.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













ده قی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانیی
بەناوی خودای بەخشندەو میهرەبان
ب...ەناوی گەلەوە
پەرلەمانی كوردستان- ئێراق
پشت بە حوكمی بڕگەی (1)لە ماددەی (56)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، لەسەر داوای ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، پەرلەمان كوردستان- ئێراق لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە (28)ی رۆژی 21/6/2011بڕیاری دەرچوواندنی ئەم یاسایەیدا:
یاسای ژمارە (8)ی ساڵی 2011
یاسای بەرەنگاربوونەوەی خێزان لە توندوتیژی لە هەرێمی كوردستان – ئێراق
ماددەی یەكەم:
مەبەست لەم زاراوانەی خوارەوە ماناكانی بەرامبەریانە بۆ مەبەستی ئەم یاسایە:
یەكەم: هەرێم: هەرێمی كوردستان – ئێراق
دووەم: خێزان: كۆمەڵە كەسێكی سروشتین، پەیوەندی هاوسەرگیری یان خزمایەتییان تاكو پلەی چوارەم هەیەو ئەوانەی بەپێی یاسا هاتوونەتە ناو خێزانەوە.
سێیەم: توندووتیژی خێزانی: هەر كردارێك یان وتەیەك یان هەڕەشە یان پێ لێبكرێت لەسەر بنەمای جۆری كۆمەڵایەتی لەچوارچێوەی پەیوەندی خێزانیدا كە لەسەر بنەمای هاوسەرگیری یان خزمایەتی تا پلەی چوارەم بنیات نرابێو ئەوانەی بەپێی یاسا هاتوونەتە ناو خێزانەوە دەشێ لەباری جەستەییو جنسیو دەروونییەوە زیانیان پێ بگەیەنێو مافو ئازادییان لە دەست بدات.
چوارەم: دادگا: دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی.
ماددەی دووەم:
یەكەم: هەركەسێك كە پەیوەستی هەبێ بە پەیوەندییەكی خێزانی، ئەنجامدانی توندووتیژی لەچوارچێوەی خێزانیدا لێ قەدەغە دەكرێ، لەوانەش: توندووتیژی جەستەییو جنسیو دەروونی، ئەم كردەوانەش وەك نموونە بە توندووتیژی خێزانی دادەنرێت:
1. هاوسەرگیری بە زۆر.
2. هاوسەرگیری ژن بە ژن (شغار)و منداڵ بە شوودان.
3. بەشوودان لەجیاتی خوێن.
4. لێك جوداكردنەوەی بە زۆر (التلاق بالاكراە).
5. بڕینی پەیوەندی كۆمەڵایەتی (صلە الارحام).
6. مێرد بەزۆر ژنی خۆی ناچاری بەدڕەوشتیو كاری داوێن پیسی بكات.
7. خەتەنەكردنی مێینە.
8. ناچاركردنی تاكەكانی خێزان بۆ جێهێشتنی فەرمانبەرێتی بە ناڕەزایەتی خۆیان.
9. ناچاركردنی منداڵ بۆ كاركردنو سواڵكردنو بەجێهێشتنی خوێندن.
10. خۆكوشتن لە ئەنجامی توندووتیژی خێزان.
11. لەباربردن لە ئەنجامی توندووتیژی خێزان
12. لێدانی تاكەكانی خێزانو منداڵ بەهەر بیانوویەك بێت.
13. سووكایەتی پێكردنو جنێودانو جنێودان بە كەسو كارو بەكەم سەیركردنیو ئازاردانیو گوشار بۆ هێنانی دەروونیو پێشێڵكردنی مافەكانیو بەزۆر سەرجێی كردن.
دووەم: بۆ زیان پێكەوتوو لە توندووتیژیو خێزانی هەیە زامنكاری پاراستنی لە توندووتیژی هەبێت.
سێیەم:
1. داوا لە كێشەی توندووتیژی خێزانی لەلایەن زیان پێكەوتوو یان ئەوەی بەپێی یاسا شوێنی دەگرێتەوە دەجووڵێنرێو دادگا یان لێكۆڵەرەوە یان بەرپرسی بنكەی پۆلیس یان داواكاری گشتی لێ ئاگادار دەكاتەوە.
2. لەسەر كارمەندانی بواری تەندروستیو پەروەردەو بنكە فەرمییەكانە بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی توندووتیژی خێزانی هەواڵ بدەن.
چوارەم: رێكارەكانی لێكۆڵینەوەو دادگایی كردن لە كێشەكانی توندووتیژی خێزانی نهێنی دەبێت.
ماددەی سێیەم:
یەكەم: دادگایەكی تایبەتمەند بە بابەتەكانی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بەپێی (یاسای دەسەڵاتی دادوەری هەرێم) ژمارە (23)ی ساڵی 2007پێكدەهێنرێ.
دووەم: پێویستە لەسەر وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێم شوێنی حەوانەوە بۆ قوربانیانی توندووتیژی خێزانی دابین بكات.
سێیەم: قوربانیانی توندووتیژی خێزانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە.
چوارەم: لەسەر وەزارەتی تەندروستییە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی چاودێری تەندروستی دەستەبەر بكەنو سەر لەنوێ شیاندن بۆ زیان پێكەوتووانی توندووتیژی خێزانی بكەنەوە.
پێنجەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی توندووتیژی دژی ئافرەت لە وەزارەتی ناوخۆ بە بەدواچوون بۆ كێشەكانی توندووتیژی خێزانی دەكات.
شەشەم: لەسەر وەزارەتی ناوخۆیە بەشێكی تایبەت لەناو پۆلیس بكاتەوە كە بەشێوەیەكی بنەڕەتی لە پۆلیسی ئافرەت پێكهاتبێتو هەڵسو كەوت لە كێشەكانی توندووتیژی خێزانی بكەن.
حەوتەم: لەسەر وەزارەتی ناوخۆو دەستە فەرمییە پسپۆڕەكانە ریكلام بۆ رۆشنبیریەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی بكەن.
ماددەی چوارەم:
یەكەم: دادگای تایبەتمەند لەكاتی پێویستدا یان لەسەر داوای یەكێك لە تاكەكانی خێزان یان ئەوەی نوێنەرایەتی دەكات (فەرمانی پاراستن)وەك رێكارێكی كاتی بۆ پاراستنی توندووتیژی خێزانی دەربكات، بەمەرجێ فەرمانەكە ماوەی پاراستنەكە لەخۆ بگرێتو لەسەر دادگاشە بەپێی پێویست درێژی بكاتەوە.
دووەم: پێویستە ئەوەی داوای پاراستنی كردووە واز لەو فەرمانە بهێنێ بەپێی هاتنەكایەی شتی نوێو لەسەر دادگاشە تەئكید لەوە بكاتەوە كە داوای هەڵوەشاندنەوەكە بە ئارەزوو پێشكەش كراوەو لە بەرژەوەندی زیان لێكەوتووە.
سێیەم: فەرمانی پاراستن ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
1. بەڵێننامەیەك لە شكات لێ كراو كە دەست درێژی ناكاتە سەر زیان لێكەوتوو یان هەر تاكێك لە تاكەكانی خێزان.
2. گواستنەوەی قوربانی بۆ نزیكترین نەخۆشخانە یان بنكەی تەندروستی بۆ چارەسەركردنی لەكاتی پێویستدا یان ئەگەر قوربانی خۆی ئەمەی داوا كرد.
3. بەبڕیارێكی دادگا و بۆ ئەو ماوەیەی كە بەمەترسی بۆ سەر شكاتكەر یان بۆ سەر هەر تاكێك لە تاكەكانی خێزان دەزانرێت نابێ رێگا بەشكات لێكراو بدرێت بچێتە ماڵی خێزانی.
چوارەم: لە حاڵەتی پێشێڵكردنی فەرمانی پاراستن، سەرپێچیكەر بۆ ماوەیەك دەگیرێ كە لە (48)سەعات زیاتر نەبێ یان بە غەرامەیەك سزا دەدرێ كە لە (300,000)هەزار دینار كەمتر نەبێت.
ماددەی پێنجەم:
پێویستە لەسەر دادگا لایەنەكانی شكایەت رەوانەی لیژنەیەك بكات كە لە شارەزاو پسپۆڕان پێك دەهێنرێت بۆ چاككردنەوەی نێوانیان پێش ئەوەی كێشەكە رەوانەی دادگای تایبەتمەند لەو كێشانە بكرێت، كە دەشێ ئاشتەواییان تێدا بكرێت، بەمەرجێ كار لە رێكارەكانی پاراستن نەكات كە لەم یاسایەدا هاتووە.
ماددەی شەشەم:
لەگەڵ زیان نەگەیاندن بەهەر سزایەكی تووندتر كە دەقی لە یاساكانی بەركاری هەرێمدا هاتووە:
یەكەم: هەر كەسێك هانی ئەنجامدانی كردەوەی خەتەنەكردنی مێینەی دا بە غەرامەیەك سزا دەدرێت كە لە (1000,000)یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێو لە (5000,000)پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ.
دووەم: هەر كەسێك كردەوەی خەتەنەكردنی مێینەی ئەنجامدا یان بەشداری تێداكرد سزای بەندكردنی بۆ ماوەیەك دەیگرێتەوە كە لە (6)مانگ كەمتر نەبێتو لە (2)دوو ساڵیش زیاتر نەبێتو غەرامەیەكیشی لێ وەردەگیرێ كە لە (2000,000)دوو ملیۆن دینار كەمتر نەبێتو لە (5000,000)پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، یان بەیەكێك لەو دووسزایە.
سێیەم: هەركەسێك كردەوەی خەتەنەكردنی مێینەی ناكانی ئەنجامدا یان بەشداری تێدا كرد سزای بەندكردن بۆ ماوەیەك دەیگرێتەوە كە لە (1)ساڵێك كەمتر نەبێتو لە (3)ساڵیش زیاتر نەبێو غەرامەیەكیشی لێ وەردرەگیرێ كە (5000,000)پێنج ملیۆن دینار كەمتر نەبێتو لە (10,000,000)دە ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، یان بەیەكێك لەو دوو سزایە.
چوارەم: باری تاوانكار تووندتر دەبێ ئەگەر بكەرەكە پزیشك بوو، یان دەرمانساز بوو، یان كیمایی بوو، یان مامان بوو، یان یاریدەدەرەكانیان بوونو لەسەر دادگاشە فەرمان بدات پیشەكەی یان كارەكەی بۆ ماوەیەك لێ قەدەغە بكات كە لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت.
ماددەی حەوتەم:
لەگەڵ زیان نەگەیاندن بەهەر سزایەكی تووندتر كە دەقەكەی لە یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمدا هاتووە:
هەركەسێك توندووتیژییەكی خێزانی ئەنجام بدات بۆ ماوەیەك سزای بەندكردن دەیگرێتەوە كە لە شەش مانگ كەمتر نەبێتو لەسێ ساڵیش زیاتر نەبێتو بە غەرامەیەكیش سزا دەدرێت كە لەیەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێتو لە پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت یان بەیەكێك لەو دووسزایە.
ماددەی هەشتەم:
حوكمەكانی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111)ی ساڵی 1969ی هەمواركراو و یاسای ئوسووڵی دادگایی كردنی سزاییەكانی ژمارە (23)ی ساڵی 1971ی هەمواركراوو یاسای هەمواركردنی پیادەكردنی یاسای باری كەسێتی ژمارە (15)ی ساڵی 2008و یاساكانی دیكەی بەركار لە هەرێم پیادە دەكرێن، ئەگەر هیچ دەقێك لەم یاسایەدا لەسەر نەهاتبوو.
ماددەی نۆیەم:
پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیرانو لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.
ماددەی دەیەم:
ئەم یاسایە لە رۆژی بڵاوبوونەوەی لە رۆژنامەی فەرمی (وەقائیعی كوردستان)جێبەجێ دەكرێت.
هۆیە پێویستییەكان
توندووتیژی خێزانی دیاردەیەكی نەرێنی دژ بە پرەنسیپەكانی شەریعەتە ئاسمانییەكانو مافەكانی مرۆڤەو لەبەرئەوەی خێزان بنەمایەی كۆمەڵگەیەو لەپێناو پاراستنی لە هەڵوەشاندنەوەو پاراستنی تاكەكانیو وەرگرتنی رێكاری یاسایی بۆ دروستیو سەقامگیریو قەدەغەكردنی توندووتیژی خێزانی بەرێگای خۆپاراستن بەر لە روودانیو گەڕان بەدوای دۆزینەوەی چارەسەری چاكسازیو چارەكردن دوای روودانی، بۆیە ئەم یاسایە دەرچوێنرا
سهرچاوه فهیسبووک


لهسهر هێڵ نییه