.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکی نوێیدا توێژه‌ران بۆیان ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئێواران بڕێکی باش له خۆراك ده‌خۆن، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێده‌کرێت، کێشیان به‌رز بێته‌وه.
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه توێژه‌ران چه‌ند مشکیکی تاقیگه‌یان ده‌ستنیشانکرد و له‌چه‌ند کاتێکی جیاوازدا خۆراکیان پێدان.
ئه‌و کاته‌ی مشکه‌کان پشوویان هه‌بوو و خۆراك ده‌خرایه به‌رده‌میان و ده‌که‌وتنه خۆراك خواردن، به‌هۆیه‌وه له‌ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا نزیکه‌ی له 50% کێشیان ڕووی له‌به‌رزبوونه‌وه کرد. "Fred Turek" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Northwestern" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Obesity"دا بڵاویانکردۆته‌وه، که مشکه‌کان له‌کاتی چالاکییاندا کێشیان به‌هۆی خۆراك خواردنه‌وه ته‌نها به‌ڕێژه‌ی له 20% زیادیکردووه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتردا هاوتان. خۆراك، میتابۆلیزم و چالاکی ڕۆژانه به پێچه‌وانه‌ی یه‌کتره‌وه کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر یه‌کتر. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Fred Turek" ده‌ڵێت: "نازانرێت، چۆن و له چ کاتێکدا خۆراك خواردن ده‌بێته هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشی مرۆڤ."
بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان "Fred Turek" و هاوه‌ڵه‌کانی 12 مشکیان هه‌ڵبژارد و مشکه‌کان له‌ناو تاقیگه‌دا له‌ماوه‌یه‌کی 12 کاژمێری نێوان تاریکی ڕووناکیدا ژیانیان به‌سه‌ربرد. ته‌نها له‌و قۆناغه‌دا بواری گه‌یشتنیان به خۆراکی چه‌وری هه‌بوو.
توێژه‌ران بڕی خۆراکی خواردوو و هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی له‌شی مشکه‌کانیان به یارمه‌تی تیشکی سه‌روو سوور تۆمارکرد.
له‌ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێت، که خواردن و دواتر خه‌وتن به‌سه‌ریدا - به‌تایبه‌ت شه‌وان - له‌ناو گه‌ده‌دا زۆر خێرا هه‌رس نابێت و چالاکییه‌کانی له‌شیش له‌کاتی خه‌وتندا سست ده‌بن.
س.سايتى خوزكة
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
