.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









په‌له‌وه‌ره‌كانی ئیبراهیم
( سه‌لامی خوای لێبێت ) .
ڕۆژێك له‌ڕۆژان پێغه‌مبه‌ری خوا ئیبراهیم له‌په‌روه‌ردگاری پرسی ووتی : [ رب ارنی كیف تحی الموتی ] بقره : 260
ئه‌ی په‌روه‌ردگاری من نیشانم بده چۆن مردوو زیندوو ده‌كه‌یته‌وه ، ئیبراهیم گومانی نه‌بوو لهدهسهلاَتی خوا له‌به‌رئه‌وه له‌خوای گه‌وره‌ی نه‌پرسی ئایا مردوو زیندوو ئه‌كه‌یته‌وه ؟ به‌ڵكو پرسی له‌خوای گه‌وره [ كیف تحی الموتی ] چۆن مردوو زیندوو ده‌كه‌یته‌وه ؟ ، چونكه ئه‌و ده‌یزانی كه خوا مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه بهلاَم نه‌یده‌زانی چۆن زیندوی ده‌كاته‌وه ؟ چۆن ئیبراهیم گومانی بۆ دروست ده‌بێت كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه و خواش له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ ان ابراهیم كان امه قانتاً لله ] نحل : 120 به‌ڕاستی ئیبراهیم ئوممه‌تێك بوو ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ر بۆخوا ، وه‌دیسان له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ انه من عبادنا المۆمنین ] صافات : 111 به‌ڕاستی ئیبراهیم له‌به‌نده خاوه‌ن باوه‌ڕه‌كانی ئێمه‌یه ، خوای گه‌وره لهئیبراهیمی پرسی : [ اولم تۆمن ] مه‌گه‌ر بڕوات نه‌هێناوه ئه‌ی ئیبراهیم واته : ئه‌ی ئیبراهیم تۆ باوه‌ڕت هه‌یه بهدهسهلاَتی من وهدهشزانی كه‌من توانام به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه به‌بێ گومان ، بۆچی ئه‌م پرسیاره‌م لێده‌كه‌یت ؟ ئیبراهیم فه‌رموی : [ بلی ولكن لیگمئن قلبی ] به‌ڵێ بڕوام پێیه‌تی ، واته باوه‌ڕم هه‌یه بهدهسهلاَتی تۆ بهلاَم ده‌مه‌وێ بیبینم تا دڵنیابم وهههتاوهكو به‌بینینی ئه‌و نیشانه‌یه ئیمانم زیاد بێت .
خوای گه‌وره فه‌رمانی پێكرد كه چوار په‌له‌وه‌ر بگرێت و بیهێنێت پاشان سه‌ریان ببڕێت و گۆشت و ئێسك و په‌ڕه‌كانیان تێكه‌ڵ بكات پاشان جیایان بكاته‌وه له‌یه‌ك له‌به‌ینی چه‌ند چیایه‌كدا له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێ لهوچیایانهی چوار ده‌وری به‌شێك لهوتێكهڵهیه دابنێت پاشان بچێته دۆڵه‌كه‌ی نێوان چیاكان وه بانگی په‌له‌وه‌ره بێگیانه‌كان بكات كه بهشهكانیانی لێك جیا كردووه‌ته‌وه له‌نێوان ئه‌و چیایانه‌دا هه‌ریه‌كه‌یان دێت بۆلای به‌پێی خۆی ، ئه‌وه‌بوو ئیبراهیم چۆن خوا فه‌رمانی پێكردبوو به‌جێی هێنا و كردی ، چوار په‌له‌وه‌ری هێنا و سه‌ری بڕین و پاشان به‌شه‌كانی په‌له‌وه‌ره‌كانی جیا كرده‌وه له‌به‌ینی چیاكاندا پاشان چوو بۆ شیوه‌كه و بانگی لهپهلهوهرهكان كرد ئه‌وه‌بوو له‌ماوه‌ی ساتێك‌دا به‌ئه‌ندازه‌ی چاووتروكاندنێك خوا به‌شه‌كانی هه‌ریه‌كه لهپهلهوهرهكانی كۆكرده‌وه به‌یه‌كه‌وه و روحی گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ریه‌كه‌یان ، هه‌ریه‌كه‌یان له‌چیاكه ده‌هاتنه خواره‌وه بۆلای ئیبراهیم ، ئیبراهیم په‌له‌وه‌ره‌كانی هه‌ڵگرت به‌ده‌ستیه‌وه و لێی وورد ده‌بویه‌وه ، ئه‌م په‌له‌وه‌رانه هیچ شتێكی لێنه‌گۆڕاوه وه‌كو پێش سه‌ربڕینی لێهاتۆته‌وه ، ئه‌وه‌بوو دهسهلاَتی خوا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و په‌له‌وه‌رانه‌ی زیندوو كرده‌وه وه‌هه‌موو ئێسك و به‌شێكی گه‌ڕانده‌وه بۆ شوێنی خۆی و روحی گه‌ڕانده‌وه بۆ لاشه‌ی په‌له‌وه‌ره بێگیانه‌كان ( مردار بوه‌كان ) .
سەرچاوە / قورئانى پیرۆز وەرگێران /براکەم نووسینەوەى / ئەستێرە

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
