❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پيناسه‌ی سحر و جؤره‌كانی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-26 03:12:12

وشيارعلى
خونچەی نوێ
شوێن: ناحيةى دارةتوو
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-08-17
دواترین سه‌ردان: 2012-02-25
په‌یامه‌كان: 19
WindowsFirefox

پيناسه‌ی سحر و جؤره‌كانی

سةرجاوة : سايتى كورد ئيسلام

نوسینی
إسراء صديق عه‌بدولعه‌زیز



بيگومان ئاده‌میزاد به‌خته‌وه‌رترین دروست كراوی سه‌ر رووی ئه‌م زه‌ویه‌یه‌و خوای بالاده‌ست هيزی ناسینی پئ به‌خشیوه‌و ئاسمان و هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه‌ بؤی موسوخه‌ر كردووه‌ ،به‌لام هه‌ندی جار هه‌ندئ كه‌س پله‌و پایه‌ی خؤی له‌بیر ده‌كات و زؤر به‌ئاسانی فریو ده‌خوات و ده‌كه‌ويته‌ شوين خه‌یالاتی خؤی و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتتان، ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موانه‌و هه‌میشه ‌له‌كه‌میندایه ‌به ‌پیلانه ‌جؤراوجؤه‌كانی بؤ ئه‌وه‌ی نيچیری خؤی له‌خشته‌ ببات، بیروباوه‌ر و عه‌قیده‌ی تيك ده‌شكينئ، وه‌ده‌یخاته ‌سه‌ر ره‌وره‌وه‌ی نه‌هامه‌تی ،یه‌كيكیش له‌شيوازه ‌به‌ناوبانگه‌ی شه‌یتان بؤ تيك شكانی یه‌كتاپه‌رستی و باوه‌ر و تاكه‌كه‌س راكيشانيتی به‌ره‌و سحر و جادو ،له‌م رؤژگاره‌دا ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌ساحر و جادووكه‌ران بونه‌ته ‌دیارده‌یه‌كی به‌رچاو و به‌ناوی شاره‌زا له‌بواره‌كانی كژو گیا ده‌رمانیه‌كان و زانستی ژماره‌و پیته‌كان و  دوعا خويندنه‌وه‌، خه‌لكی چه‌واشه ‌ده‌كه‌ن به‌ره‌و سحریان راده‌كيشن و نيچیری ساويلكه ‌له‌خشته ‌ده‌به‌ن و كه‌ئه‌مه‌ش مه‌ترسيكی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌رووی كردوه‌ته‌ دونیای ئیسلام به‌ربوه‌ته ‌تيك شكاندنی بیروباوه‌ر و عه‌قیده‌ی ئه‌م ئوممه‌ته‌، بؤیه‌به‌ئه‌ركی سه‌رشانم زانی ئه‌م بابه‌ته‌ بخه‌مه ‌به‌ر دیدی خوينه‌ری به‌ريز، بؤ ئه‌وه‌ی بزانن كامانه‌یه‌ ئه‌و جادوو كه‌رانه‌ی كه‌مه‌ترسیان له‌سه‌ر دین و دونیا و رؤژی دوای موسلمان هه‌یه‌، بؤ ئه‌وه‌ی خؤیان لئ بپاريزن، چونكه رؤژانه ‌چه‌نده‌ها جؤر سحر‌ ئه‌نجام ئه‌دريت له‌ژير ناوی نواندنی موكناتیسی و ئه‌ستيره‌ناسی و خويندنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان و زانست ژماره‌و پیته‌كان و كويگرتن بؤ بورجه‌كان و ....هتد ،وه‌موسلمان ئیمانی خؤی داده‌روخينی به‌بئ ئه‌وه‌ی به‌خؤی بزانئ


سحر چیه ‌و چه‌ند جؤری هه‌یه‌؟

له مفره‌داتی راغبی ئه‌صفه‌هانیدا سحر به‌دوو مانا هاتوه

یه‌كه‌م ، به‌مانای فریودان و نیشانه‌دانانی شتی ناواقعی دوور له‌راستی زانایان ده‌فه‌رموون كه‌جادوكه‌رانی فیرعه‌ون ئه‌م جؤره‌سحره‌یان ده‌كرد هه‌روه‌ك له‌م ئایه‌ته ‌پیرؤزه‌دا هاتوه‌ قالَ بَل ألقوا فإذا حِبالُهم وعِصِيُّهم يُخَيَّلُ إليهِ من سِحرِهِم أنّها تَسعى ،سورة طه٦٦

دووه‌م ، به‌مانای راكيشانی شه‌یتانه‌كان به‌شيوازی تایبه‌ت و یارمه‌تی لئ وه‌رگرتنیان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت هل أُنَبِّئُكُم على مَن تَنَزَّلُ الشّياطين * تَنَزّلُ على كلِّ أفّاكٍ أثيم * يُلقونَ السَّمع وأكثرُهُم كاذبون ،سورة الشعراء٢٢١

به‌گشتی سحر دوو جؤری هه‌یه

جؤری یه‌كه‌میان كه‌پئ ی ده‌گوتريت سحر خفة اليد ،واته ‌جادوی سوكيتی ده‌سته‌كان ، كه‌ليره‌دا ساحر كوناه بار ده‌بيت چونكه ‌خه‌لكی پئ ده‌خه‌له‌تينن، به‌لام پئ ی كافر نابيت و له‌بازنه‌ی ئیسلام ناچيته ‌ده‌ره‌وه‌، ئه‌م جؤره‌ باس ليوه ‌ناكه‌ین

ئه‌وه‌ی كه‌مه‌به‌ستمانه‌ جؤری دوه‌مه‌، كه‌پئ ی ده‌گوتريت سحر الأعين ، كه‌به‌هؤی یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌شه‌یتان و جنوكه‌كان روو ده‌دات و دروست ده‌بيت، ئه‌م جؤره‌ش خؤی له‌خؤیدا ده‌كريته ‌سئ به‌شه‌وه

یه‌كه‌م ، ئه‌و سحره‌ی كه‌راسته‌وخؤ به‌هؤی شه‌یتانه‌وه ‌روو ده‌دات، هه‌ولدانی جادووگه‌ری تيیدا نیه ‌جگه ‌له‌وه‌ی ته‌نها ناوی نه‌خؤش و دایكه‌كه‌ی ده‌پرسيت، پاشان داوای قوربانیه‌كیان لئ ده‌كات، كه‌ئه‌ویش بؤ شه‌یتانه‌ په‌نا به‌خوا،،ئه‌مه‌ش به‌هيزترین جؤری سحره‌ ماندوو بونی زؤری ده‌ويت تا هه‌لبوه‌شيته‌وه‌، له‌م جؤره‌دا ساحر و نه‌خؤش هه‌ردوكیان له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌چنه ‌ده‌ره‌وه ‌چونكه ‌ساحر خؤی له‌خؤیدا كافربوه‌، نه‌خؤشیش قوربانی بؤ غه‌یری خوا ئه‌نجام ده‌دات كه‌ئه‌ویش به‌شیركی گه‌وره‌ ده‌ژميردريت

دووه‌م ، ساحر به‌یارمه‌تی روحه‌شه‌ران گؤزه‌كان و شتيك له‌جه‌سته‌ی ئه‌وو كه‌سه‌ی كه‌سحری لئ ده‌كريت ، پارچه ‌جل بيت یاخود ته‌ره‌قژ ... هتد ، جادوه‌كه‌ی دروست ده‌كات ،،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هؤكاره‌كانی له‌جؤری یه‌كه‌م لاوازترن، جادوه‌كه ‌لاوازه‌و جادوكه‌ر خؤی ناتوانيت به‌م كاره‌ هه‌ستيت ئه‌گه‌ر هاتو روحه‌شه‌رانگؤزه‌كان یارمه‌تی نه‌ده‌ن، شایانی باسه‌ ئه‌م جؤره‌ ناتوانيت دريژ خایان بيت پيویسته ‌هه‌مو جارئ تازه ‌بكريته‌وه‌، پشت به‌خوا زؤر به‌ئاسانی هه‌لده‌وه‌شيته‌وه

سئ یه‌م ، ساحر هه‌لده‌ستيت به‌به‌كارهينانی هيزی بیته‌هیجای به‌كانوزماره‌و ئه‌ستيره‌و زه‌بزه‌به‌كانیان. ئه‌مجؤره‌ش زؤر سه‌خته‌، هه‌مو كه‌س ناتوانيت پئ ی هه‌ستيت، پيویستی به‌دراسه‌یه‌كی زؤر قول هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش شيوازيكی به‌ناوبانگی عبرانیه‌كانه‌ كه‌جارجاریش به‌بانگ كردنی هه‌ندئ ناوی نادیار و بئ مانا و كه‌لك له‌جنی وه‌رده‌گرن بؤ وه‌رگرتنی هه‌ندئ زانیاری ،له‌وانه ‌به‌ هؤی فه‌له‌كه‌وه ‌ئاگایان له‌هه‌ندئ روداوی سروشتی وه‌ك بومه‌له‌رزه‌ و لافاوو هه‌بيت، به‌لام بؤ وه‌رگرتنی زانیاری غه‌یبی كه‌لك له‌ جنؤكه ‌وه‌رده‌گرن كه‌دیسانه‌وه ‌ساحر به‌م كاره ‌له‌بازنه‌ی ئیسلام ده‌رده‌چيته‌ ده‌ره‌وه

له‌هه‌ر سئ جؤره‌كه‌دا شكی تيدانیه ‌كه ‌ساحر بئ باوه‌ره‌، چونكه ‌ناتوانيت ئه‌و سحره‌ ئه‌نجام بدات هه‌تا بئ باوه‌ری خؤی بؤ شه‌یتان نه‌سه‌لمينيت په‌نا به‌خوا ،جگه ‌له‌وه ‌سحر كردن به‌شيكه ‌له‌به‌شه‌كانی شركی گه‌وره‌، خوای گه‌وره ‌له‌ موشریك خؤش نابيت، وه‌ك ده‌فه‌رمويت إنّ الله لا يَغفِر أن يُشرِك به  ويَغفِر مادُون ذلِكَ لِمَن يَشاء ،سورة النساء٤٨

به‌پئ ی فه‌رموده‌كانی پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ، ئه‌وانه‌ی ده‌چنه ‌لای جادووكه‌ران دوو حوكمیان هه‌یه

یه‌كه‌م ، ئه‌گه‌ر چوه ‌لای ساحر و ته‌نها پرسیاری لئ كرد، به‌لام له‌دله‌وه‌ باوه‌ری به‌وه‌لامه‌كانی نه‌كرد، ئه‌وا چل رؤژ نويژه‌كانی به‌رز ناكريته‌وه‌و لئ ی قبول ناكريت ئه‌گه‌ر هاتوو خاوه‌نی جوانترین نويژیش بيت،پيغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت من أتى عرافا فسأله عن شيء لم يقبل له صلاة أربعين ليلة ،رواه احمد

دووه‌م ، ئه‌گه‌ر هاتوو چوه‌ لای و پرسیاری لئ كردو باوه‌ری پئ كردو پاشان به‌گويشی كرد ئه‌وا كرده‌وه‌كانی هه‌موی پوچه‌ل ده‌بيته‌وه‌و پئ ی ده‌چيته ‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئیسلام ،وه‌ك پيشه‌وامان صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمويت من أتى عرافا فسأله عن شيء فصدقه بما يقول فقد كفر بما انزل على محمد ،متفق عليه

ئه‌مه‌و خوای گه‌وره‌ زاناتره ‌به‌راستیه‌كان و درودی خوا له‌سه‌ر پيغه‌مبه‌ری خوا بيت

نوسینی
إسراء صديق عه‌بدولعه‌زیز

Kurdzhin
خـوا زاتێکی مەزن و گەورەیەیە،تاک و تەنھایە،ھەروەھا خاوەنی‌ چەندین ناوە و ٩٩ ناویان لە قورئان و وتەکانی‌ پێغەمبەری‌ ئیسلامدا ھاتوون

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net