❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌ستدریژی سکسی کردنه‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی سوری له‌ لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-08-28 11:37:52

Karokh
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: Hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-17
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 200
WindowsVistaMSIE7

ده‌ستدریژی سکسی کردنه‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی سوری له‌ لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه‌

فه‌زاحه‌تێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا


به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی توركی ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته‌ سه‌ر كچان و ژنانی‌ ئاواره‌بووی‌ سوریا كه‌ له‌ خێوه‌تگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ نیشته‌جێن و ئه‌مه‌ش بۆته‌ فه‌زاحه‌تێكی گه‌وره‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته.

به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی‌ ئیدنلیكی‌ توركی,‌ له‌وكاته‌وه‌ی ئاواره‌كانی سوریا خاكی خۆیان له‌ترسی كوشتن و ئازاردانیان له‌لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه‌ جێهێشتووه‌ و روویان له‌ توركیا كردووه و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش خێوه‌تگه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ دروستكردووه‌‌، به‌ڵام تائێستا چوار سه‌د حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ناو ئه‌و خێوه‌تگه‌یه‌ روویداوه‌, ته‌نانه‌ت له‌كاتی‌ پشكنینه‌كانیشدا ئه‌وه‌ ئاشكرابووه‌ كه‌ 250 حاڵه‌تیان گه‌شتووه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ سكپڕبونى كچ و ئافره‌تانی سوری‌.
رۆژنامه‌یه‌كه‌ جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا بووته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئاواره‌كانی سوریا له‌و وڵاته‌دا، ده‌شڵێت"هه‌ندێك له‌و ئافره‌ت و كچانه‌ به‌بیانووی‌ ئه‌وه‌ی‌‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ خێوه‌تگه‌یان ئیشی چاكیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه‌و ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن, ده‌ستدرێژی سێكسیان كراوه‌ته‌ سه‌ر".

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی‌ و ئیداری‌ ناوچه‌كه‌ تێوه‌گلاون له‌ده‌ستدرێژی سێكسیه‌كه‌و كه‌سێكیان له‌گه‌ڵدایه‌ به‌ناوی‌ عه‌بدو ئه‌سلانار كه‌ موختاری‌ گونده‌كه‌یه و پارچه‌ زه‌ویه‌كی‌ له‌نزیك خێوه‌تگه‌كه‌ هه‌یه‌و ئیش و كاری‌ ته‌نها رێكخستنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ كاری‌ له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و ئاسانكارییان بۆده‌كات, ده‌شڵێت"پاش ئه‌وه‌ی‌‌ كاره‌كه‌ ئاشكرا بووه‌ و پارێزگاری‌ هه‌تایش پێ زانیوه‌, به‌ڵام هیچ رێوشوێنێكی‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ بۆ راگرتنی‌ ئه‌و دیارده‌یه‌ نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش جێگری‌ پارێزگار ده‌ستی‌ له‌كار كێشاوه‌ته‌وه‌".

rojnamey ednlyky turky

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net