.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه










یەک لە بەرهەمە زۆر بە نرخەکانی مامۆستا ئیسماعیل تەنیا ئەم کتێبەیە:-
بزربوونی ناوی کوردی لە کۆمەڵگەی کوردەواریدا
ئیسماعیل تەنیا
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوی بەدرخان
هەولێر 2008
لە بەشی یەکەمی کتێبەکەیدا مامۆستا ئیسماعیل تەنیا نووسیویەتی:-
(لە یادمە، لە وانەی رێزمانی پۆلی پێنجەمی سەرەتاییدا، بەم شێوەیە پێناسەی (ناو) کرابوو، (وشەیەکە مانایەکی تایبەتی هەیە، بۆ ناو لێنانی کەسێک یان شوێنێک یان رووەکێک یان گیانلەبەرێک یان شتێک بەکار دەهێنرێت). واتە، وشەیەکە بۆ جیاکردنەوەی تاکی رەگەزێک لە هاورەگەزەکانی یان رەگەزێکی جیا لە خۆی.
ئەم وشەیە مانایەکی ئەوەندە فراوان و گرنگ لە خۆی دەگرێت، کە ناکرێت لەهیچ کۆمەڵگەو نێوەندێکی نەتەوەییدا فەرامۆش بکرێو، حسێبی بۆ نەکرێت. هەر ئەو وشەیە ئاکارو باکڕاوندی من لە تۆ جیا دەکاتەوەو، رەنگ و روخسارێکی تایبەتییان پێدەبەخشێت.
نەتەوەو گروپە جیاوازەکان، بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و، پاراستنی مۆرکی تایبەت و، گەشەپێدانی زمانەکانیان، بەدرێژایی مێژوو، لە ململانێدا بووینە.... وەک سادەتریژن ئامرازی بەرگریکردن، ئەم کارتەیان بەکارهێناوە.)
ئەم کتێبە لێکۆڵینەوەیەکە لە دیاردەی وردە وردە بزربوونی ناوی کوردی لە کۆمەڵگاکەمان کە بەشیوەیەکی زۆر زانستیانە لەو دیاردەیەی کۆڵیوەتەوەو بەدواچونی بۆ کردوە هۆکارەکانی دیاری کردوە .

بۆ داگرتنی ئەم کتێبە سەردانی ئەم ئەدرێسە بکەن:-
لهسهر هێڵ نییه