.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سڵاو لە سەرجەم ئازیزان و خۆشەویستانی یانە ، هیوای بەختەوەریتان بۆ ئەخوازم .
ئازیزان؛ بە پێویستام زانی سەرجەم یاساکان و ڕێنماییەکانی یانە بخەینە بەرچاوی ئێوەی ئازیز بۆ ئەوەی گفت و گۆیەکی جددی لەسەربکەین و بتوانین بە هەموومان وێنەیەکی جوانی یاسا‌و ڕێنماییەکان بنەخشێنین ، هیوادارم سەرجەم ئەندامان بەشداری بکەن و بە سەربەستی ڕای خۆیان دەربڕن ، بە دڵنیاییەوە سەرجەم ڕەخنەو پێشنیازەکانتان لەبەرچاو ئەگیرێت .
یاساکانی یانە :
1_ پێویسته ببیت به ئه‌ندام بۆئه‌وه‌ی سود له بابه‌ته‌کانی یــانــه وه‌ربگریت .
2_ نوسین له یانه ئه‌بێ به زمانی شیرینی کوردی بێت ، به‌پێچه‌وانه‌وه بابه‌ت ڕه‌ش ئه‌کرێته‌وه .
3- ناوی ئه‌ندام ده‌بێت شـیاوو گونجاو بێت ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ نازناوی کورد دا بگونجێت هه‌رناوێک ناشیاوو بێ مانا بێت
ڕاسته‌وخۆ ئه‌سڕدرێته‌وه..
4_ پێویسته ئه‌ندام پۆستی ئه‌لیکترۆنی ( e mail ) ی خۆی به ته‌واوی بنوسێ بۆ ئه‌وه‌ی له گۆڕانکریه‌کانی یانه ئاگادار
بکرێته‌وه .
5_ ئه‌ندام پێویسته ڕێز له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یانه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یانه بگرێ .
6_ ئه‌ندام ده‌بێت یه‌ک جار‌و به‌یه‌ک ناو تۆمار بێت ، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی به‌ناوی تر تۆمارده‌بن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه
کۆنترۆڵی ئای‌پی یه‌که‌یان ده‌کرێت و مافی ئه‌ندامێتی نامێنێ له یانه .
7_ دانانی لینک و ووێنه‌ی ناشیاو وه‌کو (سایتی سێکسی یان وێنه‌ی سێکسی ) به هیچ جۆرێک ڕێ پێدراو نی یه‌و خاوه‌ن
بابه‌تی له‌م جۆره مافی ئه‌ندامێتی لێ ئه‌سه‌ندرێته‌وه .
8_ دانانی ژماره‌ت ته‌له‌فون و مۆبایل له‌هه‌رشوێنێکی یانه‌دابێت ، ڕێپێدراو نیه .
9_ له کاتی گواستنه‌وه‌ی بابه‌ت له یانه‌ی کوردژینه‌وه بۆ یانه‌و ماڵپه‌ڕه‌کانی تر پێویسته ئاماژه به ناوی یانه‌ی کوردژین
بدرێت هه‌روه‌ها له کاتی نوسینی بابه‌تێک یا دانانی پرۆگرامێک له‌یانه‌ی کوردژین له لایه‌ن ئه‌ندامه‌وه پێویسته ئاماژه
به‌سه‌رجاوه‌که‌ی بدات.
10_ بابه‌ت نوسین دژ به‌هه‌ر ئایینێک و سوکایه‌تی کردن به کۆمه‌ڵی کورده‌واری و حیزب و لایه‌نه‌کان و
سه‌رکرده و لێپرسراوان به هیچ جۆرێک ڕێگه‌پێدراو نی‌یه.
11- له کاتی بابه‌ت نووسیندا ئه‌بێت سه‌ردێڕ گوزارشت له ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که بکات .
12_ قه‌باره‌ی وێنه‌ی واژۆی ئه‌ندام پێویسته له ( 440 درێژی به 320 pxl ) گه‌وره‌تر نه‌بێت و ناشبێت دوو وێنه له واژوو دابنرێت ، به پێچه‌وانه‌وه وێنه‌ی
واژۆکه‌ی ڕه‌ش ئه‌کرێته‌وه له لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانه‌وه بێ ئاگاداری ئه‌ندام .
13_ له‌زانیاری تاکه‌که‌سی ئه‌ندام دا پێویسته له‌شوێنی نیشته‌جێ بوونی ته‌نها ناوی شوێن ( واته شار یا ووڵات ) بنوسێت
وهیچ جۆره نوسینێکی تر ڕێپێدراو نیه و بێ ئاگاداری ئه‌ندام ئه‌سڕێته‌وه .
14_ په‌یامی تایبه‌تی ئه‌ندامی نوێ ناچالاک ئه‌بێت ، به‌چالاک بوونی ئه‌ندام له بواره‌کانی خزمه‌ت به یانه و ئه‌ندامان و
پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی به‌سوود یا له‌کاتی پێویست دا په‌یامی تایبه‌تی ئه‌مدام چالاک ئه‌کرێت ، ژماره‌ی په‌یامه‌کان و
ماوه‌ی به‌ئه‌ندام بوون هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نابێت به‌چالاک کردنی په‌یامی تایبه‌تی ئه‌ندامه‌وه .
15_ پێویسته ئه‌ندام وێنه‌کانی له بنکه‌ی بارکردنی یانه‌ی کوردژین باربکات بۆ پاراستنی مافی یانه و ئه‌ندام له گواستنه‌وه‌ی
وێنه‌کان بۆ یانه‌کانی تر .
16- دانانی کۆد له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌کاندا ڕێگه‌پێدراو نی‌یه ، هه‌ر ئه‌ندامێک پێویستی به کراک یا سریالی به‌رنامه‌یه‌ک بێت
ئه‌توانێ به په‌یامی تایبه‌ت خاوه‌ن بابه‌ته‌که ئاگادار بکاته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانیان .
17- هاک کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامه کانی هاک کردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌پێدراو نی‌یه .
18- ڕیکلام کردن بۆ مه‌کۆ یان بۆ ماڵپه‌ڕی کوردیی له ناو بابه‌ته‌کانی یانه یان له‌سه‌ر وێنه‌ی واژۆ و وێنه‌کانی تر و ( دانای
به‌سته‌رو ماڵپه‌ڕ له واژۆ و وێبگه ) نایاساییه و به هیچ جۆرێک ڕێگه پێدراو نی‌یه .
19- ئه‌ندام ئازاده له نوسینی هه‌ر ڕه‌خنه‌و پێشنیازێک که هه‌یبێت به مه‌رجێک ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌رو پێشنیازی نابه‌جێ نه‌بێت !
هه‌ر ئه‌ندامێک چه‌ندین جار ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ئاراسته‌ی ئه‌ندامێکی یانه یا ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بکات مافی ئه‌ندامێتی ڕا ئه‌گیرێت .
20- یاساکانی یانه‌ی کوردژین له‌کاتی پێویست دا گۆڕانکاریان تیا ئه‌کرێت .
ڕێنماییەکانی یانە ؛
*. نووسیــن و بڵاوکـــردنه‌وه‌ی بـــابه‌ت له یــــانه‌ی کوردژیـــن ده‌بێت به زمـــانی شـــیرینی کوردی بێت. ڕێــگه به‌هیچ زمـــانێکی تر نـــادرێت بۆ بـــڵاو کردنـــه‌وه‌ی بـــابه‌ت.
له‌م بـــه‌شـــانه [[ گفتوگۆ و ڕاپرســـی ، هۆنراوه و په‌خــشان ، کتێب و چیرۆک و ڕۆمـــان ]] ده‌بێت فۆنت و کیبۆردی کوردی به‌کـــاربهێنرێت، بـــڵاو کردنه‌وه‌ی بـــابه‌ت تێدا به پیتی لاتینی ڕێـــگه پێدراو نی‌یه.
[[ تێبـــنی / ئه‌م ڕێـــنماییه به‌شـــی زمــانه‌وانی و وه‌رگێـــڕان نـــاگرێته‌وه چون تایبه‌ته به زمــانه‌کانی تر ]]
*. له‌کـــاتی بـــڵاوکـــردنه‌ی هه‌ر بـــابه‌تێک ده‌بێت سه‌ردێـــڕی بـــابه‌ت شـــیاوبێت و گوزارشــــت له نـــاوه‌ڕۆکی بـــابه‌ت بـــکات. به‌پێچـــه‌وانه‌وه هه‌ر بـــابه‌تێک سه‌ردێره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نـــاوه‌ڕۆک گونجاو نه‌بێت ده‌ســردێته، به‌تـــایبه‌ت به‌شـــه‌کانی [[ هـــاوکاری ، پرسیار و وه‌لام ، گفتوگۆ و ڕاپرسی .... هتد ]] که‌پێوسته سه‌ردێڕیان ڕون و ئاشــکرابێت. ئه‌م ووشـــانه ڕێگـــه پێدراو نی‌یه [[ سڵاو، ئه‌ی هـاوار!، هاوکاری، برسیارێک ، فریام که‌ون ..... هتد ]] که‌به‌هیچ شێـــوه‌یه‌ک گوزارشت له‌نـــاوه‌ڕۆک نـــاکات.
*. هه‌رکـــاتێک له‌هه‌ر به‌شێک له‌هه‌ر په‌یـــامێک ده‌ســته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ران ئـــاگاداری بۆ ئه‌ندام بنووســـن، ئه‌نــدام بۆی نی‌یه ده‌ســکاری بــکات و ئـــاگاداریه‌که لابه‌رێت، به‌پێچــه‌وانه‌وه توشی لێپێچـــیه‌نه‌وه ده‌بێت.
*. له‌کاتی دانـــانی بـــابه‌ت و بڵاو کردنه‌وه‌ی له‌یـــانه‌ی کوردژیـــن ده‌بێت سه‌رچـــاوه‌ی بـــابه‌ت ڕون و دیار بێت به‌م شێوه‌یه.
[[ هه‌ر بـــابه‌ێک خۆت ئـــاماده‌کاری یــان وه‌رگێری یـــان هۆنراوه و چیرۆکی خۆته پێوسته ئــاماژه بــانه‌وی خۆت بده‌یت، هه‌ر بـابه‌تێک له مــاڵپه‌ر و سه‌رچاوه‌ی تری کوردیه‌وه هـــاتووه ده‌بێت ئـــاماژه بــه‌ناوی شوێنه‌که یــانه‌که‌سه‌که بدرێت به‌بێ دانــانی به‌ســته‌ر.]]
*. دانـــانی بابه‌تی دووبـــاره له‌هه‌ر به‌شێک بێت لاده‌برێت. بـــابه‌ت ده‌بێت سوود به‌خشبێت و مایه‌ی گه‌یـــاندنی زانیــاری بێت به ئـــه‌ندامـــان.
*. هه‌ر ئه‌ندامێک بــابه‌ت داده‌نێت له‌به‌شی [[ پرسیـــار و وه‌لام ، زمـــانه‌وانی وه‌رگێران ]] ده‌بێت زانیـــاری ته‌واوی لابیت و شـــاره‌زایی هه‌بێت له‌م بـــابه‌ته‌ی که بــــڵاوی ده‌کــــاته‌وه. به‌پێچـــه‌وانه‌وه بـــابه‌ت لاده‌بـــرێت.
*. هه‌ر یـــاریه‌ک که داده‌نرێت ئه‌گه‌ر ده‌ســته‌ی به‌رێوه‌به‌ران پێیـــان په‌سند نه‌بێت، به‌کۆی ده‌نگی ده‌سته لاده‌برێت و ئه‌ندام مـــافی ئه‌وه‌ی نی‌یه له هۆی لابردنـــه‌که‌ی بپێچـــێته‌وه. [[ به‌شی یــــاری به‌تایبه‌ت ]]
*. هه‌ر بـــابه‌تێک که داده‌خـــرێت بۆ زانیـــــانی هۆکـــاره‌که‌ی ده‌ســته‌ی به‌ڕێـــوه‌به‌ران ئـــاگاداری له بـــابه‌ته‌که ده‌نووســـن. [[ ته‌نهـــا له به‌شی پرسیار و وه‌ڵام یان هـــاوکاری نه‌بێت که هۆکه‌ی ده‌گرێته‌وه بۆ ته‌واو بوونی بـــابه‌ته‌که و وه‌رگـــرتنی وه‌ڵامی تـــه‌واو. ]]
*. له‌کـــاتی بـــڵاوکردنــه‌وه‌ی بـــابه‌ت هـــه‌وڵبده گونجاو ترین به‌ش بۆ بـــابه‌ته‌که‌ت هه‌ڵبژێریت له‌یــــانه. وه دانـــانی یه‌ک بـــابه‌ت له دووبـــه‌شی جیــا ده‌بێته هۆی لابــــردنی هـــه‌ردوو بــــابه‌ته‌که.
*. له‌کــاتی دانــانی وێـــنه ده‌بێت ئه‌م چـــه‌ند خـــاڵه ڕه‌چاو بکرێت:-
1. وێـنه‌ی واژوو قه‌بـاره‌که‌ی [[ 440 پانی * 320 درێژی ]] پیکسڵ بێت و له‌یه‌ک وێـنه پێک هــاتبێت، دانــانی زیاتر له وێـنه‌یه‌ک رێگه‌نــادرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دانــانی ڤیدیۆ له واژوو رێگه پێدراو نی‌یه، هه‌روه‌هـا پێچه‌وانه کردنه‌وه‌ی ئه‌م درێژی و پانییه هه‌مدیســـان رێگه پێدراو نی‌یه.
ئه‌م وێــنه بچکۆڵه‌ی خواره‌وه مــه‌به‌ســته که ڕونتر ده‌کــاته‌وه.
2. دانـــانی وێـــنه له نـــاو بــابه‌ته‌کان به‌بێ مه‌به‌ست ڕێگه پێدراو نییه‌و لاده‌بـــرێت.
3. دانـــانی وێــنه‌ی قه‌بـــاره گه‌وره‌ی له‌ڕاده به‌ده‌ر که ببێته هۆی خــاوکردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌کان ڕیگه پێدراو نی‌یه، بۆ ئه‌م مــه‌به‌سته ئه‌ندام ده‌توانێت وێــنه‌کان وه‌ک به‌سته‌ر لێبکات و له په‌ره‌یه‌کی تر ببێـــته‌وه وه‌ک ئه‌مه، کرته‌ی 
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌سخۆش بۆ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌سته‌کانت خۆشبێت کاک هێمن زۆرر به‌جوانی رونت کردوه‌ته‌وه
ته‌مه‌ن درێژ‌و سه‌رکه‌وتووبیت


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆسبێت کاک هێمن یاساکان و ڕێنماییه‌کان هه‌مویان گونجاون و باسن ته‌نها ئه‌مه‌نه له‌سه‌ره‌ی یانه به‌شی یاساکان دابنریت باشه
به‌لام پیویست ناکات له‌هیج به‌شێکی ترا هه‌مو ئه‌مانه هه‌بێت ته‌ناه له‌سه‌ره‌وه‌ی یانه‌یا هه‌بێت به‌سه ده‌ستت خۆسبیت و هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








کاک ئاکۆ گیان ئه‌مه به‌شی گفتۆگۆیه
کاک هێمن ئه‌مه‌ی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان گفتوگۆی له‌سه‌ر بکه‌ن ئایه جه‌نابت یاساکانی یانه‌ت به دڵه چ پێشنیارێکت هه‌یه بۆ یاساکانی یانه که دانره‌وه
وه‌ک ڕای خۆم
به‌ڕاستی من یاساکانی یا‌نه‌م زۆر لا جوانه‌و هیچ ئه‌یبێکی نیه لای من
هیچ ره‌خنه‌یه‌کم نه‌یه له یاساکان‌و زۆر به جوانی دانراوه‌وه کوردژین به‌م یاسایه‌وه پێشه‌نگه یاسا زۆر موهیمه له‌هه‌ر شوێنێک ده‌بێت یاسه‌یه‌کی به‌قوه‌ت هه‌بێت بۆ به‌ره‌و پێشچونی، من وه‌ک خۆم هیچ یانه‌یه‌کی باسهترم له کوردژین نه‌بینیوه ئه‌مه‌ش زیاتر به‌بۆنه‌ی یاساکان‌و به‌ڕێو به‌رایه‌تیه‌وه‌یه.
ئه‌شتوانم بڵێم یه‌که‌م یانه‌یه که ئاوه به ده‌م پێشنیاره‌کانی ئه‌ندامه‌نه‌وه ده‌ڕوات. هه‌رئه‌ندامێکیش پێشنیارێکی هه‌بوێت گفت‌و گۆی له‌سه‌ر کراوه.
ده‌ستخۆشیش له ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ده‌که‌م هه‌مویان خۆیان فیدا کردوه بۆ خزمه‌ت کردنی ئه‌ندامانی یانه
هیوادارم هه‌میشه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتو بن‌و بۆ کوردژین بمێنن


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس ئازیزان دەستی ئێوەش خۆش .
تینا خان بە چاوان ئەوەی بەڕێزتان باسی ئەکەن لەناو بەشەکانی یانە زۆر ئاساییەو لایان ئەبەین تەنها لەگەل یاساکانی یانە ڕێنماییەکان ئەمێننەوە .
کاک بروسک گیان دەست خۆش بەڕێزم ، من بە دڵنیاییەوە پێتان ئەڵێم کە کوردژین ئێستا بۆتە سەرچاوەی دزینی بابەت و یاساکان و ....... کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەلماندنێکە بۆ پێشکەوتنی یانەی کوردژین ، لەزۆر یانە ئەبینم ڕێنماییەکانی ئێمە کراوە بەیاسا و وەک خۆی کۆپی کراوە ، لە دەیان یانە بابەتی ئەندامانی ئێمە گواستراوەتەوە و ئاماژەیان نەداوە بە ناوی یانە و ئەندامی ئامادەکەری بابەتەکە . تەنانەت لە یانەیەک خۆم بینیم سەرجەم یاساکانی ئێمە بە کۆپی دانرابوو بێ هیچ دەسکاریەک هههههه .
شاد و سەرفراز بن و بە هیوای بەشداری کردنی ئەندامان و دەربڕینی ڕاو بۆچونەکانیان .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






تەنانەت لە یانەیەک خۆم بینیم سەرجەم یاساکانی ئێمە بە کۆپی دانرابوو بێ هیچ دەسکاریەک هههههه
که‌واته ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه کاک هێمن که کوردژین سه‌رکه‌وتووترین یاسایی هه‌یه بۆیه یانه‌یه‌کی تر کۆپی ئه‌کات هههه.
منیش له لای خۆمه‌وه هیچ پێشنیار و ڕه‌خنه‌یه‌کم نیه ده‌رباره‌ی یاساکانی یانه.کوردژین یه‌کێکه له یانه و ماڵپه‌ڕه باش و پێشکه‌وتووه کوردیه‌کان. سه‌باره‌ت به یانه هه‌تا بڵێی یانه‌یه‌کی جوانه و پێشه‌نگه ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاساکان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی که تا ئێستا یانه به‌م هه‌موو جوانیه‌وه ماوه‌ته‌وه.. یانه‌یه‌که که هیچ جیاوازیه‌ک ناکرێت له نێوان ئه‌ندامان ئه‌مه‌ش ئه‌بێنه هۆی پێشه‌نگی یانه. به‌ڕاستی ده‌ست خۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌که‌م ...
ده‌ستت خۆش کاک هێمن بۆ ئه‌م گفتوگۆیه..هه‌ربژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس کاک هێمن جا‌وت نه‌یه‌شیت ههههههههههه مه‌به‌ستی منیش له به‌یانیه‌وه هه‌ر ئه‌مه‌یه که ته‌نها له‌وێ هه‌بن نه‌ک له‌هه‌مو به‌شیکی یانه‌یا هه‌بێت
هه‌ر بژین
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ئەی بۆ بە کوردی قسەناکەیت خانم هههههههه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









هههههههههههههه ئاخر وامزانی له زمانه‌وانیا زیره‌کن ههههههههههههههه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌ستت خۆش كاكه هێمن ، هه‌رچه‌نده پێشتریش خوێندومه‌ته‌وه و ئێستاش دووباره خوێندمه‌وه به‌ڵام تێبینم له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ هه‌یه له فێرگه‌ی كوردژین ، ئه‌ویش :
2. بابه‌ت ده‌بێت به‌شێـــوه‌یه‌کی تێر و ته‌ســـه‌ڵ ڕونکردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بێـــت [[ دانـــانی ته‌نهـــا وێنه‌یه‌ک یان لینکێک یـــان ڤیدیۆیه‌ک ڕیگه نادرێ ]]
بۆ لینكه‌كه قسه‌م نیه ته‌واوه ، به‌ڵام روونكردنه‌وه هه‌یه به ڤیدیۆ كراوه ئیتر چی تر بنووسێت ئه‌ندام ؟؟؟ یان هه‌یه له‌وێنه‌یه‌كدا هه‌موو شتێك روونكراوه‌ته‌وه ئیتر پێویستی به روونكردنه‌وه‌ی تر نیه ،،، هیوادارم پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه بكه‌ن ....
سه‌ركه‌وتووبن ،
له‌گه‌ڵ ڕێزم .


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









کاک خەڵات مەبەستەکە بەم شێوەیەیە :
تەنها لینک یا تەنها ڤیدیۆ بەس نیە بۆ ڕوون کردنەوە ....... بەڵام ئەگەر بابەتەکە جوان ڕوونکرابۆوە ئەوا هیچ پێویستی بەلینک یا وێنە یا ڤیدیۆ نیە .
ئەگەر لینک یا وێنە یا ڤیدیۆ بە تەنهابوو بێ ڕوون کردنەوە ئەوا ڕێگەنادرێ چونکە خۆتان باش ئەزانن ئەوەی بە ڤیدیۆ ڕوون ئەکرێتەوە مەرج نیە هەموو کەس تێی بگات بۆیە ڕوونکردنەوەی لەگەڵ بێت باشترە .
لەگەڵ ڕێزم .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده‌ست خۆش کاک هێمن هه‌موو یاساکان جوانن جوانتر ئه‌بن به جێبه‌جێ کردنی له لایه‌ن ئه‌ندامنه‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بکه‌ین بۆ ئه‌و هه‌وڵه ماندوو نه‌بونانه‌یان که هه‌میشه له خزمه‌ت ئه‌ندامانان خاڵێک زۆر گرنگه له یانه ره‌چاو بکرێت پێشنیاری ئه‌ندامان که تا ئێستا که‌مته‌رخه‌م نه‌بوون له‌م ڕووه‌وه ده‌ستان خۆش دیاره به پێی کات داواکار و پێشنیار ئه‌بێت هیوادارم ئێوه‌ش له به‌ر چاوی بگرن سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و ماندوو بنه‌تان
هه‌ر شاد بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









سوپاس بەڕێزم hanasa9 ، دەستی ئێوەش خۆش ئەزیزم ، تا ئێستا پێم وانیە درێخی و کەم تەرخەمیمان کردبێ بەرامبەر داواکاری و خواستی ئەندامان ، پشت بە خوا و بە هەوڵ و هیممەتی ئێوەش هەردەم پشتیوانتان ئەبین و داواکانتان ئەخەینە سەرچاومان هەر کات لەپێناوی خزمەتی ئازیزان و یانەبێت .
دووبارە سوپاس و بە هیوای سەرفرازیتان .
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةست خؤش بيت كاك هيمن كيان بةراستى زؤر جوان ياسا و رينماييةكانت روون كردؤتةوه ، كوردزين زؤر وانةى جوانى فير كردوين بؤ خؤم يةكيكم لةوانةى زؤر زؤر سوودم له بابةت و كفتوكؤكان و ئازيزان و بةريزانى ئةم يانةيه بينيوه زؤر جوان كاروبارةكان رؤشتوون و ئةشرؤن بةريوه بةراسسسسسستى يانةيةكى دانسقةيه سةركةوتن بؤ هةموو ئةو بةريزانةى بةرؤش و دلسؤزى يانةن له نزمترين بلةى ئةندامييةوه تا بالاترينيان .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ست خۆش کاک هێمن هه‌موو یاساکان جوانن جوانتر ئه‌بن به جێبه‌جێ کردنی له لایه‌ن ئه‌ندامنه‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی ده‌ست خۆشی له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران بکه‌ین بۆ ئه‌و هه‌وڵه ماندوو نه‌بونانه‌یان که هه‌میشه له خزمه‌ت ئه‌ندامانان سەرکەوتو سەرفرازبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ستی هه‌موو لایه‌ک خۆش بێت بۆ به‌شداریتان له‌م بابه‌ته
بۆیه وه‌ک به‌ریوه‌به‌رایه‌تی چاوه‌رێی پیشنیار و داواکاری و راو سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو
لایه‌ک بتوانین به باشترین شێوه خزمه‌ت بکه‌ین
به‌رێزتان به‌شداریتان له‌م بابه‌ته خۆی له خۆیدا ئه‌و په‌ری ئازادی راده‌ربڕینه بۆیه پێتان وایه نه‌مانی یاساکان له به‌شه‌کان تا چه‌ند سودمه‌ند ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک ؟
به هیوای زیاتر به‌شداری کردن و روون کردنه‌وه‌ی پێویست له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایتیه‌وه بۆ ئێوه
له‌گه‌ل رێزمدا


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





سەرەتا دەست خۆشی لە سەرجەم دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دەکەم، یاساکان بە شێوەیەکی گشتی گۆنجاون ... بەڵام من پێچەوانەی هاوڕێیان چەند تێبینی و سەرنجێکم هەیە سەبارەت بە یاسا و ڕێنماییەکان، بە هیوای ڕوونکردنەوە ...
یاساکانی یانە :
14_ په‌یامی تایبه‌تی ئه‌ندامی نوێ ناچالاک ئه‌بێت ، به‌چالاک بوونی ئه‌ندام له بواره‌کانی خزمه‌ت به یانه و ئه‌ندامان و
پێشکه‌ش کردنی بابه‌تی به‌سوود یا له‌کاتی پێویست دا په‌یامی تایبه‌تی ئه‌مدام چالاک ئه‌کرێت ، ژماره‌ی په‌یامه‌کان و
ماوه‌ی به‌ئه‌ندام بوون هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نابێت به‌چالاک کردنی په‌یامی تایبه‌تی ئه‌ندامه‌وه .
لە ڕاستی دا من ڕەخنەم هەیە بەرامبەر ئەم یاسایە ! نازانم بە چ پێوەرێک دانراوە ؟! ئایا گۆنجاوە ئەندامی نوێ نەتوانێت پەیامی تایبەت بنێرێت بۆ ئەندامانیتر ؟ من پێم وایە ئەمە هیج پەیوەندیەکی بە یاساکانەوە نیە و بە پێویستی ئەزانم ئەم یاسایە لا ببردرێت و پەیامی تایبەت چالاک بێت بۆ هەموو ئەندامێکی نوێ، چۆنکە لەوانەیە زۆر جار بە هۆی پەیامی تایبەتەوە بتوانی سوود لە ئەندامەکانیتر وەرگریت.
یاساکانی یانە :
16- دانانی کۆد له‌گه‌ڵ پڕۆگرامه‌کاندا ڕێگه‌پێدراو نی‌یه ، هه‌ر ئه‌ندامێک پێویستی به کراک یا سریالی به‌رنامه‌یه‌ک بێت
ئه‌توانێ به په‌یامی تایبه‌ت خاوه‌ن بابه‌ته‌که ئاگادار بکاته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانیان .
ئەم یاسایەشم بە لاوە نامۆە ! چۆنکە بەرنامەیەک کە کۆد یان سریال و کراکی هەبێت بێگۆمان ئەو کەسەی دای ئەبەزێنێت پێویستی پێ ئەبێت ... ئەمە لە لایەک و لە لایەکیتر بۆ نموونە ئەندامێکی نوێ کە پەیامی تایبەتی ناچالاکە چۆن ئەم کۆدە یان کراکە وەرگرێ ؟ (لێرە دا یەک لە لایەنە خراپەکانی یاسای ژمارە 14 مان بۆ دەرکەوت !)
ڕێنماییەکانی یانە ؛
*. نووسیــن و بڵاوکـــردنه‌وه‌ی بـــابه‌ت له یــــانه‌ی کوردژیـــن ده‌بێت به زمـــانی شـــیرینی کوردی بێت. ڕێــگه به‌هیچ زمـــانێکی تر نـــادرێت بۆ بـــڵاو کردنـــه‌وه‌ی بـــابه‌ت.
له‌م بـــه‌شـــانه [[ گفتوگۆ و ڕاپرســـی ، هۆنراوه و په‌خــشان ، کتێب و چیرۆک و ڕۆمـــان ]] ده‌بێت فۆنت و کیبۆردی کوردی به‌کـــاربهێنرێت، بـــڵاو کردنه‌وه‌ی بـــابه‌ت تێدا به پیتی لاتینی ڕێـــگه پێدراو نی‌یه.
وەک تێبینیەک من بە باش ئەبینم پیتی لاتینیش دەوری هەبێت لەم یانەیە دا بۆ ئەوەی ئەندامان ئەو جۆرە ڕێنووسەش فێربن و سوودی لێوەرگرن ... کە پیتی لاتینی یەک لە شێوازە ڕەسەنەکانی نووسینی کوردیە، پێویستە هەموو لایەک شتێکی لێ بزانن و بتوانین ڕێخۆشکەر بین بۆ ئەم جۆرە نووسینە.
ڕێنماییەکانی یانە ؛
*. دوای هـــاوکاری کردنت بۆت نی‌یه دوای لابردنی بـــابه‌ت یان گۆڕینی نــاوه‌ڕۆکی بکه‌یت، وه بۆخۆشـــت بۆت نی‌یه ده‌ســکاری ناوه‌ڕۆکی بــابه‌ت بکه‌یت.
من پێم وایە ئەگەر سەرنجێکی نوێ هەبێت یاخۆد خالێکی پێویست بۆ نا ؟ با گۆڕانکاری بکرێت و سەرنجەکە زیاد بکرێت چۆنکە هەر بۆ سوودی گشتییە.
ڕێنماییەکانی یانە ؛
*. له‌کاتی وه‌ڵام دانـــه‌وه‌ی په‌یـــامی ئه‌ندامـــان له‌هه‌ر به‌ش و بــابه‌تێک بێت، پێوسته له‌یه‌ک په‌یـــام وه‌لامیان بدرێته‌وه، نه‌وه‌ک بۆ هه‌ر وه‌ڵامی ئه‌ندامێک و په‌یــــامێک بنوسرێت، به پێچـــه‌وانه‌وه په‌یـــامه‌کان لاده‌برێن.
لە هەندێک بەش دا (بەشی گفۆگوو وەک نموونە) ناکرێ وەڵامی چەند ئەندامێک لە یەک پەیام بدرێتەوە، چۆنکە تێکەڵیەک دروست ئەبێ ... بە هۆی ئەوەی هەر بۆچوونێک سەرنج و تێبینی و پرسیاری تایبەت بە خۆی هەیە و ئەگەر هەموو ئەمانە بۆ چەند ئەندامێک لە یەک پەیام دا نووسرا بە دڵنییایەوە تێکەڵیەک دروست ئەبێ ! بو نموونە من کە بابەتێک لە بەشی گفتۆگوو دادەنێم پێویستە بۆ هەر ئەندامێک ئەو سەرنج و تێبینیانەی هەمە بنووسم ئینجا بۆ فراوان کردنی تەوەرەکە پرسیاری نوێ بە پێی بۆچوونی ئەو کەسە بهێنمە ناو بابەتەوە ... ئەو کاتە بە پێویستی دەزانم هەر ئەندامێک وەڵامی تایبەتی خۆی هەبێت لە پەیامێک دا.
ڕێنماییەکانی یانە ؛
*. پـــه‌یـــامی مـــاڵئـــاوایی ئه‌ندام له یــــانه ڕێگـــه پێنـــادرێت، به‌پێچـــه‌وانه‌وه بابه‌ت له‌ده‌برێت و ئه‌ندام نـــاچالاک ده‌کرێت.
دەکرێ ئەم شتە هەبێت بەڵام بە شێوەیەکی کاتی، بۆ نموونە ئەندامێک کە خزمەتێکی زۆری یانەی کردبێت و بە هۆی بارودۆخێکی تایبەتەوە ماڵئاوایی بکات، پێویستە ڕێزی لێ بگیرێ و ئەندامەکانیتر دوا پەیام و دوا هەستیان دەربڕن بەرامبەری وەک مافێکی خۆی کە خزمەتی یانەی کردبێت ... بێگۆمان ئەمەش بۆ ماوەیەکی کاتی و دوایی ئەوە لا دەبرێت.
*بــەشــی نـوسـەرانـی کــورژیــن
4 . هەر بابەتێک جگە لە کوردژین لە یانەیەکی تر بڵاو بکرێەوە راستەوخۆ بابەت لە لایەن دەستەی بەرێوەبەرایەتیەوە دەگوازێتەوە بۆ یەکێک لە بەشەکانی یانە بێ ئەوەی ئەندام ئاگادار بکرێتەوە.
ئایا کاتێک حالەتێکی وا ڕووبدات و کەسێک بابەتەکە لە یانەیەکیتر بڵاو بکاتەوە، خەتای ئەو ئەندامە (نووسەرە) چیە ؟! بۆچی بابەتەکەی بگوازرێتەوە بۆ بەشێکیتر ؟
تەنها ئەو سەرنج و تێبینییانەم هەبوو، کە وەک ئەندامێک خۆتان ئەو مافەتان داوە سەربەست بین لە دەربڕینی ڕەخنە و سەرنجەکانمان ... هەر بژین


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیم بۆتان..
دەستخۆشیم بۆ بەڕیوەرایەتی..
سەبارەت بە پێشنیار لە یاساکان من لە داواکاری و پێشنیازەکان لە پێشنیازەکەی خاتوو تینا هەرچیم هەبوو وتم...
به‌رێزتان به‌شداریتان له‌م بابه‌ته خۆی له خۆیدا ئه‌و په‌ری ئازادی راده‌ربڕینه بۆیه پێتان وایه نه‌مانی یاساکان له به‌شه‌کان تا چه‌ند سودمه‌ند ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک ؟
بەڕای من بوونی یاساکان لە بەشەکان پێویستە، من ئەڵێم ئەو بەشانەشی کە یاسای تایبەتیان لێنیە ئەوانیش بۆیان دابنرێت، چونکە کاتێکی زۆرترمان بۆ ئەگەڕێنێتەوە، من گەر بچم سەیری ڕێنماییەکان بکەم، ئەبێ بە خێرایی سەیری بکەم، بەمەش ئاسان نابێت بۆ دۆزینەوە، ناچار جاریکی‌تر ڕینماییەکان کە دیارە چەندە زۆرەیە ئەبێت بیان خوێنمەوە، ئەمەش کارێکی ناخۆشە و کاتی زۆرترمان ئەبات، بۆیە من لەگەڵ ئەو سیستمەی ئێستادام کە یاسای تایبەت بە بەشەکان هەبێت.
ڕێز و خۆشەویستیم بۆگشتتان..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








دةستةكانت خؤش بيت كاك هيمن
منيش هيج رةخنه و بيشنياريكم لةسةر ئةم ياسا و رينماييانه نييه جونكه به جوانترن و باش‌ترين شيوه نوسراوه
دووباره دةست خؤش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه