چۆنکە هەست دەکەم لێکچوونێک لە نێوان پرسیارەکان دا هەیە ...
خۆی دەست خۆشی پاڵپشتیکردنێکە لە خاوەن بابەت بۆ ئەوەی لە بابەتەکانی داهاتوو دا زیاتر هەوڵ بدات، بەڵام بە داخەوە ئەم دەست خۆشیە لە کاتی ئێستا دا بووتە ڤایرۆسێک بۆ لاواز کردنی ناوەڕۆکی بابەتەکان ! کە زۆر ئەندام هەیە هەر بۆ مەبەستی زیاد کردنی ژمارەی پەیام دەست خۆشیەک ئەنووسێت لەوانەیە ناوەڕۆکی بابەتەکەی هەر نەخوێندبێتەوە ! با دەست خۆشی بنووسرێ بەڵام نەبێتە هۆی تێکدانی بابەت ... هیوادارم هەموو ئەندامان ڕەچاوی ئەم خاڵە بکەن.
سەرکەوتوو بن، بژیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه
١-بۆچی لە ناو بابەتدا تەنیا دەنووسرێت دەست خۆش ؟
دەست خۆشی هەستێکە لە ئەندامێکەوە دەر دەبرێت بۆ ئەندامێکی تر کە هەستاوە بە ئامادە کردنی بابەتێک بەڵام ئەندام نابێت تەنها بە وشەیەک ئەو هەستە دەربرێت پێویستە لەگەڵ دەست خۆشی‌دا لەسەر بابەتەکەش کەمێک بدوێت بە پێ تێگەیشتنی خۆی لەو بابەتە....
٢-بۆچی ئەندامان لە دوای دەست خۆشی شتێکی تر نانووسن؟
لەوانەیە لە ئەندامێکەوە بۆ ئەندامێکی تر جیاوازی هەبێت ئەندام هەیە بابەتەکەی بە تەواوی خوێندۆتەوە وە بە جوانی لێ تێگەیشتوە بۆیە هەتا بۆی بکرێت بە جوانترین شێوە ئەو هەستەی دەر دەبرێت، بەڵام ئەندام هەیە نە بابەتەکەی خوێندۆتەوە وە نە لێشی تێگەیشتوە بۆیە تەنها دەنوسێت دەست خۆش!!!!
٣-بۆچی ئەندامێک کە بابەتێک ماندوو بوونێکی زۆری پێوە بردووە کە بابەتە ھی خۆیەتی کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش ؟
خۆزگە ئەم دیاردەیە بوونی نە ئەما ماندوو بوونی ئەندام لەبەر چاو دەگیرا دیارە ئەندامێک هەڵدەستێت بە ئامادە کردنی بابەتێک ماندوو بونی زۆری دەوێت وە دەیەوێت لە رێگەی ئەو بابەتەوە سودێک بگەیەنێت بە خوێنەری بەرامبەر بەڵام تۆ تەنها بنوسیت دەستت خۆش ئەمە زیاتر ئەبێت ماندووبونی ئەندام وا هەست دەکات دیارە بابەتەکەی هیچ بایەخی نەبوە بۆیە تەنها بە وشەیەک بەشداری تێدا دەکات.
٤-ئایا ئەگەر سیستمێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت جوانتر نییە ؟
ئەم سیستەمە زۆر ئاسانە هەموومان دەتوانین بۆ کارەکانی خۆمانی دابنێن بێگومان کاریگەری باشی دەبێت لەسەر هەموو لایەکمان ئەندام کاتێک بابەتێک دادەنێن کە دەبینێت بە جوانترین شێوە دەستخۆشی لێکراوە ئەوە وای لێ ئەکات زیاتر هەوڵبدات بۆ کاری جوانتر بەڵنیایەوە دەست خۆشی جوان ئەبێتە هاندەر بۆ ئامادە کردنی بابەتی جوانتر..
٥-ئایا دەست خوشی زیرەکی ئەو ئەندامە پێشان دەدات یان نە ؟
ئەو ئەندامانەی کە لە دەست خۆشیەکەیدا توانی بێت رۆۆچووبێتە ناو بابەتەکەوە توانیبێتی شیکاریەکی بۆ بابەتەکە کردبێت ئەوە بە دڵنیایەوە زیرەکی ئەندامی پێوە دیارە، بە پێچەوانەشەوە نەخێر!!!
لە کۆتاییدا دەلێم بە بنووسرێت دەست خۆش بەڵام با لە دوای دەست خۆشیەکە شتێکی تر بنووسرێت
بەڵێ بۆ نوسینی دەست خۆشی بە شێوەیەکی جوانتر لەوەی کە ئێستا هەیە...
لە کۆتایدا دەستەکانت خۆش بێت هاورێی گیان هیوادارم ئەم تەوەرە ببێتە هۆکارێک بۆ گۆرانی شێوازی دەست خۆشی بە جوانترین شێوە،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








من دەمەوێت بەردەوام بین لە گفتۆگۆ
زۆر زۆر سوپاس بەرێز (ساد کلاون) بۆ وەلامەکەت
بەرێز (ساد کلاون) تۆ دەلێیت دەست خۆشی پالپشتیکردنێکی بۆ خاوەن بابەت بۆ ئەوەی لە بابەتی داھاتوو زیاتر ھەولبدات ئایا بە رای تۆ تەنیا دەست خۆشی دەبێتە پالنەر بۆ خاوەن بابەت بۆ ئەوەی زیاتر ھەولبدات؟
ئەی بە رای تۆ چی بکرێت بۆ لەناوبردنی ئەم ڤایروسە واتە تەنیا ئەندام بنووسێت دەست خۆش؟
ھەر وەک خۆت دەلێی با دەست خۆشی بنووسرێت بەڵام نەبێتە ھۆی تێکدانی بابەت بە رای تۆ تەنھا دەست خۆش دەبێتە ھۆی تێکدانی بابەت ؟
زۆر سوپاس دیمە گیان بۆ وەلامەکەت ئایا کە تۆ لەبەر موسیلمت کۆپی کردووە بۆ جاری داھاتوو ھەولبدە خۆت رای خۆت بنووسی ئەمە چۆن دەبێت خۆی بابەتێکە لەسەر تەنیا دەست خۆشە واتە تۆش تەنیا نووسیوتە دەست خۆش
من لە کۆتاییدا دەلێم با زیاتر ھاورێیان بەشدار بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سلاو هاورێ..من له روانگه‌ی خۆمه‌وه رای خۆم ئه‌یه‌م....هه‌ندێ بابه‌ت که سه‌یری ئه‌که‌م یان ئهیخوینمهوه (ده‌ستخۆش) ئه‌نوسم چونکه من له‌و 7 پیته‌دا زۆر مانا ئه‌بینم...وه قه‌ت ئه‌و وشه‌یه نانوسم به‌س بۆ زیاد کردنی په‌یامه‌کانم.....وه هه‌ندێ جاریش پێم خۆشه پێشنیارێک ئاراسته‌ی که‌سه‌که بکه‌م به‌ڵام هه‌موو په‌نجه‌کانی ده‌ست وه‌ك یه‌ک نییه وه هه‌موو که‌سیکیش پێشنیار قبوڵ ناکات ..یان هه‌ندێک جار که بابه‌ته‌که ئه‌خوینمه‌وه یان سه‌یری ئه‌که‌م زۆربه‌ی کات زۆر کارم تێ ئه‌کات به‌س زۆر به داخه‌وه ناتوانم به وشه هه‌ستی خۆم ده‌ربرم ...بۆیه ته‌نها ئه‌نوسم (ده‌ستخۆش).. هیوادارم له قسه‌کانم گه‌یشتبن..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆسبێت بۆ راپرسیهکهت
هه‌مو پرسیاره‌کانت له یه‌ک قاڵبایه که بۆ ئه‌ندام ته‌نیا ئوسێت ده‌ست خۆش
له بابه‌تا ئه‌دام ته‌نیا ئه‌توانێت بلیت ده‌ستخۆس ته‌نیا له گفتوگۆیا ئه‌ندام ئه‌توانێت بۆجونێکی دورودرێژ بنوسیت
ئه‌گه‌ر نا لهبابهتا ئه‌ندام ته‌نیا ئه‌توانێت بلێت ده‌ستت خۆسبێت
وه جۆری ده‌ستخۆسی له ئه‌ندامێکه‌وه بۆ ئه‌ندامێک ئه‌گۆڕێت هه‌نێک که‌س به مجاملێکی زۆره‌وه ئه‌ینوسێت
هه‌نێک که‌سیش به ساده‌یی ئه‌ینوسێت
وه‌ک چۆن هه‌نێک ئه‌ندام وه‌لامی ده‌ستخۆشی به درێژی ئه‌یاته‌وه هه‌نێک که‌سیش ته‌نیا به سوپاس
نمونه‌ی بجوک هه‌ر هه‌مان وه‌لامه‌که‌ی خۆته
زۆر سوپاس يارا كورد کیان بۆ بەشداربوونت
تۆ ته‌نیا ئه‌مه‌ت نوسیوه له‌وانه‌یه ئه‌ندامێکی تر بوایه به‌م جۆره بینوسیایه
زۆر سوپاس یارا کوردی به‌ڕیز زۆر خۆسحالبوم به به‌شداریه‌که‌ت وه به بۆجونهکهت سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆس خۆشبێت بژیت
سه‌یرکه لێره‌یا له که‌سێکه‌وه بۆ تۆ ئه‌گۆڕێت تۆ به‌م جۆره که‌سێتر به جۆرێکی تر هه‌ر که‌سه‌و به جۆرێک وه‌لام یان ده‌ستخۆشی ئه‌نوسێت
وه بۆ ئه‌وه‌ش که ئه‌لیی سنور بۆ ده‌سخۆشی دابنرێت ئه‌وه کاری ئیمه نیه که سنور بۆ ده‌ربڕینی ئه‌ندام دابنێین هههههههههه
هه‌ر که‌سه‌و به پێی ده‌ربڕینی خۆی شت ئه‌نوسێت وه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به ئیمه‌وه نیه
دوباره ده‌ستت خۆشبیت و هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سۆپاس بۆ تۆش کاکە نیگار کە درێژەت بە گفتۆگوو داوە، دەست خۆش
سەبارەت بە پرسیارەکانت ...
بەرێز (ساد کلاون) تۆ دەلێیت دەست خۆشی پالپشتیکردنێکی بۆ خاوەن بابەت بۆ ئەوەی لە بابەتی داھاتوو زیاتر ھەولبدات ئایا بە رای تۆ تەنیا دەست خۆشی دەبێتە پالنەر بۆ خاوەن بابەت بۆ ئەوەی زیاتر ھەولبدات؟
نەخێر مەرج نیە، بەڵام ئەمە ووزەیەک ئەدات بە خاوەن بابەت کە هەست بکات ماندوو بوونەکەی ئەنجامێکی هەبووە ... بەڵام بۆچوون نووسین و بەردەوام بوون لە بابەت دا (مەبەستم زیاتر ئەو بابەتانەیە کە مەودای گفۆگوو کردن تێیدا فراوانە) هاندەری سەرەکیە بۆ خاوەن بابەت کە بەردەوام بێت.
ئەی بە رای تۆ چی بکرێت بۆ لەناوبردنی ئەم ڤایروسە واتە تەنیا ئەندام بنووسێت دەست خۆش؟
ئەمە پەیوەندی بە ئەندامەکانەوە هەیە، تۆ نا‌توانیت شتێک بەسەر ئەندام دا بچەسپێنیت، پێویستە خۆی لەو شتە بگات.
ھەر وەک خۆت دەلێی با دەست خۆشی بنووسرێت بەڵام نەبێتە ھۆی تێکدانی بابەت بە رای تۆ تەنھا دەست خۆش دەبێتە ھۆی تێکدانی بابەت ؟
نەخێر، بۆچوونی لاوازیش هۆکارێکە بۆ تێکچوونی بابەت، مەبەستم ئەو بۆچوونانەی بۆ مەبەستی تایبەت دەنووسرێن ! وەک بۆ مەبەستی زیاد کردنی پەیام و نیمچە سوکایەتی کردنێک بە ناوەڕۆکی بابەت !
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس کاکە (یادگار) بۆ وەلامەکەت ھیوادارم لەگەلمان درێژە بە بابەت بدەیت
کاکە (یادگار) ئایا بە رای تۆ تێگەیشتنی بابەت دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەندام نەنووسێت تەنھا دەست خۆش ؟
ئایا کاکە (یادگار) ئەوەی بنووسێت تەنھا دەست خۆش واتە بایەخی بابەتەکە نەما؟
ئایا بە رای تۆ ئەم تەوەرە دەبێتە ھۆی گۆرانگاری لە یانە چونکە تاکو ئێستا زۆربەی بابەتەکانم تەنھا دەست خۆشییە؟
دووبارە زۆر زۆر سوپاس کاکە یادگار بۆ بابەتەکەت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
کاکە (یادگار) ئایا بە رای تۆ تێگەیشتنی بابەت دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەندام نەنووسێت تەنھا دەست خۆش ؟
من بەرای خۆم سەبارەت تەنیا بە وشەی دەست خۆشی نە خۆی مورتاح ئەبێت نە ئامادەکاری بابەتیش مورتاح ئەبێت، ئاخر پێم ناڵێت دەست خۆشی بۆچی؟؟بۆیە کاتێک دەڵێت دەستت خۆش بێت خۆ هیچ نەبێت بە پێ ئەو تێگەیشتنەی خۆت کەمێک لەسەر بابەتەکە بنوسە .زۆر جار ئەندام کە دەنوسێت دەستت خۆش لەوانەیە بابەتەکەی هەر نەبینیبێت رێک هاتوە نوسیویەتی دەستت خۆش!!!!!!
ئایا کاکە (یادگار) ئەوەی بنووسێت تەنھا دەست خۆش واتە بایەخی بابەتەکە نەما؟
بایەخی بابەت لە دەست خۆشیەکدا نیە بایەخی بابەت لە ناوەرۆکەکەیدایە واتە بابەتێکی شتی جوانی تێدا بوو ئەوە با هەر دەست خۆشی بۆ نەیەت. هیچ کات دەست خۆشی لە بایەخی بابەت کەم ناکاتەوە بەڵام لەوانەیە زەوقی نوسەر کەم بکاتەوە!!!
ئایا بە رای تۆ ئەم تەوەرە دەبێتە ھۆی گۆرانگاری لە یانە چونکە تاکو ئێستا زۆربەی بابەتەکانم تەنھا دەست خۆشییە؟
بە ئاواتم هەر هیچ نەبێت کەمێک گۆران لە نوسینی پەیامی دەست خۆشی‌دا بکرێت. وە انشاللە ئەم بابەتە کاریگەری باشی دەبێت هاورێی گیان...
دووبارە دەستەکانت خۆش بێت بۆ درێژە پێدانی تەوەر هاورێی گیان..
له‌سه‌ر هێڵ نییه





١-بۆچی لە ناو بابەتدا تەنیا دەنووسرێت دەست خۆش ؟
ئه‌مه وه‌ڵامی لای ئه‌و كهسانهیهكه وه‌ڵامیان ته‌نها ده‌ست خۆشییه.هه‌ڵبه‌ته ڕه‌نگه بڵێن زۆر مه‌به‌ست ئهپێكین به‌ده‌ست خۆشی كردن.ڕاسته ده‌ست خۆشیش زۆرێكه له‌باش هه‌لسه‌نگاندنی بابه‌ت بهڵووام نه‌ك بابه‌تێك له‌بیرێكی ناوازه‌و له‌هه‌ستێكی جوانه‌وه هلقوڵاوه له‌بابه‌تێك نا كه ماندووبوونێكی وای پێوه چهشتراوه زیاتر له 100په‌یامی ده‌ست خۆش
٢-بۆچی ئەندامان لە دوای دەست خۆشی شتێکی تر نانووسن؟
ڕه‌نگه به‌بۆچوونی ئه‌و ته‌نها به‌ده‌ست خۆشی ئامانجه‌كه‌ی بپێكرێ .جا ئایه ئامانجه‌كه‌ی زیادبوونی په‌یامه یا به‌فیڕۆ نه‌چوونی كاته یان لای ئه‌و بابه‌ته‌كه ئه‌وه ناهێنی كه بیری خۆی بۆ ده‌ربرێت
٣-بۆچی ئەندامێک کە بابەتێک ماندوو بوونێکی زۆری پێوە بردووە کە بابەتە ھی خۆیەتی کەچی ئەندامان تەنیا دەنووسن دەست خۆش ؟
ئه‌مه‌ش هره دهگهیڕیتهوه بۆكه‌سی ده‌ست خۆش نووس.من كاتی تایبه‌تم بۆ به‌شی نووسه‌رانی كوردژین ته‌رخان كردووه و پهیامهكهنام ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه چه‌نده بایه‌خم به‌و ماندووبوونه‌و بیره جوانانه داوه.به‌ڵام ره‌نگه كه‌سێكی تر حه‌زیان پێنهكا
٤-ئایا ئەگەر سیستمێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت جوانتر نییە ؟
با ئێمه ئه‌وه‌نده دژی ده‌ست خۆشی نه‌بین.به‌ڵام ناشكمرێ هه‌موو كۆمێنته‌كانت ده‌ست خۆش بێت .چونكه بابه‌تی كۆپی و بابه‌تێ كهماندووبوونی پیوهكراوه له‌هه‌مان ئاست نین
٥-ئایا دەست خوشی زیرەکی ئەو ئەندامە پێشان دەدات یان نە ؟
هه‌موو كه‌س ئه‌توانێ ده‌ستخۆشی بنووسێ توانادارو بێ توانا.به‌ڵام ته‌نها كه‌سه بهتواناكامن ئه‌توانن ته‌عبیر له ڕتی خۆیان بكه‌ن و بۆچوونه‌كانیان دابرێژنه سه‌ر په‌یگی یانه[/size]
[size=24]ده‌سته‌كانت خۆش و سوپاس بۆئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ت به‌بیر ئێمه داهێنا

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکە باڵا گیان بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکەدا
ھیوادارم بەردەوام بیت لە تەوەرەکەدا
کاک باڵا خۆت دەلێی کە دەستخۆش زۆر مانای ھەیە بە رای ماناکەی چییە و ماناکەی چۆن ھەلدەسەنگێنی؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس تینا گیان بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکەدا
ھیوادارم بەردەوام بیت لە تەوەرەکەدا
تینا گیان خۆت دەلێی کە تەنھا دەتوانی لە تەوەری گفتۆگۆ بۆچوونی دوور‌و درێژ بنووسیت لە بەشەکانی تر دەنووسم تەنھا دەست خۆش ئایا بە رای تۆ تۆ چۆن ئەم شتە ھەلدەسەنگێنی ؟ بەڵام من ئەم شتە رەت دەکەمەوە چونکە خۆی یانە تەنیا پێک نایت لە تەوەری گفتۆگۆ زۆر بەش ھەیە کە دەتوانی بۆچوونی دوور‌و درێژی تێدا بنووسیت
زۆر سوپاس یارا کوردی به‌ڕیز زۆر خۆسحالبوم به به‌شداریه‌که‌ت وه به بۆجونهکهت سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆس خۆشبێت بژیت
بەڵام تینا گیان من زۆر کەم ئەندام دەبینم کە بە شێوەی تۆ دەستی خۆش بنووسن واتە ئەوەندە درێژ بنووسن خۆ ئەگەر ئەندام ئەوەندە درێژ بنووسێت ئەوە زۆر باش دەبێت ھەر وەک دەزانیت کە بیر‌و رای ئەندامێک لەگەل ئەندامێکی تر جیاوازە
من دەزانم تینا گیان ئێوە پەیوەندیتان پێوە نییە بەڵام تۆ پێت خۆشە بابەتێک بە رۆژێک بنووسی ئەندام تەنھا بۆت بنووسێت دەست خۆش ؟
من داوا لە بەرێوەبەران دەکەم کە سنوورێک بۆ دەست خۆشی دابنرێت
لە کۆتاییدا دەلێم ھیوادارم بەرێوەبەرانیش بەشدار بن بۆ ئەوەی دەست خۆشی کەم بێتەوە لە ناو یانە
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس به‌ڕیزم خۆشحاڵم به ته‌وه‌ره‌که‌ت
تۆ ئه‌ڵیی من ڕه‌تی ئه‌که‌مه‌وه که ته‌نها له ته‌وه‌رو گفتوگۆیا بۆجون بنوسرێت جونکه یانه ته‌نها پێک نایه‌ت له ته‌وه‌رو گفتوگۆ
به‌ریزم مه‌به‌ستم له بۆجون ده‌ربڕینی بۆچونێکی تایبه‌ته له‌سه‌ر ته‌وه‌رێک نه‌ک ئه‌و بۆجونه‌ی که بڵێت
بابه‌ته‌که‌ت جوانه یاخود به‌سوده یان هیجه لێره‌یا مه‌به‌ستی من ئه‌و بۆجونهیه که به درێژی باس له ته‌وه‌رێک بکات به پێی
فکره‌و بیرکردنه‌وه‌ی خۆی وه له بابه‌تی که‌سانی تریشا ته‌نها ئه‌توانی بۆجونێکی ساده بنوسی له‌سه‌ری
بۆ نمونه بابه‌تێک ئه‌نوسی من ئه‌توانم بێم و بڵێم بابه‌ته‌که‌ت به‌م جۆره‌یه له ڕوی باشیه‌وه یان له ڕوی خراپیه‌وه
ئه‌مه ته‌نها به‌چه‌ند دێڕیک به‌مه ئه‌ڵێن بۆجون له‌سه‌ر بابه‌ت به‌وه‌ش که بێین و بۆجونی ته‌واوی خۆمان له‌سه‌ر باسێک بڵیین که کراوه به ته‌وه‌رێک
بۆ گفتوگۆ کردن ئه‌وترێن بۆجونی دریژ که به درێژی فکره‌ی خۆت و بۆجونی خۆت ئه‌نوسیت له‌سه‌ری
بۆ ئه‌وه‌ش که ئه‌لیی زۆر که‌م ئه‌ندام وه‌ک تۆ ده‌ستخۆشی ئه‌نوسێت ئه‌گه‌ر وا بیان نوسیایه باش بوو
منیش ئهلیمئهگهر هه‌مو ئینسانێک نه‌ک هه‌مو ئه‌ندامێک مجاملێکی زۆر‌و زمانێکی شیرینی بۆ سوپاسکردن و ده‌ستخۆشی هه‌بوایه
کارێکی زۆۆۆۆر باش بوو ئه‌مه ته‌نها له یانه‌یا نیه به‌ڵک و ئه‌بینی ڕۆژێکی ته‌واو ماندوئهبیت بۆ که‌سێک به‌لام به جۆرێکی ساده ته‌نیا ئه‌ڵێت
عهزیتم یایت ده‌ست خۆس هههههههه به‌لام خه‌تای نیه ئه‌و ئه‌ویش ته‌نها ئه‌توانێت ئاوا قسه‌بکات ئاوا سوپاسی به‌رامبه‌ر کات
به‌لا ئه‌بینی که‌سێک شتێکی زۆۆۆر به‌سیتی بۆ ئه‌که‌یت به‌لام زۆۆۆر به زمانێکی شیرین ومجاملێکی زۆره‌وه سوپاست ئه‌کات و دهستخۆیت لێئه‌کات
خۆت پێ و سه‌یره ئه‌لیی تۆ بڵێی ئهوهه شتێکی موهیمم کردبێت ههههههههه
بۆیه لێره‌یا که‌سه‌کان ئه‌گۆڕین هه‌ر که‌سه‌و خاوه‌ن زمانێکه وه‌ک له کورده‌واری خۆمانا هه‌یه ئه‌ڵێن به دهمو گفته زۆر که‌س هه‌یه ئه‌و دهمو گفته‌ی نیه
جا چ له نیتا به نوسین بێت یاخود له ده‌ره‌وه‌ی نێت به‌ره‌ورو به قسه بێت
من دەزانم تینا گیان ئێوە پەیوەندیتان پێوە نییە بەڵام تۆ پێت خۆشە بابەتێک بە رۆژێک بنووسی ئەندام تەنھا بۆت بنووسێت دەست خۆش ؟
نا بێگومان پێم خۆشنیه ته‌نها بڵێت ده‌ستخۆس حه‌زه‌که‌م لانیکه‌م چه‌ند دێڕێکم بۆ بنوسێت و به جوانترین شیوه دهستخۆسیم لیبکات
به‌لام که نه‌شیکرد ههههههههه هیچ بانهیکات گرنگ ئه‌وه‌یه که‌تێکی داناوه که بابه‌ته‌که بخوێنێته‌وه ئه‌مه‌مان بیر نه‌چێت کاتیس گرنگه
ئه‌و که کاتی خۆی یاوه به بابه‌ته‌که خۆی له خۆ‌یا خۆشیه‌که بۆ ئێمه
وه ئهلییت هیوادارم سنور دابنیین بۆ ده‌ستخۆسی به بروای من سودی نیه
نا‌توانیت ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێک خۆی دهمو گفتی نه‌بو بۆی په‌یا که‌یت هههههههههههه
دوباره ده‌ستت خۆسبێت و هه‌ر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سەرەتا زۆر زۆر سوپاس ھەلوێست گیان بۆ بەشداری کردنت لە تەوەرەکەدا
کاک ھەلوێست گیان ئایا بە رای تۆ ئەو بابەتەی کە بیرێکی ناوازەو ھەستێکی جوانی تێدایە تەنھا بۆ ئەو بابەتانە نەنووسرێت دەست خۆش؟
ئایا بە رای تۆ بێ توانا تەنھا بنووسێت دەست خۆش چی دەگەیەنێت لای تۆ ؟
ئایا بە رای تۆ ئەو بابەتی کە کۆپی دەکرێت و ئەو بابەتەی کە ئەندام خۆی دەنووسێت ئایا بە رای تۆ دەبێت ھەردووکیان بۆیان بنووسرێت تەنھا دەست خۆش ؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر سوپاس کاکە (ساد کلاون) بۆ درێژە دانت لە تەوەرەکەدا
ئایا بەرێز (ساد کلاون) بە رای تۆ تەنھا ئەو بابەتانە بۆی نەنووسرێت تەنھا دەست خۆش کە مەودای گفتۆگۆ کردن تێدای زۆرە ؟
ئایا ئەو کەسانەی بۆ زیادکردنی پەیام تەنھا دەنووسن دەست خۆش ئایا بە رای تۆ ھیچ سوودێک لەمە دەبینن ؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆر زۆر سوپاس کاکە یادگار بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەرەکە
کاکە یادگار ھەر وەک خۆت دەلێی لەوانەیە ئەندام ھەر بابەتەکەی نەبینیبێت یەکسەر ھاتبێت نووسیبێت دەست خۆش تۆ ئەمە بۆچی دەگەرێنیتەوە ؟
کاکە یادگار بە رای تۆ بۆچی زەوقی نووسەر کەم دەبێت کە ئەندام بۆی دەنووسێت تەنھا دەست خۆش ؟
له‌سه‌ر هێڵ نییه



بەرێزم ئەمە بابەتی گفتوگۆیە وەبزانم تا ئێستا بەرێزتان لە مانای گفتوگۆ نەگەیشتوون!!
وە جێگەی رێزگرتنە لە یەکتر بە داخەوە تۆ لە مانای رێزگرتنیش نەگەیشیتویت
هیوام وایە کەمێک بە خۆتدا بچیتەوە!!!
پەیامەکەت رەشکرایەوە بە دووبارە کردنەوەی ئەم جۆرە کارانەت و پێشێل کردنی یاسا
مافی ئەندامێتیت نامێنێت ..
لەگەڵ رێزدا ......
دەستەی بەرێوەبەرایەتی یانەی کوردژین.....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن sherzad91 (2011-08-12 07:03:37)
له‌سه‌ر هێڵ نییه