.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















پارشێوكردن :_
هەموو ئوممەتی ئیسلام لەسەر ئەوەن کە پارشێو کردن خێرە ، کەس بە نەکردنی گوناهبار نابێت . ئەنەس ـ خوا لێی رازی بێت ـ دەفەرموێ : پێغەمبەر فەرمووی: ( تَسَحّرُوا؛ فإنَّ في السَّحور بركة . رواه البخاري، ومسلم ) واتە : پارشێو بکەن ، چونکە خواردنی پارشێو بە فەڕو ( بەرەکەت ) ە . سَحُور : خواردن و خواردنەوەی پارشێوە ، سُحُور : کاتەکەیەتی .
المقدادی کوڕی مەعد یەکریب دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی :( عَليكُمْ بهذا السَّحور ؛ فإنه هو الغِذاءُ المبارَكُ . رواه النسائي بسند جيد ) واتە : پارشێو بکەن ، چونکە خۆراکێکی بە بەرەکەتە .. چونکە رۆژووەوان بەهێزتر دەکات و تواناو ووزەی زیاتری پێ دەبەخشێت کە رۆژووەکەی لا ئاسانتر دەکات .
چی پارشێوە ؟
بە هەر بڕە خواردن وخواردنەوەیەک بێت ، کەم یان زۆر پارشێوەکە حسێبە ، با بە قوومە ئاوێکیش بێت . چونکە ئەبو سەعیدی خودری ـ خوا لێی رازی بێت ـ گێڕاوێتییەوە کە پێغەمبەر فەرموویەتی : ( السَحورُ بركةٌ فلا تَدْعُوهُ ، ولَو أنْ يَجْرَع أحدُكُمْ جَرْعَةَ ماءٍ ؛ فإنَّ اللّهَ وملائكتَهُ يُصَلُّونَ على الُمَتَسحِّرينَ . رواه أحمد ) واتە : پارشێو بەرەکەتە ، وازی لێ مەهێنن ، با قوومە ئاوێکیش بێت بیخۆنەوە ، چونکە خواو فریشتانی خوا دوعا بۆ رۆژووەوانان دەکەن .
کاتی پارشێو :
هەر لە نیوە شەوەوە تا سپێدەی بەیانی بە کاتی پارشێو حسێبە ، تا دواتر خرێت خێرترە . زەیدی کوڕی پابت ـ خوا لێی رازی بێت ـ فەرمووی : ( تَسَحّرْْنَا مَعَ رسولُ اللّهِ صلى الله عليه وسلم ، ثُمَّ قُمْنَا إلى الصلاةِ ، قلتُ : كَمْ كانَ قَدْرُ مَا بينِهِمَا ؟ قالَ : خَمْسِينَ آيةً . رواه البخاري، ومسلم ) واتە : لە خزمەت پێغەمبەردا پارشێومان کرد ، پاشان هەستاین بۆ نوێژ ، ووتم : ماوەی نێوانیان چەند بوو ؟ فەرمووی : ئەوەندەی کە پەنجا ئایەت بخوێنیت .
عەمری کوڕی مەیموون دەفەرموێ : ( كانَ أصحابُ محمدٍ صلى الله عليه وسلم أعجَلَ النَّاسِ إفطاراً ، وأبْطَأهُمْ سُحوراً . رواه البيهقي بسند صحيح ) یاوەرانی پێغەمبەر لە هەموو کەس بەپەلە تر بوون بۆ رۆژوو شکاندن ، لە هەموو کەسیش زیاتر پارشێویان دوا دەخست
face book

لهسهر هێڵ نییه