.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ره‌مه‌زان و وه‌ستاو و فریاد ره‌س:
كاتێك مرۆڤێك ده‌بینیت ، له‌شه‌قامێك كه‌وتووه و توانای هه‌لسانه‌وه‌ی نه‌ماوه ، ئایا تۆی به‌رێز چی ده‌كه‌یت،كاتێك ئه‌و پێویستی به‌یارمه‌تی هه‌یه؟
بێگومان ده‌ستی ده‌گریت و هه‌لیده‌سێنیه‌وه سه‌ر پێیان ، زۆر جاری واش هه‌یه هه‌ر به‌وه‌نده ناوه‌ستی به‌لكو تاوه‌كو نزیك ماله‌وه‌شی ده‌به‌یته‌وه، وانیه؟.....
من ده‌پرسم له‌به‌ر چی تاوه‌كو لای مالیان بردته‌وه ؟ بێگومان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌رێگادا بیرت ئاسووده بێت تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه به‌سه‌لامه‌تی گه‌یشتۆته ماله‌وه و هه‌روه‌ها كامل كردنی چاكه‌كه‌شت.
ئایا ده‌كرا ئه‌و كه‌سه‌ی كه پیویستی به‌یارمه‌تی هه‌یه و هێز و توانای نه‌ماوه، بلێت به‌تۆ ده‌ستم مه‌گره خۆم ده‌زانم هه‌لسمه‌وه، (بێگومان ده‌زانێ هه‌لسێته‌وه به‌لام ناتوانێ)....؟
مرۆڤه‌كانیش هه‌موویان به و قۆناغه تیده‌په‌رن ، كاتێك كه‌وا هه‌ست و ئاره‌زووه‌كان(مه‌به‌ستم خراپه‌كانیه‌تی چونكه هه‌ست و ئاره‌زووی باشیش هه‌یه) دل و ده‌روون و بیر‌و هۆشی داگیر ده‌كه‌ن، ئه‌وا مرۆڤ وا لیده‌كه‌ن كه وا په‌كه‌وته بێت له رێگای گوزه‌رانی ژیانیدا، هه‌میشه له‌سه‌ر شه‌قام و شۆسته‌ی ریگا راستی ژیان به بێهێز و ماندوو بكه‌وێت و هه‌میشه چاوه‌رێی فریاد ڕ‌ه‌سێك بێت ، زۆر جاری واش هه‌یه فریاد ره‌س و یارمه‌تی ده‌ر دێت به‌لام ئه‌و به دیكتاتۆری ده‌زانێت ، ئه‌و به‌نه‌فامی ده‌زانێت... هه‌رچۆنێك بیت یارمه‌تی ده‌ره‌كان ده‌گه‌ن دكتۆره‌كانی جه‌سته‌یی و ناخی ده‌گه‌ن،به‌لام....
ئه‌وا یه‌كێك له و فریاد ره‌سانه مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه كه مرۆڤه‌كان له‌ده‌ستی شه‌یتان و شه‌یتان سیفه‌تان ده‌ردێنێت ، هه‌میشه جانتای پر له دا‌و و ده‌رمانی پێیه بۆ هه‌موو ده‌ردێك ، ده‌گات به‌هه‌ر مرۆڤێك ده‌ڵێ هه‌ڵسه كاتیه‌تی ، خۆت ئاماده بكه رێگایه‌كی دوورت له پێشه، كه‌مێك په‌له بكه تاوه‌كو بگه‌یته‌وه به‌كاروانی چاكان و ساغان و دوور له نه‌خۆشیه‌كان...
ئه‌ومانگه له نموونه‌یه‌كی بچووك بزانین چۆنه: كاتێك كه ئۆتۆمبێلێكت هه‌یه رۆژانه یان دوو رۆژ جارێك ... ده‌بێ بچی به‌نزینی تێبكه‌ی چونكه گه‌ر وانه‌كه‌ی ئه‌وا ناڕوا به رێگادا.
ئه‌ی كاتێك تۆ له هیچ تاسه‌یه‌ك هێواش نه‌كه‌یته‌وه ، یان رۆنی نه‌گۆری ، یان له‌توانای خۆی زیاتر شتی لێبار بكه‌ی ، یان ئاوی تێنه‌كه‌ی ، ئه‌وا زیاتر په‌كی ده‌كه‌وێت و ده‌بێت بیبه‌ی بۆ لای وه‌ستاو چاكی بكاته‌وه ...
تۆی به‌رێزیش هه‌روا ، كاتیك رۆژانه كه یادی خودا نه‌كه‌ی ، له‌هه‌ر تاسه‌یه‌ك(واتا له‌هه‌ر گوناهێك نه‌گه‌رێیه‌وه) ئه‌وا په‌كت ده‌كه‌وێت پێویستت به وه‌ستای شاره‌زا هه‌یه كه‌ئه‌ویش ره‌مه‌زان باشترینیانه ، شایه‌نترینیانه ، ده‌رمانت ده‌داتێ كه پێویسته یه‌كسان بیت له‌گه‌ڵ خه‌لكی تر، پیویسته برسی وه‌ك هه‌ژاران ، شان به‌شانی گه‌وره‌و بچووك ، شانبه‌شانی ده‌وله‌مه‌ند وهه‌ژار له‌ناو زیكری خودا دابیت، شانبه‌شانیان ببه‌خشی .... نه‌كه‌ی جارێكی تر له‌و تاسانه بده‌یت چونكه تایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت زۆر ناسكه، ئه‌ی به‌نده به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كۆسپانه‌ی شه‌یتان ناگرێت
هه‌روه‌ها رینمایت ده‌كات كه به‌رده‌وامیش بیت ، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی ژیانت سوود به‌خش بیت و بچێنیت ، نه‌ك كه مردی چاوه‌رێی ئه‌م و ئه‌و بیت كه بۆت بكه‌ن ، تاوه‌كو جارێكی تر نه‌كه‌ویه‌وه به په‌ككه‌وته‌یی.................
جاسم شوانی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه