❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / spam....چییە؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-04 18:57:51

shanaz
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 199
WindowsSafari

spam....چییە؟

Spam چییه‌ ؟

ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكى له‌به‌كارهێنه‌رانى پۆستى ئه‌لیكترۆنى ئه‌وا بێگومان ئه‌م ووشه‌یه‌ت به‌ بیردێته‌وه‌ , وه‌له‌و باوه‌رِه‌دام كه‌ له‌م ووشانه‌ نیه‌ كه‌هه‌ست به‌ ئاسووده‌یى بكه‌یت, به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نامه‌كانى Spam زۆرترین ئه‌و شتانه‌ن كه‌ ده‌بنه‌ هۆى بێزاركردنى به‌كارهێنه‌رانى نامه‌ى ئه‌لیكترۆنى (e-mail), وه‌ هه‌روه‌ها داگیركردنى بۆشایى له‌سه‌ر پۆستى ئه‌لیكترۆنى, وه‌ به‌هه‌ده‌ربردنى كاتێكى زۆر له‌ كردنه‌وه‌و ناسینى ناوه‌رِۆكى ئه‌م نامانه‌, وه‌ زیادكردنى بارێكى زیاده‌ له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت, به‌هۆى زۆرى ئه‌و نامانه‌ له‌سه‌ر هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌و سێرڤه‌ره‌كان, هه‌رچه‌ند زۆربه‌ى سێرڤه‌ره‌كان له‌كاتى ئێستادا لێبووردن ده‌كه‌ن له‌ناردنى نامه‌ى Spam, یاخود دانانى فلته‌رى زیره‌ك له‌سه‌ر سێرڤه‌ره‌كان بۆ كه‌شف كردنى ئه‌م جۆره‌ نامانه‌ .
نامه‌كانى Spam بریتیه‌ له‌ نامه‌كانى رِێكلام , ده‌نێردرێت بۆ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ناونیشانه‌كان, كه‌ چه‌ندین كۆمپانیاى دیاریكراو هه‌ڵده‌سن به‌ كۆكردنه‌وه‌یان به‌ چه‌ندین رِێگا , وه‌ به‌بىَ ئاگاداربوونى خاوه‌ن ناونیشانه‌كان, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵسن به‌ ناردنى چه‌ندین نامه‌ له‌ شێوه‌ى رِێكلام بۆ پۆستى ئه‌لیكترۆنیان, وه‌ بۆ هه‌رنامه‌یه‌ك كه‌ده‌كرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه‌ یاخود ناونیشانێكه‌وه‌ قازانجێك ده‌گه‌یه‌نێت به‌ كۆمپانیاكه‌, به‌ده‌ر له‌و نرخه‌ كه‌مه‌ى كه‌ده‌رده‌چێت له‌ كردنه‌وه‌ى ئه‌و نامه‌یه‌دا كه‌ناگاته‌ به‌ شێكى بچوك له‌ سه‌نتدا, به‌لاَم به‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌م نامانه‌ به‌نزیكه‌ى سه‌دان هه‌زار كه‌ ده‌نێردرێن به‌ شێوه‌یه‌كى رِۆژانه‌, كه‌ ده‌بێته‌ هۆى كۆكردنه‌وه‌ى داهاتێكى زۆر به‌نزیكه‌ى سه‌د هه‌زار دۆلار له‌ ساڵێكدا, كه‌ئه‌مه‌ ته‌شجیع كردنێكى چاكه‌ بۆ چه‌ندین كه‌س .
وه‌ رِێگاكانى به‌ده‌ست هێنانى ناونیشانى پۆسته‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ ده‌گۆرِدرێن, هه‌یانه‌ ده‌یانكرِن له‌ سایته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان كه‌ خاوه‌ن بنكه‌ى زانیارى گه‌وره‌ن له‌ ناونیشانى پۆسته‌ ئه‌لیكترۆنیه‌كان, ئه‌میش كۆیان ده‌كاته‌وه‌ له‌ رِێگاى ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه‌ ده‌یخاته‌ به‌رده‌ستى به‌كارهێنه‌ر به‌ مه‌رجى نووسینى پۆستى ئه‌لیكترۆنى, وه‌كو سایته‌كانى پۆستى ئیمه‌یڵ و یانه‌كان و ....هتد, له‌مه‌وه‌ ئه‌م سایتانه‌ ئه‌م ناونیشانانه‌ ده‌فرۆشن به‌ پاره‌یه‌كى زۆر, هه‌رچه‌ند به‌ڵێنیان داوه‌ به‌پاراستنى ئه‌م ناونیشانانه‌, وه‌ هه‌ندێك جار هاكه‌رزه‌كان هه‌ڵده‌سن به‌ دزینى بنكه‌ زانیارىیه‌كانى پۆسته‌كان وه‌ فرۆشتنیان به‌م كۆمپانیایانه‌ .
قورِسیه‌ك هه‌یه‌ له‌ جیاوازى كردن له‌نێوان نامه‌كانى Spam و نامه‌ ساده‌ییه‌كان, له‌به‌رئه‌وه‌ كۆمپانیاكان هه‌ڵساون به‌ دروستكردنى چه‌ندین به‌رنامه‌ بۆ كه‌شف كردنى ئه‌م جۆره‌ نامانه‌, وه‌ ئه‌م به‌رنامانه‌ ناوده‌برێن به‌ anti- Spam , وه‌ كاریان خاوێن كردنه‌وه‌ى پۆسته‌كه‌ته‌ له‌م جۆره‌ نامانه‌, وه‌ له‌م به‌رنامانه‌ به‌رنامه‌ى Stop all Spam كه‌ كارده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى Outlook express , بۆ شیكردنه‌وه‌ى نامه‌كانى هاتوو , هه‌رچه‌ند پۆستى یاهوو وهۆتمه‌یڵ پاڵپشت كراون به‌چه‌ند پالاَوگه‌یه‌كى ناوه‌كى كه‌هه‌ڵده‌سن به‌ گواستنه‌وه‌ى نامه‌كانى Spam بۆ فۆڵده‌رێكى تایبه‌ت كه‌ ده‌توانرىَ به‌ئاسانى پێناسه‌ بكرێت, وه‌كو Bulk folder له‌ پۆستى یاهوو وه‌ Junk folder له‌ پۆستى هۆتمه‌یڵ, له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ندىَ رِێنمایى بگرینه‌به‌ر بۆ پاراستنى ناونیشانى پۆسته‌كه‌مان, وه‌ نه‌گه‌یشتنى ناونیشانه‌كه‌ت بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ , ئه‌میش به‌دانانى دوو ناونیشانى پۆستى ئه‌لیكترۆنى یه‌كێكیان بۆ ئه‌و سایتانه‌ى كه‌وا داواى ناونیشانى پۆستى ئه‌لیكترۆنیت لێده‌كه‌ن, وه‌ ئه‌وى تریان تایبه‌ت به‌خۆت وه‌ به‌هیچ سایتێ نه‌ده‌یت, له‌وه‌وه‌ خۆمان رِزگار ده‌كه‌ین له‌ ته‌نگژه‌ى جیاوازى كردن له‌نێوان نامه‌ رِاستیه‌كان كه‌هه‌ندێك جار زۆر گرنگن, وه‌ له‌گه‌ڵ نامه‌ بێزاركه‌ره‌كان و Spamه‌كان .......
س:پیسی فۆر کورد

Kurdzhin
به‌مه‌ردی ده‌ژیم به‌ مه‌ردی ده‌مرم
قه‌ت سه‌ردانانه‌وێنم بۆ سه‌رکرده‌که‌م... شه‌نه‌

\http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e8ce8c336c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-05 04:29:17

Rzgar13
خونچەی نوێ
شوێن: ® Kurdistan ®
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-01
دواترین سه‌ردان: 2013-09-03
په‌یامه‌كان: 68
WindowsXPSafari

Re: spam....چییە؟

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م زانیارییه‌ من سودم لێ بینی

Kurdzhin

ئەگەر شێوەی روخسارمان بە دەست خۆمان بوایە بە جوانترین شێوە درووستمان ئەكرد
بەڵام خۆ شێوەی دەروونمان بە دەست خۆمانە بۆ بە جوانترین شێوە بوونیادی نەنێین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-16 20:36:48

shanaz
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-30
په‌یامه‌كان: 199
WindowsSafari

Re: spam....چییە؟

dasty tosh xosh be hawre gean

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net