❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دزی نێت !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-02 15:41:59

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

دزی نێت !

دزی نێت !

ئینتەرنێت بە یەک لەو داهێنان و تەکنەلۆجیا گرنگانەی جیهان دادەنرێت کە ئەمڕۆ بەکارهێنەرێکی زۆری هەیە لە سەرتاسەری جیهان، هەر وەک ووتراوە ئینتەرنێت جیهانی کردووتە گۆندێکی گەورە بەو واتایەی سەرجەم ووڵاتەکانی لێک نزیک کردووتەوە و زۆر بە ئاسانی خەڵکانێک بە هۆی ئینتەرنێتەوە ئاگاداری هەر شتێکن لە هەر شوێنێک ...

ووڵاتی ئێمەش بێ بەش نەبووە لە بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆجیا گرنگە و ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک کەم تا زۆر بە کاری دێنن جا بۆ هەر مەبەستێک بیت.

ئەوەی بە پێویستی دەزانم لەم بابەتە دا باس بکەم، هەبوونی دیاردەیەکی نا شرینە لە ناو دنیای ئینتەرنێت کە بە (دزی نێت) ناو دەبردرێت ! کە بریتییە لە بردنی بابەت و هەموو جۆرە فایلێک لە ماڵپەرێکەوە بۆ یەکیتر یاخۆد چاکتر بڵێین لە نێوان یانە و مەکۆکان بێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوە یاخۆد ناوی نووسەر بدرێت ... کە ئەمەشیان بە ماف خواردن دائەنرێت و هیچ ڕێزێک بۆ ماڵپەرەکە و ڕاگەیاندن دا نانێت.

لێرە دا پێم باشە گفتۆگوویەک دروست کەین سەبارەت بەم دیاردەیە لە نێوان ماڵپەرە کوردیەکان ... ئایا:

* نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟
* چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێوان یانە و مەکۆکان ؟
* ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێش بخەن ؟

بابەت بە هەموو پێوەرێك کراوەیە و هەموو ئەندامێک ئازادە لە پرسیار کردن و تێبینی و سەرنج بە مەرجێک لە سنووری ڕێز لا نەدات.

Kurdzhin
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

http://www.kurdupload.com/images/7gNd1336039177/250px-Solid_black.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-02 18:01:29

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

ده‌ستت خۆشبێت به‌ڕیز بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت
وه‌ک و دزی له‌ نێتا زۆر جۆری دزی هه‌یه‌ که‌ دزینی بابه‌ت یه‌کێکه‌ له‌وانه‌
به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ که‌ له‌ ناو ماڵپه‌ڕه‌ کوردیه‌کاندا ته‌نها زینی بابه‌ت هه‌یه‌ چون له‌ ولاتانی ترا دزینی پاره‌و
هاکی کارتی بانق و دزینی زۆر شتی تر هه‌یه‌ له‌ نێت به‌لام تا ئێستا له‌ ناو کوردا ته‌نها دزینی بابه‌ت هه‌یه‌
که‌ ئه‌مه‌ش شتێکی زۆر انشرینه‌و له‌ هه‌مو دزینێک ناشرینتره‌ چونکه‌ دزینی هه‌ست و بیرکردنه‌وه‌ی که‌سانی تره‌
ئه‌بینی که‌سێک هێت به‌ دڵێکو هه‌ستێکی قوله‌وه‌ شحرێک ئه‌نوسێت و بلاوی ئه‌کاته‌و له‌ ماڵپه‌ڕێک به‌لام دوای چه‌ند ڕۆژێک
که‌سێک هێت و ناوی خۆی ئه‌کاته‌ سه‌رو بلاوی ئه‌کاته‌و له‌ چه‌ند شوێنێک و خه‌لکیش پی ئه‌لیت ده‌ست خۆش !
یاخود که‌سێک هێت و بابه‌تێک یاخود بۆجونێکی خۆی له‌سه‌ر لایه‌نێکی ژیان ئه‌نوسێت به‌لام که‌سێک هێت و ئه‌م فکره‌و بۆجونه‌
ئه‌کات به‌ ئی خۆی و بلاوی ئه‌کاته‌وه‌ خه‌ڵکیش ئه‌ڵێ به‌ڕستی فرکره‌یه‌کی جوانه‌ !
ئه‌مه‌ لیره‌یا شتێکی زۆر بێ مانایه‌ چونکه‌ که‌س ناتوانێت ببێته‌ خاوه‌نی هه‌ست و فکره‌ی که‌سانی تر
بۆ وه‌لامی پرسیاره‌کانی به‌ڕێزیشت


* نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟

نا سه‌قه‌تی ئه‌قڵیه‌تی به‌کارهێنه‌رانی مالپه‌ڕه‌ که‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ هه‌یه‌ ماڵپه‌ڕ یاخود یانه‌ ناتوانێت شتێکی وابکات
ناتوانێت هه‌ر بابه‌تێک داندرا بێت و لییبکۆڵێته‌وه‌ ئه‌مه‌ی له‌ کوێ هێناوه‌ نوسینی کێیه‌ چیه‌ چۆنه‌
ئه‌مه‌ کاری به‌کارهێنه‌رانه‌ ئه‌وان ئه‌بێت تۆزێ به‌ ئه‌قل و بیرکردنه‌وه‌ی خۆیانا بچنه‌وه‌و بزانن که‌ کارێکی بێ مانا ئه‌که‌ن

* چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێوان یانە و مەکۆکان ؟

ئه‌وه‌ی که‌ ته‌نها بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستیانا جا یان پله‌ یان که‌سایه‌تیان ههههههههه که‌ هه‌ردوکی شتێکی هیچه‌

* ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێش بخەن ؟

به‌رای من شتێک چێژی هه‌یه‌ که‌ پێوه‌ی ماندو بیت سه‌رکه‌وتنێک خۆسه‌ که‌ له‌سر حسابی خۆت بێت نه‌ک ده‌وروبه‌ر
گه‌ر ماڵپه‌ڕو یانه‌ی که‌سانی تر به‌ بابه‌تی خۆیان پێش نه‌که‌وێت به‌ڕای من هیچ چێژێکی بۆ خاوه‌ن ماڵپه‌ڕه‌که‌ نیه‌
یاخود که‌سێک به‌ نوسین و کارو ماندوبونی که‌سانی تر که‌سایه‌تی بیه‌وێت به‌رز بێت هیج کات نابێت
باشتره‌ له‌ بری ئه‌و کاره‌ هه‌نێک خه‌ریکی فکری خۆیان بن و فکری خۆیان به‌خێو که‌ن دلنیام ئه‌بنه‌ خاوه‌نی فکره‌ی زۆر جوانتر له‌وانه‌ی که‌ ئه‌یدزن

ده‌ستت خۆسبێت بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت خۆشحالبوم بژیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-08-02 19:21:53

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

سلاو ورێز به‌رێزم بۆ خستنه‌رووی ئه‌م بابه‌ته‌ و وروژاندنی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ پێشتر قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر کراوه‌ به‌لام وه‌ک بابه‌تێکی سه‌رده‌میانه‌ له‌وه‌ زیاتر هه‌له‌گرێت بۆیه‌ حه‌زه‌که‌م ئه‌ندامان به‌ بیروبۆچوونه‌کانیان بابه‌ته‌که‌ ده‌وله‌مه‌ند بکه‌ن و سه‌رنج و راکانیان بخه‌نه‌ روو

سه‌باره‌ت به‌ وه‌لامی پرسیاره‌کانی به‌رێزتان

1- سه‌باره‌ت به‌ نه‌بوونی کۆنترۆل ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا بۆ خودی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ که‌ به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌رن یان مه‌کۆن یان یانه‌ن چونکه‌ هه‌ر کات هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی و به‌جێگه‌یاندنی کاره‌کان مرۆڤ دوورده‌خاته‌وه‌ له‌م هه‌ڵه‌یه‌ به‌لام زۆرێک له‌و که‌سانه‌ له‌گه‌ل رێزمدا گوێ به‌ ماف و ئه‌رکی که‌س ناده‌ن و هه‌له‌سن به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ نه‌شیاوه‌ و بابه‌تی ماڵپه‌ری تر ئه‌به‌ن و ته‌نانت نه‌ک ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ناده‌ن به‌لکو به‌ناوی خۆشیانه‌وه‌ بلاوی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ناشرینترین و قێزه‌وه‌نترین کاره‌ خۆم به‌ ده‌یان بابه‌تی ماڵپه‌ری کوردژینم بینیوه‌ به‌م  شێوه‌یه‌ که‌ ئاماژه‌یان نه‌داوه‌ به‌ کوردژین به‌لکو به‌ناوی خۆشیانه‌وه‌ بلاویان کردۆته‌وه‌ به‌لکو سه‌رپه‌رشتیارم بینوه‌ له‌ یانه‌ی تر بابه‌تی بردووه‌ و به‌ناوی خۆی بلاوکردۆته‌وه‌ که‌چی ئاگاداریش بۆ ئه‌ندامانی یانه‌که‌ی ئه‌نوسێت که‌ ئه‌بێت بابه‌تی بێ سه‌رچاوه‌ نه‌هێنن ئه‌مه‌ چه‌ندی به‌ چه‌ندی به‌راستی که‌سێک له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ست به‌وه‌ نه‌کات ئایا ئه‌ندام چۆن هه‌ست به‌و به‌رپرسیاره‌تیه‌ بکات

بۆیه‌ هه‌رکه‌س ماندووبونی که‌سانی تری له‌به‌رچاو بێت ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام نادات

2- هۆکار  زۆرن بۆ ئه‌م کاره‌ له‌وانه‌
بێ توانایی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رێوه‌به‌رن له‌ ماڵپه‌رو یانه‌کان که‌ ناتوانن به‌ شێوه‌یه‌کی به‌رپرسانه‌ کاره‌کانی خۆیان جێ به‌جێ بکه‌ن و توانای به‌ریوه‌بردنی یانه‌یان نیه‌ به‌لکو له‌سه‌ر حسابی که‌سی تر ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌بنه‌ مشه‌خۆری یانه‌ و ماڵپه‌ری تر

هۆکارێکی تر بێ توانای و که‌م ئه‌زموونی که‌سه‌کان له‌م کاره‌دا چونکه‌ به‌راستی به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ر یان یانه‌ پێویستی به‌ توانا و زانیاری که‌سه‌کان هه‌یه‌ به‌لام ئیستا به‌ هۆی زۆربوونی یانه‌ و مه‌کۆ که‌ هه‌ر که‌سه‌ و هه‌له‌سێت یانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه‌ به‌لام بیرله‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ ئه‌بێت چۆن به‌رێوه‌ی به‌رێت

هۆکارێکی تر نه‌بوونی متمانه‌ به‌ خۆیان جونکه‌ هه‌رکه‌سێک متمانه‌ی به‌ خودی خۆی هه‌بێت و هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانی خۆی بخاته‌ گه‌ڕ ئه‌وا به‌ ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ بشکێنێت و زاڵ بێت به‌سه‌ر کاره‌کانی

3- سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ کارێکی زۆر ناشرینه‌ هه‌رجه‌ند له‌سه‌ری بدوێین هه‌ر که‌مه‌ به‌لام من ته‌نها ئه‌وه‌ ئه‌لێم
[[ هه‌ر که‌س هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی و ماندووبونی خۆی بکات ئه‌وا ئاماده‌ نیه‌ ئه‌م کاره‌ بکات ]]

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و ماندوو نه‌بیت به‌رێزم

له‌گه‌ل رێزمدا

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-08-04 11:22:45

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دزی نێت !

ھەربژیت و دەستەکانت خۆشبن برای بەرێزم بەراستی شتێکی جوانت ھەڵبژاردوە بۆ ئەوەی لەسەری بدوێین وەھەروەھا دەمەوێت ئەوەبڵێم کە ئەم تەوەرە پێشتریش قسەی لەسەر کراوە و ئەندام گەلێکی زۆۆر دەربارەی شتیان نوسیوە و ڕای خۆیان خستوەتە ڕوو بەڵام لەوباوەڕەدام چەند لەسەر ئەم بابەتە قسەبکەین کەمە ،، چونکە لەئێستادا ئەمدیاردەیە زۆۆر بەزەقی بوونی ھەیە و بووەتە خوو لای زۆۆرێک لە مرۆڤەکان .

سەبارەت بەپرسیارەکانت ::-

* نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟
ا\ بەدڵنیاییەوە بەڵێ چونکە لە ئێستادا  ماڵپەڕی زۆۆۆر دانراون و وای لێھاتووە ھەرکەس بۆخۆیەتی و یاساو ڕێسایەک نیە بۆ ئەوکەسانەی کەماڵپەڕ دادەنێن ،، کە بەبڕوای من ئەوە ھەڵەیەکی گەورە چونکە ھەموشتێک بەیاسای سنوردارەوە خۆشە و ھەمیشە ئەگەر یاسایەک نەبێت بۆ ئەوەی کارێک بە ئەنجام بگات کارەکە بەرەو ھەڵدێر دەڕوات

* چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێوان یانە و مەکۆکان ؟
ب\ زۆۆری یانە و مەکۆکان بەبڕوای من ھۆکاری سەرەکییە ،، چونکە من ساڵانی رابردوو ئەمدیاردەیەم بەو جۆرە زەقە ھەست پێنەدەکرد چونکە سایتەکان کەم بوون و وە ھەرکەس بابەتێکی ھەبوایە لەجێگایەک دایدەناوو تەواو بەڵام ئێستا ماڵیان ئاوابێ ئەوەنە ماڵپەڕو یانە و مەکۆیانکردۆتەوە کە ئەقڵت تەسەوری ناکات .
وە کاتێک بابەتەکەت ئەبەن تۆ پێیان نازانیت مەگەر لەگوگڵەوە سێرچی بۆبکەیت کە ئێستا فێریشبوون سەردێڕەکە ئەگۆڕن ، هههه و بەو ئاسانیەش ناتوانیت بابەتەکەت بدۆزیتەوەو بزانیت بۆکووێ چوە و چیان لێکردوە و دەسکاری کام وشەتیان کردوە .


*ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێش بخەن ؟
ج/بەرای من دیاردەیەکی نابەجێیە و لەجێگای خۆیا نیە ئەگەر بێت و ئەوانە خۆیان بابەتێک ئامادەبکەن و کەسانێکی تر بیبەن و بەناوی خۆیانەوە بڵاوی بکەنەوە ئایا ئەوان ھەمان بۆچونی ئێمەیان نابێت دەربارەی بابەت دزین ،، ؟!
یەکێک لەخوە زۆۆر ناڕێکەکانمان ئەوەیە کاتێک ماندووی کەسەکێک دەبینین خۆمان ناخەینە جێگای ئەوکەسە تاھەست بەماندوو بوونەکەی بکەین ،، ئەگەر ئەوکەسانە کە بابەت بەناوی خۆیان بڵاودەکەنەوە تەنھا ئەم پرسیارە لەخۆیان بکەن و بە ویژدانەوە وەڵامی خۆیان بدەنەوە من دڵنیام بابەتەکە نابەن ئەگەر بیشیبەن ئاماژە بەناوی نوسەر یان ئەو جێگایەی لێی بوون بەئەندام ئەده ن.
زۆۆر کەس بۆ خۆدەرخستن ئەم بابەتانە دەدزن و بەناوی خۆیانەوە بڵاوی دەکەنەوە ،، کاتێک ئەوپرسیارەیان ئاراستە دەکەیت و دەڵێیت برای بەرێز خوشکی ئازیز ئەو بابەتە ھی تۆنیە بێدەنگی دایان دەگرێت باشە خەڵک تاکەی بیر ناکەنەوە و تاکەی کەسایەتی خۆیانیان پێ گرنگ نیە بەڕاستی بابەت دزین لەشەخسیات موھیم ترە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
زۆۆرکەس دەڵێن خۆ کەس نامان ناسێت تاشەخسیاتمان بڕوشێت ،، بەس ئەی بۆ ئێمە وانەکەین بابەتی خۆمان ھەبێت سودبگەیەنین بەچواردەور و بەوھۆیەوە بەکەسێکی باش بناسرێین ؟.


*ھەربژیت کاک ساد کڵاون بەراستی زۆۆر مووعجیبم بەنوسینەکانت تەمەنادەکەم بتوانیت بەردەوام بیت لەگەڵمان

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-08-04 12:05:10

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPSafari

Re: دزی نێت !

ده‌ستت خۆش ئه‌زیزم بۆ ته‌وه‌ره‌كه‌ت زۆر جوانه‌ ، منیش پێم خۆشبوو به‌شداری بكه‌م و رای خۆم بخه‌مه‌ ڕوو ، به‌راستی ئێستا ئه‌مه‌ بۆته‌ دیارده‌ !

* نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟

به‌راستی ئه‌مه‌یان كه‌وتۆته‌ سه‌ر سه‌رپه‌رشتیار یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ، جگه‌ خۆیان كێ ئه‌توانێت كۆنترۆل بگرێته‌ ده‌ست !؟ ئه‌مه‌ش كه‌وتۆته‌ سه‌ر ویژدان و
هه‌ستی خۆیان ، گه‌ر هه‌ست به‌ ماندوو بوونی كه‌سانی به‌رامبه‌ر بكه‌ن هه‌رگیز كاری واناكه‌ن .


* چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێوان یانە و مەکۆکان ؟

هـــۆكار به‌راستی زۆر زۆره‌ ، سه‌ره‌تا زۆر بوونی یانه‌ و مه‌كۆ و ماڵپه‌ڕی كوردی هه‌مه‌ڕه‌نگ ! كه‌به‌راستی ته‌واو ناخۆشیان كردووه‌ ، من یه‌كه‌م هۆكار ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ بۆ هه‌رزانی نرخی هۆست و دۆمه‌ین و خاوه‌ن راژه‌كان و ریسێله‌ر فرۆش و گروپه‌كانی هۆست فرۆشتن ، به‌راستی ئه‌وه‌نده‌ هه‌رزانه‌ ناخۆش بووه‌ ، من زو زو چاوێك ده‌خشێنم به‌و سایتانه‌ی هۆست و دۆمه‌ین ده‌فرۆشن به‌راستی هه‌یه‌ نووسیویه‌تی ببه‌ به‌خاوه‌نی هۆستێكی بێسنوور و دۆمه‌ینێك به‌ 40،000 بۆ ساڵێك !! كه‌به‌راستی هه‌موو كه‌س قووه‌ی به‌وه‌ ده‌شكێت كه‌ بیكڕێت ، من كێشه‌كان ده‌گه‌رێنمه‌وه‌ بۆ ئه‌وان كه‌ ته‌نها له‌خه‌یالی ده‌ستكه‌وتنی قازانجدان ! رێزم بۆیان هه‌یه‌ ئه‌وه‌ مافی خۆیانه‌ به‌ڵام ده‌بێت هیچ نه‌بێت ئه‌وان چاودێرییه‌كیان هه‌بێت بۆ نموونه‌ چی ده‌بوو یه‌كێك له‌ یاساكانی هۆست فرۆشه‌كان ئه‌وه‌ بووایه‌ بیان وتایه‌ ( هۆست و دۆمه‌ین به‌كه‌سێك نافرۆشین گه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ی بابه‌تی كۆپی كراوی تێدابێت به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ست به‌ زۆری بكرێت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ راده‌گیرێت ) ، بزانن چه‌ند جوان ده‌بوو ! ئه‌وكات بزانن رێك و پێك نه‌ده‌بوو !؟ هه‌روه‌ها نه‌شاره‌زایی و لێنه‌هاتوویی هه‌ندێكیان بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ ، چی ئه‌بێت قه‌یچێكا رۆژی 2 بابه‌تی نوێ دابه‌زێنه‌ به‌س با كۆپییت نه‌كردبێت له‌شوێنێكی تر ..! گه‌ر توانای ئه‌مه‌شت نیه‌ لای به‌ ، به‌راستی له‌م رۆژه‌دا وێبی كوردی گه‌ره‌لاوژێییه‌كه‌ كه‌س به‌كه‌س نییه‌ سه‌ر و بنی نه‌ماوه‌ ته‌واو تێك چووه‌ گه‌ر وا بروات هه‌رگیز رێك نابێته‌وه‌ و نایبینین رێك بێته‌وه‌ ..!

* ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێش بخەن ؟

وه‌ڵا پێیان ده‌ڵێم واز له‌ ئینته‌رنێت بهێنن چونكه‌ شوێنێكتان گرتووه‌ و لۆدێكتات خستۆته‌ سه‌ر هێلی ئینته‌رنێته‌كه‌ ، كه‌ هه‌ربه‌زیاده‌ به‌كاری ده‌هێنن ! برۆن كه‌مێك خۆتان شاره‌زا بكه‌ن و فێری نووسین ببن ئه‌وكات وه‌رنه‌وه‌ .!



دووباره‌ ده‌ستت خۆش هاوڕێ گیان ،،
سه‌ركه‌وتووبیت .
له‌گه‌ڵ ڕێزم ...

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Xalat Halabjey (2011-08-04 12:08:56)

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-08-05 03:55:16

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

وەڵام بۆ بەڕێز tina خان،

دەستەکانت خۆش بێت بەڕێزم کە لە گشت تەوەرەکان دا لەگەڵمای، ئەمە جێگای ڕێزە و سۆپاسێکی تایبەتت دەکەم ...
بێگۆمان ئەگەر بەراووردی خۆمان بکەین لەگەڵ ووڵاتانیتر ئەوا چەند جیاوازیەک هەیە، بەڵام ئەبێ ئەوەش بزانین ئەگەر ئەم شتانە بە شێوەیەکی زۆر بوونیان هەبوایە ئەوا ئەویش ئەبووە دیاردەیەک وەک کارتی بانک و ئەکاونتە گرنگەکان ... لێرە یا ڕستەیەکی زۆر جوانت نووسیوە کە ئەڵێیت (دزینی بابەت، دزینی هەست و بیرکرنەوەی کەسانیترە) منیش لای خۆمەوە ئەوە زیاد دەکەم کە ئەم جۆرە کەسانەش دیارە نە هەستیان هەیە و نە توانای بیرکردنەوە ‌! ئەگەر نا چۆن ڕێگە بە خۆیان ئەدەن ژیان لەسەر حسابی بیرکرنەوەی کەسانیتر بەڕێ بکەن !
سەبارەت بە وەڵامی پرسیارەکان بە پێویستی ئەزانم کە تیشک بخەمە سەر کۆی وەڵامەکان لە یەک سەرنج دا چۆنکە بارودۆخی تەوەری ئەم جارە وا ئەخوازێت، بۆ ئەوەی مەودای پرسیارکردن فراوانتر بێت ... ئاماژەت بەوە کرد کە ئەم دیاردە بۆ لاوازی بەکارهێنەرەکان دەگەڕێتەوە و پێویستە ئەوان بە خۆیان دا بچنەوە، بەم پێیەش مەحالە بتوانرێت قەناعەت بۆ سەرجەم بەکارهێنەران دروست بکرێ، بەڵام دەکرێ ئەم دیاردەیە کەم بکرێتەوە ... ئایا شێوازێک یاخۆد ڕێگایەکی گۆنجاو هەیە بۆ ئەم مەبەستە بە ڕای بەڕێزتان ؟
هەروەها منیش پێم وایە کە دزینی بابەت لە پێناو ئاست یان پلە ئەوەندە ناهێنێت کە هەست و بیرکردنەوەی کەسانیتر بدزیت ‌!
لە دوا وەڵامیش ئەو سەرنجەم هەیە کە پێشکەوتنێک لەسەر حسابی کەسانیتر بە سەرکەوتن نازانم بەڵکو بە داڕووخانی ئەبینم لە کەسایەتی دا، سەرنجی بەڕێزتان چیە لەبارەی ئەم دەستەواژەیە ؟
دووبارە دەست خۆش

وەڵام بۆ بەڕێز کاک sirwan

دەست خۆش بێت برای ئەزیزم کە وەک بەڕێوەبەرێک جێ پەنجەت دیارە لەم بەشە دا و ئەمەش جێگای دەست خۆشیە ...
سۆپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت، سەبارەت بە وەڵامی پرسی یەکەم بێگۆمان هەموو بەڕێوەبەرێک و سەرپەرشتیارێک پێویستە کۆنتڕۆلێکی تەواوی یانەکەی یاخۆد مەکۆکەی بکات لە پێناو بەرەو پێش بردنی بەڵام ئایا بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیاران دەتوانن بە تەواوی کۆنتڕۆلی یئەم بارودۆخە بکەن لە یانەکانیان دا ؟ بۆ نموونە من ئەم پرسیارە ئاراستەی بەڕێزت ئەکەم وەک بەڕێوەبەرێک ئایا توانیوتانە بە تەواوی کۆنترۆلی کوردژین (کوردژین وەک نموونە بۆ گفتۆگووکەمان) بکەن کە دوورە پەرێز بێت لە بابەتی کۆپی کراو ؟ بێگۆمان بۆ هەموو لایەک ڕوون و ئاشکرایە کە ئەوەندەی بابەتی کوردژین دەدزرێ ئەوەندە بابەتی دزراوی بۆ ناهێنرێ، ئایا ئێوە لە هەموو کاتێک دا دەتوانن ئەوە بزانن کە کام بابەت کۆپی کراوە ؟ تا چەند کۆنترۆلی ئەم بارودۆخە کراوە ؟ (مەبەستی سەرەکی لەم پرسە ئەوەیە ئایا بەڕێوەبەران دەتوانن کۆنترۆلی ئەم شتە بکەن لەناو یانەکانیان ؟ کوردژینیش وەک مەبەستێکی لاوەکی بۆ ئەم پرسە)
سەبارەت بە وەڵامەکانی دواتر چەند هۆکارێکی سەرەکین بە ڕاستی لە بێ توانایی و لاوازی دەستەی بەڕێوەبەران هاندەرن بۆ دروست بوونی ئەم دیاردە دزێوە لە ناو دنیای ئینتەرنێتی کوردی دا، لێرە دا دەمەوێ ئەو پرسیارە ئاراستەی بەڕێزتان بکەم کە کاک خەلات تیشکی خستۆتە سەر، ئایا زۆری یانەکان و ئاسان دەستکەوتنی هۆست و دۆمەین تا چەند ڕێخۆشکەرە بۆ ئەم دیاردەیە ؟
دوبارە دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-08-05 04:23:59

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

وەڵام بۆ بەڕێز :: سەنگین :: خان،

دەست خۆش خۆشکی بەڕێزم، خۆشحاڵم کە ناوی بەڕێزتان لەم تەوەرە دا ئەبینم، هەر بژیت ...
لە وەڵامی یەکەم دا تیشکت خستە سەر ئەوەی کە پێویستە یاسایەک هەبیت و سنوورێک دابنرێت بۆ ئەم مەبەستە، بێگۆمان لە هەموو کارێک و شوێنێک دا یاسا گرنگی خۆی هەیە لە پێناو ڕێک کردن و باشتر کردنی ئەو بارودۆخە ... لێرە دا پرسیارێک یئاراستەی بەڕێزتان دەکەم هەروەک لە سەرەتاوە ئاماژەت بە هەبوونی یاسا کرد، ئایا پێت وایە چ لایەنێک پێویستە دەست پێشخەر بێت بۆ ئەم پرسە ؟ بە مانایەکیتر چ لایەنێک ئەم یەرکەی لە ئەستوە وەک کەسی یەکەم و خاوەن ڕۆلی سەرەکی ؟
لە لایەکیترەوە زۆری مەکۆ و یانەکانیش رێخۆشکەرن بۆ ئەم دیاردەیە بە دڵنیاییەوە، چۆنکە هەر شتێک زۆر بوو ئەوا هەڵەکان و لایەنە خراپەکانیش زۆر دەبن بەو پێیەی کۆنتڕۆل کەم دەم دەبێت، باست لەوە کرد کە ئەبێ لە سێرچی گۆگڵ بابەتەکان بدۆزیتەوە هههه منیش ئەڵێم کەسانی وا لە دزینی بابەت ئەوەندە شارەزا بوونە بە جۆرێک کە توانایان بۆ دروست بووە لە گۆڕانکاری کردن لە سەردێڕ و ووشەکان هههه !
دوا سەرنجیش بۆ وەڵامی سێیەم، بێگۆمان کەسانێك کە هەست بە ماندوو بوونی کەسانیتر بکەن قەت پەنا بۆ شتی وا نابەن لە پێناو پێشکەوتنێک کە من بە داڕووخانی ئەبینم، چۆنکە کەس ناتوانێت بە هەست و بیروڕاکانی کەسانیتر پێشکەوێت، پێویستە خۆت خاوەن بیروڕا بیت تا بتوانیت بگەیت بە ئامانج، لێرە دا بە پرسیارێکیتر درێژە بە تەوەر دەدەین، کاک سیروان باسی لەوە کرد کە کۆنتڕۆل دەگەڕێتەوە بۆ خۆدی بەڕێوەبەرانی مەکۆ و یانەکان، بەڕێزت تا چەند لەگەڵ ئەم تێڕوانینە دایت ؟ وە بۆچی ؟
دووبارە دەست خۆش

وەڵام بۆ بەڕێز کاک Xalat Halabjey
دەست خۆش بەڕێزم بۆ بەشدار بوونت لەم تەوەرە دا، سۆپاس بۆ بۆچوونەکانت ...
لە وەڵامی پرسیاری یەکەم دا تا ڕادەیەک هاوڕایت لەگەڵ کاک سیروان کە پێت وایە ئەمە بۆ بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیاران دەگەڕێتەوە، منیش ئەپرسم ئایا پێت وایە بە شێوەیەکی گشتی بەڕێوەبەران و سەرپەرستیاران لە ئاست ئەم دیاردەیە دا کەمتەرخەم نین بەڵام زۆری ئەم دیاردەیە لە توانای ئەوان زیاترە ؟
لە وەڵامی پرسیاری دووەمیش دا باسێکی گرنگت ووروژاند ئەویش هەرزانی و زۆری هۆست و دۆمەین لە ناوەندەکانی نێت کە هەموو کەس زۆر بە ئاسانی و بە نرخێکی هەرزان دەتوانێت مەکۆ و یانە دروست بکات و ئەم دیاردەیەی لێ بکەوێتەوە ... من لێرە دا پرسیاڕێک ئاراستەی بەڕێزت دەکەم ئایا زیاد کردنی نرخی هۆست و دۆمەین چارەسەری گۆنجاوە بۆ کەم کەم کردن و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە ؟
چۆنکە لەوانەیە بە دانانی مەرجیش بۆ فرۆشتنی هۆست و دۆمەین نەکرێت ئەم دیاردەیە کۆنتڕۆل بکرێت !
دووبارە دەست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-08-05 08:24:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

زۆر سوپاس به‌ریزم خۆشحالم به‌ ته‌وه‌ره‌کانت چونکه‌ کاتێک ته‌وه‌رێک ئه‌که‌یته‌وه‌ مه‌به‌ستت گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامه‌ له‌ شته‌یا منیش زۆر حه‌زئه‌که‌م
کاتێک باشێکم کرده‌وه‌ بگه‌مه‌ هه‌مو ئه‌نجامه‌کانی وه‌ به‌ ته‌واوی لێی تێبگه‌م ده‌ستی تۆش خۆشبێت

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ت که‌ ئه‌لیی

بەم پێیەش مەحالە بتوانرێت قەناعەت بۆ سەرجەم بەکارهێنەران دروست بکرێ، بەڵام دەکرێ ئەم دیاردەیە کەم بکرێتەوە ... ئایا شێوازێک یاخۆد ڕێگایەکی گۆنجاو هەیە بۆ ئەم مەبەستە بە ڕای بەڕێزتان ؟

به‌رای من یانه‌و ماڵپه‌ره‌کان بێن کۆنترۆڵ بخه‌نه‌ سه‌ر په‌یجه‌کان که‌ به‌ هیچ شیوه‌یه‌ک نوسین و وێنه‌ی تیا کۆپی نه‌کرێت به‌م جۆره‌ش زۆر که‌م ئه‌بێته‌وه‌
چونکه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ تاقه‌ت و توانای ئه‌وه‌یان نیه‌ بێن و چوند ساتێک بیرکه‌نه‌وه‌ له‌ بوارێکاو بابه‌تێک بنوسن تاقه‌تی ئه‌وه‌شیان نیه‌ بێن و
وشه‌ به‌ وشه‌ بابه‌ته‌که‌ بنوسنه‌وه‌و له‌ شوێنێک دایبنین به‌ ڕای من به‌م جۆره‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ زۆر که‌م ئه‌بێته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش که‌ ئه‌ڵییت
پێشکەوتنێک لەسەر حسابی کەسانیتر بە سەرکەوتن نازانم بەڵکو بە داڕووخانی ئەبینم لە کەسایەتی دا، سەرنجی بەڕێزتان چیە لەبارەی ئەم دەستەواژەیە ؟

به‌رای من واته‌ ئه‌وه‌ی که‌سێک هه‌میسه‌ بیه‌وێت ببێته‌ خاوه‌ن بۆچون و که‌سانی تر هه‌میشه‌ بیه‌وێت ببێته‌ خاوه‌نی هه‌ست و فکره‌ی که‌سانی تر
یه‌وه‌ توشی کێشه‌یه‌کی ده‌رونی بوه‌ که‌ پێی ئه‌ڵێم خۆ به‌که‌م زانین وه‌ له‌ خۆ نارازیبون وه‌ هه‌ستکردن به‌ که‌موکورتی له‌ که‌سایه‌تیا
چونکه‌ له‌ خۆی رازی نیه‌ بروای به‌ تواناکانی خۆی نیه‌ بروای به‌ که‌سایه‌تی خۆی نیه‌ به‌م جۆره‌ش ایه‌وێت وه‌ک خۆی بێت هه‌میشه‌ ئه‌یه‌وێت وه‌ک که‌سانی تر بێت
وه‌ خاوه‌ن بۆچونی که‌سانی تر بێت بۆیه‌ لیره‌یا ئه‌م که‌سه‌ جارێ پێویستی به‌ سه‌رکه‌وتن نیه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری ده‌رونی هه‌یه‌ که‌ ئه‌م کیسه‌ی
خۆ به‌که‌م زانینه‌ له‌ ناخی خۆیا نه‌هێلێت وای لێبێت که‌ له‌ خۆی و بۆجونه‌کانی خۆی رازی بێت و بتوانێت خاوه‌نی بۆجون و فکره‌ی خۆی بێت و
بۆجون و فکره‌ی که‌سانی تر بکات به‌ ئی خۆی چونکه‌ فکره‌ی هیچ که‌سێک له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تی که‌سێکی ترا ناگونجێت

دوباره‌ سوپاس بۆ ته‌وه‌ره‌که‌ت و درێژه‌ پێدانی هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-08-05 20:52:37

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دزی نێت !

دوبارە سڵاو سوپاس بۆیەزدان کەتەمەنم باقی ھەبوو وە توانیم بەشدار ببمەوە

چ لایەنێک ئەم ئەرکەی لە ئەستوە وەک کەسی یەکەم و خاوەن ڕۆلی سەرەکی ؟
خۆ لەمەشا خەتای حوکمەت ناگرین ئیشەڵا هههههههههههههه بەبڕوای من خۆمان دەتوانین ئەوەبکەین  بەڵام بەتەنھا کەسێکمان نا پێکەوە
ناتوانین کەسێکی تایبەت دیاریبکەن کەئەم ئەرکەی لەسەرشانبێت بەڵکو دەبێت ھەریەک لەئێمە خۆمان ویژدانمان قبووڵی نەکات ،، کە بابەتی خوشکێکی ئازیز یان برایەکی بەڕێز بدزین و بەناوی خۆمانەوە بڵاوی بکەینەوە ،، وەک ناتوانین وەک وڵاتەکانی تر داھێنانمان ھەبێت و ھونەری پێشکەوتنمان نیە با بۆدواشەوە نەگەڕێینەوە ،، وە پێویستە ھەرکەسێک لەخۆیەوە دەست پێبکات ،،، بەڕای من ئەگەر بتوانرێت وابکرێت کە کەس نەتوانێت بابەت کۆپی بکات مەبەستم ئەوەیە ئەوکۆدە دابنرێت کە ھیچ ئەندامێک نەتوانێت ئەوە بکات ئەوا ڕێژی دزیەکە لەوانەیە کەم بێتەوە بەڵام ئەو دزانە فێلیشیان ھەیە لەوحالەتەش لەوانەیە ھەر چارە نەبێت ههه تەنھا چارە ئەوەیە خۆیان وازبێنن ئەو کەسانە و کەمێک بیر بکەنەوە .



کاک سیروان باسی لەوە کرد کە کۆنتڕۆل دەگەڕێتەوە بۆ خۆدی بەڕێوەبەرانی مەکۆ و یانەکان، بەڕێزت تا چەند لەگەڵ ئەم تێڕوانینە دایت ؟ وە بۆچی ؟

سەبارەت بە ماڵپەڕەکان دەتوانرێت بەڵام یانەو مەکۆ ئەندام تێیدا داخڵ دەبێت بۆیەبۆچونی من جیاوازە لەگەڵ کاک سیروان من پێم وانیە بەڕێوبەرایەتی بتوانێت ھەموشتێک بکات ئێمەدەتوانین ئەو بابەتانەی کەپێمان دەڵێن ھی ئەندامێک نیەو دزیویەتی لای ببەین بەڵام خۆناکرێت برۆین ببین بەئەندام لەھەموو یانەو مەکۆکانیتر و ھەمو یانەو مەکۆیەک ئاگادار بکەینەوە کە ئەوە بابەتی ئێمەیەو لەلایەن فڵانە ئەندامەوە براوە ،،، ئەی بەڕێوبەرایەتی فریای ئەوەبکەوێت فریای بابەتی دوبارە بکەوێت فریای چارەسەر بۆ کێشەکان بکەوێت فریای پێشنیاری ئەندام بکەوێت نابێت ئەو ھەموشتە بخەینە ئەستۆی بەڕێوبەرایەتی دەبێت ھەرکەسێکمان لەئاستی خۆمان ھاوکاری یەکتری بکەین و ھەمیشە کەسێک تاوانبار نەکەین ،، چونکە وەک وتراوە چەپڵە بەدەستێک لێنادرێت

خۆشبەختم بەبەردەوام بونم ھەرپرسیارێکت لادروست بووسەبارەت بەبۆچونەکانم ئامادەم وەڵام بدەمەوە
شادبیت و خوازیارم تۆ ماندوو نەبیت بەبەردەوام بوونت لەگەڵمان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-08-05 22:37:57

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

دووباره‌ سلاو ده‌ستی به‌رێزتان خۆش بێت کاکه‌ گیان بۆ درێژه‌ دان به‌ ته‌وه‌ره‌ی بابه‌ته‌که‌
هه‌رجه‌نده‌ له‌سه‌ر بابه‌تی وا درێژه‌ بده‌ین ره‌نگه‌ که‌م بێت چونکه‌ زیاتر هه‌له‌گریت

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ی به‌ریزتان :

من وه‌ک به‌ریوه‌به‌رێک که‌ کارده‌که‌م رۆژانه‌ له‌ ماڵپه‌ر ئه‌گه‌ر بێت و نه‌توانم بابه‌ت ئاماده‌ بکه‌م و به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌کان بکه‌م که‌ بۆم دێن ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانم کاره‌کان به‌باشی به‌رێوه‌به‌رم بۆیه‌ من نامه‌وێت مه‌دحی خۆم بکه‌م به‌لام حه‌زه‌که‌م ئه‌مه‌ به‌ جاوی خۆتان ببینن :

به‌رێزتان وه‌ک نمونه‌ " کوردژین " ت هێناوه‌ته‌وه‌ من ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ی ماڵپه‌ر بدوێم
به‌لێ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ئه‌و مافه‌ به‌ خۆم ئه‌ده‌م که‌ توانیمانه‌ 100% کۆنترۆلی کوردژین بکه‌ین بۆ نه‌هێنانی بابه‌تی کۆپی چونکه‌ کوردژین ماوه‌یه‌کی زۆره‌ خزمه‌تێکی به‌رجاوی کردووه‌ بگره‌ تاکو ئیستا بابه‌تی کۆپی و دزینی تیا نیه‌ زۆر به‌ راشکاوانه‌ ده‌لێم که‌ کوردژین له‌ کاتی ئێستادا پێگه‌یه‌کی زۆر باوه‌ و زۆرێک له‌ میدیا و که‌ناله‌ ئاسمانیه‌کان و رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌کان بۆ به‌ده‌ست هێنانی بابه‌ت و زانیاری پشت به‌ ماڵپه‌ری کوردژین ئه‌به‌ستن وه‌ک نمونه‌یه‌کی زیندوو به‌رنامه‌ی [ به‌یانی باش کوردستان ]  که‌ له‌که‌نالی ئاسمانی کوردستان پیشکه‌ش ده‌کرێت رۆژانه‌ و به‌رده‌وام پشت ده‌به‌ستێت به‌ کوردژین و بابه‌تی ماڵپه‌ری کوردژین ده‌خوێنێته‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کانی ماڵپه‌ری کوردژین تایبه‌ت نه‌بن به‌ خۆی و له‌ شوێنی تر هێنرابن ئه‌وا هه‌رگیز که‌نالێکی وا گه‌وره‌ پشتی پێ نابه‌ستێت له‌ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی له‌ به‌رنامه‌یه‌کی 3 کاتژمێری رۆژانه‌ی خۆی


شتێکی تر  ئاماژه‌ت به‌وه‌داوه‌ که‌ ئه‌لێیت بێگۆمان بۆ هەموو لایەک ڕوون و ئاشکرایە کە ئەوەندەی بابەتی کوردژین دەدزرێ ئەوەندە بابەتی دزراوی بۆ ناهێنرێ،
بێ گومان  ماڵپه‌ری کوردژین هه‌رگیز نه‌هاتووه‌ اببه‌تی شوێنێکی تر له‌ ماڵپه‌ره‌که‌ی بلاوبکاته‌وه‌ و بیدزێت به‌لام زۆرترین بابه‌تمان له‌ کوردژین ئه‌دزرێت و به‌ناوی خۆیان بلاو ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ چه‌ندین به‌لگه‌مان لایه‌

تا له‌م چه‌ند رۆژانه‌ی پیش ئیستا چه‌ند رۆژنامه‌نوسێک له‌ چه‌ند گۆڤارێک په‌یوه‌ندیان پیوه‌ کردووین بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ زانیاری و بابه‌ته‌کانی ئێمه‌ وه‌رگرن بۆ گۆڤاره‌کانیان  ئه‌مه‌ مانای وایه‌ کوردژین پیشه‌نگه‌

بۆیه‌ هه‌موو بابه‌ته‌کان خۆمان ئاماده‌ی ده‌که‌ین به‌ هاوکاری ئه‌ندامانی گروپی پیسه‌نگ و سۆزی خان وه‌ک ستافی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی

یه‌ک تێبینی // هه‌ندێک بابه‌ت له‌ کوردژین بلاوده‌کرێنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی بنوسرێت تایبه‌ت به‌ کوردژین به‌تایبه‌تی بابه‌ته‌کانی به‌شی گوتار و هونه‌ر و ئه‌ده‌ب ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌کانیانه‌وه‌ بۆمان ره‌وانه‌ ده‌کرێن و بلاویان ده‌که‌ینه‌وه‌

به‌لام سه‌باره‌ت به‌ یانه‌ ئه‌مه‌ خۆت ده‌زانی جیاوازه‌ به‌لام ئێمه‌ وه‌ک به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هه‌موو کات رێگر بووینه‌ له‌و بابه‌تانه‌ی که‌ بێ سه‌رجاوه‌ن یاخود هی شوێنی تر بوون لامان داون


سه‌باره‌ت به‌ پرسیاری دووه‌مت

به‌لێ ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ هۆکاره‌کان چونکه‌ هه‌رزان ده‌ست که‌وتنی هۆست و دۆمه‌ین ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت که‌ هه‌رکه‌س بیه‌ویت به‌ ئاسانی ده‌توانێت ببێته‌ خاوه‌ن ماڵپه‌رێک ئه‌و که‌سه‌ بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ به‌رێوه‌بردنی ماڵپه‌ر کارێکی قورسه‌ زاییاری ته‌واوی ئه‌وێت ده‌رباره‌ی هه‌موو شته‌کان بابه‌ت ئاماده‌کردن که‌ کارێکی ئه‌وه‌نه‌ ئاسان نیه‌ بۆیه‌ ئه‌وه‌ش رێگه‌یه‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ی که‌ ناتوانن ماڵپه‌ر به‌ریوه‌به‌رن یان یانه‌ له‌سه‌ر حسابی که‌سی تر بن و ببنه‌ مشه‌خۆری ئه‌م که‌سانه‌

دووباره‌ ده‌ستت خۆش بێت و ماندوو نه‌بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-08-07 13:45:07

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

دەستەکانت خۆش بێت tina خان بۆ بەردەوام بوونت، منیش خۆشحال دەبم کە گشت تەوەرەکان جێگای ڕەزامەندی ئێوەی خۆشەویست بێت و بە هەموو لایەک بتوانین بگەین بە مەبەست و ئەنجامی تەوەرەکان ...

سەبارەت بە پرسیاری یەکەم، دەتوانم بڵێم یەک لە گۆنجاوترین و باشترین ڕێگاکانی کۆنتڕۆل کردنت باس کرد ... من سەد لە سەد بە ڕێگایەکی گۆنجاوی ئەبینم و تا ڕادەیەکی زۆۆر باش ئەم دیاردەیە کەم ئەکاتەوە, بێگۆمان کەسانێک کە تاقەتی ئەوەیان نەبێت بیر بکەنەوە تاقەتی نووسینی بابەتیشیان نابێت ! من پێشتر ئەم شێوازەم لە چەند ماڵپەرێکی هەمەرەنگی بێگانە بینیومە و دڵنیام لەوەی کە ئەنجامی باشی هەبووە، بۆیە دەکرێ بڵێین ئەمە یەک لەو ڕێگایانەیە کە بتوانرێ ئەم دیاردەیەی پێ کەم بکڕێتەوە ... ئەگەر کاری کۆنتڕۆل کردنی کوردژین یاخۆدیانەیەکیترت پێ بسپێرن چ هەنگاوێک ئەنجام ئەدەیت بۆ کۆنتڕۆل کردنی یانە لەم دیاردەیە ؟ (لێرە دا مەبەست زیاتر گەیشتن بە چارەسەری ئەم دیاردەیەیە)

بۆ پرسیاری دووەمیش سەرنجێکی وام نیە، هاوڕام لەگەلت بەوەی کە پێویستە سەرەتا ئەو گرێ دەروونییەی هەیانە نەمێنێت و فێر ببن چۆن بنووسن و چی بنووسن ئینجا بیر لە سەرکەوتن و ئامانج بکەنەوە ... بە هۆی ئەوەی تەوەری ئەم جارە یەک لایەنەیە و وەکو تەوەرەکانیتر مەودایەکی فراوانی نیە کە بتوانرێ باسیتر بهێنرێتە ناو تەوەرەوە بۆیە لە پێناو درێژە دان بە تەوەر بە پێویستی ئەزانم کە هەڵوەستە لەسەر سەرنجی هاوڕێیان بکەین و گفتۆگووکەمان لە چوارچێوەی دیاریکراوی تەوەرەکە دا بێت کە تاکە لایەنی دزی نێتە ... هاوڕێیان ئاماژەیان بەوە دا کە یەک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە هەرزانی نرخی هۆست و دۆمەینەکانە کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی ببێت بە خاوەن یانە و مەکۆ، ئایا تا چەند پێت وایە ئەمە هۆکارێکئ سەرەکیە بۆ ئەم دیاردە ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-08-07 14:04:00

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

دەستەکانت خۆش بێت :: سەنگین :: خان، خۆشحالم بە بەردەوام بوونی بەڕێزتان لە تەوەرەکە دا ...

بۆ پرسیاری یەکەم بێگۆمان ویژدان پێویستە ڕۆلی خۆی ببینێ و هەموو کەسێک هەست بەوە بکات کە بەم کارە مافی کەسانێک دەخوات و هیچ ڕێزێک بۆ ماندوو بوونی ئەو کەسە دانانێت (یەگەر کار بە ویژدان بکەین ئەو کاتە حکومەتیش تاوانبار ناکەین ههههه)، بەڵام ئیتر ئەمە ئینتەرنێتە و هەر کەسێک لە لایەن خۆیەوە دەتوانێت بە چەند چرکەیەکی کەم مافی کەسانێک بخوات بێ گوێ دانە هیچ بنەمایەک و ڕێزێک بۆ ئەو کەسە ... سەبارەت بە دانانی کۆد و نەهێشتنی کۆپی کردنی بابەت هاوڕایت لەگەڵ خۆشکی بەڕێز تینا خان، هەر وەک لە پەیامی پێشتریش باسمان لەوە کرد دەکرێ ئەمە ڕێگایەکی گۆنجاو بێت بۆ کەم کردنەوەی ئەم دیاردەیە چۆنکە کەسانێک کە تاقەتی ئەوەیان نەبێت کار بە هزریان بکەن و بیر بکەنەوە تاقەتی ئەوەشیان نابێت چەند ڕیزێکی کەمیس بێت خۆیان بنووسن ! مەگەر بچن دزیەکی ئاشکرا بکەن و بە ڕەسم گرتنی شاشەکە بابەتەکە دابنێن !

سەبارەت بە پرسیاری دوومیش بۆمان دەردەکوێت کە بەڕێزتان بە شێوەیەکی گشتی پێت وایە ئەمە زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ خۆدی ئەندامەکان نەک بەڕێوەبەرایەتی یانە و مەکۆ ... بە هۆی ئەوەی لە کۆتایی تەوەر نزیک دەبینەوە و شتێکی وا نەماوە کە تیشکی بخەینە سەر، لە ماوەیەکی نزیکیش دا دوا شرۆڤە بۆ تەوەر دەنووسم، بۆیە پێم باشە هەمان ئەو پرسیارانەی ئاراستەی تینا خانم کرد ئاراستەی بەڕێزت بکەم و بۆچوونی بەڕێزیشتان لەم باەرەیەوە بزانم تا لە دوا شرۆڤە سوودی لێ ببینین:
ئەگەر کاری کۆنتڕۆل کردنی کوردژین یاخۆد یانەیەکیترت پێ بسپێرن چ هەنگاوێک ئەنجام ئەدەیت بۆ کۆنتڕۆل کردنی یانە لەم دیاردەیە ؟ (لێرە دا مەبەست زیاتر گەیشتن بە چارەسەری ئەم دیاردەیەیە) هەروەها پسرسیاری دووەمیش هاوڕێیان ئاماژەیان بەوە دا کە یەک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە هەرزانی نرخی هۆست و دۆمەینەکانە کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی ببێت بە خاوەن یانە و مەکۆ، ئایا تا چەند پێت وایە ئەمە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەم دیاردە ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-08-07 14:28:51

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

دەستەکانت خۆش بێت کاک sirwan بۆ بەردەوام بوونت لەگەڵمان، خۆشحال بووم ...

ڕوونکردنەوەیەکی پێوسیت و گۆنجاو بوو بۆ تەوەرەکەمان چۆنکە ئێمە کە باس لە شتێک بکەین پێویستە لە خۆمانەوە دەست پێ بکەین، تەورەکەش کە لە یانەی کوردژین دانراوە بە پێویستم زانی هەر کوردژین وەک نموونە باس بکەین (لە نموونەکەش زیاتر مەبەستم یانە بۆ نەک ماڵپەر)، بەو پێوەرانەی ئاماژەت پێدا بێگۆمان ئەوە مان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە کوردژین بووتە جێگای ڕەزامەندی بەکارهێنەر و خوێنەرانی و سوودێکی زۆری لێ وەردەگیرێ ... ئەمەیان ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بوو بۆ خوێنەران و ئەندامان و بۆ خۆدی تەوەرەکەش بە تایبەتی.

سەبارەت بە دوا وەڵامیش بە دڵنیایەوە ئەم هەرزانییە کاریگەری خۆی هەیە و نەبوونی خانیاری تەواویش لە لایەن خاوەن یانە و مەکۆکان ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی ئەم کەسانە بێ گوێ دانە هیچ مەرجێک ببن بە مشەخۆر لە پێناو داڕووخان ! کە من بە شکستی ئەبینم نەک سەرکەوتن ... تەنها سەرنجێکم ماوە هەر سەبارەت بە هۆست و دومەین پێم باشە ڕوونکردنەوەی بەڕێزتان بزانم کە ئەو پرسیارەم لە کاک خەلات کرد بەڵام تا ئستا وەڵامی نەبووە، ئایا گران کردنی نرخی هۆست و دومەین چارەسەرێکی گۆنجاوە یاخۆد تەنها گۆشارێکە بۆ سەر بەکارهێنەرانی نێت ؟ یاخۆد چ مەرجێک بۆ فرۆشتنی هۆست و دۆمەین دابنرێت ؟ کە لە بەرژەوەندی گشتی دا بێت ؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-08-07 15:17:12

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

دوباره‌ سڵاو

پرسیت ئه‌گه‌ر کۆنترۆڵی یانه‌یه‌کت به‌نه‌ ده‌ست چی ئه‌که‌یت بۆ پاراستنی بابه‌ته‌کانت و نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ یانه‌که‌ت
وه‌ک و وتم هه‌ر ئه‌م کاره‌ ئه‌که‌م که‌ کۆنترۆڵ بخه‌مه‌ سه‌ر په‌یجه‌کان تا ئه‌م دیارده‌یه‌ بونی نه‌بێت له‌ یانه‌که‌ما

بۆ ئه‌وه‌ش که‌ ئه‌ڵێی هه‌رزانی نرخی هۆست و دۆمیه‌ن هۆکارێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شته‌ بلاو بێت
پێم وایه‌ ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ بونی ئه‌م دیارده‌یه‌ بونی ینه‌و ماڵپه‌ڕی فری یاخود هه‌رزان وا ئه‌کات هه‌مو که‌سێک ببێته‌ خاوه‌نی یانه‌و ماڵپه‌ڕو
هه‌ر شتێک بیه‌وێت تیایا بلاوبکاته‌وه‌ به‌ باش و خراپه‌وه‌ ئه‌م نه‌ک ته‌نها بۆ بابه‌تی کۆپی به‌ڵک و بۆ هه‌وم فکره‌یه‌کی هه‌ڵه‌و هه‌مو شتێکی نادروست
بێگومان ئه‌مه‌ش هۆکارێکه‌ بۆ بونی ئه‌م دیارده‌یه‌

دوباره‌ ده‌ست خۆش بۆ درێژه‌ دان به‌ ته‌وه‌ر هیوادارم بگه‌ینه‌ ئه‌نجامێکی گونجاو بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-08-07 19:24:48

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دزی نێت !

جارێکی دیکە سڵاو بـۆ سەرجەمتان خۆشبەختم بە دوبارە بەشداربونەوەم سوپاس بـۆ یەزدان کەتەمەنی پێبەخشیم و دەتوانم وەڵامێکیتر بنوسم

پێش چوونەسەر وەڵام دانەوەی پرسیارەکەت گلەییەکم لەئەندامان ھەیە: بەڕاستی جێگای داخە کەلە تەوەرێکی گرنگی وەک ئەم تەوەرە کەمترین بەشداری دەبینرێت من چاوەڕێبووم کەسانێکی زۆۆر بەشداریبکەن بەتایبەت کە تەوەرەکە لەیانەیەکی وەک کوردژین دانراوە چونکە من پێموابوو ئەوانەی بابەت دەنووسن و ئەوانەی بابەتیان دەبرێت قسەگەلێکی زۆۆریان ھەیە بۆوتن و ڕێگا چارەی باشیان لایە بۆ ئەوەی ئەوانەی بابەت دەبەن ڕێنموونی بکەن بەڵام بەداخەوە کە تا ئێستا تەنھا ٤ کەس ڕاوو بۆچونیان نووسیوە به هه ر حــاڵ

سەبارەت بە پرسیارەکانیشتان بەڕێزەکەم ڕای من بەم جۆرەیە:-

ئەگەر کاری کۆنتڕۆل کردنی کوردژین یاخۆد یانەیەکیترت پێ بسپێرن چ هەنگاوێک ئەنجام ئەدەیت بۆ کۆنتڕۆل کردنی یانە لەم دیاردەیە ؟

ئەگەر چی من ھەرگیز بیرم لەوەنەکردوەتەوە یانەیەکم ھەبێت بەڵام بیرم لەوە کردوەتەوە لەیانەیەکدا چی بکرێت بۆ کۆنترۆڵ کردن .
من پێموایە ئەگەر ھەربەشێک سەرپەرشتیاری لێھاتوو شارەزای خۆی ھه بێت وە بەوردی چاودێری بابەتەکانی ئەوبەشەبکات بەدڵنیاییەوە ئەمەکارێکی تاڕادەیەک (ناڵێم سەد لەسەد)  سەرکەوتودەبێت و ئەوپەڕی کەمترین بابەت دەبرێت و دەھێنرێت ،، بەڵام وەک وتم کەسانی لێھات و شارەزا لەو بەشەی کەبۆی دادەنرێت , وە بەدواداچون بکات بۆ ئەو بابەتانەی دادەنرێت و تاڕادەیەک زانیاری وەر بگرێت لەسەریان ,لەبارەی ھێنان و بردنیان کە ئێستا گوگڵ ماڵی ئاوابێت ئاسانکاری تاڕادەیەک بۆکردووین و بەسێرچێک بۆمان دەدۆزرێتەوە لەکوێیە و لەکوێنیە ئەو بابەتە


یەک لە هۆکارەکانی ئەم دیاردەیە هەرزانی نرخی هۆست و دۆمەینەکانە کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە ئاسانی ببێت بە خاوەن یانە و مەکۆ، ئایا تا چەند پێت وایە ئەمە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەم دیاردە ؟

بەدڵنیاییەوە هەرزانی نرخی هۆست و دۆمەینەکانيش ھۆکارێکی ترە و وەمن وەک خۆم بەھۆکارێکی زۆۆر سەرەکی دەزانم ئەگەر بێت و چه ند یانەیەک ھەبێت و زۆۆر ترین ئەندام بەشداربن بەدڵنیاییەوە ئەم ھۆکاری بابەت دزینە زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر کەم دەبێتەوە ، ئێستا ھەرکەس ھەڵدەستێت یانەیەک دروست دەکات ،، من زۆۆر سەیرم لێیەت کە ئەندام رۆژانە لە کوردژینەوە داوادەکات فریاکەون یانەکەم تێک چوو مەکۆکەم چیلێھاات وماڵپەڕەکەم چی لێھات .

ھەرچەندە ھیچ یاسایەک پەیڕەوناکرێت لەم وڵاتەو من تەنھا کاتی خۆم دەکوژم بەنوسینی ئەم چەند دێڕەم بەڵام پێم وایە ئەگەر یاسایەک ھەبێت بۆ دانانی یانە و مەکۆ و ئەوانەی کەبەتەمان یانەو مەکۆدانێن سەرەتا فێر بکرێن لەشێوازی دروست کردنی سایتەکە و چۆنیەتی ڕێک خستن و تەرتیبات و نازانم چی ئەوکات چاودێری وردی ئەو یانەو ماڵپەڕ و مەکۆیانە بکرێت ئەوەی ئێستا ھەی لەو کاتەدا نابینرێت

ئەمە بۆچونی منە و خوازیارم ھەموولایەک تەندروست بن وەزۆۆر دڵتەنگم بە کەم بەشدار بوونی ھاوڕێیانم و خوازیارم تەمەنم باقی ھەبێت و بتوانم لەبابەتەکانی ترت بەشداربم ئەندامە رۆح سوک و چالاکەکه ی نـاو یانەی کوردژین بەڕاستی من دڵ خۆشبووم بەبەشداری کردنم و خوازیارم ھەم تۆی گوول  دوابابەتت نەبێت و ھەم منیش دوا بەشداریم نەبێت وە دەخوازم ئەندامان ئاوڕێک لەم بەشەبدەنەوە و زۆۆر ترین بەشداربووو ببینرێت

ھەربژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-08-07 21:35:15

hanasa9
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-01
دواترین سه‌ردان: 2012-01-30
په‌یامه‌كان: 186
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

ده‌ست خۆش به‌ڕیز ساد بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جێی خۆیه‌تی گفتووگۆی له‌سه‌ر بکه‌ین چونکه‌ ئه‌م دیاریده‌یه‌
به‌ربڵاوه‌ له‌ نێو ماڵپه‌ره‌ کوردیه‌کان و یانه‌ و ماکۆکانیش بۆیه‌ منیش به‌کارێکی نه‌شیاوی ئه‌زانم دوره‌ له‌ کرده‌وه‌ی
که‌سێکی رۆشنبیر و هۆشیار من نازانم ئه‌وه‌ چ مانایه‌ک ئه‌دات به‌ ده‌سته‌وه‌ که‌ بابه‌تیک هی خۆت نه‌بێت و
مانوو بونی تیا نه‌بێت من کاتێک به‌ په‌رۆشی بابه‌تاکنمم که‌ نوسینی خۆم بێت نه‌ک وه‌رگیراو و بێ ناو هێنانی
خاوه‌نه‌که‌ی  با درێژه‌ به‌ قسه‌کانم نه‌یه‌م و پرسیاره‌کانت وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌


* نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟

به‌ڵێ بێگومان هه‌ندێ ماڵپه‌ر هه‌یه‌ زۆر شپرزه‌و ناڕێکه‌ واته‌ که‌س به‌ که‌س نیه‌ و هه‌ر ئه‌ندامه‌ و خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی په‌یامه‌ به‌تایبه‌ت له‌و مه‌کۆیانه‌ی پله‌ی ئه‌ندامێتی تێدایه‌ ئه‌وه‌ی خۆشحاڵیه‌ بیڵێم ئه‌وه‌یه‌ که‌ یانه‌ی کورد ژین تا ڕاده‌یه‌کی زۆر رێگه‌یان له‌ بابه‌تی بێ سه‌رچاوه‌ گرتوه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی سه‌رکه‌وتن


* چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێوان یانە و مەکۆکان ؟

به‌ڕای من وه‌ک له‌سه‌ره‌وه‌ باسم کرد دیاریده‌ی پله‌ به‌خشین به‌ ئه‌ندامان وای کردوه‌ ئه‌ندام زۆرترین په‌یامی هه‌بێت بۆ زۆرکردنی په‌یامه‌کانی ده‌ست ئه‌یاته‌ ئه‌م دیاریده‌یه‌


* ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێش بخەن ؟

به‌ کارێکی نه‌شیاوی ئه‌بینم هیج جۆره‌ سه‌رکه‌وتنێکی تیا نابینم هه‌موو شتێ به‌ ئه‌رک و ماندوو بونه‌وه‌ خۆشه‌ نه‌ک له‌سه‌ر حسابی که‌سانی تر خۆت پێ بگه‌یه‌نیت و خۆت پێش بخه‌یت


ده‌ستت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ماندوو نه‌بیت
هه‌ر شاد بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-08-07 22:47:56

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: دزی نێت !

سلاو ورێز
ده‌ستی به‌رێزتانیش خۆش بێت و سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ک بۆ به‌شداری کردن له‌ بابه‌ته‌که‌ و درێژه‌ دان به‌ باس و گفتوگۆیه‌کان ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا تێڕوانینی زۆر جیاوازه‌ له‌سه‌ر " دزینی بابه‌ت " له‌ نێت دا به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ وردی پێداچوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ین بۆ بڕگه‌ و راو سه‌رنجی هاورێیان ئه‌بینین شتی جوان وتراوه‌ و له‌ یه‌ک سوچی جیاجیا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ ئه‌مه‌ش زیاتر بابه‌ته‌که‌ ده‌وله‌مه‌ندتر ده‌کات

سه‌باره‌ت به‌ پرسیاره‌که‌ی به‌رێزتان :
ره‌نگه‌ به‌ گران بوونیان جیاوازییه‌ک بخاته‌ نێو دنیای وێب له‌ رووی دزینی بابه‌ت به‌لام ئه‌گه‌ری گران بوون زۆر قورسه‌ جونکه‌ هه‌موو کات ئه‌و که‌سانه‌ بیر له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ خۆیان باشترین و زۆرترین هۆست و دۆمه‌ین دابین بکه‌ن به‌نرخی هه‌رزان و گونجاو بۆیه‌ له‌ کاتی ئێستادا ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ کارێکی ئاسان نه‌بێت به‌لام ئه‌گه‌ر په‌یره‌ویش بکرێت ره‌نگه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ شیوه‌یه‌کی زۆر جیاواز به‌ره‌و کاڵ بوونه‌وه‌ و نه‌مان نه‌چێت به‌لکو به‌ رێژه‌یی گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت بۆیه‌ به‌رای من ئه‌مه‌ رێگه‌ چاره‌ نیه‌ بۆ نه‌مان و بنبڕکردنی ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌لکو ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌جێته‌ قالبی " هۆشیاری تاک له‌سه‌ر هه‌ست کردن به‌ به‌رپرسیاره‌تی و ماف " وه‌ک له‌ بابه‌تێکدا باس له‌ هۆشیاری کراوه‌ بۆیه‌ به‌ش به‌حالی خۆم ره‌نگه‌ رێگه‌یه‌ک بۆ جاره‌سه‌ر بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ هۆشیاری تاک بێت له‌ مه‌ڕ هه‌ست کردن به‌ ماف و ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی بۆیه‌ ئه‌مه‌ ره‌نگه‌ زیاتر بجێته‌ قالبی گوشاریکی کاتی بۆ سه‌ر بواری نێت و به‌کارهێنه‌رانی به‌لکو رێگه‌ چاره‌یه‌کی گونجاو نه‌بێت به‌لام ره‌نگه‌ کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆر یان که‌می هه‌بێت بۆ که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌ نه‌شیاوه‌ ئه‌مه‌ش به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌کارهێنه‌ران ره‌نگه‌ ئه‌و کات که‌متر بتوانن ئه‌و بڕه‌ دابین بکه‌ن ئه‌گه‌ر بێتو وه‌ک ماڵپه‌رێکی مشه‌خۆر بن له‌سه‌ر حسابی که‌سانی تر

سه‌باره‌ت به‌ بوونی مه‌رج ئه‌مه‌ کارێکی زۆر ئه‌سته‌م و قورسه‌ جونکه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ ته‌نها لای ئێمه‌ باو نیه‌ به‌لکو لای زۆربه‌ی ماڵپه‌ر و مه‌کۆیه‌ عه‌ره‌بی و ئینگلیزیه‌کانیش باوی هه‌یه‌ به‌لالم لای ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌کی وایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌که‌ گرنگه‌ و بایه‌خی پێ ئه‌ده‌ن و ئاماژه‌ی پێ ئه‌ده‌ن به‌لام لای ئێمه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئاستی رۆشه‌نبیری و هه‌ست و هۆشیاری تاکی کۆمه‌لگا به‌رامبه‌ر به‌ ماف و ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی بۆیه‌ به‌رای من مه‌رجێک ئه‌وه‌ بێت که‌ باشترین کات بگونجێت له‌گه‌ل به‌کارهێنه‌ران ئه‌وه‌یه‌ که‌سه‌کان خۆیان هه‌ست به‌ به‌رپرسیاره‌تی و ئه‌رک و ماف بکه‌ن و افی که‌سانی تریان له‌به‌رچاو بێت وه‌ک هی خۆیان له‌به‌ر چاوه‌

دووباره‌ ده‌ستت خۆس بێت و ماندوو نه‌بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-08-08 10:57:59

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دزی نێت !

دەەستەکانت خۆش بێت کاکە ساد کڵاون بۆ ئامادە کردنی ئەم تەوەرەیە بەراستی تەوەرێکە لە کاتی خۆیدا بوو چونکە لە کاتی ئێستا دزی نێت زۆر زۆر بوونە ئەمەش وای کردوە نوسین و ئەم تەکنۆلۆجیایەت لەبەر چاو بکەوێنێت....

نامەوێت زۆر درێژەی پێ بدەم هاورێێان باسی زۆر شتیان کردوە .

بۆ وەڵامی پرسیارەکانت


* نەبوونی کۆنتڕۆل لەسەر ماڵپەرەکان هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە ؟

بێگومان نەبوونی کۆنترۆڵ وا دەکات ئەم دیاردەیە پەرە بسەنێت بەر بڵاوی لەم دیاردەیە بە ئاشکرا بە دەر دەکەوێت.


* چ هۆکارێک وا دەکات ئەم دیاردەیە بوونی هەبێت ؟ بە تایبەت لە نێوان یانە و مەکۆکان ؟

تاکو هۆکار بە لای منەوە هەست نەکردن بە بەرپرسیارێتی وا دەکات ئەم دیاردەیە ئاوا پەرە بسەنێت چونکە ئەگەر کەسێک هەست بکات بە بەرپسیاری قەت هەوڵی ئەم جۆرە کارە نادات بەڵام کاتێک هەست بوونی نەبێت لە تاکی بەکارهێنەری ئەم تەکنۆلۆجیایە ئەوە ئەم دیاردەیە بوونی دەبێت!!.


* ڕات چیە بەرامبەر ئەم دیاردەیە کە کەسانێک دەیانەوێ لەسەر حسابی ماڵپەرانیتر خۆیان پێش بخەن ؟

بە یەکێک لە دیاردە ناشرینەکانی جیهانی ئینتەرنێتی دەزانم وەکارێکی هەتا بڵێت قێزەوەنە ئەمە وا دەکات ئەوانەی دزیان لێدەکرێت ساردبنەوە لە نوسین بەتایبەتی لە مەکۆ یانەکاندا .وە ئەگەر خاوەن ماڵپەر ئەیەوێت بەم کارە خۆی پێش بخات ئەوە خەیاڵی خەوە بەڵکو ئەمە وا دەکات ئاستی خوێنەری ئەو جێگایە زۆر لاواز بێت کە کاری دزی تێدا بڵاو دەکرێتەوە چونکە هەموو کەس ئەوە دەزانن ئەمەی ئەم کارە دەکات ئەمە هەستی خۆی نیە بەڵکو هەستی کەسی بەرمابەرە دزراوە و لێرە دانراوە.
بەکورتیەکەی هیچ جۆرە پێشکەوتنێک لەم جۆرە کارەدا بەدای ناکەم...

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2011-08-11 09:07:15

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

وەڵام بۆ بەڕێز tina خان،
دەستەکانت خۆش بێت بۆ بەردەوام بوونت لە تەوەرەکە دا ... هەر بژیت
پێم وابێت بەردەوامی بەڕێزتان لەم تەوەرە دا هەموو ئامانجەکانی پێکا و ئەوەی مەبەستم بوو لەم تەوەرە دا هەمووی باس کرا ... تەنها دەست خۆشیت لێ ئەکەم و تەمەن درێژ بیت ... تەنها دوا شرۆڤە ماوە بۆ تەوەر بنووسم.

وەڵام بۆ بەڕێز :: سەنگین :: خان،
دەستەکانت خۆش بێت و هەر بژیت بۆ ووتە جوانەکانت ...
ئەوەی مەبەستم بوو لەم تەوەرە دا هەمووی ئاماژەی پێکرا لەگەڵ بەڕێزتان و شتێکی وا نەماوە جگە لە دوا شرۆڤە بۆ ئەم تەوەرە، دووبارە دەست خۆش و تەنها سەرنجێکم هەیە لەسەر گلەییەکەت بۆ ئەندامان، لە ڕاستیدا بەشدار بوونی چەند ئەندامێک کە خاوەن بیر و بۆچوون و هەستێکی جوان بن زۆر لەوە گرنگترە کە ئەندامانی زۆر بەشدار بن، مەبەستم لەوەیە ئەوە گرنگە بەشداریەکان ناوەڕۆکی بابەتەکە دەوڵەمەند بکەن کە زۆر بە خۆشحاڵییەوە دەڵێم تۆی بەڕێز و سەرجەم بەشداربووە بەڕێزەکانیتری ئەم تەوەرە منیان گەیاندە ئامانجی تەوەرەکەم، کە ئەمەیان بۆ من زۆر گرنگە ... هەر بژین

وەڵام بۆ بەڕێز کاک ₰ sîrwan ₰
دەستەکانت خۆش بێت برای بەڕێز، بەردەوامی بەڕێزتان لەم تەوەرە دا جێگای دەس خۆشییە ...
وەک گشت هاوڕێیان توانیم لەگەڵ بەڕێزیشتان هەموو ئەو لایەنانەی مەبەستم بوو باس بکەین و ئامانجەکەمان بپێکین، کە بە خۆشحاڵییەوە توانیمان چەند وورد بوونەوەیەک لەم دیاردەیە بکەین ... سەرکەوتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#20 2011-08-11 09:17:16

Sad Clown
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-17
دواترین سه‌ردان: 2012-07-09
په‌یامه‌كان: 193
WindowsSafari

Re: دزی نێت !

وەڵام بۆ بەڕێز hanasa9 خان و بەڕێز کاک ☀Yadgar☀ 

دەستەکانتان خۆش بێت و هەر بژین ... سۆپاس بۆ بەشدار بوونی ئێوەی بەڕێز،
پێم باش بوو لەگەڵ بەڕێزتان درێژە بە گفۆگوویەکە بدەین بەڵام پێم وایە کاتی ئەم تەوەرە بەرەو تەواو بوون ئەڕوات و ماوەیەکی زۆرە لەبەردەم باسکردنە، داوای لێبووردنیش دەکەم کە لەوانەیە چەندێک خەتای خۆشم تیا بێت بەوەی کە درەنگ وەڵامم داونەتەوە بەڵام بە هۆی نەبوونی کاتەوە هەر ئەوەندە فریای کەوتم ...
دووبارە دەست خۆشیتان لێ ئەکەم و پێم باشە وەڵامی بەڕێزتان بزانم دەربارەی ئەو دوو پرسیارەیتر کە لەگەڵ هاوڕێیانیش باسمان کرد:

* ڕا و بیروبۆچوونتان چیە دەربارەی هەرزانی نرخی هۆست و دۆمەینەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئەم دیاردەیە ؟ بە مانایکیتر ئاسان دەست کەوتنی ؟
* گۆنجاوترین ڕێگا چیە بۆ کۆنتڕۆل کردنی ئەم دیاردەیە لە ناو دنیای نێتی کوردی دا ؟

هیوادارم بتوانن لە ماوەیەکی نزیکدا کاتی وەڵام دانەوەی ئەم پرسیارانەتان هەبێت و بۆچوونی خۆتان بنووسن، بۆ ئەوەی بۆچوونەکانی بەڕێزتان ڕۆلی خۆی هەبێت لە دوا شرۆڤەی تەوەر ... هەر سەرکەوتوو بن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net