❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زه‌كات به‌كێ‌ ده‌درێت؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-20 10:53:11

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

زه‌كات به‌كێ‌ ده‌درێت؟

زه‌كات به‌كێ‌ ده‌درێت؟
الحمد لله وكفی والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه ومن ولاه ، أما بعد :
یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی‌ زه‌كاتیان پێ‌ ده‌درێت:
خوای‌ گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ دیاری‌ كردووه‌ له‌ زه‌كاتیان پێ‌ ده‌شێ‌‌و پێیان ده‌درێت‌و ده‌فه‌رموێت: (إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَاءِ وَالْمَسَاكِينِ وَالْعَامِلِينَ عَلَيْهَا وَالْمُؤَلَّفَةِ قُلُوبُهُمْ وَفِي الرِّقَابِ وَالْغَارِمِينَ وَفِي سَبِيلِ اللَّهِ وَاِبْنِ السَّبِيلِ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ)  {التوبة: ٦٠} واته‌: بێگومان زه‌كاته‌كان ته‌نها بۆ هه‌ژاران‌و نه‌داران‌و ئه‌وانه‌ی‌ كۆی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌‌و دڵ راگیراون ئه‌و كۆیڵانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان ئازاد بكه‌ن‌و قه‌رزداران‌و له‌رێ‌ی‌ خوادا جه‌نگاوان ‌و رێبوارانه‌.
له‌لایه‌ن خواوه‌ پێویست كراوه‌‌و خوای‌ زانا‌و دانایه‌، ئێستاش باهه‌ریه‌ك له‌مانه‌ كه‌هه‌یه‌ روونی‌ بكه‌ینه‌وه‌.
1ـ هه‌ژاران:
هه‌ژار: ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ هیچی‌ نییه‌: (عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ عن النَّبِىَّ (صلى الله عليه وسلم) أنّه قالَ: الْمَسْأَلَةَ لاَ تَصْلُحُ إِلاَّ لِثَلاَثَةٍ لِذِي فَقْرٍ مُدْقِعٍ أَوْ لِذِي غُرْمٍ مُفْظِعٍ أَوْ لِذِي دَمٍ مُوجِعٍ » { رواه احمد 3/127 وابو داود 1635 الحديث صحيح لغيره} واته‌ : ئه‌نه‌س ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت : (سواڵكردن دروست نییه‌ بۆ سێ‌ كه‌س نه‌بێت: بۆ هه‌ژارێكی‌ هیچ نه‌بوو، یا بۆ قه‌رزدارێكی‌ زۆر قه‌رزار یا بۆ خوێن خۆشه‌كه‌رێكی‌ پاره‌ی‌ خوێنه‌كه‌ی‌ خستۆته‌ ئه‌ستۆی‌ خۆی‌ ئه‌گه‌ر نه‌یدات بكوژكه‌ ده‌كوژنه‌وه‌‌و بۆ ئه‌و به‌ ئێش و ئازاره‌).
(عَنْ عُبَيْدَ اللَّهِ بْنَ عَدِىٍّ أَنَّ رَجُلَيْنِ أَخْبَرَاهُ أَنَّهُمَا أَتَيَا النَّبِىَّ ( صلى الله عليه وسلم) يَسْأَلاَنِهِ مِنَ الصَّدَقَةِ فَقَلَّبَ فِيهِمَا الْبَصَرَ وَرَآهُمَا جَلْدَيْنِ فَقَالَ « إِنْ شِئْتُمَا أَعْطَيْتُكُمَا وَلاَ حَظَّ فِيهَا لِغَنِىٍّ وَلاَ لِقَوِىٍّ مُكْتَسِبٍ » { رواه احمد 5/365 وابوب داود 1633 حديث صحيح } واته‌ : عوبه‌یدوڵڵای‌ عه‌دیی‌ كوڕی‌ خیار ده‌ڵێت: دوو پیاو پێیان ووت: كه‌ رۆشتنه‌ خزمه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) داوا یاره‌مه‌تیان لێكرد ئه‌ویش سه‌رنجی‌ دان بینی‌ دوو پیاوی‌ به‌توانان بۆیه‌ فه‌رمووی‌(ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت‌و حه‌ز ده‌كه‌ن پێتان ده‌ده‌م، به‌ڵام ئه‌م –زه‌كاته‌- به‌شی‌ ده‌وڵه‌مه‌ند‌و به‌شی‌ به‌توانایه‌كی‌ ئیشكه‌ری‌ تێدا نییه‌).
2ـ ده‌ستكورت (نه‌داران):
كه‌سێكه‌ كه‌مێكی‌ هه‌یه‌، به‌ڵام به‌شی‌ ناكات‌و پێی‌ ناژی‌، عن أبي هُرَيْرَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) قال ليس الْمِسْكِينُ بهذا الطَّوَّافِ الذي يَطُوفُ على الناس فَتَرُدُّهُ اللُّقْمَةُ وَاللُّقْمَتَانِ وَالتَّمْرَةُ وَالتَّمْرَتَانِ قالوا فما الْمِسْكِينُ يا رَسُولَ اللَّهِ قال الذي لَا يَجِدُ غِنًى يُغْنِيهِ ولا يُفْطَنُ له فَيُتَصَدَّقَ عليه ولا يَسْأَلُ الناس شيئا) { رواه احمد 2/260 والبخاري 1479 ومسلم 101/1039}  واته‌ : ئه‌بو هوره‌یره‌ ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی‌ ( نه‌دار‌و ده‌ست كورت ئه‌و كه‌سه‌ نییه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌گه‌ڕێت تیكه‌یه‌ك ‌و دوو تیكه‌ ده‌یگێرێته‌وه‌ یا خورمایه‌ك‌و دوو خورما ده‌یگێڕێته‌وه‌) جا عه‌رزیان كرد ئه‌ی‌ نه‌دار كێیه‌ ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا؟ فه‌رمووی‌: (كه‌سێكه‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ نییه‌ بێ‌ نیازی‌ بكات، ناشناسڕێت تا زه‌كاتی‌ پێ‌ بدرێت خۆشی‌ هه‌ڵناسێ‌ داوا له‌خه‌ڵكی‌ بكات).
3ـ كۆكه‌ره‌وانی‌ زه‌كات:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌ڵده‌سن به‌ كۆكردنه‌وه‌‌و ئیش‌و كاری‌ په‌یوه‌ندیدار به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ زه‌كات‌و دابه‌شكردنی‌، نابێت له‌خزم‌و كه‌س‌وكاری‌ پێغه‌مبه‌ر بن 
عن عبد الْمُطَّلِبِ رَبِيعَةَ بن الحرث وَعَبَّاسَ بن عبد الْمُطَّلِبِ وََفضْلِ بن عَبَّاسٍ أتوارَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) فَقُالوا له يا رَسُولَ اللَّهِ  ...َاسْتَعْمِلْنَا يا رَسُولَ اللَّهِ على الصَّدَقَاتِ فقال: (  إِنَّ هذه الصَّدَقَةَ إنما هِيَ أَوْسَاخُ الناس وَإِنَّهَا لَا تَحِلُّ لِمُحَمَّدٍ ولا لِآلِ مُحَمَّدٍ) { رواه مسلم 1072 وابو داود 2969} .
واته‌ : عه‌بدولموته‌لیب كوڕی‌ ره‌بیعه‌ی‌ كوڕی‌ حارس ده‌ڵێت خۆی‌ عه‌بباسی‌ كوڕی‌ عه‌بدولموطه‌لیب ‌و فه‌زڵی‌ كوڕی‌ عه‌بباس (ره‌زای‌ خوایان لێ‌ بێت) رۆشتن بۆ خزمه‌تی‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) عه‌رزیان كرد ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) بمانكه‌ به‌ كۆكه‌ره‌وه‌ی‌ زه‌كات ئه‌ویش فه‌رمووی‌: بێگومان زه‌كات حه‌ڵاڵ‌ نییه‌ بۆ موحه‌ممه‌د‌و كه‌س‌وكاری‌ موحه‌ممه‌د ، چونكه‌ ئه‌وه‌ چڵكی‌ خه‌ڵكییه‌).
(عَنْ بُسْرِ بْنِ سَعِيدٍ عَنِ ابْنِ السَّاعِدِىِّ الْمَالِكِىِّ أَنَّهُ قَالَ: اسْتَعْمَلَنِى عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ رضى الله عنه عَلَى الصَّدَقَةِ فَلَمَّا فَرَغْتُ مِنْهَا وَأَدَّيْتُهَا إِلَيْهِ أَمَرَ لِى بِعُمَالَةٍ فَقُلْتُ: إِنَّمَا عَمِلْتُ لِلَّهِ وَأَجْرِى عَلَى اللَّهِ. فَقَالَ: خُذْ مَا أُعْطِيتَ فَإِنِّى عَمِلْتُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم)  فَعَمَّلَنِى فَقُلْتُ: مِثْلَ قَوْلِكَ فَقَالَ لِى رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) : « إِذَا أُعْطِيتَ شَيْئًا مِنْ غَيْرِ أَنْ تَسْأَلَ فَكُلْ وَتَصَدَّقْ» { رواه احمد 1/52 والبخاري 1764 ومسلم 1045} واته‌ : بوسری‌ كوڕی‌ سه‌عید ده‌ڵێت: ئیبن سه‌عدی‌ مالیكی‌ ده‌ڵێت : عومه‌ر كردمی‌ به‌كۆكه‌ره‌وه‌ی‌ زه‌كات جا كاتێ‌ لێ‌ بوومه‌وه‌ ‌و هێنامه‌وه‌ بۆی‌ فه‌رمانیدا كرێی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردومه‌ پێم بده‌ن، منیش ووتم : من ئه‌و كاره‌م له‌به‌ر خوا كردووه‌! ووتی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێت درا‌و وه‌ریگره‌، چونكه‌ منیش له‌سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خودا  ( صلى الله عليه وسلم) ئه‌م كاره‌ی‌ پێ‌ سپاردم كه‌ پاره‌ی‌ پێدام منیش ئه‌م قسه‌یه‌ی‌ تۆم كرد، جا پێغه‌مبه‌ریش به‌منی‌ فه‌رموو( ئه‌گه‌ر شتێكت پێتدرا بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ داوای‌ بكه‌یت ئه‌وه‌ بیخۆ‌و بیبه‌خشه‌).
4ـ دڵ‌ راگیراوان: 
ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ به‌شێك له‌ زه‌كاتیان پێ‌ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ دڵیان دابمه‌زرێت له‌سه‌ر ئیمان، چونكه‌ تازه‌ موسڵمانن، (عن عَمْرُو بْنُ تَغْلِبَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) أُتِىَ بِمَالٍ أَوْ سَبْىٍ فَقَسَمَهُ ، فَأَعْطَى رِجَالاً وَتَرَكَ رِجَالاً فَبَلَغَهُ أَنَّ الَّذِينَ تَرَكَ عَتَبُوا ، فَحَمِدَ اللَّهَ ثُمَّ أَثْنَى عَلَيْهِ ، ثُمَّ قَالَ: « أَمَّا بَعْدُ ، فَوَاللَّهِ إِنِّى لأُعْطِى الرَّجُلَ ، وَأَدَعُ الرَّجُلَ ، وَالَّذِى أَدَعُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِنَ الَّذِى أُعْطِى وَلَكِنْ أُعْطِى أَقْوَامًا لِمَا أَرَى فِى قُلُوبِهِمْ مِنَ الْجَزَعِ وَالْهَلَعِ ، وَأَكِلُ أَقْوَامًا إِلَى مَا جَعَلَ اللَّهُ فِى قُلُوبِهِمْ مِنَ الْغِنَى وَالْخَيْرِ ، فِيهِمْ عَمْرُو بْنُ تَغْلِبَ» . فَوَاللَّهِ مَا أُحِبُّ أَنَّ لِى بِكَلِمَةِ رَسُولِ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) حُمْرَ النَّعَمِ) { رواه البخاري 923 واحمد 5/69} واته‌ : عه‌مری‌ كوڕی‌ ته‌غلیب ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت: هه‌ندێ‌ ماڵ‌ یان كۆیله‌‌و دیلیان بۆ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) هێنا، ئه‌ویش دابه‌شیكرد به‌شی‌ كه‌سانێكی‌ دا ‌و كه‌سانێكیشی‌ بێ‌ به‌ش كرد ئه‌نجا پێی‌ گه‌شته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌شی‌ نه‌دابوون گله‌ییان كردبوو ئه‌ویش سوپاس‌و ستایشی‌ خوای‌ كردوو‌و فه‌رمووی‌: (له‌پاشان ده‌ی‌ سوێند به‌خوا دڵنیابن به‌شی‌ كه‌سێك ده‌ده‌م‌و به‌شی‌ یه‌كێكی‌ تر ناده‌م ، ئه‌وه‌یان به‌شی‌ ناده‌م لام خۆشه‌ویستره‌ له‌وه‌یان به‌شی‌ ده‌ده‌م ، به‌ڵام من به‌شی‌ كه‌سانێك ده‌ده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌زانم دڵیان دامه‌زرا‌و نییه‌، به‌ڵام كه‌سانێك ده‌سپێرم به‌و بێ‌ نیازی‌‌و چاكه‌‌و ئیمانه‌ی‌ له‌ دڵیاندایه‌، له‌وانه‌ عه‌مری‌ كوڕی‌ ته‌غلیب) جا سوێند به‌خوا ووشتری‌ سوورم پێ‌ بدرایه‌ به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ووته‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا  پێم خۆش نه‌بوو) (عَنْ عَامِرِ بْنِ سَعْدٍ عَنْ أَبِيهِ قَالَ قَسَمَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) قَسْمًا فَقُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ أَعْطِ فُلاَنًا فَإِنَّهُ مُؤْمِنٌ. فَقَالَ النَّبِىُّ ( صلى الله عليه وسلم)« أَوْ مُسْلِمٌ » أَقُولُهَا ثَلاَثًا. وَيُرَدِّدُهَا عَلَىَّ ثَلاَثًا « أَوْ مُسْلِمٌ » ثُمَّ قَالَ « إِنِّى لأُعْطِى الرَّجُلَ وَغَيْرُهُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِنْهُ مَخَافَةَ أَنْ يَكُبَّهُ اللَّهُ فِى النَّارِ» { رواه البخاري 27 ومسلم 236/150} واته‌ : عامیری‌ كوڕی‌ سه‌عد له‌سه‌عدی‌ باوكیه‌وه‌ ره‌زای‌ خوایان لێ‌ بێت ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ ووتی‌: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێ‌ ماڵ‌‌و سامانی‌ دابه‌شكرد ده‌ڵێت: ووتم ئه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) به‌شی‌ فڵان كه‌سیش بده‌، چونكه‌ بێگومان ئیمانداره‌ ئه‌ویش فه‌رمووی‌ یا موسڵمانه‌، من سێ‌ جار ئه‌و قسه‌یه‌م كرد ئه‌ویش سێ‌ جار ئه‌و وه‌ڵامه‌ی‌ دووباره‌ كرده‌وه‌ پاشان فه‌رمووی‌ (دڵینا به‌ من به‌شی‌ كه‌سێك ده‌ده‌م كه‌سی‌ تر لام له‌و خۆشه‌ویستره‌ له‌ترسی‌ ئه‌وه‌ی‌ خوا به‌روودا بیخاته‌ دۆزه‌خه‌وه‌).
5ـ كوێله‌ ژێر ده‌سته‌كان: 
ئه‌مانه‌ كه‌سانێك بوون له‌ پێش ئیسلامدا هه‌بوون كه‌ ئیسلام هات ورده‌ ورده‌ نه‌یهێڵاوه‌ كه‌ به‌هۆی‌ جه‌نگ‌و قه‌رزارییه‌وه‌ كراونه‌ته‌ كوێله‌ جا ئیسلام به‌شێكی‌ پاره‌ی‌ زه‌كاتی‌ تره‌خان كردووه‌ بۆ ئازادكردنی‌ ئه‌م كۆیلانه‌ جا چ نوسراویان نوسیبێت له‌گه‌ڵ‌ خاوه‌نه‌كانیاندا پاره‌یان پێبده‌ن  و خۆیان پێ‌ بكڕن یان هه‌ر به‌و به‌شه‌ پاره‌یه‌ كۆیله‌ بكڕدرێت‌و ئازادبكرێت.
6ـ قه‌رزداران:
كه‌سانێكن بوونه‌ته‌ ژێر قه‌رزارییه‌وه‌ توانای‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانیان نییه‌، ئه‌مانه‌ش به‌شێك له‌ زه‌كاتیان پێ‌ ده‌درێت، به‌مه‌رجێ‌ قه‌رزدارییه‌كه‌ی‌ به‌هۆی‌ گوناه‌‌و ئیسراف ‌و زیاده‌ڕه‌وییه‌وه‌ نه‌بوو بێت. 
7ـ له‌ رێگای‌ خوادا:
ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ پێناوی‌ ئایینی‌ ئیسلامدا جه‌نگ‌و جیهاد ده‌كه‌ن‌و موچه‌ی‌ تایبه‌تیان نییه‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها بۆ حه‌جكردنیش سه‌رف ده‌كرێت.
(عَنْ أَبِى سَعِيدٍ الْخُدْرِىِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) «لاَ تَحِلُّ الصَّدَقَةُ لِغَنِىٍّ إِلاَّ لِخَمْسَةٍ لِعَامِلٍ عَلَيْهَا أَوْ رَجُلٍ اشْتَرَاهَا بِمَالِهِ أَوْ غَارِمٍ أَوْ غَازِى فِى سَبِيلِ اللَّهِ أَوْ مِسْكِينٍ تُصُدِّقَ عَلَيْهِ مِنْهَا فَأَهْدَى مِنْهَا لِغَنِىٍّ» { رواه احمد 3/56 وابوداود 1636 حديث صحيح } واته‌ : ئه‌بو سه‌عیدی‌ خودری‌ ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی‌: (زه‌كاتی‌ حه‌ڵاڵ‌ نییه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند جگه‌ له‌ پێنج كه‌س: بۆ كرێكار كۆكه‌ره‌وه‌ی‌ زه‌كات یا كه‌سێ‌ ئه‌و ماڵی‌ زه‌كاته‌ی‌ به‌ پاره‌ كڕی‌ بێ‌-وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ زه‌كاته‌كه‌ ئاژه‌ڵ‌‌و شتی‌ له‌و جۆره‌ بێت- یاقه‌رزدار بێت - یا جه‌نگاوه‌ر بێت له‌ رێگای‌ خوادا یا نه‌دارێك زه‌كاتی‌ پێدرا بێ‌ ئه‌ویش هه‌ندێكی‌ به‌دیاری‌ برد بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندێك).
(عَنْ أُمِّ مَعْقِلٍ قَالَتْ: لَمَّا حَجَّ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) حَجَّةَ الْوَدَاعِ وَكَانَ لَنَا جَمَلٌ فَجَعَلَهُ أَبُو مَعْقِلٍ فِى سَبِيلِ اللَّهِ وَأَصَابَنَا مَرَضٌ وَهَلَكَ أَبُو مَعْقِلٍ وَخَرَجَ النَّبِىُّ ( صلى الله عليه وسلم) فَلَمَّا فَرَغَ مِنْ حَجِّهِ جِئْتُهُ فَقَالَ « يَا أُمَّ مَعْقِلٍ مَا مَنَعَكِ أَنْ تَخْرُجِى مَعَنَا ». قَالَتْ لَقَدْ تَهَيَّأْنَا فَهَلَكَ أَبُو مَعْقِلٍ وَكَانَ لَنَا جَمَلٌ هُوَ الَّذِى نَحُجُّ عَلَيْهِ فَأَوْصَى بِهِ أَبُو مَعْقِلٍ فِى سَبِيلِ اللَّهِ. قَالَ « فَهَلاَّ خَرَجْتِ عَلَيْهِ فَإِنَّ الْحَجَّ فِى سَبِيلِ اللَّهِ فَأَمَّا إِذْ فَاتَتْكِ هَذِهِ الْحَجَّةُ مَعَنَا فَاعْتَمِرِى فِى رَمَضَانَ فَإِنَّهَا كَحَجَّةٍ ». فَكَانَتْ تَقُولُ الْحَجُّ حَجَّةٌ وَالْعُمْرَةُ عُمْرَةٌ وَقَدْ قَالَ هَذَا لِى رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) مَا أَدْرِى أَلِىَ خَاصَّةً) { رواه ابوداود 1072 حديث صحيح.} واته‌ : ئوممو مه‌عقه‌ل ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت (كاتێ‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) حه‌جی‌ ماڵئاوایی‌ كرد ، ئێمه‌ ووشترێكمان هه‌بوو ئه‌بو مه‌عقه‌ل ته‌رخاتی‌ كردبوو بۆ جیهاد له‌رێ‌ی‌ خوادا، ئێمه‌ تووشی‌ نه‌خۆشی‌ بووین و ئه‌بو مه‌عقه‌ل مرد، پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ڕۆشت بۆ حه‌ج جاكاتێ‌ گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ حه‌جه‌كه‌ی‌ چوومه‌ خزمه‌تی‌ فه‌رمووی‌ (ئه‌ی‌ ئوممو مه‌عقه‌ل چی‌ رێگر بوو له‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵماندا بێیت بۆ حه‌ج؟ ئوممو مه‌عقه‌ل ووتی‌: به‌راستی‌ خۆمان ئاماده‌كرد له‌و كاته‌دا ئه‌بو مه‌عقه‌ل مرد، ئێمه‌ش ووشترێكمان هه‌بوو سواری‌ بین بۆ حج، ئه‌بو مه‌عقه‌ل ووسیه‌تی‌ كرد له‌ رێ‌ی‌ خوادا به‌كاربهێنرێت فه‌رموی‌ (ده‌ی‌ بۆ به‌سوار- ئه‌و وشتره‌- نه‌هاتیت بۆ حه‌ج ، چونكه‌ بێگومان حه‌ج له‌رێ‌ی‌ خوادایه‌ جا كه‌ ماده‌م ئه‌و حه‌جه‌ت له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ له‌كیس چوو له‌ ره‌مه‌زاندا عه‌مره‌ بكه‌، چونكه‌ وه‌ك حه‌ج وایه‌) جا ئوممو مه‌عقه‌ل ده‌یوت حه‌ج حه‌جه‌‌و عه‌مره‌ عه‌مره‌یه‌ بێگومان پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) ئه‌مه‌ی‌ به‌من فه‌رموو نازانم هه‌ر بۆ من به‌تایبه‌تی‌؟) یا بۆ هه‌موو موسڵمانێكه‌.
8ـ رێبواران:
كه‌سێكه‌ له‌ جێگا‌و شوێنێكی‌ دوور له‌ وڵاتی‌ خۆی‌ پاره‌‌و پێویستی‌ سه‌فه‌ر لێبڕاوه‌ ئه‌وه‌ له‌ زه‌كات به‌شی‌ ده‌درێت تا بگاته‌ وڵاتی‌ خۆی‌.
زه‌كاتی‌ هه‌ر شوێنێك به‌سه‌ر هه‌ژار‌و نه‌داری‌‌و ئه‌و شوێنه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت:
له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی‌ موعازدا كاتێ‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌ینێرێت بۆ یه‌مه‌ن چه‌ند شتێكی‌ پێ‌ ده‌ڵێت له‌وانه‌ : : (فأخبرهم أَنَّ اللَّهَ قَدْ فَرَضَ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ) { رواه البخاري 1496 ومسلم 29/19} واته‌ : ڵێ‌ كه‌ خوا زه‌كاتی‌ فه‌رز كردووه‌ له‌سه‌ریان له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وه‌رده‌گیرێت‌و ده‌درێت به‌ هه‌ژار‌و نه‌داره‌كانیان) واته‌ هه‌ر له‌هه‌مان شوێندا كه‌ وه‌رگیراوه‌ دابه‌ش ده‌كرێته‌وه‌ به‌سه‌ر هه‌ژاره‌كاندا.
دووه‌م: مه‌رجی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ زه‌كاتیان پێ‌ ده‌درێت:
ئه‌و هه‌شت جۆره‌ی‌ كه‌ زه‌كاتیان پێ‌ ده‌درێت كه‌ باسمان كردن چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه‌ ده‌بێت تێیاندا بێت كه‌ئه‌مانه‌ن:
1ـ موسڵمانێتی‌:
زه‌كاتی‌ فه‌رز نادرێته‌ نا موسڵمان، به‌به‌ڵگه‌ی‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌: (ادْعُهُمْ إِلَى شهادة أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ فَإِنْ هُمْ أَطَاعُوا لَكَ بِذَلِكَ فَأَعلمهُمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ افَتَرَضََ عَلَيْهِمْ صَدَقَةً تُؤْخَذُ مِنْ أَغْنِيَائِهِمْ فَتُرَدُّ عَلَى فُقَرَائِهِمْ) { رواه البخاري 1331 ومسلم 19} واته‌ :  بۆ شایه‌تومان هێنان كه‌ هیچ په‌رستراوێك نییه‌ جگه‌ له‌ خوا‌و موحه‌ممه‌دیش نێردراوی‌ خوایه‌.. جا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان به‌ گوێكردی‌ ئه‌وسا ئاگاداریان بكه‌ كه‌ خوای‌ گه‌وره‌ زه‌كاتی‌ فه‌رزكردووه‌ له‌سه‌ریان له‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیان وه‌رده‌گیرێت‌و ده‌درێته‌وه‌ به‌هه‌ژاره‌كانیان..) ، له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ به‌روونی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ زه‌كات له‌ ده‌وڵه‌مه‌نی‌ موسڵمان وه‌رده‌گیرێت‌و ده‌درێت به‌ هه‌ژاری‌ موسڵمان، كه‌واته‌ ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی‌ زه‌كاتی‌ پێ‌ ده‌درێت موسڵمان بێت.
2ـ نه‌توانێ‌ ئیش‌و كار بكات:
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ژار‌و نه‌دار بتوانن كار‌و كاسابه‌ت بكه‌ن‌و ژیانیان دابین ببێ‌ ئه‌وه‌ دروست نییه‌ زه‌كاتیان پێ‌ بدرێت، وه‌ ئه‌ویش دروست نییه‌ بۆی‌ وه‌ریبگرێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت:  « لاَ تَحِلُّ الصَّدَقَةُ لِغَنِىٍّ وَلاَ لِذِى مِرَّةٍ سَوِىٍّ » { رواه ابوداود 1633 والترمذي 652} واته‌ :نییه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند‌و كه‌سێ‌ توانی‌ ئیش‌و كه‌سابه‌تی‌ هه‌بێت).
3ـ نابێت خه‌رجی‌ له‌ سه‌ر زه‌كات ده‌ره‌كه‌ بێت:
چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ مه‌سره‌فی‌ له‌سه‌ر زه‌كاتده‌ره‌كه‌ بێ‌ ئه‌وه‌ پێویستی‌ به‌ زه‌كات نییه‌ زه‌كاتده‌ره‌كه‌ ده‌بێت خه‌رجی‌ بكێشێت ئه‌گه‌ر زه‌كاتی‌ پێ بدات وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ زه‌كاته‌كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زه‌كاتده‌ره‌كه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ دروست نییه‌ زه‌كات بدرێت به‌ باوك‌و دایك  باپیره‌ ‌و نه‌نگ چونكه‌ خه‌رجیان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیانه‌وه‌، هه‌ره‌وه‌ها دروست نییه‌ زه‌كات بدرێت به‌ كچ‌و كوڕ‌و منداڵیان ئه‌گه‌ر بچوك بوون یا گه‌وره‌ بوون له‌به‌ر شێتی‌ یا نه‌خۆشی‌ یاهه‌ر هۆیه‌كی‌ تر باوكیان مه‌سره‌فی‌ ده‌كردن ئه‌وه‌ دروست نییه‌ باوكیان زه‌كاتیان پێ‌ بدات، چونكه‌ بۆ زه‌كاتده‌ره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وه‌ك پێشتر باسمان كرد.
هه‌روه‌ها پیاو دروست نییه‌ زه‌كات خۆی‌ بدات به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چونكه‌ خه‌رجی‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌یه‌تی‌.
ئه‌مه‌ی‌ باسمان كرد كه‌ زه‌كاتیان پێ‌ نادرێت له‌لایه‌ن كه‌س‌و كاریانه‌وه‌ به‌هۆی‌ هه‌ژاری‌‌و نه‌داریه‌‌و پێیان نادرێت به‌ڵام وه‌ك شتی‌ تر پێیان ده‌درێت وه‌ك قه‌رزاری‌ یا جه‌نگاوه‌ری‌ ئیسلام بن ئه‌وه‌ دروسته‌  بۆیان زه‌كاتیان پێ‌ بده‌ن نه‌ك وه‌كو هه‌ژار به‌ڵكو قه‌رزار‌و جه‌نگاوه‌ر.
به‌ڵام زه‌كاتدان به‌و خزمانه‌ی‌ كه‌ خه‌رجیان واجب نییه‌ له‌سه‌ر زه‌كات ده‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌ دروست زه‌كاتیان پێ‌ بدرێت وه‌ك برا‌و خوشك‌و ئامۆزا‌و خاڵ‌‌و پوور ‌و منداڵه‌كانیان، له‌م باره‌یه‌وه‌ (عَنْ سَلْمَانَ بْنِ عَامِرٍ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ( صلى الله عليه وسلم) « الصَّدَقَةُ عَلَى الْمِسْكِينِ صَدَقَةٌ وَهِىَ عَلَى ذِى الْقَرَابَةِ اثْنَتَانِ صَدَقَةٌ وَصِلَةٌ » { رواه الترمذ 658 والنسائي 5/92 وابن ماجة 1844 صحيح لغيره.} واته‌ : سه‌لمانی‌ كوڕی‌ عامیر ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێ‌ پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) فه‌رموی‌ (زه‌كاتدان به‌هه‌ژار هه‌ر زه‌كاتدانه‌ به‌ڵام زه‌كاتدان به‌خزم دوو شته‌ زه‌كات ‌و په‌یوه‌ندی‌ خزمایه‌تیشه‌).
4ـ نابێت (هاشمی‌‌و موته‌لیبی‌) بێت:
واته‌: ئه‌و كه‌سه‌ی‌ به‌ره‌چه‌ڵه‌ك بچێته‌ سه‌ر به‌نو هاشم‌و به‌نو موته‌لیب زه‌كاتی‌ پێ‌ نادرێت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا ( صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: « إِنَّ هَذِهِ الصَّدَقَاتِ إِنَّمَا هِىَ أَوْسَاخُ النَّاسِ وَإِنَّهَا لاَ تَحِلُّ لِمُحَمَّدٍ وَلاَ لآلِ مُحَمَّدٍ» { رواه مسلم 1072 .} واته‌: (ئه‌م ماڵی‌ زه‌كاته‌ بێگومان چڵكی‌ خه‌ڵكییه‌‌و حه‌ڵاڵ‌ نییه‌ بۆ موحه‌ممه‌د‌و كه‌سوكاری‌ موحه‌ممه‌د).
(عن أَبَي هُرَيْرَةَ رضى الله عنه قَالَ أَخَذَ الْحَسَنُ بْنُ عَلِىٍّ رضى الله عنهما تَمْرَةً مِنْ تَمْرِ الصَّدَقَةِ ، فَجَعَلَهَا فِى فِيهِ ، فَقَالَ النَّبِىُّ ( صلى الله عليه وسلم) « كِخٍ كِخٍ - لِيَطْرَحَهَا ثُمَّ قَالَ - أَمَا شَعَرْتَ أَنَّا لاَ نَأْكُلُ الصَّدَقَةَ » { رواه البخاري 1420 ومسلم 1069} واته‌ : ئه‌بو هوره‌یره‌ ره‌زای‌ خوای‌ لێ‌ بێت ده‌ڵێت: (حه‌سه‌نی‌ كوڕی‌ عه‌لی‌ خورمایه‌كی‌ له‌ خورمای‌ زه‌كات هه‌ڵگرت‌و خستییه‌ ده‌می‌ ویستی‌ بیخوات جا پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی‌: كخ كخ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ده‌می‌ ده‌ریبینێت‌و فڕێیدا، پاشان فه‌رمووی‌ (ئه‌ی‌ نه‌تزانیوه‌ ئێمه‌ شتی‌ زه‌كات ناخۆین).

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marewan zangana (2011-08-20 10:56:58)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-08-22 13:36:08

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsFirefox

Re: زه‌كات به‌كێ‌ ده‌درێت؟

دةستةكانت خؤش بيت كاك مةريوان بؤ ئةم روونكردنةوةيه
خواى كةوره باداشتى خيرت باتةوه
سةركةوتوو بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net