.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













چەند توێژەرەوەیەك گەیشتنە ئەو دەرئەنجامە زانستییەی كە سپی بوونی تاڵەكانی قژی سەر یەكێكە لەنیشانەكانی هیلاكیو بوونی فشاری دەروونی لەسەر مرۆڤەكان، هەر ئەوەشە دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤەكان بەتەمەن تر لە تەمەنی ئاسایی خۆیان دەربكەون.
وێڕای سپی بوونی تاڵە مووەكانی قژی سەر، بوونی فشاری دەروونیو هیلاكی لەئەگەری تووش بوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەكان زیاد دەكات.
لە توێژینەوەكەشدا لێكۆڵەرەوەكانی زانكۆی «دیوك»ی ئەمریكی لە كارۆلینا هەستاون بە پێدانی گیراوەیەكی كیمیایی بە ژمارەیەك مشكی تاقیگە، كە ئەو گیراوەیە هاوشێوەی هۆڕمۆنی ئەدرینالینە كە مرۆڤ وەك كاردانەوەیەك لەكاتی هەڵچوونو فشاری دەروونیدا دەریدەكات وەك كاتی توڕەبوون یان نائارامی. لەئەنجامی پێدانی ئەو گیراوە كیمیاییەشدا تێبینی دابەزینی ڕێژەی پرۆتینی ناسراو بە «P55» كراوە كە ئەو پرۆتینە بەرپرسە لەپاراستنی تەندروستی خانەكانو هەروەك پارێزگارییان لێدەكات لە دەركەوتنی هەر شێواندنێك كە لەداهاتوودا لەو خانانەدا دەربكەوێت.
پرۆفیسۆر رۆبەرت لیڤكۆفتیز لە زانكۆی «دیوك» ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ئەزمونكردنە شیكردنەوەیەكی رازیكەر دەخاتە بەردەست كە چۆن هیلاكیو فشاری دەروونی درێژخایەن دەبێتە هۆی دەركەوتنی كۆمەڵێك حاڵەتی تەندروستی، لە دەركەوتنی هەندێك حاڵەتی زیانبەخش بە جوانی روخسار وەك سپی بوونی تاڵەكانی قژ بۆ تووش بوون بەهەندێ نەخۆشی مەترسیداری دیكەی وەك گرێی سەرەتانی.
توێژەرەوەكان گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی كە ئەو مشكانەی كە پرۆتینی «Beta-Arrestin» لە لەشیاندا نییە ترشەڵۆكی نەوەوییان دووچاری هیچ زیانێك نەبووە، نەبوونی ئەو پرۆتینەش ڕێژەی پرۆتینی «P55» لەهەریەك لەخانە لیمفاوییەكاندا جێگیر دەكات كە ئەو ئەندامانە وەڵامدانەوەیان هەیە بۆ هەر فشارێكی دەروونی درێژخایەن، هەروەك كاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی لەدایك بوونی مناڵا.
گۆڕانی رەنگی قژ بۆ خۆڵەمێشی یان تەواو سپی بوونی قژ پرۆسەیەكی سروشتییە كەلەگەڵا چوونە تەمەن یان تەنانەت لە قۆناغە سەرەتاییەكانی تەمەندا دەردەكەوێت، ئەمەش لەئەنجامی لەكاركەوتنی خانە رەنگاو رەنگەكانی قژ لە بەرهەم هێنانی ئەو ڕەنگانەی كە رەنگی قژ كۆنترۆڵ دەكەن كە ئەوانیش ملانین و فیومیلانینن.
ئاستی سپی بوونی قژی سەر لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت بە گۆڕانی جۆری قژ لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، كە هەندێك جار هۆكارەكان بۆماوەییەو هەندێكجاریش هۆكارەكان تووش بوونە بە فشاری دەروونیو كەمی رەگەزە خۆراكییە بنەڕەتییەكان وەك مسو ترشەڵۆكی فۆلیكو ڤیتامین بی.
فهیسبووك

لهسهر هێڵ نییه