❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / :✿: نـــــامـــه‌یـــه‌ک بـــۆ هــــاوڕێـــکـــــه‌م :✿:

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-10-08 13:06:30

شیوه‌ن
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-29
دواترین سه‌ردان: 2012-05-27
په‌یامه‌كان: 1038
WindowsFirefox

:✿: نـــــامـــه‌یـــه‌ک بـــۆ هــــاوڕێـــکـــــه‌م :✿:

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-61a556d8a3.gif

✿...★ نـــــامـــه‌یـــه‌ک بـــۆ هــــاوڕێـــکـــــه‌م ✿...★

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bf34e1e69f.jpg


هاوڕێم سڵاوێكی پر له‌ نوێبوونه‌وه‌یی بۆ تۆ ،،
ویستم له‌ یه‌كه‌م ده‌ستپێكی نامه‌م بۆ تۆ سڵاوت لێ بكه‌م  ،،
چون سڵاوم ئه‌و په‌ڕی په‌رۆشیمه‌ بۆت ،،
هاوڕیم هێنده‌ بیرته‌كه‌م هه‌ر وشه‌یه‌ك ئه‌ڵێم ئه‌مه‌وێت ناوی تۆ بێت ،، هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك ئه‌ده‌م هیوامه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌كانی تۆدابێت ،، هه‌ر بزه‌یه‌ك ئه‌كه‌م خوازیارم كه‌ دیاری بكه‌مه‌ ڕؤحی ئاسوده‌یی تۆ و فرمێسكه‌كانیشم شه‌پۆلی ته‌نها بۆ كه‌ناری خۆم بیت ،،
چون ئه‌ترسم نه‌كا شه‌پۆلی هێنده‌ به‌هێزبێت و بگاته‌ ناخت و ئازار به‌ خۆشیت بگه‌یه‌نێت ،،
له‌ سپێده‌دا بۆنی ڕیحانه‌ییه‌كت بۆ ئه‌نێرم تا له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ت بدات و نوێیت پێبدات ،،
ئاخر چون من هینده‌م بۆنی ڕیحان پێ خۆشه‌ ،، هێنده‌ نوێبوونه‌وه‌یی پێ به‌خشیوم ئاسوده‌م كه‌ هه‌مان هه‌ست بگه‌یه‌نێته‌ ژیانت ...



هه‌تا هه‌ڵقوڵانی كانیه‌كی پاك و جوان ده‌ستپێكی خۆشی بۆ تۆ ،، هه‌تا ڕه‌گ داكوتێنێكی پڕ له‌ هیوایی دره‌ختێك خه‌یاڵیكی هاتنه‌ دی بۆ تۆ ،، ئیدی ئه‌وكات هه‌سته‌كه‌م كه‌ ناخم له‌ نێو ناخت به‌ریه‌ك كه‌وتوون و ده‌نگی خه‌نده‌كان بۆته‌ ڕۆژ و شه‌و ...

هاوڕێم ئه‌زانم تۆ ئێستا لێم تێئه‌گه‌یت ،، ئه‌زانم نازانیت كه‌ مۆمی ژوره‌كه‌م كز كز ئه‌سوتێ و خه‌ریكه‌ له‌ هه‌ڵوه‌ریندا هه‌ناسه‌یی ته‌واوبوون ئه‌دات و دوا ئاوڕی بۆ خۆر ئاوابوون ئه‌دات و مانگێك ئه‌كاته‌ ڕوانینی ...


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-47e437a85c.jpg

ئازیزه‌که‌م کاتێک بۆ یه‌که‌م جار چاوه‌ گریاناویه‌کانی من ئاشنا بوو به‌ چاوه‌ جوان و نه‌رمه‌کانی تۆ هه‌رئه‌و کات له‌ چاوانی تۆدا خۆشی ژیان و گه‌وره‌یی دنیام بینی ،،بونی خۆمم دۆزیه‌وه‌،،
بونێک که‌ ئه‌مویست تا ئه‌به‌د له‌گه‌ڵ تۆدا بم ،،که‌ ئیدی دڵنیا بوم ‌ بێ تۆ پڕاو پڕ ئه‌بم له‌ نه‌بوون ،،،
چاوجوانه‌که‌م ئێستاکه‌  ئه‌مه‌وێت پێت بڵێم که‌ من تا هه‌میشه‌ له‌خۆری هاوڕێیه‌تی تۆو به‌ بوونی هه‌ناسه‌ی تۆ زیندویه‌کی زیندوم و هه‌رکات ناوی تۆ ئه‌هێنم هه‌ناسه‌دان بۆم مانایه‌کی جوانتری ئه‌بێت ،،،
بۆیه‌ ئه‌ڵێم تا کۆتایی ناوی تۆ و یادی تۆ هۆی زیندوبونی منن،،،
ده‌مه‌وێت بێم و له‌ ئێواره‌یه‌کی پایزیدا پێت بڵێم که‌ من له‌گه‌ڵ تۆدا سه‌وزم و هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆشدا به‌ سه‌وزی ده‌مێنمه‌وه‌ ،،،
ده‌مه‌وێت بێم و پێت بڵێم له‌گه‌ڵ هه‌ر لێدانێکی دڵما تۆ له‌بیری مندایت گوڵم ،،تۆ ئه‌و که‌سه‌ که‌م وێنه‌یه‌یت که‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ بیت به‌مانای هه‌قیقه‌تی هاوڕێیه‌تی پێت بڵێم ((هاوڕێی ژیانم))،،،ژیانێک که‌ له‌به‌ر بونی پاکێتی و به‌نرخی تۆیه‌،،،


ئه‌زیزه‌که‌م ده‌مه‌وێت پێت بڵێم،،ئه‌گه‌ر بته‌وێت ئاماده‌م هه‌موو خه‌م و فرمێسکه‌کانی دنیا بکه‌م به‌ ماڵی خۆم و ماڵێک دروست بکه‌م بیبه‌خشم به‌تۆ به‌ناوی ماڵی پێکه‌نینه‌کان،،،
ده‌مه‌وێت پێت بڵێم دڵی من باڵنده‌یه‌که‌ له‌ دوری تۆ تاک و ته‌نهایه‌ و له‌پێناو به‌نرخی تۆدا له‌ هێلانه‌که‌ی هه‌لده‌فڕێت و دێت بۆ بینینت،،،
به‌ڵێ ده‌مه‌وێت بڵێم تۆ ئه‌و چرایه‌ی که‌ به‌ بونت هه‌مو جیهان ڕۆشن ده‌که‌یته‌وه‌ و به‌ بونی تۆ سه‌رتاپا به‌هانه‌کانم ڕوناک ده‌بنه‌وه‌ ،،،

شیرینه‌که‌م ده‌مه‌وێت لێره‌وه‌ پێت بڵێم ،،،تۆ ئه‌و که‌سه‌ بویت به‌ وشه‌ جوان و هه‌سته‌ ئاڵتونیه‌کانت منت له‌گه‌ڵ خودی خۆمدا ئاشت کرده‌وه‌ ،،تۆ ئه‌و که‌سه‌ بویت که‌ په‌نجه‌ره‌ی هیواو ئومێد و خۆشبینیت به‌ڕوی مندا کرده‌وه‌ ،،،

له‌ناخی دڵمه‌وه‌ پێت ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر بۆ هه‌زاران ساڵیش بمتوانیایه‌ بژیم ئه‌وا هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆدا خۆم به‌ زیندو ده‌زانی و هێشتا تۆ بۆ من هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ ئه‌بویت که‌له‌ ئازیزترین و به‌نرخترین ئینسانه‌کان بیت له‌ لام،،،

ئێستاکه‌ش ئه‌ڵێم ته‌نها شت که‌ بتوانم بیکه‌م ئه‌وه‌یه‌ داوا له‌خالقی گه‌وره‌ و میهره‌بان و دروستکه‌ری من و تۆ گشت رۆحه‌کان بکه‌م ،،که‌ هیچ کات ئاوازی جودایی من و تۆ نه‌هێنێته‌ به‌رگوێم و ده‌ڵێم هه‌رکات بڕیار بێت چاوم تا ئه‌به‌د چاوت نه‌بینێت ئه‌وا بێ دودڵی ئه‌وه‌ مانای مردنی من ئه‌بێت،،،


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-464609fa51.jpg

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0d6eabe7db.gif

    ✿...★نـــوســـیــنــی : یــــوجـــیـــن ،✿، ڤــــــیــــــان ✿...★     
    ✿...★نـــوســـیــنــمـــان بــۆ پــه‌ڕه‌یــه‌كـــی یــادگـــاری ✿...★

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-0d6eabe7db.gif

Kurdzhin
شار خامۆشه‌ کش و ماته‌ کۆڵان که‌سی لێوه‌ نایه‌ت
مه‌ره‌ گیان  ئاره‌ گیان برا جوانه‌ مه‌رگه‌کانم بیرتانه‌که م  ئاخر  ناتوانم باوه ر به خوم بينم كه ئيوه مردون  نائيوه نه مردون
ده‌ وه‌رنه‌وه‌ توخوا وه‌رنه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-10-09 20:40:19

Nigar
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: Pirmam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-10-13
په‌یامه‌كان: 2407
WindowsFirefox

Re: :✿: نـــــامـــه‌یـــه‌ک بـــۆ هــــاوڕێـــکـــــه‌م :✿:

سەرەتا دەست خۆش بابەتێکی یەکجار جوانە ھیوادارم لە لە ژیانتان دا سەرکەوتوو بن

ھاورێ: ئەو کەسەیە کە دەبێتە ھۆی دروستکەری ژیانی تۆ و دەبێتە ھۆی تێکدەری ژیانی تۆ بۆیە منیش ئەلێم ئەگەر ھەر ھاورێیەکت ھەلبژارد پێویستە بە ھۆشیاری ھەلبژێری چونکە لەوانەیە ئەو ھاورێیە تاکو کۆتایی ژیان لەگەلت بێت بۆیە ھەولبدە ھەمیشە ھاورێیەتی کەسێکی بەرێز بە دین و بە ئەخلق و پر زانست بکە بۆ ئەوەی لە رێگای ئەوەوە فێری زانست و زانیاری ببیت و لەگەل ئەوەشدا ھاورێە خراپەکابت فێری چاکە بکەی ئێستا بابێم لەسەر بابەتەکەت قسە بکەم
بە رای من سڵاو کردن بە شێوەیەکی جوان واتە تۆ دڵخۆشی لەگەل ئەو ھاورێیە و بە ھاورێیەی گۆنجاو دەزانی
واتە بزانە ھاورێ چەند بیرم لای تۆیە خۆشەویستی ھاورێ دەبێت بەم جۆرە بێت لەگەل ھەر وشەیەک ناوی تۆ و لەگەل ھەر ھەناسەیەک ناوی تۆ لەگەل ھەر بزەیەک خۆشی تۆ لەگەل ھەر زانیاریەک دەمێوەت ئەو زانیاریە بە تۆش ببەخشم و لەگەل ھەر ئەخلاقێکی جوان دەمەوێت تۆش فێر بیت
خۆزگە ھیچ کاتێک خۆشی تۆ تێک نەچووبایە بەڵکۆ لە بەر ئەوەی خۆشی منیش لەگەل تۆ تێک دەچێت دەزانی بۆ چونکە خۆشی تۆ پەیوەستە بە خۆشی من و دلی من پەیوەستە بە دڵی تۆ رۆحم پەیوەستە بە رۆحی تۆ
چۆن من دەمەوێت خۆم بە بۆنی ریحان نوێ کەم بە ھەمان شێوە دەمەوێت بۆ بۆنی ریحان تۆش نوێ بکەم و ناخۆشییەکانت نووە نەکەم و بەڵکۆ خۆشییەکانت نوێ بکەم دەمەوێت لە رووی زانست زانیاری نوێت پێ بەخشم

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Nigar (2011-10-09 20:42:12)

Kurdzhin
(ھیچ سەرینێک لە کۆشی دایک نەرمتر نیە ، ھیچ گولێک لە دەمی دایک جوانتر نیە ) نیگــــــــــــار 

کــوردژیــن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-10-12 08:38:49

Dina korey
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ღ سلێمانی ღ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-02-22
په‌یامه‌كان: 445
WindowsSafari

Re: :✿: نـــــامـــه‌یـــه‌ک بـــۆ هــــاوڕێـــکـــــه‌م :✿:

دةستةكانت خوش بيت يوجينى كول بو ئةو بابةتة جوانة
هيوادارم هةميشة بةردةوام بيت لة بيشكةش كردنى بابةتى جوان
هاورى جوانترين وشةية لاى من  وة خوشةويسترين كةسة


ئةم فيدويةش بيشكةشة بةو كةسانةى كة ماناى هاوري يةتى راستةقينة ئةزانن
بةتايبةت هاورى خوشةويستةكةم    ديمةى دل

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-10-12 10:03:52

soz
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-04
دواترین سه‌ردان: 2014-02-04
په‌یامه‌كان: 1674
WindowsMSIE7

Re: :✿: نـــــامـــه‌یـــه‌ک بـــۆ هــــاوڕێـــکـــــه‌م :✿:

ده‌ست و په‌نجه‌تان خۆش بێت هاوڕێیانی خۆشه‌ویستم
یوجین گیان و ڤیان گیان
بابه‌ته‌که‌تان به‌ ڕاستی جێگای ده‌ست خۆشیه‌
هیوای هه‌میشه‌ ئاسوده‌ییتان بۆ ئه‌خوازم
سه‌رکه‌وتووبن به‌رده‌وامیتان ئاواتمه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net