.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خۆشه‌ویستی.. له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه دروست ده‌بێت، یان پێكه‌وه ژیان‌و هه‌ڵسوكه‌وت؟ 
له‌سه‌ر هۆكاری دروستبوونی خۆشه‌ویستی له‌نێوان روخسار‌و ره‌فتاردا، كوڕان‌و كچان ناكۆكن..
به‌ڕای زۆرێك خۆشه‌ویستی، هه‌ستێكه كه به‌بێ ویستی كه‌س دروست ده‌بێت، هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن خۆشه‌ویستی پێشه‌كی‌و فاكته‌ری دروستبوونی هه‌یه‌و خه‌ڵكانێك بهدڵو سۆز خۆشه‌ویستی دهكهنو خه‌ڵكێكیش به‌عه‌قڵ‌و تێڕامان‌و هه‌ندێكیش به‌چاوو روخسار گیرۆده‌ی خۆشه‌ویستی ده‌بن.
محه‌مه‌د عه‌لی، ته‌مه‌ن 23ساڵ، پێی وایه كه یه‌كه‌م بینینی كچ، كوڕ په‌لكێشی خۆشه‌ویستی دهكاتو باس له‌وه‌ش ده‌كات كه خۆی، هه‌ر له‌یه‌كه‌م بینینی دڵخوازهكهیهوه، خۆشی ویستووه‌و دواتریش كه‌لێی نزیك بۆته‌وه زانیویه‌تی ئه‌وان له‌دوو ئاستی جیاواز‌و دوو ههڵسو كه‌وتی جیاوازدانو ده‌ڵێت "هه‌رچه‌ند هه‌وڵمدا له‌بیری خۆمی به‌رمه‌وه سوودی نه‌بوو، بۆیه ئاماده‌بووم قوربانی زۆر بده‌م له پێناویدا، چونكه به‌ڕاستی خۆشم ئه‌ویست". محه‌مه‌د ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وت، یان پاره‌و سامان هانده‌ری خۆشه‌ویستی بن‌و ده‌ڵێت "خۆشه‌ویستی راسته‌قینه هه‌ر له‌یه‌كه‌م سه‌رنجه‌وه ده‌كه‌ویته داوی".
هه‌ندێك، بۆچوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوێزان بوونی خۆشه‌ویستی دوو ره‌گه‌زی جیا، ده‌به‌ستنه‌وه بهچارهنووسو "قسمهتو نسیب"و هه‌ندێكی تریش، بۆنه‌و رووداوێكی دیاریكراو، به‌هۆكاری په‌ل كێشكردنیان بۆ نێو جیهانی خۆشه‌ویستی یه‌كتر، له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هێشوو عه‌بدوڵڵا، ته‌مه‌ن 19ساڵ، خوێندكاری په‌یمانگایه‌و "ماوه‌ی هه‌شت مانگه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕێكدا هه‌یه، كه ئه‌ویش خوێندكاری په‌یمانگایه". ناوبراو، باس له‌وه ده‌كات چه‌ندین جار كوڕه‌ی خۆشه‌ویستی ئێستای خۆی دیوه، كه‌چی پێی سه‌رسام نه‌بووه، تا ماوه‌یه‌ك كوڕه‌كه بهههواڵپرسینو خۆنزیك كردنه‌وه لێی، جێگای له‌دڵی ئه‌مدا كردۆته‌وه. هێشوو ئه‌وه‌شی گێڕایه‌وه كه سه‌ره‌تا زۆر رقی له‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێستای بووه‌و "زۆرجار وهلاَمی سڵاوهكانیشم نه‌ده‌دایه‌وه". به‌قسه‌ی هێشوو، رۆژێكیان نه‌خۆش بووه‌و ده‌ڵێت "سه‌یرم كرد زۆر هه‌واڵی ئه‌پرسیم، دوو رۆژ نه‌هاتمه‌وه، رۆژی دواتر هاتمه‌وه بۆ ده‌وام هه‌ستم كرد ئه‌و رقه‌م بۆی بوو به‌خۆشه‌ویستیو زۆر له‌به‌رچاوم گۆڕا". هێشوو جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه ئێستا ئه‌و زیاتر كوڕه‌كه‌ی خۆش دهوێتو سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونه‌شی كه پێی وایه خۆشه‌ویستی له‌یه‌كه‌م دیتنه‌وه دروست ئه‌بێت، ده‌ڵێت "سه‌رنجی یه‌كه‌م ته‌نها سه‌رسام بوونه‌و خۆشه‌ویستی نیه، چونكه له‌یه‌كه‌م بینین‌دا ته‌نها جوانی ئه‌و كه‌سه ده‌بینیت، به‌بێ شته‌كانی تری".
دیدار ئه‌بوبه‌كر، ته‌مه‌ن 19ساڵ، كه خۆشه‌ویستی هه‌یه‌و "زۆری خۆشده‌وێت"، باسی له‌وه‌كرد زۆر جار كه چووه بۆ خوێندنگا، رێكه‌وتی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه‌و ده‌ڵێت "هه‌ر كه بینیم زۆر پێی سه‌رسام بووم‌و دووباره‌بوونه‌وه‌ی بینینه‌كانی وایكرد كه خۆشه‌ویستی بكه‌وێته دڵمه‌وه". دیدار، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌ندێكجار ئه‌و خۆشه‌ویستیه له ئه‌نجامی زۆر بینینی به‌رامبه‌ره‌وه دروست دهبێتو ده‌ڵێت "زۆر به كه‌می تۆ كه‌سێك یه‌ك جار بیبینی هه‌ست ده‌كه‌یت كه خۆشتده‌وێ". سه‌باره‌ت به‌رۆڵی روخسار‌و باڵاش لهسهرنجڕاكێشانی به‌رامبه‌ردا، دیدار ده‌ڵێت "ڕاسته ڕوخسار تاڕاده‌یه‌ك مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ی تۆ كه‌سێكت خۆش بوێت، بهلاَم من وه‌ك خۆم ههڵسوكهوتوو ڕه‌فتاری به‌رامبه‌ره‌كه‌م سه‌رنجی ڕاكێشام كه خۆشم بوێت".
زۆرێك له‌خه‌ڵك پێیان وایه خۆشه‌ویستی ههستكردنێكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ‌و به‌زۆر دروست ناكرێت. هه‌ندێكی تر ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه چاوی خۆشه‌ویستی به‌جوانییه‌وه ده‌نووسێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رایه‌كی تر هه‌یه‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت كه خۆشه‌ویستی عهشقو عه‌وداڵ بوونی ناخهو ده‌ڵێن "چاوی عاشق به‌رامبه‌ر روخساری مه‌عشوقه‌كه‌ی كوێر‌و نابینایه".
ده‌شنێ كامل، ته‌مه‌ن 23ساڵ، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و، سه‌ره‌تا هیچ بهدڵدارهكهی سه‌رسام نه‌بووه‌و ده‌ڵێت "چه‌ندین جار پێی وتمو ته‌له‌فۆنی بۆ كردم كه په‌یوه‌ندیمان پێكه‌وه هه‌بێت، ئه‌وجا هه‌ر ڕازی نه‌ئه‌بووم". ده‌شنێ دژی ئه‌و بۆچوونه ده‌وه‌ستێته‌وه كه خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ست ده‌كاته‌وه به یه‌كه‌م بینینه‌وه‌و ده‌ڵێت "دوای چه‌ندینجار داواكاری‌و ته‌له‌فۆن، كه‌بینیم كوڕێكی راستگۆیهو ههڵسوكهوتیم به‌دڵ بوو، ئه‌نجا وام لێهات خۆشم بوێت". ده‌شنێ وتیشی "به‌لای منه‌وه ڕوخساریش زۆر گرنگه بۆ دروست بوونی خۆشه‌ویستی".
بێستون كه‌ریم، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، كه ئێستا ده‌زگیرانداره، له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستی خۆیدا، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و له‌وه‌وه سه‌رسامی كچه‌ی به‌رامبه‌ری بووه، كه چۆته ماڵیان‌و ده‌ڵێت "كه بینیم كچێكی زۆر بێده‌نگ بوو، وام لێهات كه زۆرم خۆش‌بووێت". بێستوون ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوای سه‌رسام بوون بهبێدهنگییهكهی، به كچه‌كه‌ی وتووه "ده‌مه‌وێت قسه بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوكمان ببینه هاوسه‌ری یه‌كتر". بێستوون ده‌ڵێت "من وه‌ك خۆم زۆر ئاكارو كه‌سایه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م به‌دڵ بوو، نه‌ك ڕوخساری، هه‌ست كردن به‌باشی ئاكاریش هه‌ر له‌یه‌كه‌م بینینه‌وه دروست ده‌بێت".
ئاراس ره‌سوڵ، ته‌مه‌ن 29ساڵ، كه ماوه‌ی مانگێكه به‌خۆشه‌ویستی زه‌واجی كردووه، ده‌ڵێت "من به‌چاوی هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌رسام بووم، چوومه داوای". سه‌رسام بوونی ئاراسیش به‌چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێكه‌وه كاركردنیان له فه‌رمانگه‌و ده‌ڵێت "پێكه‌وه كاركردنمان وایكرد یه‌كترمان خۆش‌بووێت، نه‌ك یه‌كه‌م بینین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جوانی هه‌ڵسوكه‌وته‌وه".
زۆرێك له‌وانه‌ی كه ئێستا بوونه‌ته هاوسه‌ری یه‌كتر، بێئاگایی خۆیان له‌كه‌وتنه داوی خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كانیان دهردهبڕنو باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه ژیان‌و خۆشه‌ویستی پێشوه‌ختی ماوه درێژ له‌نێوانیاندا هه‌بووبێت، له‌پڕدا بوونه‌ته دڵخوازی یه‌كتر.
عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر، ته‌مه‌ن 34ساڵ، كه له‌دادگا سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌ی هاوسه‌رگیری بوو، باس له‌وه‌ده‌كات "ئه‌و به‌یه‌كه‌م بینین هه‌ستی خۆشه‌ویستی لا دروست بووه‌و به‌رامبه‌ریش ئۆتۆماتیكی هه‌مان نیگای به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌بووه".
ڤیان سه‌روه‌ر، ته‌مه‌ن 20 ساڵ، كه ئێستا له‌گه‌ڵ كوڕێكدا یه‌كتریان خۆشده‌وێت، باس له‌وه ده‌كات كه نه‌ك هه‌ر نیازی نه‌بووه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئێستایدا نزیك بێته‌وه، به‌ڵكو زۆرم رق لێی بووه‌و ده‌ڵێت "سه‌ره‌تاش كه پێیوتم گاڵته‌م پێ ئه‌هات، به‌ڵام دواتر ئه‌و ڕقه بوو به‌خۆشه‌ویستی". سه‌باره‌ت به‌بۆچوونی ئێستاشی له‌سه‌ر خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، ڤیان ده‌ڵێت "زۆرم خۆشدهوێتو نایده‌م به هه‌موو دونیا".
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dast xosh azizm panja kant mandw nabn...
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xoshbe hawrem harbzhiy
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت به يوه ند كيان ..... زور سوباس بو به يامه كه ت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت ئه زى كيان ............. هه ر بزيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه


dast xosh bet har bzhet

له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش بيت تابين كيان ............. زور سوباس بو به يامه كه ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه

dast xosh bop basar hata xosha
baraste gwana
hawret zana


له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده ستى توش خوش زانا كيان ...... سوباس بو به يامه كه ت به ريزم .... كاتيكى خوش
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakan xoshbet sarkawtw bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس لانو كيان ده ستى توش خوش بيت به ريزم,,,,,,,,,,,,
له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastt xosh beat azizm har sarkawt w bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه



زور سوباس خه مبار كيان ................ ده ستى توش خوش بيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastt xosh bet sar kawtw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ستت خۆش بێت (-______-)
له‌سه‌ر هێڵ نییه

Dast Xosh barezm Ba bochuni mnish ruxsar hich shartek nya bo ba dast henani baxtawary bo zhyani hawsaryt Away grnga tanya rawshtu halsu kawta Rasta kuran zyatr grngi ba ruxsar adan balam dwatr pashiman abnawa hast akan ka hala bun agin tanya halsukawtu shaxsyat grnga ch bo kur bet yan bo kch Awa bochuni xoma etr har kasaw jora bochuneki haya Kateki shad
له‌سه‌ر هێڵ نییه