❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پاراگوای 0-3 ئۆراگوای : سێلێستێ به‌ شایسته‌یی بۆ پازدەیەمین جار له‌مێژووی ـدا نازناوی کۆپا ئه‌مێریکای به‌رز کرده‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-07-25 07:10:20

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsMSIE7

پاراگوای 0-3 ئۆراگوای : سێلێستێ به‌ شایسته‌یی بۆ پازدەیەمین جار له‌مێژووی ـدا نازناوی کۆپا ئه‌مێریکای به‌رز کرده‌وه‌

هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای بۆ 15 هه‌م جار له‌مێژووی ـدا نازناوی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکای به‌ده‌ست هێنا دوای بردنه‌وه‌ی به‌ ئاستێكی یه‌ک جار به‌رز له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام .

مه‌یدانه‌ دڵ شکاو و خه‌مگینه‌که‌ی یانه‌ی ڕیڤه‌ر پله‌یت که‌ بۆ یه‌که‌م جار له‌ خوولی یانه‌کانی ئه‌رجه‌نتین ناسراو به‌ کلاوشۆرا دابه‌زی  و له‌ کێبڕکێکان دابڕا له‌م یاریه‌ش ـدا له‌سه‌ر یاریگای  ئیستادیۆ مۆنیمۆنتاڵ ئه‌نتۆنیۆ ڤێسپوسیۆ لێبێرتی له‌ شاری بۆینس ئایرس ـی پایته‌ختی ئه‌رجه‌نتین و به‌ناوبژیوانێتی به‌ڕایزلی سالڤیۆ سپینۆلا فاگوندێس فیهۆ له‌ کاتژمێر 10ـی شه‌و به‌کاتی هه‌ولێر و کاتژمێر 4 ـی سه‌ر له‌ئێواره‌ به‌کاتی ناوخۆیی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای له‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی کۆپا ئه‌مێریکا به‌یه‌ک گه‌یشتن و سه‌رئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای تووانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام و بۆ پانزه‌هه‌م جار له‌ مێژووی ـدا ئه‌م نزاناوه‌ی ده‌سته‌ به‌ر کرد و به‌ته‌نها له‌ پێشه‌وه‌ی پاڵه‌وانانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌یه‌،

خووێندنه‌وه‌یه‌کی خێرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای له‌ یاریه‌کانی پێشوو :-

کوورانی واشتنتۆن تاپارێز له‌یه‌که‌م یاری ـدا به‌رامبه‌ر پیرۆ 1-1 به‌رامبه‌ر بوبون و له‌یاری دووه‌میش ـدا به‌ گۆڵیک له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی چیلی به‌رامبه‌ر بون و له‌ یاری سێیه‌م ـدا له‌ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌کسیکیان برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی گۆڵیکی خاوێن ، له‌ قۆناغی هه‌شت ـدا  له‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینیان برده‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی سزا و له‌ یاری پێشوو ـدا که‌ قۆناگی پێش کۆتایی بوو له‌ هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆیان برده‌وه‌ به‌ دووگۆڵی خاوێن .

خووێندنه‌وه‌یه‌کی خێرا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای له‌ یاریه‌کانی پێشوو :-

هه‌ڵبژارده‌ی ئالبیڕۆخا له‌ هه‌ر پێنچ یاری پێشوو ـدا نه‌یتووانی هیچ سه‌رکه‌وتنێكی به‌ده‌ست بهێنێت و له‌ یاری یه‌که‌م ـدا به‌ بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ئیکوادۆر به‌رامبه‌ر بوبو وه‌ له‌یاری دووه‌م ـدا به‌ دووگۆڵ به‌رمابه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رازیل و له‌ کۆتا یاری کۆمه‌ڵه‌کانیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ڤێنزوێلا یه‌کسان بوون به‌ سێ گۆڵ ، له‌ قۆناغی هه‌ش ـدا له‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیان به‌رده‌ به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ به‌ هه‌مان ڕێگاش له‌ ڤێنزوێلایان برده‌وه‌ و گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی .

له‌ سه‌ره‌تای نیوه‌ی یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئوروگوای به‌ته‌واوی باڵاده‌ست بوو به‌سه‌ر ئه‌دای یاریه‌که‌ و چه‌ندین هێڕسی برده‌ سه‌ر گۆڵی پاراگوای به‌تایبه‌ت له‌ ده‌ خولکه‌ی یه‌که‌م تووانی چوار لێدانی کۆرنه‌ر وه‌ربگرێت و له‌ خوولکی 6 ناوبژیوان لێدانێکی سزای سه‌د له‌ سه‌دی بۆ شین پۆشه‌کان هه‌ژمار نه‌کرد  و هێرشه‌کانی ئۆراگوای به‌رده‌وام بوو له‌ ڕێگای دوو شێره‌که‌ی پێشه‌وه‌ و له‌ خووله‌کی 12 یاریزانی به‌تووانای یانه‌ی لیڤه‌رپوول لویس سوارێز تووانی یه‌که‌م گۆڵی فیناڵ و پێنجه‌م گۆڵی خۆی له‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ تۆمار کرد و هه‌ڵبژارده‌ی ئوروگوای کرده‌ خاوه‌نی گۆڵی یه‌که‌م ، پاش ئه‌م گۆڵه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای خه‌ریک بوو له‌ گۆڵه‌که‌یان ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و  بۆ ماوه‌ی چه‌ند خووله‌کێک جڵه‌وی یاریه‌که‌یان گرته‌ ده‌ست به‌ڵام به‌بێ مه‌ترسی و به‌بێ هێرشی جاره‌نووس ساز و له‌به‌رامبه‌ر ـدا هه‌ڵبژارده‌ی حۆراگوای به‌ هێڕشی پێچه‌وانه‌ یارییان ده‌کرد پشتی به‌ تاکتیکی تۆپی به‌رز و درێژ ده‌به‌ست و له‌ و له‌ کۆنترا ئه‌ته‌کێکی جوان و داڕژاودا و له‌ پاسێکی ئیگیدیۆ ئالڤارۆ یاریزانی به‌تووانای یانه‌ی ئاتلێتیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی دیێگۆ فۆرلان لێدانێکی موشه‌ک ئاسای به‌ قاچی چه‌پ ئاڕاسته‌ی گۆڵی خۆسیتۆ ڤیار کرد و گۆڵپارێزیناوبراو له‌ شووێنی خۆی نه‌جووڵا و گۆڵی دووه‌م و تاڕاده‌یه‌ک دڵنیایی به‌خشیه‌ هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌که‌ و ڕاهێنه‌ره‌که‌ی له‌ خوولکی 42 ، به‌گشتی گێمی یه‌که‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی خاوێن له‌ یاریگا هاتنه‌ ده‌ر .

له‌ گێمی دووه‌ ـدا هه‌ردوولا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاتنه‌ ناو مه‌یدان تاوه‌کوو ئه‌نجامه‌که‌ یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌ جا چ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یان به‌رامبه‌ره‌که‌یان بێت ، هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای به‌بێ ڕاهێنه‌ر یاری ده‌کرد چونکه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌مریکای لاتین هه‌ستا بوو به‌ڕاگرتنی جێراردۆ مارتینۆی ڕاهێنه‌ری ئالبیرۆخا به‌هۆکاری نزمی خوڕه‌وشتی و جگه‌له‌م یاریده‌ده‌ره‌که‌شی تووشی ڕاگرتن هاتبوون و له‌ناو هانده‌رانه‌وه‌ سه‌یری یاریه‌که‌یان ده‌کرد و ئه‌م هۆکاره‌ش کاریگه‌ری سلبی و نێگه‌تیڤی هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای و له‌م گێمه‌ش ئاستێکی نموونه‌ی پێش که‌ش نه‌کرد ج له‌لێدانێکی به‌هێز که‌ به‌ستوونی گۆڵپارێز مۆسلێرا که‌وت و پاش ئه‌م لیدانه‌ هیچ مه‌ترسیه‌کی پاراگوای نه‌ما و به‌ته‌واوی ناوی له‌سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی یاریگا سڕایه‌وه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی به‌رامبه‌ر که‌ ئۆراگوای بوو هه‌ستا به‌ هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی یاریزان ـی یانه‌ی ناپۆلی ئییاڵی ئیدیسۆن کاڤانی و ئاستێکی باشی پێش که‌ش کرد و بووه‌ هۆی تۆمار کردنی گۆڵی سێیه‌م له‌ڕێگای یاریزانی خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م دیگۆ فۆرلان له‌ خووله‌کی 89 و  یاریه‌که‌ به‌هه‌مان ئه‌نجام و به‌ سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌رده‌وامی هه‌بوو تاکۆتایی و هه‌ڵبژارده‌ی ئۆراگوای له‌ کۆتایی ـدا شکستی به‌ پاراگوای هێنا .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9719c363fa.jpg


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-ffb6eb50bf.jpg


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-056ce49d92.jpg













yarega

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net