❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کورته‌ باسێک له‌ سه‌ر شێوازی قوفڵ کردنی cd؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-01 09:05:09

shanaz
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 199
WindowsSafari

کورته‌ باسێک له‌ سه‌ر شێوازی قوفڵ کردنی cd؟


له‌وانه‌یه‌ هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار گوێبیستی ئه‌وه‌ بووبن که‌ بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی نایاسائی پڕۆگرامه‌کان، ئه‌م پڕۆگرامانه‌ قوفڵ ده‌کرێن. ئه‌م کرداره‌ به‌ دوو شێوه‌ی هارد وێر و سۆفت وێر ئه‌نجام ده‌درێت.


شێوازی قوفڵی هاردوێر


ئه‌گه‌ر له‌م شێوازه‌ بۆ قوفڵ کردن سوود وه‌رگیرابێت، له‌ ڕێگای هاردوێرێکی تایبه‌تی ئه‌م کاره‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ به‌ دوو شێوازه‌ و له‌ ڕێگای کێبلێکی تایبه‌تی له‌ سه‌ر پۆرتی پارالێل دانراوه‌، هه‌ڵبه‌ت هه‌ردوو شێوازه‌که‌ له‌ یه‌کتر ده‌چن. له‌ شێوازی یه‌که‌می هاردوێردا به‌رهه‌م هێنه‌ر چه‌ند بایتێکی پڕۆگرامه‌که‌ له‌ناو قوفڵ ده‌نووسێت و له‌ کاتی دابه‌زاندنی تاقی ده‌کاته‌وه‌ ئه‌گه‌ر قوفڵه‌که‌ هه‌بێت، ئه‌وا درێژه‌ به‌ کرداری دابه‌زاندن ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوفڵه‌که‌ نه‌بێت یاخود ده‌ستکاری کرابێت کرداری دابه‌زاندن ڕاده‌وه‌ستێت و کار ناکات. ئه‌م شێوازه‌ زۆر ساده‌ و هه‌رزانه‌ و پێویستی به‌ پسپۆڕی نیه‌. شایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تادا که‌ قوفڵه‌که‌ به‌تاڵه‌ داوای وشه‌یه‌کی نهێنی ده‌کات و دوایی به‌ پێی جۆری قوفڵه‌که‌ چه‌ند بایتێکی پڕۆگرامه‌که‌ ده‌ست نیشان ده‌کات و له‌ ناو خۆی دا خه‌زنی ده‌کات، که‌ دوایی ئه‌م وشه‌ی نهێنییه‌ ده‌گۆڕدرێت و ده‌ستکاریشی تێدا ده‌کرێت. به‌ڵام له‌ شێوازی دووه‌می هاردوێر ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا قوفڵ له‌ناو پڕۆگرام نه‌بوو، ئه‌و پڕۆگرامه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کار ناکات، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ ئه‌م جۆره‌ قوفڵه‌ پێکهاته‌یه‌کی ئاڵۆزی هه‌یه‌ و ده‌ستکاری کردنی زۆر زه‌حمه‌ته‌، هه‌رچه‌نده‌ کرداره‌کانی وه‌کوو شێوه‌ی یه‌که‌م وایه‌ به‌ڵام تێچووی قوفڵ زیاتره‌ و کرداری قوفڵ کردنه‌که‌ زه‌حمه‌ته‌، له‌م کرداره‌دا دوای دانانی وشه‌ی نهێنی فایلی مه‌به‌ست ده‌ست نیشان ده‌کرێت و چه‌ند کیلۆبایتێک له‌ناو قوفڵ خه‌زن ده‌بێت، که‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م کاره‌ پێویستی به‌ پسپۆری هه‌یه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی بچووکترین هه‌ڵه‌ له‌ کرداره‌کان ده‌بێته‌ هۆی له‌کار که‌وتنی پڕۆگرامه‌که‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ وردی فایلی مه‌به‌ست ده‌ست نیشان بکرێت. له‌م کرداره‌دا بۆ هه‌ر نوسخه‌یه‌کی پڕۆگرامه‌که‌ قوفڵێکی تایبه‌تی پێویسته‌ که‌ ئه‌مه‌ش تێچووی ماددی زۆره‌.





هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێک حاڵه‌ت هه‌یه‌ که‌ له‌ یه‌ک کاتدا سوود له‌ هه‌ردوو شێواز وه‌رده‌گرن که‌ ئه‌مه‌ زۆر به‌ که‌می ڕوو ده‌دات.


شێوازی قوفڵی سۆفت وێر


ئه‌گه‌ر بۆ قوفڵ کردن سوود له‌ پڕۆگرامه‌ جۆراوجۆره‌کان وه‌ربگیرێت، پێی ده‌گوترێت شێوازی سۆفت وێر. ئه‌م شێوازه‌ به‌ زۆر ڕێگا ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت به‌ داهێنانی که‌سیش دروست بکرێت، به‌ڵام به‌ گشتی شێوازی کار کردنیان به‌ سێ ڕێگایه‌:





1. دیاری کردنی ڕێژه‌ی کۆپی کردن، له‌م شێوازه‌دا پڕۆگرامه‌که‌ ناوچه‌یه‌کی دیاری کراو له‌ CD دروست ده‌کات و ژماره‌ی ڕێگا پێدراوی کۆپی کردن ده‌ست نیشان ده‌کات، به‌م شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر کۆپی کردنێک، ژماره‌یه‌ک له‌م ڕێژه‌یه‌ که‌م ده‌بێته‌وه‌ و هه‌رکاتێک ئه‌م ڕێژه‌یه‌ گه‌یشته‌ سفر، ئه‌م پڕۆگرامه‌ چیتر کار ناکات و له‌ هیچ سیسته‌مێک ناخوێندرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڵێین له‌ ڕێگای به‌ک ئاپ ده‌توانین نوسخه‌یه‌کی ئه‌سڵیمان ده‌ست ده‌که‌وێت، ده‌بێت بڵێین ئه‌م کاره‌ ناکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ کاتی دابه‌زاندن، هه‌ندێک زانیاری پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ر وه‌کوو جۆری هاردوێره‌کان یاخود کۆده‌کانیان له‌ شوێنێکی ناو قوفڵ خه‌زن ده‌بێت و دوای هه‌ر دابه‌زاندنێک ئه‌م زانیارییانه‌ کۆنترۆڵ ده‌کرێن و ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌بێت پڕۆگرامه‌که‌ کار ناکات.

2. سوود وه‌رگرتن له‌ CD ، له‌م شێوازه‌دا له‌ کاتی دانانی پڕۆگرامه‌که‌ له‌ سه‌ر CD یاخود به‌ شێوازێکی تایبه‌تی فۆرمات ده‌کرێت که‌ له‌ کاتی دابه‌زاندن زانیارییه‌کان به‌راورد بکات، یاخود به‌شێک له‌ CD تێک ده‌ده‌ن، واتا به‌ ده‌رزی و هتد... که‌ ده‌بێته‌ هۆی قوفڵ بوونی CD که‌ کۆپی ناکرێت و ئه‌گه‌ر بۆ سیسته‌مێکی تر بگوازرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر CD ئۆرجیناڵه‌که‌ نه‌بێت، پڕۆگرامه‌که‌ کار ناکات.

3. سوود وه‌رگرتن له‌ لیزه‌ر، له‌م شێوازه‌دا له‌ کاتی دابه‌زاندنی پڕۆگرام له‌ سه‌ر CD هه‌ندێک ناوچه‌ی تایبه‌تی ده‌پشکنرێت، ئه‌م ناوچانه‌ پێشتر ده‌ست نیشان کراون و له‌ ڕێگای تیشکی لیزه‌ری ده‌سوتێنرێن و به‌م شێوه‌یه‌ پڕۆگرامه‌که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کۆپی ناکرێته‌ سه‌ر CD یه‌کی تر یاخود ناو کۆمپیوته‌ر.

له‌ کۆتایی دا ده‌پرسین که‌ ئایا له‌م سێ شێوازه‌دا ده‌کرێت به‌ر له‌ دابه‌زاندنی پڕۆگرامه‌که‌ کۆپی وه‌ربگرین؟ ده‌بێت بڵێین نه‌خێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌کوو ئاماژه‌مان پێدا له‌م سێ ڕێگایه‌ یان به‌شێکی CD تێک دراوه‌ یاخود به‌ شێوه‌یه‌ک فۆرمات کراوه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک کۆپی ناکرێت و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی تێکدانی Drive یان هه‌ر به‌شێکی تر به‌ پێی دانانی پڕۆگرام له‌ لایه‌ن ئه‌و که‌سه‌ی که‌ کرداری قوفڵ کردنی ئه‌نجام داوه‌.


kurditnews

Kurdzhin
به‌مه‌ردی ده‌ژیم به‌ مه‌ردی ده‌مرم
قه‌ت سه‌ردانانه‌وێنم بۆ سه‌رکرده‌که‌م... شه‌نه‌

\http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e8ce8c336c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net